❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زیـــاتــر لــه‌ 180 ووتــه‌ به‌ســـووده‌كـــــانـــــی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-21 15:21:51

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

زیـــاتــر لــه‌ 180 ووتــه‌ به‌ســـووده‌كـــــانـــــی

- رقت له‌ تاوان بێته‌وه‌ نه‌ك له‌ تاوانبار.(دی)

2- له‌ باره‌ی موحه‌به‌تی به‌ هه‌ده‌ر رۆشتوو هیچ مه‌ڵێ،چوونكه‌ موحه‌به‌ت شتێك نیه‌ كه‌ به‌ هه‌ده‌ر بروات.(لانگ فلو(

3- ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ بچووكی توانای هه‌بوو،ترس بۆ ئه‌و شتێكی نه‌ناسراوه‌.(اورود(

4- له‌ سه‌ركه‌وتنی كه‌سانی تر ئه‌وه‌نه‌ خۆشحاڵبه‌ كه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی خۆت خۆشحاڵی.(كریستین لارسون(

5- ئه‌و سووده‌ی كه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی بچووك وه‌رده‌گیرێت باشتره‌ كه‌ به‌بێ هۆ هیوای چانسی گه‌وره‌ترمان هه‌بێ كه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌رگیز ده‌ستمان پێی نه‌گات.(جوانا میكر(

6- هه‌ڵه‌ كردن به‌شێكه‌ له‌لایه‌نه‌كانی ژیان كه‌واته‌ كاتی خۆت به‌ فیڕۆ مه‌ده‌و خۆت له‌به‌ر خاتری هه‌ڵه‌كانت بێتاقه‌ت مه‌كه‌.(برادلی تروگلید(

7- ئه‌صلی زیره‌كی،باوه‌ڕبوونه‌ به‌نه‌فسی خۆت.(ژنراڵ دوگل(

8- داهاتوو به‌ستراوه‌ به‌ كه‌سێكه‌وه‌ كه‌ ئه‌زانێت به‌ چ شێوازێك چاوه‌ڕوانی بكات.(مه‌سه‌لی ڕووسی(

9- ئه‌ده‌ب خه‌رجی نیه‌ به‌ڵام ده‌توانێت هه‌مووشتێك بكڕێت.(اسكار وایلد)

10- له‌نێوان سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رنه‌كه‌وتن ته‌نیا سانیه‌یه‌ك له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌.(ناپلیۆن(

11- هیچ كاتێك شتێك باش تێنه‌گه‌شتوووی مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ بتوانی داپیره‌ت تێبگه‌یه‌نی.(البرت انشتین(

12- هه‌میشه‌ دووژمنه‌كانت ببه‌خشه‌ چوونكه‌ هیچ شتێك به‌ قه‌ده‌ر به‌خشین ئه‌وان ناڕه‌حه‌ت ناكات.(اسكار وایلد(

13- به‌شێوه‌یه‌ك بژی وا دبنێ كه‌ به‌یانی ده‌مریت،به‌شێوه‌یه‌ك فێربه‌ وا بزانی تا ئه‌به‌د ئه‌ژیت.(ماهاتما دی(

14- ژیان زۆر به‌ توندی مه‌گره‌ چوونكه‌ هه‌رگیز به‌ زیندووی لێی ده‌رناچیت.(البرت هوبارد(

15- هه‌موو شتیك به‌ بچوكی له‌ دايك  ده بیت و په‌ره‌ده‌سینیت ته‌نها خه‌م نه‌بیت

كه‌ به‌گه‌وره‌ی له‌دایك ده‌بیت و تا بچووك ده‌بیته‌وه‌و نامینیت.(ئاستياك كوردستانى)

16- چێژ له‌ ژیانی خۆت ببینه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ژیانت به‌راورد به‌ ژیانی كه‌سانی تر بكه‌یت.(كندورسه‌)

17-  راستى قورسه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵگرى كه‌مه . (بۆلانۆ)

18- گۆرينى فرمێسكى خه‌ڵكى بۆشادى باشترين به‌خته‌وه‌رى يه . (يودا)

19- له‌ژيانتدا نابيت له‌هيچ بترسيت.به‌ڵكو ده‌بێ لێی تێبگه‌ی . (مارى كورى)

20- به‌هه‌بونى ئيراده‌ى به‌هێز ده‌بيته خاوه‌نى هه‌موو شتێك . (كۆته)

21- بۆ چاكه بگه‌رێ له‌خه‌ڵكا و بۆ خراپه له‌خۆت . (ووته‌ى يۆنانى)

22- ئازادى بۆ مرۆڤ نايێته خواره‌وه پێويسته مرۆڤ بۆى سه‌ركه‌وێ . (ووته‌ى يۆنانى)

23- ترسه‌کان گه‌وره‌ مه‌که‌ن و پێیان پێبکه‌نن ،پێکه‌نین باشترین چاره‌سه‌رییه‌تی. (ئابراهام لینکولن)

24- مرۆڤی کامل و ته‌واو که‌سێکه‌ که‌ ژیانی خۆی به‌ ده‌ستی خۆی دروست بکات .

25-  ئازادی بیرکردنه‌وه‌ و پێنوس و زمان ده‌بێته‌ هۆی ئاوه‌دانی ولات.


26- جوانترین شعر له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان لایه‌ لایه‌ی دایکانه‌.

27- ئیمان سه‌برو لێبوردنه‌.

28- به‌ خۆڕاگری به‌ هه‌موو شتێک ده‌توانی بگه‌یت.

29- ئازادی مافه‌و ده‌بیت وه‌رگیرێ و دیاری نییه‌ پێشکه‌ش بکرێت.

30- به‌ هه‌بوونی ئیراده‌ی به‌هێز ده‌بیته‌ خاوه‌نی هه‌موو شتێک.

31- حةسانةوةى باش ، لة خؤراكى باش باشتره(فيكتؤر بؤشه)

32- عاقل ئةوةى كة دةيزانيت نايليت ، بةلام ئةوةى كة دةيليت دةيزانيت (ئةرستؤ)

33- دةتوانى تاوانةكانى سةردةمى لاوى لة روخسارى بيريدا ببينى(ئةفريقى)

34- هةولبدةن لة يةك كاتدا تةنها بير له يةك شت بكةنةوة (باكرن)

35- ترئ لة دارى باش و كج لة دايكى باش هةلبزيره‌ (سينى)

36-  خه‌نده‌ دوژمن ده‌كاته‌ دۆست (جؤرج نيكؤلا )

37- ناخؤشترين رؤز ئةو رؤزةیه‌ كه‌ خةندةى تيدانيه‌( عربى)

38- خةندةكان كؤرت ترين مةوداى نيوان دوو كةسه‌ (فيكتؤر هؤكؤ )

39- هةميشة هةناسةى قوول هةلكيشه‌ (ئانتؤنى رابينز )

40- به‌فیڕۆدانی کات خۆ کوشتنێکی ڕاسته‌قینه‌یه‌

41- ژن، پیاو به‌ چاوه‌کانی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ! پیاویش، به‌ئه‌قل ژن هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت (ئه‌ناتول فرانس)

42- هه‌میشه‌ كه‌سانێك هه‌ن كه‌ ئازارت ده‌ده‌ن به‌م حاڵه‌وه‌ هه‌میشه‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ڵكی هه‌بێت، به‌ڵام ئاگادار به‌ دیسان باوه‌ڕ به‌ كه‌سێك نه‌كه‌ی كه‌ له‌ رابردوودا تۆی ئازار داوه‌


43- هەموو مرۆڤەکان خاوەنی دادگایەکن ،ئەویش ویژدانە

44- هه‌موو تیشکه‌ بریقه‌داره‌کانی ژیان و هه‌موو زه‌رده‌خه‌نه‌کانی گوڵی گه‌شاوه‌ و هه‌موو شه‌پۆله‌ سارده‌کانی ده‌ریا .. هه‌ر هه‌موویان ناتوانن سۆز و به‌زه‌یی ژنێکی به‌وه‌فا ده‌رببڕن .(شۆپان)

45- بروام كرد كه هیچ شتێك نیه به‌قه‌د بیركردنه‌وه ئازار كێش بێت (‌ئـــاراگۆن)

46- چ تـاوانـێـک لـه‌وه‌ گـه‌وره‌تــره‌ مـرۆڤ یـه‌کـێـکـی لـه‌ قـوڵایـی دڵـه‌وه‌ خـۆش بـوێـت و ئـه‌و خـۆشـی نـه‌وێـت

47- مه‌ڕوانه‌ كێ قسه‌ده‌كات , بزانه‌ئه‌وقسانه‌ى ده‌یانكات چین.


48- سه‌برتاڵه‌ ، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كانى له‌هه‌موشیرینیه‌ك شیرینتره‌.


49- گه‌وره‌یى له‌وه‌دانیه ‌هیچ كات نه‌كه‌وین ، به‌ڵكو له‌وه‌دایه ‌ئه‌گه‌ركه‌وتین هه‌ستینه‌وه‌.


50- كه‌س له‌بیده‌نگى په‌شیمان نه‌بۆته‌وه ، ‌به‌ڵام زۆرن ئه‌وانه‌ى كه‌له‌زۆربڵیى په‌شیمان بونه‌ته‌وه‌.


51- كاتیك له‌دایك ده‌بى هه‌موان پێ ده‌كه‌نن وته‌نیا تۆى كه‌ده‌گرى , له‌ دنیاداجۆریك بژى كه‌كاتیك مردی هه‌موبگرین وته‌نها تۆ پێ بكه‌نى.


52- ئه‌گه‌ررِووتى وبێ جلى شارستانیه‌تی وپیشكه‌وتن بوایه‌ ‌,ئه‌وا ئاژه‌ڵه‌كان زۆرله‌ئیمه‌ پیشكه‌وتووتروشارستانیترن.


53- هه‌ڵه‌كردن كاریكى ئاساییه‌ ، به‌ڵام دوباره‌كردنه‌وه‌ى كاریكى نه‌فامیه‌


54- كاتێ كه‌سێكت خۆش ده‌وێی هه‌مووئه‌وشتانه‌ت خۆش ده‌وێی كه‌ئه‌وخۆشی ده‌وێن.


55- كاتێ كه‌سێكت خۆش ده‌وێی ته‌نیایی به‌لاته‌وه‌ ووشه‌یه‌كی بێ مانایه‌.


56- كاتێ كه‌سێكت خۆش ده‌وێ سه‌ر به‌رزی به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی


57- كاتێ كه‌سێكت خۆش ده‌وێی له‌زستانیشدا هه‌ست به‌وه‌رزی به‌هار ده‌كه‌یت.


58- بیركردنه‌وه‌ له‌ویش ئارامی و خۆشیت پێده‌به‌خشێت


59- ته‌نانه‌ت به‌بیستنی ده‌نگیشی دڵت ده‌كه‌وێته‌په‌له‌په‌ل ولێدانی خێرایی.


60- ئاماده‌ی له‌پێناویدا هه‌موو كارێك ئه‌نجام بده‌ی.


61- له‌پیناویداچاوپۆشی له‌هه‌موو ویست وداخوازیه‌كی خۆت ده‌كه‌یت.


62- به‌ئومێده‌وسه‌یری شته‌كان ده‌كه‌یت وگه‌یشتن به‌ئاره‌زووه‌كان به‌لاته‌وه‌ ئاسان وساده‌ن.


63- به‌به‌رده‌وامی جركه‌كان ده‌ژمێری.


64- ته‌نانه‌ت ناتوانی یه‌ك ساتیش له‌بیری بكه‌یت وبێ ئه‌و بژیت.


65- ئاماده‌ی له‌پێناویداسه‌ربه‌هه‌مووشوێنێكدا بكه‌یت به‌مه‌رجێك خۆشه‌ویسته‌كه‌ت له‌گه‌ڵ بێت.


66- خۆشترین ساته‌كان ئه‌و ساتانه‌ن كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌ودا تێی ده‌په‌ڕێنیت.


67- ناتوانی دووری ته‌حه‌موول بكه‌یت.


68- خۆشی ئه‌وجوانترین دیمه‌نی دوونیایه‌و كاتێ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت له‌قورسترین خه‌می دونیا دات ده‌گرێت.

69- له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێک ده‌توانی خۆت ڕابگری، جگه‌له‌چاکه‌. (رۆسۆ)

70- خوێندنی دوێنێ تۆوێکه‌ به‌یانی به‌رهه‌مه‌که‌ی دروێنه‌ ده‌که‌یت. (سامۆیل ئادامز)

71- عاقڵ ئه‌وه‌ی که‌ده‌یزانێت نایڵێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ده‌یڵێت ده‌یزانێت. (ئه‌رستۆ)

72-  هه‌موو شتێک که‌زیاد ده‌بێت ڕیسواو هه‌رزان ده‌بێت، مه‌گه‌ر زانست که‌هه‌رچه‌ند زیاد بێت خۆشه‌ویستتر ده‌بێت. (په‌ندێکی چینی)

73-  ئه‌ده‌ب ته‌نیا قسه‌و هه‌ڵسووکه‌وتی میهره‌بانانه‌یه‌. (ڤۆڵتێر)

74-  ڕێگای دزه‌کردنه‌ ناودڵی خه‌ڵک ئاگادار بوونه‌ له‌ئاره‌زووه‌کانیان. (دیل کارنگی)

75-  به‌ڕاستی پیرانی گه‌نج‌و گه‌نجانی پیر له‌م دنیایه‌دا زۆرن. (سمایلز)

76-  هه‌موو شتێکم قه‌رزداری برسێتی‌و ئازاره‌کانی سه‌رده‌می گه‌نجیمه‌. (ناپلیۆن)

77-   که‌سێک که‌بیر له‌تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ بکاته‌وه‌ برینه‌کانی خۆی ده‌کولێنێته‌وه‌. (باکرن)

78-  قه‌ت بۆکارێک که‌ته‌واو نه‌بووه‌ پاره‌ مه‌ده‌. (جه‌کسۆن براون)

79- به‌خته‌وه‌ر ئه‌وکه‌سه‌یه‌ که‌له‌هه‌مبه‌ر گرفته‌کانی ژیان پێبکه‌نێت. (شکسپیر)

80-  ئه‌وخواردنه‌ی که‌خه‌ڵک به‌ته‌ندرووستی ده‌هێڵێته‌وه‌ ئه‌وه‌نییه‌ که‌ده‌یخۆن، به‌ڵکو ئه‌وخواردنه‌یه‌ که‌باش هه‌رس ده‌بێت. (ئه‌نشتاین)

81-  هیچ ده‌رفه‌تێک بۆده‌ربڕینی میهره‌بانی له‌ده‌ست مه‌ده‌. (جه‌کسۆن براون)


82- كةمتر سةردانى هاوريكانت بكة تا هاورييةتى نيوانتان بة هيز تربيت (حديث الشريف )

83- هةزار دؤست ، قةت كارى دوزمنيك ئةنجام نادةن (بوزر جمهر )

84- لة هيدى رؤيشتن مةترسة لة وةستان بترسه‌ (سينى )

85- ةكةمجار تاريخى ولاتةكةى خؤت بزانة ، دواتر تاريخى ئةوانى ديكة بخوينةرةوه‌ (فرانتس فانؤن)

86- بؤ ئةوةى گةورة بيت سةرةتا بجوكبه‌ (ئةفلاتؤ)

87- ئةگةر واز لة گرفتةكان بهينيت قةت ريگةجارةيان بؤ نادؤزيتةوه (شكسبير)

88- بۆ مرۆڤی بێ هێواش ، زه‌وی به‌ قه‌را خۆی ته‌سکه‌.

89- ئه‌گه‌ر مزگێنیه‌کت بۆ که‌سێک پێیه‌ ، په‌له‌ بکه‌ له‌ گوتنی.

90- باشترین به‌رنامه‌ داڕشتن بۆ داهاتوو ، سوود وه‌رگرتنی دروست له‌کا‌ته‌.

91- مرۆڤی کامل و ته‌واو که‌سێکه‌ که‌ ژیانی خۆی به‌ ده‌ستی خۆی دروست بکات .

92- ئازادی بیرکردنه‌وه‌ و پێنوس و زمان و ....... ده‌بێته‌ هۆی ئاوه‌دانی ولات.

93- وتوویژی خۆت براده‌رانه‌ ده‌ست پی بکه‌.

94- ئازادی مافه‌و ده‌بیت وه‌رگیرێ و دیاری نییه‌ پێشکه‌ش بکرێت.

95- به‌ هه‌بوونی ئیراده‌ی به‌هێز ده‌بیته‌ خاوه‌نی هه‌موو شتێک.

96- بیر له‌ ژیان بکه‌نه‌وه‌ به‌لام خه‌می بۆ مه‌خۆن.

97- هاوڕێکانم دارایی و سامانی منن.

98- پێکه‌نین باشترین چه‌کی شه‌ڕه‌ له‌ دژی ژیان.

99- پیاوی زانا هه‌میشه‌ که‌سێکه‌ که‌ بیه‌وێ شتێک فێر بێت.

100- به‌خته‌وه‌ری له‌وه‌ دایه‌ سنووری هه‌موو شتێک بزانین و ڕێزی لێ بگرین

101- خاوه‌نی ره‌وشت و ئه‌خلاقی پاک ڕۆحی کۆمه‌لگه‌ی خۆیانن.

102- عه‌شق و خۆشه‌ویستی باشترین ده‌رمانه‌.

103- راستگۆیی باشترین سیاسه‌ته‌.

104- به‌رده‌ام له‌دووای فێربوون به‌.

105- عه‌قل شتێکی تره‌ و قوتابخانه‌ شتێکی تر.

106- پشیله‌ ئه‌گه‌ر کوێریش بێت هه‌ر به‌دوای مشک دا ده‌گه‌ڕێت.

107- بۆ ئه‌وی بتونین ده‌بێ بزانین وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ده‌بێ بخوێنین که‌ واته‌ دابخوینین تا بتوانین.

108- به‌ردی گه‌وره‌ به‌ مانای نه‌هاوێشتنه‌.

109- هه‌رچی زۆرتر بیر‌ له‌ رابردوو بکه‌ینه‌وه‌ داهاتووێیکی باش مان ده‌بیت.

110- که‌س له‌ بێ ده‌نگی په‌شیمان نه‌بۆته‌وه‌ به‌لام زۆرن ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ زۆر بله‌یی په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌.

111- بۆ سه‌فه‌ری ڕێگای هه‌زار کیلۆمه‌تری هه‌م ده‌بێ هه‌نگاوی یه‌که‌م هه‌لبگیرێت.



112- مرۆڤی زانا و ژیر به‌دوای شتێکدا ناگه‌ڕێت که‌ نه‌یێته‌ دی.

113- به‌ نه‌رمی و ئارامی سه‌رکه‌وتن خێراتر و به‌هێزتره‌.

114- شاد بن به‌ سه‌رکه‌ووتنی خه‌لکی دیکه‌ چونکه‌ سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو که‌سێک هه‌یه‌.

115- ته‌نها سه‌ره‌تای هاوڕێ په‌یدا کردن ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌ره‌تا خۆمان دۆستایه‌تی ده‌رببڕین.

116- نهێنی سه‌رکه‌وتن له‌ خۆراگری دایه‌.

117- پشوو دریژی و ئومێد دوو هۆکاری سه‌رکه‌وتنن.

118- ئه‌گه‌ر له‌ یه‌که‌مین هه‌نگاو دا سه‌رکه‌وتنمان به‌ ده‌ست بهێنایه‌ ، هه‌ول و کۆشش ئیتر هیچ واتایه‌کی بۆ نه‌ده‌ما.

119- لیبورده‌یی کلیلی شادی و به‌خته‌وه‌رییه‌.

120- من هه‌موو سه‌رکه‌ووتنه‌کانم قه‌رزداری ئه‌و ئومیدانه‌م که‌ له‌ قۆناغی لاوێتیدا له‌ دلمدا‌ چاندم بوو.

121- به‌خته‌وه‌ری له‌ ئه‌وه‌ دایه‌ مرۆڤ بزانیت چی ده‌وێ و ئه‌وه‌ی ئاره‌زویه‌تی به‌ دل و به‌ گیان بیت.

122- ره‌مز و سه‌رکه‌وتنتان ته‌نها ویست و ئیراده‌یه‌.

123- هیچ ڕۆژیک له‌ ئه‌مڕۆ به‌ نرخ تر نییه‌.

124- خۆشه‌ویستی میوه‌ی هه‌موو وه‌رزیکه‌ له‌به‌ر ده‌ستی هه‌مووان دایه.

125- ئه‌گه‌ر بته‌وێت تۆیان خۆش بوێ ، خۆشت بوێن وخۆشه‌ویست به‌.

126- زه‌رده‌خه‌نه‌ جوانترین ئارایشی ڕووخساره‌.

127- پینووس کاریگه‌رترن چه‌که‌.

128- دنیا ئه‌ونده‌ پر له‌ فره‌وانییه‌ که‌ چاره‌یه‌کتان نییه‌ بێجگه‌ له‌ شادی کردن.

129- له‌ تاریکیدا که‌ چا و ده‌ست به‌ بینین ده‌کات نرخی چاو ده‌رده‌که‌وێت.

130- ته‌نها بۆ مرۆڤی گه‌شبین ، خۆ دروست کردن بۆ داهاتوو مومکینه‌.

131- ده‌بێ بژی بۆ نوسین نه‌ک بنوسی بۆ ژیان.

132خراپترین خه‌مه‌کان گوومان و دوو دلییه‌.

133- لیبوردن له‌ هه‌له‌کان تۆله‌ سه‌ندنه‌وه‌یه‌کی نه‌رمه‌.

134- له‌ نێو دلی خۆت دا بنووسه‌ هه‌موو رۆژێک باشترین و خۆشترین رۆژی ساله‌.

135- ژیان به‌ دیهێنانی به‌رهه‌می نه‌مره‌.

136- رۆژگار زۆر مێهره‌بانه‌ بۆ که‌سێک که‌ بزانێ کاتی خۆی چۆن و به‌چی تێپپه‌ڕ بکات.

137- به‌خته‌وه‌ری خێزانی درێژ خایه‌نترین و پته‌و ترین و شیرین ترین به‌خته‌وه‌رییه‌.

138- ته‌نها بێ ده‌نگی ده‌م گه‌یێنیته‌ زانین .

139- له‌گه‌ل خه‌لکی تر پێپکه‌نه‌ نه‌ک پێیان پێپکه‌نی.

140- هه‌له‌ کردن کارێکی ئاساییه‌ به‌لام دووباره‌ کردنه‌وه‌ی کاریکی بێ عه‌قلییه‌.

141- گۆڕینی فرمیسکی خه‌لکی بۆ شادی باشترن باخته‌وه‌رییه‌.

142- به‌خته‌وه‌رترین مرۆڤ ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ بییه‌وێت که‌سێکی تر به‌خته‌وه‌ر بکات.

143- تووره‌ بوون تۆله‌ کردنه‌وه‌ی خه‌لکی تره‌ له‌ خۆت.

144- گرنگ له‌ که‌وتن دانیه‌ به‌لکو گرنگ له‌ دوباره‌ هه‌ستانه‌وه‌ دایه‌.

145- هه‌میشه‌ ئه‌و خۆشیانه‌ی‌ هاتینه‌ بیان ژمێره‌ نه‌ک ئه‌و شتانه‌ی نیتانه‌.

146- ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌ سه‌ر دنیادا زال بیت عه‌قل و ژیری به‌سه‌ر خۆت دا زال بکه‌.

147- شانس به‌لای ئه‌و که‌سانه‌ وه‌ ده‌چیت که‌ بڕوای به‌ کار کردنه‌ نه‌ک شانس.

148- باشترین کات بۆ په‌روه‌رده‌ کردنی ئیراده‌ قۆناغی لاوێتیه‌.

149- هه‌موو شتێک له‌ لای باریکیدا ده‌پسێ به‌لام زولم زۆری له‌ ئاستووریدا.

150- مرۆڤ ده‌بێ له‌گه‌ل خه‌لاکانی تر که‌م و له‌گه‌ل خۆی زۆر بدوێ.

151- جوانی راسته‌ و راستیش جوانه‌.

152- بۆ پیکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش په‌له‌کردنی هه‌له‌یه‌ و دواخستنیشی هه‌له‌یه‌کی تره‌.

153- ئه‌گه‌ر مرۆڤ گوێ به‌ عه‌یبه‌ بدات هه‌رگیز به‌ ئاوات ناگات.

154- گه‌و‌ره‌ترین سه‌رمایه‌ متمانه‌ به‌ خۆکردنه‌.

155- گه‌وره‌ترین مامۆستا ئه‌زموونی تاقیکردنه‌وه‌یه‌.

156- گه‌وره‌ترن دیاری لێ بووردنه‌.

157- گه‌وره‌ترین شانازی ئیمانه‌.

158- به‌رد له‌ سه‌ری بده‌ی یان سه‌ر له‌ به‌ردی بده‌ی هه‌ر سه‌رت ده‌شکێ.

159- ژن هێنان کارێکه‌ که‌ ئه‌مڕۆ بکه‌ی زووه‌ سبه‌ی بکه‌ی دره‌نگه‌.

160- رق و کینه‌ ناتوانێت رق و کینه‌ له‌ ناو ببات به‌لام خۆشه‌ویستی ده‌توانیت.

161- زانست له‌ هه‌موو کارێک دا قسه‌ی یه‌که‌م ده‌کات به‌لام له‌ هیچ کارێک دا دوایین قسه‌ ناکات.

162- ئه‌گه‌ر هه‌موو مان گوێ له‌ یه‌کتر بگرین که‌س کینه‌ی که‌سی له‌ دل دا نامێنێت.


163- که‌سی له‌ خۆ بای ئاماده‌یه‌ ون ببێت،،،،رێگه‌ش له‌ که‌س نه‌پرسێت


164- ئه‌گه‌ر ئه‌بینی که‌سێک به‌ تۆ پێ ئه‌که‌نێ،،،،، به‌ دوای هۆکاره‌که‌یدا برۆ



165- خوێندنه‌وه‌ی خۆت، له خوێندنه‌وه‌ی سه‌دان كتێب گرنگتره

166- خوێندنه‌وه‌ی خۆت، كۆدی تێگه‌یشتنه‌كانته‌

167- گرنگ نییه دره‌نگ تێبگه‌یت، گرنگ ئه‌وه‌یه گه‌وجانه ژیان نه‌به‌یته‌ سه‌ر

168- كارێك به‌نهێنی ده‌كه‌م، كه ئاشكربوو بتوانم به‌رگری له خۆم بكه‌م

169- مرۆڤی گچكه ناتوانێت گه‌وره بیربكاته‌وه

170-  باوه‌ڕبه‌خۆنه‌‌بوون، له خۆڕوانینه به چاوی سووك

171- هه‌تا قۆناغه‌كانی ترس نه‌به‌زێنیت، ناتوانیت مرۆڤێكی ئازابیت

172- نه له ترسدا ڕێز هه‌یه، نه له ڕێزدا ترس

173- ئه‌ركه‌كانی گوێ ته‌نها ڕاگرتنی چاوێلكه‌ و هه‌ڵواسینی گواره نییه

173- ئاماده‌یه هه‌موو ته‌مه‌نی (باج)ی نه‌زانین بدات، به‌ڵام به سووكایه‌تی ده‌زانێت بڵێ نازانم

174- لای گێل، زانا تێكچووه

175- یاسا وه‌ك په‌ڕه‌شوت وایه، كونی تێبوو كاری پێناكرێت

176- هه‌موو شه‌ڕێك سینه‌مای بێ بلیته

177- ئیراده‌ باشترین رێنمای سروشته‌

178- ئه‌ گه‌ر  مرۆڤێک پلینگێک بکوژێ‌ دەڵێن ئازایەتیە ؛ بەلام بە پێچەوانەوە دەڵێن دڕندەییە !

179- خۆ بە گەورە زانین لە ئەنجامی کەمو کوریەوەیە

180- گەر نەگەیشتیە دەریا بە دڵۆپێک ئاو رازیبە

181- بێ دەنگی لە چەنەبازەوە فێر بووم ، سادەیی لە لوت بەرزەوە ، هەولدان لە تەمبەلەوە ؛ زۆر سەیرە من ڕێزی ئەم مامۆستایەنەم ناگرم .

182- هەرگیز لە مردن مەترسە ژیان ترسی زیاترە لە مردن

183- هەموو مرۆڤەکان خاوەنی دادگایەکن ،ئەویش ویژدانە

184- ئازادی مافه‌و ده‌بیت وه‌رگیرێ و دیاری نییه‌ پێشکه‌ش بکرێت

185- پشیله‌ ئه‌گه‌ر کوێریش بێت هه‌ر به‌دوای مشک دا ده‌گه‌ڕێت

186- که‌س له‌ بێ ده‌نگی په‌شیمان نه‌بۆته‌وه‌ به‌لام زۆرن ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ زۆر بله‌یی په‌شیمان بوونه‌ته‌وه
مةكؤى كوردان‌

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-21 16:14:44

هه ورى
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-01
په‌یامه‌كان: 309
WindowsMSIE7

Re: زیـــاتــر لــه‌ 180 ووتــه‌ به‌ســـووده‌كـــــانـــــی

دةست خؤش كجةورديلةكيان سةركةوتوو بيت

Kurdzhin
جوانترین پەیامی خۆشەویستی کە تا ئێستا گوێم لێبووبێ دەڵێ..
" بڕوام بە خۆشەویستی هەیە لە یەکەم نیگاوە "...................
لە بەر ئەوەی , دایکمم ,خۆشویستووە لەو کاتەوەی بۆ یەکەم جار چاوم کردەوە!"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-03-21 16:45:40

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

Re: زیـــاتــر لــه‌ 180 ووتــه‌ به‌ســـووده‌كـــــانـــــی

زؤر سوباس هةورى كيان دةستى تؤش خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net