❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه ند وته يه كي جؤرج بيرناردشؤ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-18 12:35:59

Darbandikhan
خونچەی نوێ
شوێن: دەربەندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-18
دواترین سه‌ردان: 2011-03-18
په‌یامه‌كان: 5
WindowsFirefox

چه ند وته يه كي جؤرج بيرناردشؤ

جؤرج برناردشؤ يه كيكه له نووسه ر و رووناكبيره گه وره كاني جيهان..كه ئايرله ندي بووه.
وه ك پريتي خان له برنادشؤ و هونه ري وه لامدانه وه كه ي باسي كردووه هونه ريكي زؤر جواني هه بووه له قسه و زؤر به توانا بووه بؤ ده ربرين.

ئه مانه ش چه ند قسه يه كي برناردشؤن

هه ول بده ئه و شتانه ي كه خؤشت ئه ويت به ده ستيان بهينيت...ئه گينا ناچار ئه بيت ئه و شتانه ت خؤش بويت كه به ده ستت هيناون

ئه و كه سه ي كه حه قيقه ت ئه شاريته وه..ئه يه ويت به ده ست رووناكي خؤر داپؤشيت

له سه ره تادا هه موو حه قيقه ته گه وره كاني جيهان تاوانبار كراون به كوفر


له كه سيك كه هيچ وه لاميكي بؤ كاريكي خراپي تؤ نيه بترسه، چونكه نه ئه تبه خشيت، نه ريگه ت پئ ئه دات كه خؤت ببه خشيت

ئازادي واته قبوول كردني به رپرسياريتي. له م رووه وه زؤربه ي خه لك ليي ئه ترسن

تا كاتيك كه ئوميدي ئاره زوو و ئامانجه كانتت له ده ست نه داوه..ئه توانيت به ده ستيان بهينيت

ژني ناشرين له دنيادا وجوودي نيه، ته نها هه ندئ ژن هه ن كه ناتوانن خؤيان جوان پيشان بده ن
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
برنادشۆ و هونه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌ی.....
http://manager.albawaba.com/img/new_sys/mediabank/31227_mb_file_57482.jpg

وه‌ڵامی بێ ده‌نگکه‌ر هونه‌رێکه‌ له‌ هونه‌ره‌ گرنگه‌کان،به‌هاکه‌ی له‌ کت و پری و خێراییه‌که‌یه‌تی، که‌ وه‌ك موشه‌کێک بدرێت له‌ که‌شتیه‌ک....

ئه‌مه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌ک له‌ وه‌ڵامه‌ بێده‌نگکه‌ره‌کانی برنادشۆ:-

نوسه‌رێکی مه‌غرور به‌ برنادشۆی ووت:
من زۆر باشترم له‌تۆ،چونکه‌ تۆ ئه‌نوسیت له‌پێناو پاره‌ به‌ڵام من ئه‌نوسم له‌پێناو
شه‌ڕه‌ف..

برنادشۆ یه‌کسه‌ر پێی گوت:ڕاستت کرد،هه‌ردوکمان به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ ئه‌گه‌ڕێین
که ‌نیمانه...!!!!


----- برنادشۆ که‌سێکی زه‌عیف و لاواز بوو براده‌رێکی خۆشه‌ویستی ونستۆن بوو،سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا که‌ پیاوێکی زه‌خم بوو
ونستۆن پێی گووت:
که‌سێک تۆ ببینێ به‌و له‌ڕو لاوازیه‌ته‌وه واده‌زانێ که‌ ووڵات توشی قه‌یرانێکی
ئابووری به‌هێز و برسێتیێکی تۆقێنه‌ر بووه‌

برناردشۆ یه‌کسه‌ر وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی:
هه‌رکه‌سێکیش تۆ ببینێت واده‌زانێ تۆ هۆکاری ئه‌م قه‌یرانه‌ی(ئه‌زمه‌ی ئیقتصادی)یه‌یت...!!

------ برنارد شۆ زۆر هیلاک ببوو به‌ کاری نووسین سکرتێرێکی جوانی هه‌بوو سکرتێره‌که‌ی هاته‌ ژووره‌وه‌ و ووتی:
ژنێک له‌ خزمه‌ ناسیاوه‌کانت هاتووه‌ بۆ بینینت بۆ یه‌ک ده‌قه‌ چونکه‌ ئه‌و سه‌فه‌ر
ده‌کات وه‌ ده‌یه‌وێت ماچێکی ماڵئاواییت لێ بکات؛

برنادشۆ وه‌ڵامی دایه‌وه:
تۆ نازانی من زۆر مه‌شغوڵم ئێستا نامه‌وێ که‌س ببینم
تۆ ماچێکی بده‌رێ
دوای من ماچه‌که‌ت بۆ ئه‌گه‌ڕێنمه‌وه‌

----- برنارد شۆ ئاهه‌نگێکی خێرخوازی رێکخست،
له‌کاتی ئاهه‌نگگێڕان ژنێک بانگی کرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی سه‌ما بکات
ئه‌ویش ڕازی بوو.
له‌کاتی سه‌ما کردندا برنادشۆ پرسیاری ته‌مه‌نه‌که‌ی لێ کرد
ژنه‌که‌ وه‌ڵامی داوه‌ وتی:25 ساڵ !!!

برنادشۆ پێکه‌نی پێی وت:ئافره‌ت هه‌رگیز ته‌مه‌نی خۆیان ناڵێن
ئه‌گه‌ر وتیشیان ئه‌وا نیوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیان ئه‌ڵێن.

ژنه‌که‌‌ به‌غه‌مباریه‌وه‌ وتی: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه‌ که‌من ته‌مه‌نم 50 ساڵه‌ .؟؟؟

وه‌ڵامی داوه:بێگومان

ژنه‌که‌ هاواری کرد ئه‌ی بۆ سه‌مام له‌گه‌ڵ ئه‌که‌ی

برنادشۆ وه‌ڵامی داوه‌ به‌ هێواشی:
له‌بیرت کردوه‌ ئێمه‌ له‌ ئاهه‌نگی خێرخوازین خانمه‌که‌م..


------ خانمێکی ئه‌رستۆقراتی پرسیاری له‌ برنادشۆ کرد ''ته‌مه‌نم چه‌ند ئه‌بێ ؟''

سه‌یرێکی کرد و زۆر بیری کرده‌وه‌

پاشان ووتی:
ئه‌گه‌ر به‌ ددانه‌ سپی و جوانه‌کانت بێت که‌ ده‌بریسکێنه‌وه‌ له‌ناو ده‌مت ئه‌وا
ته‌مه‌نت 18 ساڵه‌
ئه‌گه‌ر به‌ڕه‌نگی گژت بێت که‌ ماڕۆنیه‌ ئه‌وا له‌وانه‌یه
ته‌مه‌نت 19 ساڵ بێت‌
‌ئه‌گه‌ر به‌ ڕه‌وشتیشت بێت ئه‌وا
ته‌مه‌نت 20 ساڵ ده‌بێت

سوپاس بۆ بیرو ڕا جوانه‌که‌ت ،به‌ڵام به‌ڕاستی پێم بڵێ ته‌مه‌نم چه‌ند ده‌بێت؟

یه‌کسه‌ر وه‌ڵامی داوه‌ : 18+19+20 کۆ بکه‌وه‌
ته‌مه‌نه‌که‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێت...!!

------ پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌ ئاهه‌نگی 93 ساڵه‌ی له‌دایک بوونی برنارد شۆ
به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کێک له‌ کۆمپانیا سینه‌ماییه‌کان که‌ نوێ بوو نامه‌یه‌کی بۆ شۆ نارد و داوای لێکرد که‌ ڕه‌زامه‌ندی نیشان بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ یه‌کێک له‌ به‌رهه‌مه‌کانی به‌کار بهێنێت له‌ فلیمێک، داوای لێبووردنیشی کرد له‌وه‌ی که‌ کۆمپانیاکه‌یان نوێیه‌و
هێشتا پێنه‌گه‌یشتوه‌ ناتوانێت بڕێکی زۆر پاره‌ بدات

شۆ وه‌ڵامی داوه‌و وتی:
''ئه‌توانم بوه‌ستم تا کۆمپانیاکه‌تان گه‌وره‌ ئه‌بێت''

---- خانمێکی جوان له‌برناردشۆی پرسی جیاوازی چیه‌ له‌نێوان گه‌شبین و ڕه‌شبین؟

برنادشۆ وه‌ڵامی داوه:
ڕه‌شبین بڕیار له‌سه‌ر من ئه‌دات به‌ دیمه‌نه‌که‌م
گه‌شبین بڕیار له‌سه‌ر من ئه‌دات به‌ ئه‌ده‌بی گاڵته‌جاڕیه‌که‌م

ڕه‌شبین سه‌یری پاژنه‌ی پێڵاوه‌که‌ت ئه‌کات
گه‌شبین سه‌یری سیمای جوانت ئه‌کات‌

----- ژنێک به‌ برنادشۆ ده‌ڵێت:

''ئه‌گه‌ر تۆ مێردی من بوای ژه‌هرم بۆ ئه‌کردیه‌ ناو قاوه''

وه‌ڵامی داوه:

''ئازیزه‌که‌م ئه‌گه‌ر تۆ ژنی من بای ده‌مخوارده‌وه''

------پیاوێک به‌ برنادشۆی وت:
چێشت لێنه‌ر سودی زیاتره‌ بۆ میلله‌ت وه‌ک له‌ نوسه‌ر و شاعیر

وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی:
سه‌گیش هه‌مان هه‌ستی هه‌یه‌

--------ژنێک شووده‌کات به‌ پیاوێکی کوێر، ژنه‌که‌ ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر ده‌بینیت چه‌ند سپی و ناسک و جوانم سه‌رسام ده‌بیت پێم

پیاوه‌که‌ش له‌ وه‌ڵامدا وتی:
ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ بیت که‌ باسی ده‌که‌یت ئه‌وه‌ چاو ساغه‌کان پێش من ده‌یان خواستیت!!


تایبەت بە کوردژین

Kurdzhin
لووت بەرز مەبە لە ئاستی زەوی
هەرچەندە بژیت خۆراکی ئەویت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-02 08:31:44

karyan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-20
دواترین سه‌ردان: 2013-10-21
په‌یامه‌كان: 63
WindowsXPMSIE7

Re: چه ند وته يه كي جؤرج بيرناردشؤ

dast xosh bet bo am wtanw am babata sarkawtbyt

Kurdzhin
که‌ده‌ت بینم ده‌نگی دڵم لێدانه‌کانی زیاد ئه‌کات
ئه‌و خه‌فه‌ته‌شی له‌ دڵمایه‌ گوزه‌ر ئه‌کات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-08 07:45:15

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چه ند وته يه كي جؤرج بيرناردشؤ

ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا هاورێ گیان
به‌راستی زۆر وته‌ی جوانه‌ هیوام وایه‌ به‌رده‌وام  شتی نوێمان پێشکه‌ش بکه‌یت و
له‌ وته‌ جوانو ناوداره‌کانی ئه‌م ناودارانه‌مان بێبه‌ش نه‌که‌یت
هه‌ر شاد و سه‌رفراز بیت ی

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net