.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









[size=16]چیرۆكێ بۆ په‌ند وه‌رگرتن
حه‌زره‌ت ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌واڵی داوه كه له‌دوای ئهوكهسانێك دێن كهئیدیعای پێغهمبهرایهتیدهكهن(لاتقوم الساعه حتی یخرج پلاپون دجالون كلهم یزعم انه رسول الله )ئه‌بی داود،كه‌ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی موعجیزه‌یه‌كی ئاشكرای پێغه‌مبه‌ره ( صلی الله علیه وسلم ) ، هه‌ر له‌ژیانی خۆی دا موسه‌یله‌مه‌ی درۆزن په‌یدا بوو ، كه‌دواتر به‌هه‌وڵ و خهباتیهاوهڵان خوای گه‌وره له‌سه‌رده‌ستی ئه‌واندا له‌ناوی برد.
یه‌كێكی تر له‌و درۆزنانه ( میرزا غولام ئه‌حمه‌دی قادیانی ) یه‌كه له‌ساڵی 1265ی كۆچی‌دا لهقادیان له‌دایك بووه كهگوندێكی ( بنجاب )ه له وڵاتی هندستان..
خه‌ڵكی هیندستان شۆڕ‌شیان كرد دژی ئینگلیز وموسڵمانان له‌پشت شۆڕشه‌كه‌وه بوون ، ئینگلیز له ساڵی 1857دا شۆڕشه‌كه‌ی كپ كرده‌وه و پاشان له ساڵی 1869دا حكومه‌تی به‌ریتانی كۆمه‌ڵێ شاره‌زای نارده هیندستان كه دیراسه‌ی بار‌و زروفه‌كه بكه‌ن . ئه‌وانیش دیراسه‌یه‌كی باشیان كرد‌و پاشان راپۆرتیان نووسی كه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه‌سێك دروست بكه‌ن به‌ناوی ئیسلامه‌وه كاریان بۆ بكات ، بۆ ئه‌مه‌ش پاش گه‌ڕانی زۆر میرزا غولام ئه‌حمه‌دیان دۆزیه‌وه كه به‌و كاره هه‌ستێت وهه‌موو هاوكاریهكیشیان كرد .
ناوبراو ڕایگه‌یاند كه نوێكهرهوهیهو له خواوه ئیلهامی بۆ هاتووه و، پاشتر ڕایگه‌یاند مه‌سیح و مه‌هدی چاوه‌ڕوان كراوه ، پاش ئه‌وه‌ی بۆی نه‌چووه سهركه خۆی بكات به حه‌زره‌تی عیسی یا به مه‌هدی ، ڕایگه‌یاند كه خواحهزرهتی (محمد )ی جارێكی تر له‌كه‌سایه‌تی میرزا غولام دا ناردۆته‌وه.
ئه‌م كۆمه‌ڵه سه‌رگه‌ردانه ، بیروڕای وایه( تناسخ الارواح ) هه‌یه‌و بیروڕایان له باره‌ی خواوه نادروسته و هاوه‌ڵانی خۆی به (صحابه) دا ئه‌ناو ده‌یووت كه‌حه‌جی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه‌سێك بچێت بۆ قادیان و، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی عه‌ره‌ق و تلیاك و گۆشتی به‌رازیشی حه‌ڵاڵ كردبوو ...
هه‌روه‌ها هه‌موو موسڵمانێكی به‌كافر دائه‌نا تا نه‌بن به شوێنكه‌وته‌ی قادیانیه‌ت و هه‌ر كه‌سێكیش به لای ئه‌وانه‌وه ژن و ژنخوازی له‌گه‌ڵ غه‌یری قادیانیدا بكا كافره.
بانگه‌شه‌یان كرد بۆ نه‌هێشتنی جیهادو گوێڕایه‌ڵی كوێرانه بۆحكومه‌تی ئینگلیز كه له‌و كاته‌دا هندستانیان داگیر كردبوو ، گوایه ئینگلیز وه‌لی ئه‌مری موسڵمانانه . چه‌نده‌ها ته‌رجومه‌ی قورئانیان كردووه به‌زمانی جیاجیا‌و هه‌مووی ته‌فسیراتی هه‌ڵه‌و نابه‌جێ یه ...
زانایانی ئیسلام به‌تایبه‌تی له‌هندستان ڕوبه‌ڕووی بونه‌وه وه‌ك شێخ ( ابوالوفاْ ) پناوالله ئه‌میری كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌هلی حه‌دیپ له‌هندستان ، ناوبراو مونازه‌ره‌ی كرد له‌گه‌ڵ ( میرزا غولام ) دا‌و ئیقامه‌ی حوججه‌ی له‌سه‌ر كرد ، دواتر میرزا غولام داوای موباهه‌له‌ی كرد كه خوا ئه‌وه‌ی درۆزنه له‌ناوی به‌رێت ، خوای گه‌وره‌ش میرزا غولامی دوای چل ڕۆژ به‌نه‌خۆشی كولێره له‌ناو ئاوده‌ستا كوشت له‌ساڵی 1908 زاینی دا ، شایه‌نی باسه كه ئه‌م بێ دینه په‌نجا په‌ڕاوو ژماره‌یه‌كی زۆر وتاری له‌دوای خۆی به‌جێهێشت كه هه‌مووی بانگه‌واز ده‌كات بۆ گومڕا بوون و سه‌رگه‌ردانی ،مه‌جلیسی ئوممه‌ی پاكستانیش ( په‌رله‌مانی مه‌ركه‌زی ) موناقه‌شه‌ی یه‌كێ له زه‌عیمه گه‌وره‌كانی ئه‌م تایه‌فه‌یه‌ی كردووه كه‌ناوی ( میرزا ناصر احمد ) بوو ، شێخ موفتی محمود وه‌ڵامی دایه‌وه‌و موناقهشهكهش سیكاتژمێر درێژه‌ی كێشا ، كه‌سه‌ره‌نجام (میرزا ناصر احمد ) قسه‌ی نهماوكوفر و له‌ڕێ لادانی بۆ هه‌مووان ده‌ركه‌وت و،له پاكستان‌دا دایان نان به كهمایهتیهكهی ناموسڵمان و له‌ساڵی 1974 د ا رابیته‌ی عاله‌می ئیسلامی بڕیاریان دا كه ئه‌و كۆمه‌ڵه یه له ئیسلام ده‌رچوون و ئه‌بێ ڕێیان لێبگیرێ ...
مه‌سه‌له‌ی موباهه‌له :
موباهه‌له : واته داواكردنی له‌عنه‌ت و سزای خوا بۆ سه‌ر درۆزنان .. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوو كهوهفدی نه‌جرانی مه‌سیحیه‌كان كاتی خۆی هاتن بۆ مه‌دینه‌و پێیان داده‌گرت له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه هه‌ڵه‌كانیان له‌سه‌ر حه‌زره‌تی عیسا سه‌لامی خوای لێ بێت ، حه‌زره‌ت (صلی الله علیه‌وسلم ) به‌فه‌رمانی خوا پێی فه‌رموون ( فمن حاجك فیه من بعد ماجاوك من العلم ، فقل تعالوا ندع ابناونا و ابناوكم ونساوناونساوكم وانفسنا وانفسكم پم نبتهل فنجعل لعنه الله علی الكاژبین ) ال عمران 61
مه‌سیحیه‌كانی وه‌فدی نجران له ترسی سزای خوا نه‌یانوێرا بێنه پێشه‌وه و ئه‌و موباهه‌له‌یه بكه‌ن ..
میرزا غولام ئه‌حمه‌دی قادیانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆی دیوبه‌ندی ( شێخ موفتی محمود الحسن ) ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه و ، به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نگرانی هه‌ردوولا ، میرزا غولام جه‌ختی كرده سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ( خاتم نبیین ) واتا چاكترین پێغه‌مبه‌رو مانای وانیه كه كۆتایی هاتووه وخهتم بووه ، هه‌رچه‌نده شێخ موفتی محمود حسن فه‌رموده‌ی هێنایه‌وه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ، میرزا غولام به فه‌رمووده‌كه قایل نه‌ده‌بوو به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه خاتوو عائیشه ریوایه‌تی كردووه‌و ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئافره‌ته شایه‌تیه‌كه‌ی به یه‌كێك حسابه ... هه‌رچی له‌گه‌ڵ وت سوودی نه‌بوو ، بۆ شه‌و زانایانی زانكۆی دیۆبهند كۆبونه‌وه‌و راوێژیان كرد كه‌كێ باشه بۆ ده‌مكوتكردنی ئه‌و تاوانباره درۆزنه ؟! ڕایان هه‌تا سه‌ر ئه‌وه‌ی كهشێخ پناو الله باشه ، كه كاتی خۆی لای ئه‌مان قوتابی بووه‌و له‌به‌ر زۆر موناقه‌شه‌كردن و جورئه‌تی زۆری له‌زانكۆ ده‌ریان كردبوو وهبڕوانامهیان نه‌دابوویه ..
شیخ پناو الله ده‌ڵێ : سه‌رۆكی زانكۆ ناردی به‌دوامدا بۆ ئه‌وه‌ی ڕوو به‌ڕووی میرزا غولام ببمه‌وه و ئیقامه‌ی حوججه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م ، منیش وتم باشه ، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتم به‌سه‌ریا بڕوانامه‌ی زانكۆكهتانم بده‌نێ ، ئه‌ویش ڕازی بوو ، بۆ سبه‌ینێ فیلێكیان هێناو ویستیان جه‌نابی موفتی سه‌ركه‌وێ وه‌هه‌مو ئه‌وانی تریش به‌ده‌وریا بن و به‌یه‌كه‌وه بڕۆین بۆ شوێنی موناقه‌شه‌كه ، وه‌ك ڕێزلێنانێك له‌و زانایه ، من قایل نه‌بووم ، وتم : من سواری فیله‌كه ئه‌بم ، به‌و جۆره من له‌سه‌ر فیله‌كه بوم و موفتی و ههمووزانایانیش له‌ده‌ورم بوون و چوین بۆ ڕوو به‌ڕوو بوونهوهكهو هه‌موانیش هوتافیان ده‌كێشا بۆ هاندان و ته‌شجیع كردنم ...
كه‌وتینه موناقه‌شه له‌سه‌ر (خاتم النبیین ) و ئه‌و هه‌مان قسه‌ی كرد‌و منیش هه‌مان فهرموودهكانم پێووت كه خاتوو عائیشه ریوایه‌تی كردووه ، ناوبراو قه‌ناعه‌تی نه‌كرد؟! بۆیه وتم : دهكهوایه پرسیارێكت لێده‌كه‌م ؟ وتی : فه‌رموو ! وتم : تۆ كوڕی باوكت نیت ؟! توڕه بوو وتی : چۆن گومان له نه‌سه‌بم ده‌كه‌یت و دایكم تاوانبار ده‌كه‌ی ؟ وتم : من گومان نابه‌م و تاوان بارت ناكه‌م ، به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌كم به‌رێ كه تۆكوڕی باوكتی !؟ وتی : دایكم ده‌ڵێ من كوڕی باوكمم ، وتم : دایكت تاقه ئافره‌تێكه‌و به‌و پێ‌و دانگه‌ی تۆش بێت شههادهتهكهی یهكێكهو وه‌رناگیرێ ، ئنجا وتم : ڕهوایهدایكت ڕاست بكات و عائیشهیدایكی موسڵمانان ڕاست نه‌كات ! به‌مه میرزا غوڵام ده‌مكوت بوو نه‌ی ده‌زانی چۆن ڕزگاری بێت ، ئیتر بوو به ( الله اكبر ) و به‌و جۆره خوا شكاندی و ڕیسوای كرد ..
دوای ئه‌وه‌ش له‌و گۆڤاره‌ی كهههفتانه ده‌رمان ده‌كرد هه‌موو قسه و بیر‌و بۆچونه سه‌قه‌ته‌كانی ناوبراوم ههڵئهوهشاند و كارێكم پێئه‌كردن با به ده‌وای شڕی نه‌كردبێ!
به‌مه‌ش میرزا غوڵام بێتاقه‌ت بوو ،نه‌شی ده‌توانی وه‌ڵامم باته‌وه،ناچار نامه‌یه‌كی بۆ ناردم له 15\4\1908دا‌و داوای موباهلهی كرد‌و تیا نووسیبووی :
بسم الله الرحمان الرحیم
ویستنبۆنك أحق هو ؟ قل : إی وربی إنهلحق .
حچرت المولوی پناوالله السلام علی من اتبع الهدی ان سلسله تكژیبی جاریه فی جریدتكم اهل الحدیپ من مده گویله ، انتم تشهدون انی كاژب دجال مفسد مفتر ،ودعوای للمسیحیه الموعوده كژب وافتراوعلی الله ...
إنی أوژیت فیكم إیژاوً ، وصبرت علیكُم صبراً جمیلا ، لكن لماٌ كنت مأمورا بتبلیغ الحق من الله وأنتم تصدون الناس عنی ، فأناَ أدعو الله قائلاً : یامالكی البصیر القدیر العلیم الخبیر ،تعلم مافی نفسی إن كان دعوای للمسیحیه الموعوده افتراْ منّی وأنا فی نڤرك مفسد كژاب ،والافتراو فی اللیل والنهار شغلی، فیا مالكی أنا ادعوك بالتچرع والإلحاح أن تمیتنی قبل المولوی پنا والله ، واجعله واتباعه مسرورین لموتی ، یامرسلی أدعوك ێخژێ بحڤیره القدس لك أن تفصل بینی وبین المولوی پناو الله ،إنه من كان مفسداً فی نڤرك كاژباً عندك فتمیته قبل الصادق منا ،ربنا افتح بیننا وبین قومنا بالحق وا نت خیر الفاتحین .
ربیع الاول 1325 ه
الراقم عبد الله الصمد
میرزا غلام أحمد المسیح الموعود
عا فا ه الله وأ یّد عزه
شێخ پناو الله‌ش به‌مه ڕازی بوو كه خوا درۆزن له‌ناوبه‌رێ ، خوا دوعاكه‌ی گیرا كرد‌و پاش چل ڕۆژ له 25|5|1908دا میرزا تووشی كولێره بوو له ناو ئاوده‌ستدا گیانی ده‌رچوو ..
دوایئه‌ویش شێخ پناو الله چل سا ڵی تر ژیا و خزمه‌تی ئیسلامی كرد‌و له سا ڵی 1948 دا وه‌فاتی كرد..
به‌هیوای به‌یه‌كگه‌یشتنه‌وه له به‌رگی حه‌وته‌مدا به خواتان ئه‌سپێرم ، هه‌رده‌م شاد‌و سه‌رفرازو بانگخوازی بۆ خوا سوڵحاوبن[/size]
تيبنى : له كتيبى سرفرازى وه ركيراوة دانانى عثمان محد رشيد
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا سورچی گیان
بابه‌تێکی زۆر جوانه سه‌ر که‌تو سه‌رفراز بیت
هیوادارم به‌رده‌وام بتوانی بابه‌تی جوان جوانمان بۆ ئاماده بکه‌ی
فۆنتی نوسینه‌که‌شم بۆت چاک کرد ... له‌گه‌ل رێزم

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه




دةستةكانت خؤش بيت سةركةوتوو بيت


له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوباس بو ئيوة هيوادارم سودتان ليوةر كرتبى
له‌سه‌ر هێڵ نییه