.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







ھه‌ڵگری نازناوی وه‌رزی ڕابردووی خوولی چامپیۆنزلیگ توانی به شێوه‌یه‌كی دراماتیكی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌سه‌ر یانه‌ی بایێرن میونشن و خۆی بگه‌ینێته قۆناغی هه‌شته‌م دوای ئه‌وه‌ی زۆر لێی دوور بوو.
دوای ئه‌وه‌ی له یاری چوون یانه‌ی باڤاری به ئه‌نجامی گۆڵێكی یاریزان ماریۆ گۆمێز سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا بۆیه یاری گه‌ڕانه‌وه یارییه‌كی زۆر كراوه بوو له لایه‌ن هه‌ردوولا.
له‌سه‌ر یاریگای ئالیانز ئارێنا میونشن میوانداری له نیڕازۆری كرد و یارییه‌كه به ناوبژیوانیه‌تی پورتوگالی پێدرۆ بڕۆنیكا به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا یاریزان ساموێل ئیتۆ گۆڵی یه‌كه‌می ئینتێرـی له خووله‌كی چواره‌مدا تۆمار كرد به‌ڵام له خووله‌كی 21 ئه‌ستێره ماریۆ گۆمێز گۆڵی یه‌كسان بوونی تۆمار كرد و دوای ده خووله‌ك یاریزان تۆماس مولێر گۆڵی دووه‌می تیمه‌كه‌ی تۆمار كرد به‌م ئه‌نجامه‌ش گێمی یه‌كه‌م به كۆتا هات،له گێمی دووه‌م بایێرن به‌رده‌وام بوو له فشار كردنه سه‌ر گۆڵی سێزار به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ڕووداوه‌كانی یارییه‌كه یاریزانی هۆڵه‌ندی ویسلی سنایدێر گۆڵی یه‌كسان بوونی له خووله‌كی 63ـدا تۆمار كرد و دواتر یاریزانی مه‌قدۆنی گۆران پاندێڤ له خووله‌كی 88ـدا گۆڵی بردنه‌وه و كۆتایی تۆمار كرد بۆ نیڕازۆری.

yarega
له‌سه‌ر هێڵ نییه