.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









سوربوونی دایكێك كه خه‌ونی به كۆرپه مردووه‌كه‌ی بینیوه به‌وه‌ی هێشتا زیندووه، دوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ی منداڵه شیره‌خۆره‌كه جگه له‌وه‌ی به‌زیندوویی ده‌رهێندراوه، ده‌ركه‌تووه كه نه‌خۆشییه‌كه‌شی نه‌ماوه.
رۆژنامه‌ی (ئاسیان ئێیدج) كه له “نیوده‌لهی” پایته‌ختی وڵاتی هندستان ده‌رده‌چێت، بڵاویكردۆته‌وه، له شاری (فه‌یروز ئاباد)ی ویلایه‌تی (ئۆتار برادیش)ی باكوری ئه‌و وڵاته، له‌سه‌ر بنچینه‌ی خه‌ونی دایكێك كه كۆرپه‌كه‌ی سێ رۆژ پێشوتر به‌هۆی نه‌خۆشی هه‌وكردنی سییه‌كان گیانی له‌ده‌ستدابوو، دوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه منداڵه‌كه هێشتا زیندووه و له لایه‌ن پزیشكه‌كانیش پشكنینی وردی بۆ ئه‌نجامدراوه، بۆیان ئاشكرابووه كه به‌ته‌واوه‌تی نه‌خۆشییه‌كه‌ی چاره‌سه‌ربووه.
له‌مباره‌یه‌وه باوكی منداڵه شیره‌خۆره‌كه بۆ رۆژنامه‌كه روونیكردۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو منداڵه‌كه‌یان به‌هۆی نه‌خۆشی هه‌وكردنی سییه‌كان گیانی له‌ده‌ستدا، رۆژی هه‌ینی هاوسه‌ره‌كه‌ی پێی وتووه: ” له خه‌ویدا منداڵه‌كه‌ی بینیوه هێشتا زیندووه و داوای كردووه له گۆڕه‌كه‌دا ده‌ریبێنن”.
باوكه‌كه وتوویه‌تی: هه‌رچه‌نده بڕوام نه‌كرد، به‌ڵام له‌به‌ر دڵی ئه‌و ره‌زامه‌ندیم وه‌رگرت بۆ ده‌رهێنانی ته‌رمه‌كه، كاتێك گۆڕه‌كه‌یان هه‌ڵداوه‌ته‌وه قاچه‌كانی منداڵه‌كه جوڵاوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌وێ ئاماده‌بوون تووشی شۆك و سه‌رسوڕمان هاتوون.
هه‌روه‌ها دوای گه‌یاندنی كۆرپه‌كه به‌نزیكترین نه‌خۆشخانه‌ی ناوچه‌كه و پشكنینی بۆكراوه، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی هه‌شیبووه به‌ته‌واوه‌تی چاكبۆته‌وه.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه