.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












10 خاڵی گرنگ
چۆن پارێزگاریی له‌چاوت ده‌که‌یت؟
ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له‌که‌میندان بۆ زیانگه‌یاندن به‌چاوتان، خۆراکی ناڕێک و پارێزی ناڕێکه له‌خواردن بۆ خۆلاوازکردن ...
ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له‌که‌میندان بۆ زیانگه‌یاندن به‌چاوتان، خۆراکی ناڕێک و پارێزی ناڕێکه له‌خواردن بۆ خۆلاوازکردن(زه‌عیف بوون) کارلێکی خراپی هه‌یه، بۆ بینایی ئێوه، چونکه له‌ش بۆ خۆی ناتوانێتبهتهواوی ڤیتامینه پێویسته‌کان به‌چاو بگه‌یه‌نێت، له‌به‌رئه‌وه بهتایبهتبهخانمان ده‌ڵێین بۆ دابه‌زاندنی کێشتان له‌خۆتانه‌وه خواردن له‌خۆتان مه‌بڕن،به‌ڵکو ده‌بێت له‌ژێر چاودێریی پزیشکدا په‌نا به‌رنه‌به‌ر خۆلاوازکردن، لێره‌شدا بۆدوورکه‌وتنه‌وه له‌و کێشه‌و گرفتانه‌ی تووشی چاو ده‌بن، پێویسته ئه‌م (10) خاڵهبهههند وه‌ربگیرێت.
دانانی لێنز (عدسه) ده‌بێته هۆی کوێربوون کڕینی لێنزیژمارهو لێنزه ره‌نگاوڕه‌نگه‌کان، که بۆ جوانکاریی به‌کارده‌هێنرێن و لهلایدوکاندارو فرۆشیاره‌کانی ناو بازاڕ ده‌ست ده‌که‌ون و ده‌یکڕن، به‌بێ ئاگادارییدکتۆر، زیانێکی گه‌وره‌ی ده‌بێت و مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌کانی چاوی لێده‌که‌وێته‌وه،له‌به‌رئه‌وه‌ی گلێنه‌ی چاوی هه‌موو مرۆڤێک وه‌کو یه‌ک نییه، به‌تایبه‌ت ئهستووریو ته‌نکی سه‌ر گلێنه‌ی چاو، پێویسته ئه‌وه‌ش بزانرێت، که هه‌ندێک چاو تامێسک یانئیلتهاباتی هه‌یه، بۆیه ده‌بێت پێشتر پشکنینی بۆ بۆ بکرێت له‌لای پزیشکیتایبهتمهندو پاشان به‌ڕه‌زامه‌ندی و دڵنیابوون له‌نه‌بوونی ئه‌و کێشانه، ئینجالهژێر چاودێریی پزیشکیدا لێنز دابنرێت و به‌کاربهێنرێت که‌واته ههمیشهلهبیرتان بێت، نابێت لێنز له‌هه‌موو جێگایه‌ک بکڕدرێت، بێگومان بن، که هه‌رزانی وکوالیتی نزمی ئه‌و لێنزانه مه‌ترسیداره، ئه‌گه‌ر به‌بێ ئاگاداریی پسپۆڕانی ئهوبوارهش بکڕدرێت و به‌کاربهێنێت، ده‌بێته هۆی برینداربوون و تووشبوونبهئیلتهاباتی چاوو ناڕێکی له‌فرمێسک رشتن، سه‌ره‌نجامیشی (کوێربوونه) وریابن واز له‌برژانگی ده‌ستکرد بهێنن ئه‌گه‌ر نیازت هه‌یه برژانگ بچێنیت، بچۆلای پسپۆڕی تایبه‌ت نه‌ک ساڵۆنی ئارایشت، چونکه ئه‌گه‌ر پسپۆڕانه ئه‌و کارهنهکرێت، زیان به‌چاو ده‌گه‌یه‌نێت به‌گشتیی، خۆ ئه‌گه‌ر واز لهتاتۆکردنیدهوروبهری چاویش بێنیت، زۆر باشتره بۆ پاراستنی بینایی چاولابردنی چرچیی بۆ لابردنی چرچی ده‌وروبه‌ری چاو و پۆتێکس، بچۆره لای پزیشکی پسپۆڕیپلاستیک، بۆئه‌وه‌ی چاوه‌کانت دووچاری گرفت نه‌بن و زیانیان پێنه‌گات.
ژنانیدووگیان ئاگاداربن!ژنانی دووگیان به‌هۆی گۆڕانکاریی له‌سیستمی متابولیسیلهشیان، پێده‌چێت دووچاریی کێشه‌ی چاو ببن، یان ره‌نگه له‌دوای تهواوبوونیماوهی دووگیانی دیسانه‌وه گۆڕانکاریی لههۆرمۆندا، کێشه‌ی چاویان بۆ دروست بکات،پێویسته له‌و کاتانه‌دا سه‌ردانی پزیشک بکه‌ن و له‌خۆیانه‌وه هیچ جۆرهچارهسهرێک بۆ چاویان به‌کارنه‌هێنن.
چاویلکه‌ی جوانیی لهکوێدهکڕیت؟
چاویلکه‌ی جوانیی و دژه‌خۆر ده‌بێت له‌لای چاویلکهسازو پشکێنهریچاوهکان بکڕدرێت، چونکه ئه‌وان ده‌زگای تایبه‌تی پشکنینی ئه‌و چاویلکانهیانلهلایه، که رێژه‌ی گرتنه‌وه‌ی (تیشکی وه‌نه‌وشه‌یی- U.V) ده‌پێوێت، بهلامزۆربهی ئه‌و چاویلکانه‌ی له‌جێگاکانی تر ده‌فرۆشرێت پزیشکی نین و زیان بهچاودهگهیهنن، له‌هه‌مانکاتدا ئه‌و تیشکانه ناگێڕنه‌وه که چاو به‌ره‌و مهترسیدهبات.لیزیک (P.R.K) ئه‌وانه‌ی که حه‌ز به‌کارهێنانی چاویلکه ناکه‌ن وده‌یانه‌وێت رزگاریان بێت له‌به‌کارهێنانی چاویلکه‌کانیان، دتوانن (P.R.K)بۆچاویان ئه‌نجام بده‌ن، ئێستا ئه‌و کاره ئاسانه، (به‌ده‌ستی پسپۆڕانی تایبهتنهشتهرگهرییهکی سه‌رکه‌وتوو) به‌جێیه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌روو ته‌مه‌نی (18) ساڵییه‌وه‌ن.
مه‌ترسییه‌کی بێ ده‌نگ پێویسته هه‌موو کاتێک ئاگاتانلهڕێژهی شه‌کره‌ی له‌شتان بێت، چونکه نه‌خۆشیی شه‌کره یه‌کێکه له‌و مهترسییهنهبینراوانهی ده‌توانێت به‌بێده‌نگی بینایی چاوی مرۆڤ له‌بن بنێت، شهکرهنهخۆشییهکی بێده‌نگه‌و زۆرجار تا گورزی خۆی نه‌هاوێت ئاشکرا نابێت، بهپێیتوێژینهوهکان ده‌ریشکه‌وتووه، که نه‌خۆشیی شه‌کره گه‌وره‌ترین هۆکارهکانینابینابوونه له‌هه‌موو جیهاندا.
بینین باشتره له‌جوانیی خانمان که‌هه‌میشه گرنگی به‌جوانیی جه‌سته‌و پێست و نینۆکیان ده‌ده‌ن، ده‌بێت بهردهوامئاگایان له‌چاویان بێت، ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌س نییه، که گرنگی بهجوانییدهرهکی چاویان بده‌ن، به‌ڵکو بپرسنه‌وه لهبیناییان و ماوه ماوه بچنه لایپزیشکی پسپۆڕ، بۆ دڵنیابوون رێژه‌ی بینینی چاویان.که‌ی سه‌ردانی پزیشکی چاودهکهیت؟
پێویسته سه‌ره‌تا منداڵ له(6) مانگییه‌وه ببرێته لای پزیشکی چاو،پاشان له(3) ساڵیدا جارێکی تر ببرێته‌وه، دواتر کاتێک ده‌چێته باخچه‌ی ساوایان وله‌کاتی چوونه قوتابخانه‌شدا پێویستی به‌وه‌یه هه‌یه که پشکنینی چاوی بۆبکرێته‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته تا هه‌ژده ساڵیی هه‌ر شه‌ش مانگ جارێک سهردانیپزیشکی پسپۆڕ بکرێت، ئه‌گه‌ر چاو هیچ کێشه‌یه‌کیشی نه‌بێت، پێویسته هه‌ر (3) ساڵجارێک بپشکنرێت. له‌کاتی پیریی چاویشدا که له(40)ساڵییه‌وه ده‌ستپێده‌کات،ده‌بێت هه‌موو ساڵێک سه‌ردانی پزیشکی پسپۆڕی چاوبکرێت.پیریی قبوڵ بکه(90%)خه‌ڵک له‌پاش (40)ساڵییه‌وه توانای بیناییان بۆ نزیک که‌مده‌بێته‌وه، بۆیه‌پێویسته بۆ خوێندنه‌وه‌و نووسین چاویلکه به‌کاربهێنن، چونکه دهبێتهیاریدهدهریان و ناهێڵێت چاویان زیانی پێبگات و گووشاری بکه‌وێته سه‌ر،له‌کاتێکیشدا ئه‌گه‌ر چاویلکه به‌کارنه‌هێنن، ئه‌وا ده‌بێت توانایه‌کی زۆرتربهکاربهێنن بۆ بینین، ئه‌و کاته‌ش چاویان تووشی گرفت ده‌که‌ن.
س:كورد بريس


له‌سه‌ر هێڵ نییه







له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستت خوشبيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه





sivan muhamad
ئةستيرة
سوباس بو به يامه كانتان هاورييان
له‌سه‌ر هێڵ نییه