❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دۆزینه‌وه‌ی خود له‌ وون بون دا .. چیرۆکی راستی گه‌نجێک

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-23 07:51:45

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

دۆزینه‌وه‌ی خود له‌ وون بون دا .. چیرۆکی راستی گه‌نجێک

[center]دۆزینه‌وه‌ی خود له‌ وون بون دا
لاز کورێکی ته‌مه‌ن 22 ساله‌ چیرۆکی ژیانی خۆی راستگۆیانه‌ ده‌گێرێته‌وه‌ بۆ هاورێ یه‌کی ، دواتر ره‌زامه‌ندی پیشان ده‌دات له‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی چیرۆکی ژیانی تاکو هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی به‌م قۆناغانه‌ی ئه‌ودا تێ ده‌په‌رن ، بتوانن سود له‌ ئه‌زمون و رێگا چاره‌کانی ئه‌و  وه‌رگرن ، بۆ رزگار بونیان له‌ گۆشه‌گیری و بێزاری و بێتاقه‌تی و ئاڵۆزی ده‌رونی .

لاز ته‌مه‌نی 22 ساله‌ خوێندکاری په‌یمانگای ته‌کنیکی سلێمانی به‌شی کۆمپیوته‌ره‌ ، باوکی کاسبه‌ و دایکی فه‌رمان به‌ره‌ له‌ فه‌رمانگه‌یه‌کی حکومی ، لاز هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و باره‌ ده‌رونی یه‌ ئاڵۆزه‌ی ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌و خاله‌ی که‌ مامه‌ڵه‌و هه‌ڵس و که‌وتی ماڵه‌وه‌ی لا په‌سه‌ند نی یه‌ ، به‌ تایبه‌ت هه‌ڵسو که‌وتی باوکی ، چونکه‌ ئه‌م هه‌میشه‌ هه‌ست به‌ جیاوازی گه‌وره‌ده‌کات ، له‌ مامه‌له‌ کردنی باوکی له‌گه‌ل مناله‌کانی ، چونکه‌ باوکی پێشتر خێزانێکی تری هه‌بووه‌ ، له‌و خێزانه‌ی ( 4 کور و 2  کچی ) هه‌بووه‌ . پاشتر خێزانی یه‌که‌می کۆچی دوای ده‌کات و مناله‌کانی هه‌ر به‌ بچوکی بێ دایک ده‌مێننه‌وه‌ ، بۆیه‌ بریار ده‌دات ژیانی خێزانی دووباره‌ دروست بکاته‌وه‌ . له‌ پێناو خۆی و مناله‌کانی دا . دواتر دایکی لاز ده‌هێنێت و ده‌بێته‌ خاوه‌نی لاز و دوو کوری تر له‌و بچوکتر . وورده‌  وورده‌ مناله‌کانی خێزانی یه‌که‌می گه‌وره‌ ده‌بن و ،یه‌ک یه‌ک ده‌رۆنه‌ مال و ژیانی هاوسه‌ری خۆیان ، له‌ ئێستادا ته‌نها (دایکی لاز  و  ،لازو ، دوبراکه‌ی لاز )له‌گه‌ل باوکیان دا ژیان ده‌که‌ن .
به‌لام لاز ئاماژه‌ به‌ خالێک ده‌کات و ده‌لێت ، هه‌میشه‌ باوکم جیاوازی ده‌کات له‌ نێوان ئێمه‌و منالی خێزانی یه‌که‌می دا ، هه‌میشه‌ ئه‌وانی خۆشتر  ده‌وێت و گرنگی زۆر زیاتریان پێ ده‌دات له‌ ئێمه‌ .ئه‌مه‌ واده‌کات هیچ کات هه‌ست به‌ بوونی باوکایه‌تی نه‌که‌م ،وه‌ زۆر ئازاری ده‌رونیم بۆ دروست ببێت به‌هۆی ئه‌و جیاوازییه‌ی هه‌ستی پێ ده‌که‌م .

باوکم هه‌موو کات هه‌ول ده‌دات ئێمه‌ به‌ دلی ئه‌و بین ، زۆر که‌م هه‌ول ده‌دات ئه‌و به‌ دلی ئێمه‌ بێت .
به‌بێ توانا سه‌یرم ده‌کات و پێی وایه‌من ناتوانم ببمه‌ که‌سێکی سه‌رکه‌وت و له‌ ژیان دا ،وای بۆ ده‌چێت من زۆر هه‌له‌ له‌ ژیان ده‌روانم .
زۆر ئاره‌زو ده‌کات کوری خێزانه‌که‌ی تری یان برا بچوکه‌کانی خۆم به‌راورد بکات له‌گه‌ل من و ، پێی وایه‌ ئه‌وان ده‌توانن ئاینده‌یه‌کی گه‌ش بۆ خۆیان دابین بکه‌ن ،به‌لام من ده‌سته‌ ووێستان و بێ به‌رهه‌م ده‌مێنمه‌وه‌ .
هه‌میشه‌ ده‌خوازێت تێکه‌لی و په‌یوه‌ندیم هه‌بێت له‌گه‌ل ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و خۆشی ده‌وێن و ئه‌و لێیان رازی یه‌ .
به‌شێوازێکی توند مامه‌له‌ ده‌کات و زۆر جار ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و بریاره‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ قسه‌ له‌گه‌ل یه‌کتر نه‌که‌ین ، له‌ کاتێک دا
له‌یه‌ک مال دا ده‌ژین و له‌سه‌ر یه‌ک سفره‌ نان ده‌خۆین .
هه‌میشه‌ ئه‌و کاتانه‌ له‌به‌ر چاوانمه‌ که‌ باوکم و منالی خێزانی یه‌که‌می له‌گه‌ل دایکم زۆر توندو تیژ بوون  و ئازاریان ده‌داو له‌سه‌ر بچوکترین کار روبه‌روی دایکم ده‌بونه‌وه‌ له‌ کاتێک دا ئێمه‌ منال بوین و توانای به‌رگری کردنمان نه‌بوو له‌ دایکم .

سه‌رجه‌م ئه‌م هۆکارانه‌ واده‌کات که‌ من باوکمم خۆش نه‌وێت و هه‌میشه‌ حه‌ز به‌ رکابه‌ری و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌رونی بکه‌م به‌رامبه‌ر به‌ باوکم و مناله‌کانی تری ، چونکه‌ له‌ مناڵی یه‌وه‌ ئه‌م ئازار و هه‌ستی جیاوازی یه‌ له‌گه‌ڵم دا گه‌وره‌ ده‌بێت و له‌ ناخ و ده‌رونم دا په‌ره‌ ده‌سێنێت .
بۆیه‌ زۆر ئاره‌زووی دوره‌ په‌رێزی ده‌که‌م و هه‌میشه‌ ئاره‌زوو ده‌که‌م له‌ ژوره‌که‌ی خۆم نه‌یه‌مه‌ ده‌ره‌وه‌ ، حه‌ز ئه‌که‌م نه‌یه‌مه‌ به‌رده‌می میوان ، له‌گه‌ل ماله‌وه‌ نان نه‌خۆم ، قسه‌ له‌گه‌ل که‌س نه‌که‌م ، زۆر بێ ده‌نگ بم و که‌س گوێی له‌ من و ده‌نگی من و هه‌ستی من و بۆچونی من و بیرکردنه‌وه‌کانی من نه‌بێت ، نامه‌وێت که‌س  بێت ناو ئه‌م دنیا تایبه‌ته‌ی منه‌وه‌ ، چونکه‌ هه‌ست ده‌که‌م که‌س لیم تێناگات ، من که‌ باوکی خۆم لێم تێناگات چۆن چاوه‌رێ بم که‌سێکی تر بتوانێت له‌ من تێ بگات ؟؟؟؟!!!!!

به‌م ده‌رونه‌ ئاڵۆزه‌مه‌وه‌ له‌ په‌یمانگا که‌وتمه‌ داوی خۆشه‌ویستی کچه‌  خوێندکارێکه‌وه‌ ، له‌ رێگای سه‌رنج و گرنگی پێدان هه‌ست له‌لام دروست بوو که‌ منی خۆش ده‌وێت ، نزیکی و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی دروست بوو له‌ نێوانمان دا بۆماوه‌یه‌ک ،
به‌وجۆره‌ی هه‌ستم ده‌کرد که‌سێکی گونجاوم دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ بتوانم بیکه‌مه‌ هاوبه‌شی ژیانم ،
ژیانێک دروست بکه‌م جیاواز له‌و ژیانه‌ی که‌ خۆم هه‌مه‌ ، ئه‌و کچه‌م به‌ دایکم ناساند، دایکم زۆر لێی رازی بوو ، وه‌ هیچ رێگری نه‌بوو، دواتر دایکی کچه‌که‌و خوشکه‌کانیمان ئاگادار کرده‌وه‌ ، که‌ ئێمه‌ به‌ ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو بنه‌ماله‌که‌ خوازیارین ژیانی هاوسه‌ری پێک بهێنین .
رۆژ له‌ دوای رۆژ په‌یوه‌ندی و سۆزی ئێمه‌ بۆ یه‌کتر زیاد ده‌بوو ، چونه‌ ده‌ره‌وه‌و گه‌شتی خوێندکارانی په‌یمانگاو  ریستۆرانت وپارک و ته‌له‌فۆن و ......... زیادی ده‌کرد
رۆژێک چوم بۆ مالیان تا له‌گه‌ل دایکی رۆژی داخوازی کردن دیاری بکه‌م ، به‌لام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌وان به‌جۆرێکی تر پێشوازی یان لێ کردم
3 گه‌نجی ناسیاویان  که‌ دیار بوو خۆیان نیازی ژیانی هاوسه‌ری دروست کردنیان هه‌بوو له‌گه‌ل ئه‌و کچه‌دا که‌ خۆشه‌ویستم بوو،
پێش ئه‌وه‌ی  بگه‌مه‌ ماڵی ئه‌وان روو به‌ روم بونه‌وه‌و که‌وتنه‌ لێدان و پێ کێشانم زۆر به‌سه‌ختی بریناریان کردم و هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کرد
من واز له‌و کچه‌ بهێنم و له‌م بنه‌ماله‌یه‌ دور بکه‌ومه‌وه‌ ،
دواتر من ئه‌م روداوه‌م به‌ خۆشه‌ویسته‌که‌م و دایکی و بنه‌ماله‌که‌یان راگه‌یاند ، ئه‌وان زۆر پاساو بیانویان هێنایه‌وه‌ بۆ ئه‌و روداوه‌ ، به‌لام من ئه‌و پاساوانه‌ی ئه‌وانم به‌گونجاو نه‌زانی ، بۆیه‌ لێره‌دا په‌یوه‌ندی یه‌که‌م به‌ کۆتا هێنا ، ئاماده‌ نه‌بوم هاوسه‌ر گیری یه‌ک بکه‌م که‌ کێشه‌ی به‌دواوه‌ بێت ، چونکه‌ خۆم کێشه‌ی ترم هه‌بوو ، هه‌میشه‌ ئاره‌زوی بێ ده‌نگی و دوره‌په‌رێزیم ده‌کرد .
هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌ره‌تادا خۆشه‌ویسته‌که‌م به‌م بریاره‌ رازی نه‌بوو ، هه‌وڵی ده‌دا  که‌ دوباره‌ گه‌شه‌ به‌سۆز و خۆشه‌ویستی من بداته‌وه‌ ، به‌لام بێ ئه‌نجام بوو ، چونکه‌ من بریاری کۆتایم دابوو ، به‌لام هه‌میشه‌ له‌ناخی خۆم دا بۆی ده‌سوتام .
هه‌موو کات بیرم له‌ له‌ده‌ست دانی ده‌کرده‌وه‌ ، هه‌میشه‌ رقم له‌ هه‌موو مرۆڤه‌کان ده‌بۆوه‌ ، بیرم له‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ بۆ ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ رێگر هه‌بێت له‌به‌رده‌م حه‌ز و ئاره‌زووه‌کان دا ؟؟
بۆ ده‌بێت که‌سانی ده‌وروبه‌ر هه‌میشه‌ له‌ پێناو به‌ده‌ست هێنانی ئامانجی خۆیان ،ناخ و هه‌ست و سۆزی که‌سانی تر زینده‌ به‌چال بکه‌ن ؟؟
بۆ ده‌بێت ژیانی من هه‌میشه‌ به‌ ئازارو بیرکردنه‌وه‌ به‌رێوه‌ بچێت ؟؟ ژیانم بچوک کردبۆوه‌ له‌ ژووره‌که‌م دا ، چاوم که‌سی نه‌ده‌بینی ، نه‌ مامۆستا نه‌ هاورێ  نه‌ خزم نه‌ دایک و باوک  نه‌ خوشک و برا ، ته‌نها خۆم و خه‌یاله‌کانم و بیرکردنه‌وه‌کانم ،
ته‌نیایی بوو بوو به‌ به‌شێکی گه‌وره‌ی ژیانم.  من هه‌میشه‌ به‌دوای وه‌لام دا ده‌گه‌رام ، به‌لام بێ وه‌لام ترین بووم .
خوێندنم فه‌رامۆش کردبوو ،هیچ گرنگیم نه‌ده‌دا به‌وانه‌کانم وبه‌جۆرێک مامۆستاکانم و هاورێکانم به‌ته‌واوی هه‌ستیان پێکردبوم ،
ماوه‌ی چه‌ندین مانگ له‌و ژوره‌ی خۆم دا له‌گه‌ل ته‌نیای دا بومه‌ هاورێ ریشم نه‌ده‌تاشی و گرنگیم به‌روخسارو جلو به‌رگ نه‌ده‌دا ،جگه‌ره‌ومه‌شروبم ده‌خوارد ،نه‌م ئه‌زانی ئه‌م هه‌موو بۆشی یه‌ سۆزی یه‌ به‌چی پر بکه‌مه‌وه‌ ،هیچ هاورێم نه‌بوو،واته‌ خۆم نه‌م ده‌ویست هاورێکانم ببینم ،هه‌رکه‌س تکای لێم بکردایه‌ واز له‌ ته‌نیایی وبێزاری وبێتاقه‌تی وگۆشه‌گیری بهێنم ،داواکه‌یم ره‌ت ده‌کرده‌وه‌.
ته‌نانه‌ت خالم له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆسه‌ردان هاتبۆوه‌ ، به‌تایبه‌ت هاته‌ ژوره‌که‌م و داوای کرد ریشم بتاشم و تێکه‌ل به‌ خێزان و میوان و خزم و سه‌یران و ده‌عوه‌ت وبانگهێشته‌کان ببم ،هه‌ر ره‌تم کرده‌وه‌ .به‌جۆرێک رقم له‌ هه‌موو که‌سێك بوو حه‌زم نه‌ده‌کرد که‌س له‌و باره‌یه‌وه‌ قسه‌م بۆ بکات .

بۆیه‌ هانام برد بۆ دنیای کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت ،وه‌له‌رێگای ئینته‌رنێته‌وه‌ بۆ رزگار بونم له‌ وته‌نیایی یه‌ی که‌له‌ ژیانی راستی خۆم دا هه‌مه‌ ، هه‌ولم دا له‌ ژیانی خه‌یالی چات دا ئه‌و بۆشای یه‌ پر بکه‌مه‌وه‌ ، هه‌رکات سه‌ردانی ژوره‌کانی چاتم ده‌کرد وام ده‌زانی ئه‌و که‌سانه‌ هه‌مووی له‌ ژووره‌که‌ی من دانیشتون و قسه‌و گفتوگۆ ده‌که‌ن ،به‌لام هێشتا نه‌م توانی بوو بێده‌نگی بشکێنم .

به‌لام شه‌وێک که‌سێکم ناسی که‌ بووه‌ فریشته‌و فریاد ره‌س و رزگار که‌ری من له‌ته‌نیایی و بێزاری و ره‌ش بینی و گۆشه‌گیری و بێ هیوای ،که‌سێک که‌توانی ژیانی من پێچه‌وانه‌ بکاته‌وه‌
له‌و په‌ری بێهیوای بۆ هیواو ئۆمێدێکی زۆر
له‌وپه‌ری بێزاری و بێتاقه‌تی وگۆشه‌گیری بۆ دڵخۆشی و به‌خته‌وه‌ری و تێکه‌لاوی
له‌وپه‌ری بێ توانای بۆ بایه‌خ دان و تێروانین و ووردبونه‌وه‌ له‌ شته‌کان
له‌ ئالوده‌بون وهۆگر بونم بۆ جگه‌ره‌و مه‌شروب بۆ که‌سێکی بروا پته‌و نوێژکه‌ر

که‌سێک توانی که‌سایه‌تی من له‌ بناغه‌وه‌ دروست بکاته‌وه‌ له‌کاتێک دا به‌درێژای ته‌مه‌نم به‌هه‌موو که‌سه‌کانی ده‌وروبه‌رمه‌وه‌ هه‌ولی له‌ناوبردنی فکره‌و بۆچو ن و بیرکردنه‌وه‌کانمیان ده‌دا.

بێ گومان هه‌موو ده‌پرسن ئه‌و که‌سه‌ به‌ چ رێگایه‌ک توانی تۆ بگۆرێت ؟؟؟
چونکه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ماله‌وه‌ له‌ په‌یمانگا له‌چات ، له‌ هه‌موو شوێنه‌کان ئه‌م پرسیاره‌م لێ کراوه‌ ،

کێ بووه‌ هۆکار بۆ گۆرینی تۆ ؟؟؟
وه‌ به‌ چ رێگایه‌ک توانی تۆ بگۆرێت ؟؟

منیش له‌ وه‌لام دا ده‌ڵێـم :
هاورێ یه‌کم هاوته‌مه‌نێکم توانی من بگۆڕێت ،بێ ئه‌وه‌ی هیچ کات داواکاری گۆرانم لێ بکات هه‌میشه‌ به‌ پێشنیار کردن مه‌به‌سته‌کانی خۆی ده‌گه‌یاند .
سه‌ره‌تا گوێگرێکی زۆر زۆر باش بوو .توانی متمانه‌یه‌کی گه‌وره‌ دروست بکات لای من .بۆیه‌ منیش هه‌موو ناخی خۆمم بۆ درکاند
دواتر ئه‌و هه‌موو باره‌ ده‌رونی یه‌ ئالۆزه‌م هه‌بوو ئه‌و هه‌موو بێده‌نگی و گۆشه‌گیری یه‌ له‌ من دا هه‌بوو ، به‌لام ره‌خنه‌ی نه‌ده‌کردم
ده‌ی ووت ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێکی تر بێت هه‌ر ئه‌م کاره‌ی ئێستای تۆ ده‌کات ، دوای زانیم ئه‌مه‌ ته‌نها بۆ دڵخۆش کردنی منه‌ ،ئه‌یه‌وێت من دوباره‌ ئیراده‌و هیواو ئۆمێدو زال بون به‌سه‌ر هه‌ستم دا  بگه‌رێته‌وه‌ بۆم . هه‌وڵی نه‌ئه‌دا باس له‌و شتانه‌ بکات که‌ خۆی حه‌ز ده‌کات بیکه‌م یان که‌ گه‌وره‌کان حه‌ز ده‌که‌ن بیکه‌م ،پێچه‌وانه‌ی باوکم و ماله‌وه‌  که‌ هه‌میشه‌ رێو شوێنیان بۆ داده‌نام بۆ هه‌موو کارێک ، ته‌نها له‌باره‌ی ئه‌و شتانه‌وه‌ قسه‌ی ده‌کرد که‌ من حه‌زم لێی بوو ،ئه‌م وت به‌ بێ ده‌نگی ئاسوده‌م  ، ده‌ی ووت بێده‌نگی زۆر جوانه‌ که‌م مرۆڤ هه‌یه‌ چێژی راستی بێده‌نگی چه‌شت بێت ، بێده‌نگی مامۆستایه‌ ته‌نیای مامۆستایه‌ هه‌ول بده‌ تیای دا  به که‌سایه‌تی خۆت دا بچیته‌وه‌ ، بزانه‌ هه‌له‌کان له‌ کوێ دان ، هه‌میشه‌ پرسیاری له‌لام دروست ده‌کرد که‌ له‌ دوای گفتوگۆکان من بیر له‌ وه‌لامه‌کانی بکه‌مه‌وه‌ ،تاکو له‌رێگه‌ی گه‌ران به‌دوای وه‌لامه‌کان بتوانم بگه‌م به‌ هه‌له‌کانم و به‌ جیا کردنه‌وه‌ی خاله‌ دروست و نادروسته‌کان . هیچ کات داخوازی به‌سه‌ردا نه‌ده‌کردم هه‌میشه‌ له‌ رێگه‌ی پرسیاره‌وه‌ گۆرانکاری یه‌کانی له‌ من دا  دروست ده‌کرد
هه‌رگیز نه‌ی ووتوه‌ جگه‌ره‌ کێشان ته‌رک بکه‌ ، ته‌نها پیی ده‌وتم ده‌توانی که‌متر جگه‌ره‌ بکێشی ؟؟؟
منیش له‌وه‌لام دا ده‌م ووت هه‌ول ئه‌ده‌م له‌وانه‌یه‌ ،بۆیه‌ هه‌رکات ئاره‌زوی جگه‌ره‌کێشانم ده‌کرد به‌ڵێنه‌که‌ی خۆمم بیر ده‌هاته‌وه‌ که‌ ووتبوم هه‌ول ئه‌ده‌م،  جگه‌ره‌که‌م نه‌ده‌کێشاو به‌خۆمم ده‌وت دوای 10 ده‌قه‌ی تر به‌جۆرێک له‌بیر خۆمم ده‌برده‌وه‌ تا ده‌بوو به‌ نیو سه‌عات زیاتریش .به‌مه‌ رێژه‌ی جگه‌ره‌کێشانم زۆر که‌م بۆوه‌ ، به‌جۆرێک پێشتر شه‌و رۆژی یه‌ک پاکه‌ت و نیو جگه‌ره‌م ده‌کێشا دواتر کردم به‌ نیو پاکه‌ت و که‌متریش .پێشتر هه‌فته‌ی دووجار مه‌شروبم ده‌خوارده‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستم ده‌کرد زۆر پێویستم پێیه‌تی دواتر کردم به‌ 3 مانگ یه‌ک جار وبریاری ته‌رک کردنی به‌ ته‌واوی ،
پێشتر هیچ هاورێم نه‌بوو ئێستا په‌یوه‌ندی یه‌ کۆمه‌لایه‌تی یه‌کانم پته‌و کردووه‌و سه‌ردانی زۆر که‌س و شوێن ده‌که‌م و هاورێی زۆر وه‌فادارم په‌یداکردووه‌ ، پێشتر له‌وانه‌کانی په‌یمانگا زۆر دواده‌که‌وتم زۆر نمره‌کانم لاواز بوو ،به‌لام ئێشتا پله‌و نمره‌ی وانه‌کانم زۆر له‌ ئاستێکی به‌رز دایه‌ . پێشتر نه‌م ده‌توانی یه‌ک ووشه‌ بۆکه‌س بدرکێنم هه‌موو ووشه‌کان هه‌مو هه‌سته‌کانم له‌ ناخم دا به‌ به‌ند کراوی مابونه‌وه‌ ،به‌لام ئێستا له‌ رێگای نوسین و  هۆنراوه‌وه‌ نا‌خی خۆم ده‌خه‌مه‌ روو ،بوم به‌ که‌سێکی خوێنه‌ر له‌ بواری راگه‌یاندن کار ده‌که‌م و په‌یامنێری رۆژنامه‌یه‌کی کوردیم .


من له‌ ئێستادا ده‌مه‌وێت تواناکانی خۆم بسه‌لمێنم بۆ ده‌ورو به‌ر ، به‌تایبه‌ت بۆ باوکم ،ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێت کارێک بکات .بێگومان ده‌توانێت بیکات هیچ شتێک له‌سه‌رو توانای مرۆڤه‌وه‌ نی یه‌ ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی بۆ بنێت و هه‌ولی بۆ بدات ،به‌لام له‌ پاڵ دا دلسوزێک و هاورێ یه‌ک وهاوخه‌مێکی هه‌بێت و هانت بدات و هاوکاریت بکات و رێ نیشانده‌رت بێت و هیواو ئۆمێدت پێ ببه‌خشێت .
خوێندنه‌وه‌یه‌کی سایکۆلۆژی بۆ چیرۆکه‌که‌ی لاز              

1- کاریگه‌ری په‌روه‌رده‌ی خێزان له‌سه‌ر وون بونی گه‌نجان
له‌م چیرۆکه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ی باوکی لازمان دێته‌ به‌رچاو که‌ مافی خۆی بووه‌ کاتێک خێزانی دووه‌می هێناوه‌ ،به‌لام ئه‌و خاله‌ی ئه‌و تیای دا سه‌رکه‌وت و نه‌بوو ، وه‌ بوه‌ هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م باره‌ ده‌رونی یه‌ ئاڵۆزه‌ بۆ کوره‌که‌ی دروست بکات ، ئه‌و خاله‌ بوو که‌ کاتێک ژنی دووه‌م ده‌هێنێت .بۆ ئه‌وه‌ی بۆ مناڵه‌کانی ژنی یه‌که‌می بسه‌لمێنێت که‌ده‌توانێت رۆڵی باوک و هه‌م رۆڵی دایکیش بۆ ئه‌وان ببینێت ،وه‌پیشانیان بدات که‌له‌دوای نه‌مانی دایکیان هێشتان ئه‌م باوکێکی دلسۆزه‌ .گرنگی و نازێکی له‌سنور به‌ده‌ری به‌خشی به‌ مناڵه‌کانی ،به‌م جۆره‌ لاسه‌نگی و جیاوازی له‌سۆز به‌خشینی دروست کرد له‌نێوان منالانی ژنی یه‌که‌م و دووه‌می دا . مناڵانی خێزانی دووه‌می هه‌رچه‌نده‌ دایکی خۆیان هه‌بوو ،به‌لام هه‌ستیان به‌ بۆشای یه‌کی گه‌وره‌ ده‌کرد له‌سۆزی باوک
که‌واته‌ خالی لاوازی ئه‌و خاله‌ بوو که‌ گرنگی زۆری به‌ لایه‌نێک ده‌داو لایه‌نێکی تری هه‌ستیاری فه‌رامۆش کردبوو. جیاوازی له‌ سۆز به‌خشین به‌ئاشکرا کاریگه‌ری نه‌رێنی دروست کرد له‌سه‌ر ده‌رونی مناله‌کانی خێزانی دووه‌می .

2- کاتێک دایکان و باوکان تێڕوانینیان بۆ مناله‌کانیان سلبی و نه‌رێ بێت ،مناله‌کانیان زۆر جار له‌روی ده‌رونی یه‌وه‌ ده‌روخێن و بێ هیوا ده‌بن له‌سه‌رکه‌وتنیان له‌ژیان ، چۆن پێناسه‌یان بکه‌ین و گۆشیان بکه‌ین و په‌روه‌رده‌یان بکه‌ین ،به‌جۆره‌ ده‌رده‌چن و ده‌بنه‌ ئاوێنه‌یه‌ک بۆ ره‌نگ دانه‌وه‌ی تێروانینه‌کانی دایک وباوک و گه‌وره‌کان .
که‌واته‌ بامناله‌کانمان گه‌نجه‌کانمان هان بده‌ین و پیاهه‌لدان به‌کار بێنین و رێز له‌ تواناو بیروبۆچونه‌کانیان بگرین تا ئه‌وانیش هان بدرێن به‌ره‌و رێگای راست و بتوانی خۆیان بدۆزنه‌وه‌ له‌و پێناسه‌ گه‌ورانه‌ی بۆیان ده‌که‌ین و هیچ کات به‌راوردیان نه‌که‌ین له‌گه‌ل هاوته‌مه‌نه‌کانی خۆیان .

3- کاتێک منال له‌قۆناغه‌کانی منالی و لاوی  دا هه‌لسوکه‌وتێکی ره‌ق و دور له‌ سۆزو به‌زه‌ی و میهره‌بانی و شکاندنه‌وه‌ی ده‌رونی وئازاری جه‌سته‌ ده‌بینێت له‌ دایک و باوکی به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌و  . له‌ کاتێک دا ئه‌م بێ ده‌سه‌لات و بێ توانایه‌و ،ناتوانێت   به‌رگری له‌ خۆی بکات به‌رامبه‌ر به‌گه‌وره‌ی و پێگه‌ی ئه‌وان له‌ خێزان دا ، ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ رقێکی گه‌وره‌ و هه‌ستی تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ناخی دا دروست ده‌بێت .ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر دایک و باوک و گه‌وره‌کانیش نه‌توانێ ، ئه‌وا دوارۆژ هه‌مان ره‌فتاردووباره‌ ده‌کاته‌وه‌ به‌سه‌ر مناله‌کانی خۆی دا .وه‌ک تۆله‌یه‌ک بۆ ئه‌و کارانه‌ی له‌رابردوودا به‌رامبه‌ری کراوه‌ .


4- خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ل ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر کێشه‌ی سه‌ره‌کی زۆربه‌ی لاوان .هۆکاری بێزاری و باری ده‌رونی ناجێگیرو ئالۆزی هه‌ست و دوره‌ په‌رێز بون  و که‌نار گرتن ،سه‌رهه‌لدانی رێگری یه‌کانیان له‌و خۆشه‌ویستی یه‌دا ، دروست بونی بۆشای یه‌کی گه‌وره‌ی سۆزی ، نه‌بونی که‌سێکی دڵسۆز و رۆشنفکر و به‌ئه‌زمون  بۆ ئامۆژگاری و دڵدانه‌وه‌  ،کێشه‌که‌ ئالۆزتر ده‌کات له‌نا بیرو هه‌ست وهۆشی لاوان دا .

5- کاتێک له‌ناو خێزان دا یان خوێندنگه‌دا تاکێک گۆشه‌گیر ده‌بێت و بێده‌نگی هه‌لده‌بژێرێت ،له‌کاتێک دا سروشتی خۆی که‌سێکی بێده‌نگ نه‌بووه‌ پێشتر . پێویسته‌ جێگای سه‌رنج بێت بۆ ده‌وروبه‌ری ئه‌و که‌سه‌ ،وه‌جێی گرنگی پێدان بێت ، پرسیار له‌ هۆکاری بێده‌نگی یه‌که‌ی بکرێت .پرسیار له‌ گیرو گرفت و کێشه‌که‌ی بکرێت چونکه‌ تا زیاتر فه‌رامۆشی بکه‌ن باری ده‌رونی ئه‌و که‌سه‌ ئالۆزتر ده‌بێت و چاره‌سه‌ره‌که‌ی قورستر ده‌بێت .ووشیاری ده‌وروبه‌ر و دڵسۆزی له‌م کاتانه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که‌ چۆن ده‌توانن له‌کێشه‌و گرفته‌کانی ئه‌و که‌سه‌ تێ بگه‌ن ،یان به‌ چ رێگایه‌ک ده‌توانن هاوکاری بکه‌ن .

6- کۆتا خال و گرنگترین خال ده‌ست خۆشی له‌  لاز  بۆ ئه‌و گۆرانکاری یه‌ی توانی له‌خۆی و که‌سایه‌تی و بیر کردنه‌وه‌ی خۆی دا دروستی بکات . بۆ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌ هاورێ که‌ی داو  توانی جێ به‌ جێی بکات  وکاری بۆ بکات و خۆی  رابهێنێت له‌سه‌ریان .
مرۆڤ ئه‌گه‌ر ئامانجێکی هه‌بێت و کاری بۆ بکات ، وه‌ له‌گه‌لی دا ئیراده‌ی هه‌بێت بۆی بێگومان ده‌توانێت بیکات ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌لکی نه‌یاری بن و رێگری بن ، گرنگ که‌وتن نی یه‌ گرنگ زوو هه‌ستانه‌وه‌یه‌ .

له‌نیا جه‌مال
خوێندکاری کۆلێژی ده‌رون ناسی[/center]

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-24 10:18:43

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsFirefox

Re: دۆزینه‌وه‌ی خود له‌ وون بون دا .. چیرۆکی راستی گه‌نجێک

چیڕۆكێكی زۆر به‌سوود بوو ،خاڵی زۆر گرنگی تێدابوو كه‌ رۆژانه‌ ئه‌م هه‌ڵانه‌ زۆر ئه‌بنین له‌ ناو گۆمه‌ڵگه‌ ،
وه‌ك له‌ چیرۆكه‌كه‌دا باست كردووه‌ خاڵه‌ لاوه‌زه‌كان، توڕه‌یی دایك باوك له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ی ،جیاوازی له‌ نێوان منداڵه‌كانیان ،گرنگی پێنه‌دانیان ،خاڵیكتر كه‌ زۆر به‌رچاووم كه‌تووه‌ له‌ناو زۆرێك له‌ خێزانه‌كاندا ‌ ،باوك رابردووی خۆیی وه‌ك نمونیه‌ك ئه‌هێنێته‌وه‌ بۆ منداڵه‌كانی وه‌ك زه‌ختێك به‌سه‌ریان ، به‌ڵام نه‌ك ڕابردوو له‌م ساته‌ی ئێستا دوێنی جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆ، ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ به‌یانی !! جا 20ساڵ یا 25 ساڵ ڕابردوو ،،چۆن به‌روارد ئه‌كرێ !! وه‌ زۆر هه‌ڵه‌ییتر هه‌ن كه‌ دایك باوك ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن به‌رمبه‌ر به‌ منداڵه‌كانیا بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه‌ ،
چیرۆكێكی زۆر قه‌شنگ  بوو ،ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئاماده‌كردنی خاتوو له‌نیا ،ماندووبونێكی زۆری پێوه‌دیاره‌ ،هه‌ربژیت و سه‌ركه‌وت بیت .

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2013-08/d63c00e933a94c80e1b3501fba01f8a3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-03-24 18:58:29

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: دۆزینه‌وه‌ی خود له‌ وون بون دا .. چیرۆکی راستی گه‌نجێک

چاوه‌که‌می کاکه‌ دیلمان گیان زۆر زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت براکه‌م
ده‌ست خۆش بۆ هه‌موو ئه‌و خالانه‌ی به‌رێزتان ده‌ست نیشانتان کردووه‌
زۆر جوان و راست و له‌جێ یه‌ ،،، بێگومان ئه‌مه‌ کێشه‌ی زۆربه‌ی خێزانه‌کانه‌
له‌یه‌ک تێنه‌گه‌یشتنی دایک و باوک و مناله‌کانیان ،جیاوازی بیر کردنه‌وه‌
نه‌بووی هاورێ یه‌تی و زمانی گفتوگۆ ،،، دوباره‌ ده‌ست خۆش ئازیزم کاکه‌ دیلمان گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-03-25 18:54:59

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: دۆزینه‌وه‌ی خود له‌ وون بون دا .. چیرۆکی راستی گه‌نجێک

چیرۆكێكی زۆر قه‌شنگ  بوو ،ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئاماده‌كردنی خاتوو له‌نیا ،ماندووبونێكی زۆری پێوه‌دیاره‌ ،هه‌ربژیت و سه‌ركه‌وت بیت .

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net