.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1




ڕۆژانی پێنج شه‌ممه‌و هه‌ینی ڕابردوو له كۆی حه‌وت یاری هه‌فته‌كه شه‌ش یری به‌ڕێوه‌چوون كه تێیدا له یاری لوتكه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌د پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و خاوه‌نی دووه‌می ڕیزبه‌ند توانی له هه‌ولێری پێشه‌نگ بباته‌وه‌و جیاوازی خاڵه‌كانی كه‌مبكاته‌وه بۆ ته‌نها خاڵێك ، یانه‌ی ئاراراتیش له‌م وه‌رزه‌دا گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی له‌سه‌ر حسابی تۆماركرد كاتێك توانی به ئه‌نجامی شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك یاریه‌كه‌ی لێبباته‌وه.
هاوكات یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سلێمانی بروسكیش له سه‌ر حسابی یانه‌كانی كه‌ركوك و پێرس و دهۆك بردنه‌وه‌یان تۆمار كرد.
یاری نێوان سیروانی نوێ و هندرێنیش به هۆكاری مانگرتنی یاریزانی سیروانی نوێ به هۆی وه‌رنه‌گرتنی موچه‌یانه‌وه ئه‌نجام نه‌درا .
ڕۆژی پێنج شه‌ممه دوو یاری له هه‌فته‌ی 18 ی خولی تۆپی پێی نایابی كوردستان ئه‌نجام دراو تێیدا ئارارات سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا و زاخۆ به سێ خاڵ گه‌ڕایه‌وه.
یانه‌ی ئارارات له نێو یاریگه‌ی خۆیدا به ئاسانی و به ئه‌نجامی 6 -1 گۆڵ له یانه‌ی نه‌ورۆزی برده‌وه، كه ئه‌و ئه‌نجامه گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی ئاراراته، هاوكات ئه‌و دۆڕاندنه بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز چاوه‌ڕێنه‌كراو بوو، چونكه له سه‌ره‌تای قۆناغی دووه‌می خولی كوردستانه‌وه، به ئاستێكی به‌رزتر ده‌ركه‌وتووه و ئه‌نجامه‌كانی باشتر بوو، به ئاراسته‌ی دووركه‌وتنه‌وه له خانه‌كانی دواوی ڕیزبه‌ندی.
له یارییه‌كی دیكه‌دا كه له شاری كه‌ركووك و یاریگه‌ی یانه‌ی سه‌وره ئه‌نجام درا، یانه‌ی زاخۆ توانی به 2 گۆڵی بێ به‌رانبه‌ر له یانه‌ی سه‌وره بباته‌وه و به سێ خاڵ بگه‌ڕێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه بڕیار بوو یاریه‌كی تر له‌نێوان یانه‌كانی هندرێن و سیروانی نوێ له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت ، به‌ڵام به‌هۆی دابین نه‌كردنی موچه‌وه ، یاریزانانی سیروانی نوێ نه‌چونه هه‌ولێر و یاریه‌كه‌ش ئه‌نجامنه‌درا ،بۆیه پێده‌چێت له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆیدا یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان یانه‌ی سیروانی نوێ به دۆڕاوو به ئه‌نجامی 3-0 ئه‌نجامه‌كه له به‌رژوه‌ندی هندرێن كۆتای پێبهێنێت .
سه رجاوه: سايتى pukm1
هاوكات هه‌ر له‌یارییه‌كانی هه‌فته‌ی هه‌ژده‌یه‌می خولی نایابی كوردستاندا ڕۆژی هه‌ینی یانه‌ی سلێمانی له‌یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی پێرسی كرد، یارییه‌كه ئاستێكی توند و به‌رزی وه‌رگرت و یاریزانانی پێرس له سه‌ره‌تاوه توانیان كۆنترۆڵی ناوچه‌كانی به‌رگری یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا بده‌ن به‌ڵام بێهوده‌ه بوون دواتر خاوه‌ن یاریگا وه‌ك پێویست هێرشی یه‌ك له‌دوایه‌كیان خسته سه‌ر پێرس و تا ئه‌و كاته‌ی به‌ته‌واوی تایمی یه‌كه‌میان كۆنترۆڵكرد، له‌ده‌قیقه‌ی 30دا یاریزان سامان عه‌بدولكه‌ریم گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد و دوای هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی سلێمانی یاریزان محه‌مه‌د مه‌حمود له‌ده‌قیقه‌ی 48دا دووه‌م گۆڵی بۆ یانه‌ی خاوه‌ن جه‌ماوه‌رو یاریگا تۆماركرد. تایمی دووه‌م یارییه‌كه شێوازێكی دیكه‌ی له‌یاریكردنی هه‌ردوو تیپ به‌دوای خۆیدا هێنا و یاریزانانی هه‌ردوولا به‌پلانی دژه هێرش و فشار دروستكردن له‌سه‌ر یه‌كتری یارییه‌كی به‌هێز و توندیان به‌ئه‌نجامگه‌یاند، له‌ده‌قیقه‌ی 66دا یاریزان ره‌نج به‌هادین گۆڵی سێیه‌می بۆ یانه‌ی سلێمانی تۆمار كرد له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی پێرس و گه‌رانه‌وه‌ی سلێمانی بۆ هێڵی به‌رگری دوای ئه‌وه‌ی ته‌واو سلێمانی له ئه‌نجامه‌كه دڵنیابوونه‌وه گه‌رچی ئه‌مه‌ش وایكرد یانه‌ی پێرس له‌ده‌قیقه‌ی 90دا تاكه‌گۆڵی یانه‌كه‌ی له‌رێگه‌ی یاریزان شێرزاد ئه‌حمه‌د تۆماربكات، به‌ڵام ئه‌نجامی كۆتایی 3_ 1 به‌سه‌ركه‌وتنی سلێمانی كۆتایی هات.
هاوكات له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌شدا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری دووه‌می ڕیزبه‌ند میوانداری یانه‌ی هه‌ولێری پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ند كه تاوه‌كو پێش ئه‌و یاریه جیاوازی خاڵه‌كانیان چوار خاڵ بوو به‌ڵام به لێهاتووی یاریزانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر توانیان پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو خاوه‌نی پله‌ی یه‌كه‌م توشی شكست بكه‌نه‌وه دووای به سێگۆڵی یاریزانان سه‌باح حه‌سیب و هۆگر حسێن و حامد سه‌لمان به‌رامبه‌ر به گۆڵێكی سیروان خدر هه‌ولێر له ڕۆژی یادكردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ریندا توشی شكست بكه‌ن و كورد وته‌نی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش توانی به به‌ردێك دوو چۆله‌كه بكوژێت و جیاوازی خاڵه‌كانی كه‌مبكاته‌وه بۆ ته‌نها یه‌ك خاڵ.
ئه‌مه‌ش ته‌واوی ئه‌نجامه‌كانی هه‌فته‌ی 18
ئارارات 6- نه‌ورۆز 1
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 2- كه‌ركوك 0
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 3 – هه‌ولێر 1
سلێمانی 3- پێرس 1
زاخۆ2- سه‌وره 0
دهۆك 1 – بروسك 3
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
