.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









سڵاو بەڕێزان.......
تکایە ئەگەر ئەتوانن ڕاپۆرتێکم لەسەر بابەتی فیزیا بۆ دانێن لەهەر بوارێکی بێت
سوپاس بۆ هاوکاریتان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









بنه‌مای پاراستنی مادده و بنه‌مای پاراستنی وزه
پێشه‌کی:
ته‌نها خوا له‌سه‌ر شێوه‌ی تاک هه‌یه، ئه‌گینا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له گه‌ردوون هه‌ن له‌سه‌ر شێوه‌ی جووت دروستی کردوون به جۆرێک کاریگه‌رییان یان په‌یوه‌ندییان به‌سه‌ر یه‌که‌وه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها خۆی تاک بمێنێته‌وه. بۆ نموونه، نێر و مێ، شوێن و کات، ئه‌رێنی (پۆزه‌تیڤ) و نه‌رێنی (نێگه‌تیڤ)، وه هه‌روه‌ها مادده و وزه. به‌ر له هه‌موو شتێک با بزانین مادده و وزه چین و پاشان کاریگه‌ری و په‌یوه‌ندییان به‌سه‌ر یه‌که‌وه چییه.
پێناسه‌ی مادده و وزه:
مادده: هه‌ر ته‌نێک بارستایی و قه‌باره‌ی هه‌بێت و له گه‌ردوون بۆشایییه‌ک داگیر بکات پێی ده‌وتریت مادده. وه به شێوه‌یه‌کی گشتی پۆلێن ده‌کرێت بۆ سێ دۆخ.
١- دۆخی ڕه‌قی.
٢- دۆخی شلی.
٣- دۆخی گازی.
وزه: توانای کاره له یه‌که‌ی کاتدا. وه وزه‌ش دابه‌ش ده‌کرێت بۆ سه‌ر دوو جۆر:
١- ماته‌وزه.
٢- جووڵه‌وزه.
به شێوه‌یه‌کی گشتی وزه له چۆنێتیی دروستبوونی چه‌ند جۆرێکه، بۆ نموونه، وزه‌ی ناوه‌کی، وزه‌ی کاره‌بایی، وزه‌ی میکانیکی، وزه‌ی گه‌رمی، وزه‌ی موگناتیسی، وزه‌ی کارۆموگناتیسی، وزه‌ی ڕووناکی ... هتد.
بنه‌مای سه‌ره‌کیی پاراستنی مادده و وزه:
زانای به‌ناوبانگی فیزیایی (ئاینشتاین) هه‌ردوو بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌که‌ی فیزیای هه‌ڵوه‌شانده‌وه که هه‌تا پێش ساڵی (١٩٠٥)ی ز. دوو بنه‌مای سه‌ره‌کی بوون له زانستی فیزیا، هیچ که‌سێک گومانی نه‌بوو له‌سه‌ریان. ئه‌وانیش بنه‌مای پاراستنی مادده و بنه‌مای پاراستنی وزه بوون. واته، بڕی مادده له گه‌ردوون نه‌گۆڕ و جێگیره ته‌نها له شێوه‌یه‌که‌وه ده‌گوازرێته‌وه سه‌ر شێوه‌یه‌کی تر، یان له بارێکه‌وه بۆ بارێکی تر. وه هه‌روه‌ها وزه‌ش له گه‌ردوون نه‌گۆڕ و جێگیره به‌ڵام به چه‌ند شێوه‌یه‌کی جیاواز ده‌یبینین.
به‌ڵام (ئاینشتاین) ڕایگه‌یاند که‌وا بڕی مادده جێگیر نی‌یه له گه‌ردوون و به هه‌مان شێوه‌ش بڕی وزه‌ش جێگیر نی‌یه له گه‌ردوون. ئه‌وه‌ی جێگیر بێت بریتییه له تێکڕای بڕی مادده و وزه به یه‌که‌وه له گه‌ردوون.
به‌م جۆره مادده و وزه هه‌ردووکیان دوو شێوه‌ی جیاوازن بۆ یه‌ک بنه‌ڕه‌ت. یان باشتر وایه بڵێین مادده و وزه دوو ڕوو‌ی یه‌ک دراون.
ده‌توانین وای دابنێین که مادده بریتییه له (وزه‌ی به‌ستوو یان وزه‌ی وه‌ستاو)، وه وزه‌ش بریتییه له (مادده‌ی جوڵاو یان مادده‌ی به‌هه‌ڵمبوو). واته وزه ده‌گوازرێته‌وه، ده‌گۆڕدرێت (تتحول) بۆ مادده. مادده‌ش ده‌گوازرێته‌وه بۆ وزه.
گواستنه‌وه‌ی مادده بۆ وزه:
ئێمه ئێستا مادده ده‌گوازینه‌وه بۆ وزه‌ی گه‌رمی له فڕنه ناوه‌کییه‌کان وه له‌وه‌وه وزه‌ی کاره‌بایی وه‌ده‌ست ده‌هێنین و به‌کاری ده‌هێنین بۆ گه‌رمکردنه‌وه و ئیشپێکردنی کارگه‌کان و که‌شتییه جه‌نگییه‌کان و بارهه‌ڵگره‌کان و ئه‌و که‌شتییانه‌ی که فڕۆكه له‌سه‌ریان ده‌نیشێته‌وه. یان به‌کاری ده‌هێنین له ژێرده‌ریایییه ناوه‌کییه‌کان و ... هتد.
مرۆڤ له به‌کارهێنانی بۆمبی ناوه‌کی و بۆمبی هایدرۆجینی مادده ده‌گوازێته‌وه بۆ وزه‌یه‌کی وێرانکه‌ری بێوێنه. وه‌ک ئه‌و بۆمبه ناوه‌کییانه‌ی به‌ر شاری هێرۆشیمای ژاپۆنی و ناکازاکیی ژاپۆنی که‌وت له کۆتایییه‌کانی جه‌نگی جیهانیی دووه‌می ساڵی(١٩٤٥)ی ز. به‌هۆیه‌وه ژاپۆن ناچار ژێرده‌ست به ئه‌مریکا بوو.
گواستنه‌وه‌ی وزه بۆ مادده:
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌تواندرێت وزه بگۆڕدرێت بۆ مادده. ئه‌وه بوو ڕوو‌ی دا له دوای (ته‌قینه‌وه زه‌به‌لاحه‌كه – Big Bang). وزه‌یه‌کی (کارۆموگناتیسی و گه‌رمی)ی زۆر به‌هێز گواسترانه‌وه بۆ سه‌ر شێوه‌ی ته‌نۆچکه (مادده) ته‌نۆچکه‌کانیش (پڕۆتۆن) و (ئه‌لیکترۆن) بوون. پاشان گه‌ردیله‌ی هایدرۆجین دروست بوو له پڕۆتۆنێک و ئه‌لیکترۆنێک که به ده‌وری پڕۆتۆنه‌که‌دا ده‌سووڕێته‌وه.
پێش گه‌ردوون و به‌ر له دروستبوونی، هه‌موو مادده و وزه‌ی گه‌ردوون کۆ ببوونه‌وه له خاڵێک که ناو نراوه به (هێلکه‌ی گه‌ردوون). که‌واته گه‌ردوون ده‌ستی پێ کردووه له خاڵێکی بێکۆتا له بچووکی و قه‌باره‌ی سفر بووه. واته درێژی و پانی و به‌رزیی نه‌بووه. ئه‌م خاڵه گه‌رمی و وزه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر و بێکۆتا له به‌هێزی و چڕی بووه. ئه‌سته‌مه بۆ مرۆڤ خه‌یاڵیشی بۆی بچێت.
ئه‌م خاڵه له ئه‌نجامی ئه‌و گه‌رمی و وزه بێکۆتایه و له ماوه‌ی چه‌ند به‌شێكی چرکه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌کی زۆر گه‌وره و فراوان دووره له سنووری خه‌یاڵی مرۆڤ. له ئه‌نجامدا بۆشایییه‌کی گه‌ردوونیی دروست کردووه. وه ئه‌و وزه و گه‌رمیی زۆره و بێکۆتایه گواستراونه‌ته‌وه بۆ ته‌نۆچکه‌ی گه‌ردوونی و پاشان گه‌ردیله‌کان و گه‌رده‌کان و ته‌نه گه‌ردوونییه‌کان و ئه‌ستێره‌کان و کاکێشانه‌کان. گه‌ردوون به هه‌موو مادده و وزه‌که‌یه‌وه دروست بووه. ئه‌مه‌ش بیردۆزی (ته‌قینه‌وه زه‌به‌لاحه‌كه)یه. دروستترین و باوه‌ڕپێکراوترین بیردۆزه بۆ دروستبوون و سه‌ره‌تای گه‌ردوون.
هایدرۆجین یه‌که‌م توخمه دروست بووبێت له گه‌ردوون پاش (ته‌قینه‌وه زه‌به‌لاحه‌كه) وه بڵاوترینیانه. دوای هایدرۆجین، هیلیۆم به دووه‌م توخم داده‌نرێت. له گه‌ردوون له یه‌کگرتنی چوار گه‌ردیله‌ی هایدرۆجین گه‌ردیله‌ی هیلیۆم دروست ده‌بێت. وه له کاتی دروستبوونی ئه‌ستێره‌کان له تێکه‌ڵه‌ی گازی هایدرۆجین و هیلیۆم، هه‌موو توخمه‌کانی تر لێیه‌وه دروست بوون تا ده‌گاته توخمی یۆرانیۆم ٩٢. به‌م شێوه‌یه، هه‌موو ته‌نه گه‌ردوونییه‌کان دروست بوون له ئه‌ستێره‌کان و هه‌ساره‌کان و مانگه‌کان و (مذنبات)ه‌کان و ... هتد. ئه‌مانه هه‌موو کۆ ده‌بنه‌وه له کاکێشانه زه‌به‌لاحه‌کان. گه‌ردوون به هۆیانه‌وه ئه‌م شێوه‌یه‌ی وه‌رگرتووه که ئێستا ئێمه ده‌یبینین پاش(ته‌قینه‌وه زه‌به‌لاحه‌كه). (گۆڕینی ماده بۆ وزه) دوای نزیکه‌ی ١٣-١٥ میلیارد ساڵ.
له‌ڕاستیدا، هه‌رچه‌نده بیردۆزی (ته‌قینه‌وه زه‌به‌لاحه‌كه) زۆر ته‌واوه و وێنه‌یه‌کی ته‌واوکاری له‌گه‌ڵ گه‌ردوون پێشکه‌ش ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستی به به‌ڵگه‌ی ته‌واو هه‌یه تا له‌سه‌ر پێیه‌کانی ڕایبگرێت و ئه‌و که‌سانه بێده‌نگ بکات که پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بیردۆزه‌ن.
زاناکان ده‌پرسن که چۆن ده‌تواندرێت گومان ببڕدرێته‌وه به ڕاستی؟ وه چۆن به‌ڵگه‌ی ڕاست و دروست پێشکه‌ش بکرێت بۆ جێگیربوونی ڕووداوێکی گه‌ردوونی ١٣-١٥ میلیارد ساڵ تێپه‌ڕ بووه به‌سه‌ر ڕوودانی! سه‌یر نی‌یه قسه‌کردن له‌سه‌ری؟ پرسیاره‌که‌ی ئه‌وه‌نده سه‌یر بێت، وه‌ڵامه‌کانی چۆنن؟
پوخته:
ئه‌وه‌ی له‌م باسه‌دا مه‌به‌ست بوو ئه‌وه‌یه، که‌وا هیچ کاتێک بڕی مادده زیاد ناکات ئه‌گه‌ر بڕی وزه که‌م نه‌بێته‌وه له گه‌ردوون. وه هیج کاتێکیش بڕی وزه زیاد ناکات به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕی مادده که‌م ببێته‌وه له گه‌ردوون. واته هه‌ردووکیان ته‌واوکه‌ری یه‌کترین. بۆ زیادبوونی هه‌رکامیان ده‌بێت له‌وه‌ی تر که‌م ببێته‌وه>>>
(zkurd)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر مادده و ووزه و په‌یوه‌ندی نێوانیان، له‌گه‌ڵ چۆنێتی به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی ئه‌تۆمی و كارپێكه‌ره ناوكیه‌كان
ووته‌یه‌ك هه‌یه كه ده‌ڵێ مادده و ووزه دوو ڕوو‌ی هه‌مان دراون، وه به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و گریمانانه‌ی كه له حاڵی حازردا به پشتبه‌ستن به ده‌رئه‌نجامه‌كانی خێراكه‌ر و كارلێكه ناوكی یه‌كان له ئارادان ده‌ركه‌وتووه كه ده‌كرێ مادده بگۆڕڕێ بۆ ووزه. له به‌رامبه‌ردا دیراسه تێۆری یه‌كان و چه‌ند دیارده‌یه‌كی وه‌ك كاریگه‌ری كۆمپتۆن پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن.
كه ووزه‌ش بۆی هه‌یه بگۆڕڕێ بۆ مادده. له‌م بابه‌ته‌دا باسی جۆره‌كانی مادده و پێكهاته‌كانی و ووزه و شێوه‌كانی و سیفه‌ته‌كانی و په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی نێوان ئه‌م دووانه ده‌كه‌ین. جگه له‌مه‌ش باسی تیشكدانه‌وه و مادده تیشكده‌ره‌وه‌كان و سه‌رگه‌ی بنه‌ڕه‌تی كارپێكه‌ره ناوكی یه‌كان (المفاعل النووية) و باسه په‌یوه‌ندداره‌كانیان ده‌كه‌ین.
مادده: مادده به‌هه‌رشتێك ده‌وترێت كه بارسته‌یه‌كی هه‌بێت و جێگایه‌ك له بۆشاییدا پڕبكاته‌وه، مادده پێكدێت له به‌شی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بچووك كه پێیان ده‌وترێت گه‌ردیله، په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م گه‌ردیلانه له‌هه‌ر مادده‌یه‌كدا شێوه‌ی مادده‌كه دیاری ده‌كه‌ن و كه به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه دۆخی فیزیایی مادده‌كه دیاری ده‌كرێ كه بریتین له دۆخه‌كانی ڕه‌قی و شلی و گازی و پلازما.
له دۆخی ڕه‌قیدا گه‌ردیله‌كان زۆر به‌توندی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و دوور‌ی نێوان گه‌ردیله‌كان ئه‌توانین بڵێین هه‌ر نی‌یه، به‌مه‌ش گه‌ردیله‌كانی مادده‌یه‌كی ڕه‌ق ناتوانن شوێنه‌كانی خۆیان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن. ئه‌م مه‌رجانه بۆ مادده‌ی شلیش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌یه، به‌ڵام لێره‌دا به‌ندی نێوان گه‌ردیله‌كان لاوازترن و دوور‌ی نێوانیان زیاتره، به‌مه‌ش جوڵه و خولانه‌وه‌ی گه‌ردیله‌كان ئاسانتره له مادده‌ی ڕه‌ق. له دۆخی گازیدا گه‌ردیله‌كان زۆر ده‌جوڵێن و مادده‌كان بخرێنه هه‌ر بۆشایی یه‌كه‌وه پڕی ده‌كه‌نه‌وه، له‌م دۆخه‌دا دوور‌ی نێوان گه‌ردیله‌كان زۆر گه‌وره‌تره له دۆخی ڕه‌قی و شلی. دۆخی چواره‌میش له دۆخه‌كانی مادده دۆخی پلازمایه، ئه‌م دۆخه به دۆخی گازی شێواو یان تێكچوو ده‌ناسرێ كه بارگه‌ی موجه‌بیش و سالبیش له‌خۆ ده‌گرێ به‌یه‌كه‌وه، ئه‌م دۆخه له‌سه‌ر ڕوو‌ی زه‌وی دۆخێكی ناباوه‌و به‌ڵام ده‌كرێ له هه‌ورو ئه‌ستێره‌كانی ئاسماندا ببینرێ.
گه‌ردیله Atom:گه‌ردیله مانای ئه‌وه‌یه كه بچوكترین به‌شه و به‌شی تری لێنابێته‌وه، به‌درێژایی مێژوو بیرۆكه یان چه‌مكی گه‌ردیله چه‌ند تێڕوانینێكی جیاوازی به‌خۆیه‌وه بینیووه كه گرنگترین خاڵی وه‌رچه‌رخان لێره‌دا زانینی ئه‌وه‌بوو كه به بارگه‌ی موجه‌ب وبارگه‌ی سالب گه‌ردیله پێك دێنن، یه‌كه‌مین تێڕوانین ئه‌وه‌بوو كه گه‌ردیله شێوه‌ی پرته‌قاڵێكی هه‌یه كه كرۆكه‌كه‌ی به‌شی موجه‌ب و ناوكه‌كانیشی به‌شی سالب پێكدێنن و وه كه گه‌ردیله توند و پڕه و هیچ كه‌لێنیكی تێدانی یه. له‌دواییدا ده‌ركه‌وت كه ئه‌م تێڕوانینه هه‌ڵه‌یه و گه‌ردیله توند و پڕ نی یه و زۆربه‌ی قه‌باره‌كه‌ی كه‌لێنه و مه‌سه‌له‌ی پرته‌قاڵه‌كه‌ش هیچ په‌یوه‌ندی یه‌كی به‌ڕاستی یه‌وه نیه.
دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌زه‌رفۆرد و دوای ئه‌ویش بۆر هاتن و چه‌ند گریمانێكی سه‌رسوڕهێنه‌ریان خسته‌ڕوو كه له‌و كاته‌دا زۆر ئاڵۆز بوون و پێچه‌وانه‌ی بیردۆزی كارۆموگناتیسی بوون كه له‌وكاته‌دا باوبوو، گرنگترینی ئه‌م گریمانانه پێچواندنی گه‌ردیله‌بوو به كۆمه‌ڵه‌ی خۆر كه تیایدا خۆر ناوكی گه‌ردیله‌كه بوو وه ئه‌ستیره‌كانیش ئه‌و ئه‌لكترۆنانه‌بوون كه به‌ده‌وری ناوكدا ده‌خولێنه‌وه. بۆر چه‌ند بیردۆزێكی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ووزه‌ی ئه‌لكترۆن و زه‌بری جوڵه‌كه‌ی به‌ده‌وری خولگه‌كه‌یدا دانا و چه‌ند یاسایه‌كی بۆ ئه‌مه‌ش دانا، به‌ڵام پاشان بۆر مرد و نهێنی ئه‌وه‌ی كه چۆن گه‌یشتۆته ئه‌م ئه‌نجامانه به نه‌زانراوی مایه‌وه. دوای ئه‌مه بیردۆزه نوێ یه‌كان هاتنه كایه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتیان به شێوه‌كه‌ی بۆر به‌ست و چه‌ند ڕاستی یه‌ك و سه‌لمێندراوێكی تریان بۆ زیادكرد. ئه‌وه‌ی كه‌لێره‌دا به‌لامانه‌وه گرنگه دوا تێڕوانینه كه زاناكان بۆ شێوه‌ی گه‌ردیله تێی گه‌یشتوون و له‌مه‌ی خواره‌وه‌دا كورتی ده‌كه‌ینه‌وه:
گه‌ردیله پێكدێت له ناوك و ئه‌لكترۆن كه به‌ده‌وریدا ده‌خولێنه‌وه:
ناوك: بارسته‌ی گه‌ردیله‌ی تێدا كۆبۆته‌وه و له پرۆتۆنی بارگه موجه‌ب و نیوترۆنی بارگه یه‌كسان و بارسته چوون یه‌ك پێكدێت.
ئه‌لكترۆنه‌كان: بارگه‌یان سالبه و ١٨٣٧ جار بچوكترن له پرۆتۆن و نیوترۆن و به‌ده‌وری ناوكه بارگه موجه‌به‌كه‌دا به‌خێرایی زۆر ده‌خولێنه‌وه. به‌ڵام وه‌ك تێڕوانینه‌كه‌ی بۆر نی یه كه چواندبووی به خولاندنه‌وه هه‌ساره‌كان به‌ده‌وری خۆردا له خولگه‌ی جێگیر و یه‌كساندا، به پێچه‌وانه‌وه خولگه‌كان له بۆشایی دان و هه‌ندێكیان خڕن و هه‌ندێكی تریان ته‌شیله‌یی و چه‌ند شێوه‌یه‌كی ئاڵۆزی ترن.
ئه‌م ئه‌لكترۆنانه له بۆشاییدا به‌ده‌وری ناوكدا به دوور‌ی گه‌وره له‌یه‌كتری یه‌وه ده‌خولێنه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ نموونه وای دابنێین كه نیوه‌تیره‌ی ناوكی هایدرۆجین ١ سم ه ئه‌وا تاكه ئه‌لكترۆنه‌كه‌ی گه‌ردیله‌كه به‌ده‌وری ناوكدا له‌دووری نزیكه‌ی ١ كم ه‌وه ده‌خولێته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه به‌شی زۆری گه‌ردیله‌كه بۆشایی یه. ئه‌وه‌ی كه له‌مه دڵنیامان ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه چڕی ناوكه‌كه زۆر له چڕی گشتی گه‌ردیله‌كه زیاتره.
چڕی بریتیه له بارسته له‌سه‌ر قه‌باره، بۆ نموونه چڕی ئاو ١ گم/سم٣ یه، به واتای ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر خشته‌كێكی پڕله ئاو بهێنین كه درێژی هه‌ر لایه‌كی ١ سم بێت ئه‌وا بارسته‌كه‌ی ١ گم ده‌بێت.
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بابه‌ته‌كه‌ی خۆمان، چڕی ناوك یه‌كسانه به 2 ملیۆن ته‌ن/ سم٣. له‌نێوان گه‌ردیله‌كاندا چڕی توخمی ئۆزمیۆم Os چڕیه‌كه‌ی ده‌گاته 22.4 گم/سم٣، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی تره بۆئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی گه‌ردیله بۆشایی یه.
سروشتی گه‌ردیله‌كان وایه كه بارگه‌یان هاوتایه یانی ژماره‌ی پرۆتۆنه موجه‌به‌كانی ناو ناوك یه‌كسانه به‌ژماره‌ی ئه‌و ئه‌لكترۆنانه‌ی كه به‌ده‌وریدا ده‌خولێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌ردیله‌یه‌ك یه‌كێك له ئه‌لكترۆنه‌كانی خولگه‌ی ده‌ره‌كی وون بكات ئه‌وه ده‌گۆڕڕێت بۆ ئایۆنی موجه‌ب چونكه ژماره‌ی پرۆتۆنه‌كان زیاتر ده‌بێت. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه نیوترۆنه بارگه هاوتاكان هه‌رگیز كارناكه‌نه سه‌ر بارگه‌ی گشتی گه‌ردیله‌كه.
گه‌ردیله‌كانی توخمه كیمیاویه‌كان به جیاوازی ژماره‌ی پرۆتۆنه‌كانی ناو ناوكیاندا له یه‌كتر جیاده‌كرێنه‌وه و ئه‌م ژماره‌یه پێی ده‌وترێ ژماره‌ی گه‌ردیله‌یی. بۆنموونه ژماره‌ی گه‌ردیله‌یی هایدرۆجین یه‌كسانه به یه‌ك چونكه هایدرۆجین ته‌نها یه‌ك پرۆتۆنی تێدایه، وه ژماره‌ی گه‌ردیله‌یی ئۆكسجین یه‌كسانه به ٨ چونكه ژماره‌ی پرۆتۆنه‌كانی ناو ناوك ٨ دانه‌یه.
ئه‌وه ماوه بڵێین كه دوور‌ی گه‌ردیله‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له پله‌ی ١٠-١٠م ی و ١٠-١٤م ی دایه، وه‌به‌هۆی زۆر بچوكی گه‌ردیله و قورسی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ چه‌ند دانه‌یه‌كی كه‌مدا یه‌كه‌یه‌كی تر به‌كاردێت كه پێی ده‌وترێت مۆڵ هه‌ر مۆڵێكیش یه‌كسانه به ژماره‌ی ئه‌ڤۆگادرۆ له گه‌ردیله، ژماره‌ی ئه‌ڤۆگادرۆش زۆر گه‌وره‌یه و یه‌كسانه به 6.022x1023.
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌م ژماره‌یه بێنینه پێش چاوی خۆمان ئه‌م ژماره‌یه یه‌كسانه به ژماره‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌نكه برنجانه‌ی كه له ماوه‌ی ٤٠ملیۆن ساڵدا له هه‌موو جیهاندا به‌رهه‌م دێن.
ووزه:
پێناسه‌یه‌كی ووردمان بۆ ووزه نی یه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جۆراوجۆرێتی شێوه و سیفه‌ته‌كانی. ووزه‌ی شارراوه و ووزه‌ی جوڵان و ووزه‌ی كاره‌بایی و ووزه‌ی گه‌رمی و ڕووناكی و كیمیایی و ناوكی و چه‌ند جۆرێكی تریشمان هه‌یه.
مادده ووزه له‌نێو خۆیدا ئاڵوگۆڕ پێده‌كات و له شێوه‌یه‌كه‌وه ده‌یگۆڕێ بۆ شێوه‌یه‌كی تر، بۆ نموونه ده‌توانرێ ووزه‌ی كاره‌بایی بگۆڕڕێ بۆ ووزه‌ی گه‌رمی وه‌كو له ئوتوودا ده‌یبینین وه ووزه‌ی جوڵانی ئاوی ڕووباره‌كان بگۆڕڕێ بۆ ووزه‌ی كاره‌بایی له‌ڕێگه‌ی خولانه‌وه‌ی تۆربینه‌كانی ناو به‌نداوه‌كان. به‌م پێیه ووزه له‌م جیهانه‌ی ئێمه‌دا نه له‌ناو ده‌چێ وه نه له‌هیچیشه‌وه دروست ده‌بێ به‌ڵكو له‌شێوه‌یه‌كه‌وه ده‌گۆڕڕێ بۆ شێوه‌یه‌كی تر.
شه‌پۆله كارۆمۆگناتیكی یه‌كان:
شه‌پۆله كارۆموگناتیكی یه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی ووزه داده‌نرێن وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌پۆلانه په‌یوه‌ندیان به‌باسه‌كه‌مانه‌وه هه‌یه و له‌به‌ر گرنگیان له فیزیادا له‌م بابه‌ته‌دا و له‌بابه‌تێكی تایبه‌تیشدا ده‌چینه ناو وورده‌كاری یه‌كانیه‌وه. هه‌ریه‌ك له گه‌رمی و ووزه و شه‌پۆله ڕادیۆی یه‌كان و تیشكی گاما و تیشكی ئێكس و هی تریش شه‌پۆلی كارۆموگناتیكین. لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین سه‌ره‌تایه‌ك له‌سه‌ر تیشكه‌كان یان شه‌پۆله كارۆمگناتیكی یه‌كان و چۆنێتی و سیفه‌ته‌كانیان بخینه‌ڕوو. ووشه‌ی كارۆموگناتیكی له لێكدانی دوو ووشه‌ی كاره‌با و موگناتیس پێكهاتووه، به‌پێی ئه‌وه‌ی كه شه‌پۆلی كارۆموگناتیكی له دوو بوار پێكدێ بوارێكی كاره‌بایی و یه‌كێكی تری موگناتیكی كه له‌سه‌ر یه‌ك ستوونن.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه به‌كارهێنانی زۆر گرنگی هه‌یه له بواری پزیشكیدا وه‌كو له ووردكردنی به‌ردی گورچیله و له ده‌رخستنی بوونی هه‌وكردن و نه‌خۆشی له‌به‌شه جیاوازه‌كانی له‌شدا.
پێویسته بزانین كه ئه‌م شه‌پۆله كارۆموگناتیكیانه له‌شێوه‌ی وورده ته‌نی بچووك كه جیان له ووزه‌كه بڵاو ده‌بنه‌وه، ئه‌م وورده ته‌نانه پێیان ده‌وترێ فۆتۆن، ئه‌م فۆتۆنانه به‌خێرایی یه‌كی ئێجگار گه‌وره بڵاوده‌بنه‌وه كه پێی ده‌وترێ خێرایی ڕووناكی كه نزیكه‌ی 3x108 م/چركه ده‌بێت. به‌م پێیه ئه‌و ڕووناكی یه‌ی كه ده‌یبینین به‌رده‌وام نی یه به‌ڵكو پچڕپچڕه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی لێشاوی ڕووناكی گه‌وره‌یه و خێرایی فۆتۆنه‌كان ئێجگار زۆره واهه‌ست ده‌كه‌ین كه ڕووناكی یه‌كه به‌رده‌وامه. وه چه‌ندێك باری شلۆقی فۆتۆنه‌كان زیاتربێت ئه‌وه‌نده ووزه‌كه‌ی زیاترده‌بێت.
ووزه‌ی تیشكه ڕادیۆیی یه‌كان به به‌راورد له‌گه‌ڵ تیشكه كارۆموگناتیكی یه‌كانی تردا زۆر نزمه چونكه كه‌متر ئاڵۆزن، له به‌رامبه‌ردا ووزه‌ی تیشكی ئێكس و تیشكی گاما زۆر به‌رزن چونكه شلۆقیان زۆرتره. له‌به‌ر گرنگی ئه‌م په‌یوه‌ندی یه كه‌مێك درێژتر باسی ده‌كه‌ین.
په‌یوه‌ندی ووزه به مادده‌وه:
ده‌كرێ مادده به عه‌مبارێكی مه‌زن بۆ ووزه وه‌سف بكرێ، ئه‌گه‌ر ١گم مادده‌مان له‌ناو برد، كه شتێكی زۆر كه‌مه، ئه‌وا ئه‌و بڕه ووزه‌یه یه‌ی كه له‌م كرداره‌وه بڵاوده‌بێته‌وه زۆر خه‌یاڵی یه و به پێی یاسای ئه‌نیشتاین حیساب ده‌كرێ:
ووزه = بارسته (كگم) * خێرایی ڕووناكی 2 (م/چركه)
كاتێك بارسته ١ گم بێت وه خێرایی ڕووناكی 3x108 م/چركه بێت ئه‌وا ووزه‌كه ده‌كاته 9x1013 جوڵ.
ئه‌م بڕه ووزه‌یه گه‌لێك زۆره، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌وره‌یی ئه‌م بڕه تێبگه‌ین ئه‌وه به‌سه كه‌بڵێین ووزه‌ی پێویست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌یاره‌یه‌ك كه كێشه‌كه‌ی ٦٠٠ كگم ه له‌هه‌وادا بۆ به‌رزایی ١م نزیكه‌ی ٦٠٠٠ جوڵه، به‌واتای ئه‌وه‌ی كه بڕی یه‌كه‌میان ١٥ ملیار(15x109) جار له‌وه‌ی دووه‌میان زیاتره، یان باشتر بڵێین كه به‌م ووزه‌یه ده‌توانین ١٥ ملیار سه‌یاره‌ی وه‌ك ئه‌و سه‌یاره‌یه بۆ به‌رزی ١م به‌رزبكه‌ینه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا گۆڕڕانی ووزه بۆ مادده كارێكی تیۆری یه و زۆر دووره له جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم كه ووزه‌ی هه‌ڵگیراو له یه‌ك گه‌ردی ATP ی‌دا كه بڕێكی زۆر له‌مانه بۆیه‌كانی ژیانی خانه‌كان پێكدێنن وه كه هه‌ر خانه‌یه‌ك چه‌نده‌ها له‌مانه‌ی تێدایه، بۆ نموونه له‌خانه‌كانی جگه‌ردا ده‌گاته 2500 دانه، بڕی 7000 جوڵ ووزه‌ی تێدایه، له‌كاتێكدا له‌شی مرۆڤ ملیۆنه‌ها به‌ڵكه ملیاره‌ها خانه‌ی تێدایه.
تیشكه ناوكی یه‌كان و مادده تیشكده‌ره‌وه‌كان:
له‌م به‌شه‌دا جۆره‌كانی تیشكده‌ره‌وه ناوكی یه‌كان و هۆی دروستبوونیان باس ده‌كه‌ین و وه هۆی مه‌ترسی به‌ركه‌وتنیان ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه.تیشكه ناوكی یه‌كان ئه‌و تیشكانه‌ن كه له ناوكی توخمی تیشكده‌ره‌وه‌وه ده‌رده‌چن، تیشكه ناوكی یه‌كان ده‌كرێن به دووبه‌شه‌وه:
تیشكه ماددی یه‌كان
تیشكه كارۆموگناتیكی یه‌كان
تیشكه ماددی یه‌كان:
له ناوه‌كانیانه‌وه دهر‌ده‌كه‌وێ كه ئه‌م تیشكانه سروشتێكی ماددیان هه‌یه و سروشتی ووزه‌یان نی یه، ئه‌مانیش ده‌كرێن به دووبه‌شه‌وه:
1. تیشكی ئه‌لفا
2. تیشكی بێتا
1. تیشكی ئه‌لفا: ئه‌م تیشكه پێكدێت له وورده‌ته‌نی بچووك كه له پرۆتۆنین و نیوترۆنین پێكهاتوون، به‌واتای ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێك له‌م وورده‌ته‌نانه وه‌كو توخمی هیلێۆم وایه. شتێكی سروشتی یه كه بڵێین ئه‌م ته‌نانه به بارگه‌ی موجه‌ب بارگه‌كراون، چونكه پرۆتۆن موجه‌به و نیوترۆنیش بێ بارگه‌یه. ئه‌م تیشكانه مه‌ودایان كورته و له‌هه‌وادا دووریه‌كی كه‌م ده‌بڕن كه نزیكه‌ی ٣ سم ده‌بێت. له له‌شی مرۆڤدا مه‌ودا‌كه هه‌ر زۆر كه‌مه و ته‌نها 0.04 ملم ده‌بێت. له‌لایه‌نی تیۆری یه‌وه ئه‌مانه له‌هه‌موو تیشكه ناوكیه‌كانی تر زه‌ره‌رمه‌ندترن. به‌ڵام له ڕاستیدا و له خراپترین حاڵه‌تدا كاریگه‌ریان له پێستی مرۆڤ تێناپه‌ڕێت. به‌ڵام به‌پێی هه‌مووپێوانه‌كان ئه‌م تیشكه به زه‌ره‌رمه‌ند داده‌نرێ وبه‌هۆی كورتی مه‌وداكه‌ی و كاریگه‌ری یه تێكده‌ره‌كه‌یه‌وه ناتوانرێ له‌هیچ بوارێكدا سوودی لێوه‌ربگیرێ.
2. تیشكی بێتا: ئه‌م تیشكانه بریتین له ئه‌لكترۆنی بارگه سالب كه مه‌ودایان له تیشكه‌كانی ئه‌لفا درێژتره، مه‌وداكه‌یان له هه‌وادا به 300 سم ده‌خه‌مڵێنرێ، وه له له‌شی مرۆڤدا به نزیكه‌ی 5 ملم. زیانه‌كانی ئه‌م تیشكانه له تیشكی ئه‌لفا به نزیكه‌ی 20 جار كه‌متره و ئه‌توانرێ له‌چه‌ند بوارێكی دیاریكراودا سوودیان لێوه‌ربگیرێ وه‌كو له‌بواری دۆزینه‌وه و وێنه‌گرتنی ناوچه ڕووكه‌شیه‌كانی له‌ش وه‌كو ڕژێنی ئاوڕژێن.
تیشكه ناوكیه كارۆموگناتیكی یه‌كان:
كه به‌تیشكی گاماش ده‌ناسرێن، ئه‌م تیشكانه سروشتی ووزه‌یی نامادییان هه‌یه و ووزه‌یه‌كی زۆر له‌خۆیان ده‌گرن چونكه شێوان له‌فۆتۆنه‌كانیاندا زۆره. مه‌ودای ئه‌م تیشكانه له هه‌وادا زۆر درێژه و به ته‌واوی ده‌چێته ناو له‌شی مرۆڤه‌وه. ده‌توانرێ سوود له‌م سیفه‌ته وه‌ربگیرێ بۆ وێنه‌گرتنی به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی له‌ش، زیانه‌كانیشی هه‌ر هه‌نده‌ی زیانه‌كانی تیشكی بێتا ده‌بن.
كاریگه‌ری خراپی ئه‌م تیشكانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه خانه‌كان بكوژێ و بیانگۆڕێ بۆ خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری ئه‌م زیانانه ئه‌وانه‌ن كه به خانه ڕه‌گه‌زیه‌كان ده‌گه‌ن به‌هۆی ڕوودانی بازدان و شێوانی بۆماوه‌ییه‌وه كه پشتا و پشت ده‌گوازرێنه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌و كاریگه‌ریه شێوێنه‌ر و ترسناكه‌یه كه بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌یه‌تی كه بۆی هه‌یه هه‌زاره‌ها به‌ڵكو ملیۆنه‌ها ساڵ بمێنێته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌و ووزه بێ ئه‌ندازه‌یه‌ی كه له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمیدا بڵاوده‌بێته‌وه.
<span> </span>
<span> بابه‌تی تری په‌یوه‌نددار:</span>
1. دژه مادده:
تا ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌مه‌وپێش جیهان پێی وابوو كه ئه‌لكترۆن تاكی پرۆتۆنه، به‌ڵام ته‌نها تێڕوانین له بارسته‌ی پرۆتۆن كه نزیكه‌ی 2000 جار له بارسته‌ی ئه‌لكترۆن گه‌وره‌تره گومانێك دروست ده‌كات. ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست بێت ئه‌ی تاكی نیوترۆن چی یه؟! به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه نوێكان و ئه‌نجامی ئه‌و دیراساتانه‌ی كه له‌سه‌ر خوڕه‌وشت و سروشتی هه‌ندێك له تیشكدانه‌وه ناوكیه‌كان كه له ناوكی هه‌ندێ توخمی تیشكده‌ره‌وه‌ی ده‌ستكرده‌وه ده‌رده‌چێت و هه‌ندێ لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌له‌كی تر ده‌ریانخست كه شتێك هه‌یه دژی مادده‌یه. هه‌ر كه مادده‌یه‌ك و ئه‌م دژه ماددانه به‌یه‌ك بگه‌ن یه‌كسه‌ر یه‌كێكیان ئه‌وی تریان له‌ناوده‌بات و له‌م كرداره‌وه ووزه‌یه‌كمان ده‌ستده‌كه‌وێ كه بریتیه له تیشكی گاما.
بۆ نموونه هاوتای ئه‌لكترۆن له‌مادده دژه‌مادده‌كه‌دا ئه‌لكترۆنی موجه‌ب یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ پۆزیترۆنه كه به‌ته‌واوی هه‌مان بارستیه‌ی ئه‌لكترۆنی هه‌یه به‌ڵام بارگه‌كه‌ی دژی ئه‌وه. هه‌ر كه ئه‌م دووانه به‌یه‌ك گه‌یشتن یه‌كسه‌ر هه‌ردووكیان له‌ناوده‌چن و دوو فۆتۆنی گامایی ده‌رده‌كه‌ن كه به دوو ئاراسته‌ی دژ به‌یه‌ك ده‌ڕۆن. زانستی نوژداری نوێ سوودی له‌م دیارده‌یه وه‌رگرتووه له دروستكردنی كامێرا‌ی پۆزیترۆنی، ئه‌م كامێرایه هه‌ڵده‌ستێت به‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م دوو فۆتۆنه گامایی یه دژ به‌یه‌كانه و به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌توانرێ وێنه‌ی به‌شه‌كانی له‌شی مرۆڤ بگرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ی ووردیان له‌سه‌ر بكرێ.
2. ووزه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستن له‌ناووكدا:
زانراوه كه ناوك پڕۆتۆنی موجه‌بی تێدایه وه زانراویشه كه بارگه‌ی له‌یه‌كچوو له‌یه‌كتر دوورده‌كه‌ونه‌وه، ئه‌ی باشه كۆبۆنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆتۆنانه له‌ناو ناوكدا چ ڕوون كردنه‌وه‌یه‌كی هه‌یه؟!
له‌ڕاستیدا ده‌ركه‌وتووه كه بارسته‌ی گشتی ناوك له‌دۆخه سه‌ربه‌سته‌كه‌یدا كه‌متره له بارسته‌ی نیكلیۆنه‌كان (پڕۆتۆن+نیوترۆن) كه ناوكیان پێكهێناوه. ئه‌م جیاوازی بارسته‌یه له‌ساتی دروستبوونی ناوكدا ئه‌گۆڕڕێ بۆ ووزه، ئه‌م ووزه‌یه پێی ده‌وترێ ووزه‌ی به‌یه‌كه‌وه به‌ستن له‌ناو ناوكدا. ئه‌م ووزه‌یه زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر ووزه‌ی له‌یه‌ك دووركه‌وتنه‌وه‌ی بارگه چوون یه‌كه‌كانی ناو ناوك. به‌م شێوه‌یه جێگیری ناوك به‌تایبه‌تی و جێگیری گه‌ردیله‌كه به‌گشتی ده‌پارێزرێت.
3. بیرۆكه‌ی گشتی كارپێكه‌ره ناوكی یه‌كان(المفاعل النووية):
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی زۆرانێك تێیگه‌یشتوون یان چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن بیرۆكه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی كاره‌با له كارپێكه‌ره ناوكیه‌كانه‌وه زۆر ساده و ساكاره، به‌ڵام گرانیه‌كه‌ی له ڕێگه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بیرۆكه‌یه و ڕێگه‌كانی خۆلێپاراستن و سه‌لامه‌تی و ئه‌مینكردن و چۆنێتی كۆنترۆڵكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی و مه‌به‌سته‌كه‌یدایه.
بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی كارپێكه‌ره ناوكیه‌كان بریتیه له به‌كارهێنانی ووزه‌ی به‌رهه‌مهاتوو له گۆڕانی به‌شێكی مادده كاراكه ( واته مادده تیشكده‌ره‌وه‌كان كه ناوكیان زۆر گه‌وره‌یه و ژماره‌یه‌كی زۆر نیوكلۆنیان تێدایه) بۆ ووزه‌ی له‌ناوبردن به شێوازی تایبه‌تی وه‌كو پیادانی نیوترۆنی هێواش به ناوكی ئه‌م گه‌ردیلانه‌دا كه ده‌بێته هۆی دووله‌تكردنی ناوكه گه‌وره‌كه‌ی گه‌ردیله‌كه بۆ دوو ناوكی بچووكتر له‌گه‌ڵ ده‌ر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



زۆر سوپاس بەڕێزم بۆ هاوکاریکردن دەست خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









بەهیوای سەرکەوتنت ، هەربژیت 
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



زؤر سو باس بريزم دست خؤش.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



سڵاو هاوڕێان پێوستم به ڕاپۆرتی فیزیا هه‌یه له بواری ڕوناكی بۆ ڕۆژی یه‌ك شه‌مه زۆر سپاستان ده‌كه‌م
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه