.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











سلاو هاوڕێیان ..
ڕۆژانه سه‌ردانی ژماره‌یه‌كی زۆری لاپه‌ڕه‌ی سایته‌كانی ئینته‌رنێت ده‌كه‌ین، بۆیه زۆرجار بابه‌ت و هه‌واڵ و وانه‌ی جۆراوجۆر و سوودبه‌خش ده‌بینین، كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ین له لای خۆمان سه‌یڤیان بكه‌ین، و هه‌ڵیانگرین، تاكو له‌كاتێكی تردا بگه‌ڕێینه‌وه بۆیان. له‌وانه‌یه یه‌كێك له‌و ڕێگایانه‌ی كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كاری ده‌هێنین، بریتییه له سه‌یڤكردن به‌هۆی فه‌رمانی Save As، به‌ڵام به به‌رنامه‌ی novaPDF Professional Desktop v7 ده‌توانین
لاپه‌ڕه‌ی سایته‌كانی ئینته‌رنێت به‌شێوه‌ی PDF سه‌یڤ بكه‌ین و له‌كاتی پێویستدا به‌كاریان بهێنین، ئه‌مه‌ش بێئه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كه یان وێنه و زانیارییه‌كانی ناوی، كوالێتییه‌كه‌یان له‌ده‌ست بده‌ن. له‌وانه‌یه ئه‌مه‌یان له‌رێگه‌ی یه‌كه‌م گونجاوتر و بێ گرفت تر بێت.
ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بین كه ئه‌گه‌ر فایله‌كانی ئۆفیس له باری كرانه‌وه بن، ئه‌وا له كاتی سێتئه‌پكردنی به‌رنامه‌دا، پێمان ده‌ڵێت كه ده‌بێت دایان بخه‌ین.
چۆنیه‌تی گۆڕینی لاپه‌ڕه‌كانی وێب بۆ فایلێكی PDF به ئاسانی:
به به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی novaPDF Professional Desktop v7 پرینته‌رێكی ئیفتیرازی گریمانه‌یی له‌ناو سسته‌می ئیشپێكردن دروست ده‌بێت و له‌كاتێكدا بمانه‌وێت لاپه‌ڕه‌كانی سایتێك بگۆڕین بۆ فایلێكی شێوه‌ی PDF ئه‌وا ته‌نها هه‌ڵده‌ستین به چاپكردنی لاپه‌ڕه‌كه و هه‌ڵبژاردنی پرینته‌ری به‌رنامه‌ی novaPDF تاكو لاپه‌ڕه‌كه زۆر به ئاسانی و به‌شێوه‌ی فایلێكی PDF ده‌ربچێت.
دوای سێت ئه‌پكردنی به‌رنامه‌كه، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی هه‌ر سایتێك كه بمانه‌وێت بیگۆڕین بۆ فایل به‌شێوه‌ی PDF ئه‌وا یان له‌سه‌ر كیبۆرد دوگمه‌كانی CTRL + P پێكه‌وه داده‌گرین، یاخود له لیستی File > Print، ئینجا له به‌شی Select Printer دا پرینته‌ری جۆری novaPDF ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین، ئینجا كلیك له‌سه‌ر print یان ok ده‌كه‌ین. به‌مشێوه‌یه لاپه‌ڕه‌ی سایته‌كه ده‌گۆڕێت بۆ فایلێكی جۆری PDF و یه‌كسه‌ریش ده‌كرێته‌وه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌رنامه‌كه:
-به‌خۆڕاییه
-قه‌باره‌ی بچووكه
-له‌گه‌ڵ هه‌موو لاپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌گونجێت
-له‌گه‌ڵ هه‌موو زمانه‌كان ده‌گونجێـت
بە هیوای سود وەرگرتنتانم


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه