.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






[center][/center]
چیرۆكی ئه‌ییووب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت-
ئه‌ییووب پێغه‌مبه‌ری خوایه
ئه‌ییووب له نه‌وه‌ی ئیبراهیمه؛ دایكی ئه‌ییووبیش كچی (لوط)ی پێغه‌مبه‌ر بووه -سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان لێ بێت-. ئه‌ییووبی پێغه‌مبه‌ر له خاكی حۆران ژیاوه و له تهمهنی٩٣ ساڵیدا وه‌فاتی كردووه. له دنیادا زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو؛ خوای گه‌وره به‌خششی زۆرى پێ دابوو؛ منداڵ و كه‌سوكاری زۆریشی هه‌بوو.
خه‌ڵكی ناویان نابوو ئه‌ییووب له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌موو حاڵێكدا به‌رده‌وام بۆ لاى خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕایه‌وه. هه‌روه‌ها زۆر له خوای گه‌وره ده‌ترسا و هه‌میشه داوای لێخۆشبوونی ده‌كرد. به‌زه‌یی به ده‌ستكورت و نه‌داراندا ده‌هاته‌وه و یارمه‌تی بێوه‌ژن و منداڵی ده‌دا. ڕێزى میوانی زۆر ده‌گرت و بانگه‌وازی خه‌ڵكی بۆ ئایینی یه‌كتاپه‌رستی ده‌كرد.
************************************
تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌ییووب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت-
به‌ڵا و به‌سه‌رهاته‌كانی ژیان به‌ڵگه نین له‌سه‌ر به‌دبه‌ختی. خۆشگوزه‌رانی و ناڕه‌حه‌تییه‌كانی دنیاش به كاری چاكه و خراپه‌كارییه‌وه په‌یوه‌ست نین. چونكه دنیا شوێنی تاقیكردنه‌وه‌یه و كێڵگه‌ی ئاخیره‌ته. ئه‌نجامی ئارامگرتنیش پاداشته و چهندجاربوونهوهى خۆشی و چاكه‌كانه. ئاده‌میزادیش به‌پێی ئیمانی تاقی ده‌كرێته‌وه؛ ئه‌گه‌ر له ئیمانه‌كه‌یدا پته‌و بوو، ئه‌وه به‌ڵاكه‌ی گه‌وره ده‌بێ؛ ئه‌گه‌ر له ئیمانهكهشیدا نه‌رم بوو، ئه‌وه به‌پێی ئیمانی تاقی ده‌كرێته‌وه. به‌و شێوه‌یه به‌ڵا له كۆڵ باوه‌ڕدار نابێته‌وه هه‌تا هه‌موو گوناهه‌كانی لێ هه‌ڵده‌وه‌رێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رانیش له هه‌موو كه‌س باوه‌ڕیان پته‌وتره، بۆیه له هه‌موو كه‌س توندتر تاقی كراونه‌ته‌وه.
ئه‌ییووب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- هه‌تا ته‌مه‌نی (٧٠)-ساڵی زۆر به ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌ژیا. ماڵی دنیا و ئه‌سپ و مه‌ڕوماڵات و زه‌ویوزاری زۆرى هه‌بوو. هه‌روه‌ها منداڵ و به‌نده و خزمه‌تكاری زۆریشی هه‌بوو. به‌ڵام له ته‌مه‌نی پیریدا خوای گه‌وره تاقی كرده‌وه و هه‌موو به‌خششه‌كانی دنیای لێ وه‌رگرته‌وه و منداڵ و نه‌وه‌كانی بۆ لاى خۆی برده‌وه. به‌وه‌ش ئه‌ییووب ده‌ستكورت و هه‌ژار كه‌وت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌ییووب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- تووشی نه‌خۆشیی جۆراوجۆر هات.
نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئه‌ییووب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- ئه‌وه‌نده درێژه‌ی کێشا، خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری ورده‌ورده تاقه‌تی ئه‌ییووبیان نه‌ما و سۆز و بهزهیییان بۆ كه‌م بووه‌وه. ته‌نها خێزانی نه‌بێت به‌وه‌فا بوو و چاكه‌ی ئه‌ییووبی له‌بیر نه‌ده‌چوو، به‌رده‌وام سه‌ری لێ ده‌دا و خزمه‌تی ده‌كرد.
ئه‌ییووب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- ئه‌وه‌نده ده‌ستی كورت بوو، ناچار خێزانی كرێكاری و خزمه‌تی ماڵانی ده‌كرد تا ئه‌ییووب به‌خێو بكات و په‌كی نه‌كه‌وێت. به‌و شێوه‌یه خێزانیشی له‌گه‌ڵ ئهییووبدا ئارامی گرت و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناخۆشییهشدا ده‌ستی له ئه‌ییووب هه‌ڵنه‌گرت.
***********************************
ئارامیی ئه‌ییووب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت-
نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئه‌ییووب درێژه‌ی كێشا؛ به جۆرێك هیچ ئه‌ندامێكی له‌شی به ساغی نه‌ما و هه‌مووی له ئیش كه‌وت. ته‌نها دڵ و ده‌می نه‌بێت كه یادی خوای گه‌وره‌ی پێ ده‌كردن. له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵایه‌شدا ئه‌ییووب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- خواپه‌رستیی خۆی ده‌كرد و له ئارامگرتن به‌رده‌وام بوو. به‌یانی و ئێواره، شه‌و و ڕۆژ یادی خوای گه‌وره‌ی ده‌كرد و چاوه‌ڕێی پاداشتی په‌روه‌ردگاری ده‌كرد.
ئارامگرتن و سوپاسگوزاریی ئه‌ییووب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- خه‌ڵكی سه‌رده‌می خۆی سه‌رسام كردبوو. به جۆرێك هه‌تا سه‌رده‌می ئه‌مڕۆشمان نموونه به ئارامگرتنی ئه‌ییووب ده‌هێنرێته‌وه.
جارێكیان خێزانی به ئه‌ییووبی وت: "ئه‌ی ئه‌ییووب، ئه‌گه‌ر داوا له خوای گه‌وره بكه‌یت، شیفات بۆ ده‌نێرێت و ڕزگارت ده‌بێت!"
ئه‌ییووب وتی: "(٧٠) ساڵ به له‌شساغی ژیام، به كه‌می ده‌زانم ئه‌گه‌ر (٧٠) ساڵیش بۆ خوای گه‌وره ئارام بگرم."
**********************************
په‌نابردن بۆ خوای گه‌وره
ئه‌ییووب پێغه‌مبه‌ری خوا بوو -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت-. له‌سه‌ر به‌ڵاكان و ناڕهحهتییهكانیش ئارامی ده‌گرت و بێ‌ئومێد نه‌ده‌بوو له به‌زه‌ییی خوای گه‌وره. به‌ڵام بێ گومان شه‌یتان واز له ئاده‌میزاد ناهێنێت؛ هه‌موو كات و ساتێك هه‌وڵ ده‌دات به‌نده‌كانی خوای گه‌وره فریو بدات. شه‌یتان ئازاری ئه‌ییووبی ده‌دا و ئه‌یویست وه‌سوه‌سه بۆ ئه‌ییووب دروست بكات و ناشوكری به ئه‌ییووب بكات و واز له ئارامگرتن بهێنێت و بێئومێدی بكات.
ئازاردانی شه‌یتان بۆ ئه‌ییووب زیادی كرد. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ییووب په‌نای بۆ خوای گه‌وره برد و ده‌ستی كرد به نزا و پاڕانه‌وه هه‌تا خوای گه‌وره به‌زه‌یی پێدا بێته‌وه یان به‌ڵاكه‌ی له‌سه‌ر لابات یان ئارامتری بكات و به‌سه‌ر شه‌یتاندا زاڵی بكات.
ئه‌ییووب وتی: "خوای گه‌وره، شه‌یتان هیلاكی كردووم و ئازارم ده‌دات. تۆش له هه‌موو كه‌س بهبهزهییتریت."
**********************************
چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی
خوای گه‌وره پاڕانه‌وه‌كه‌ی ئه‌ییووبی قه‌بووڵ كرد و شیفای بۆ نارد. خوای گه‌وره ده‌یتوانی ئه‌ییووب به‌بێ چاره‌سه‌ری شیفا بدات، به‌ڵام ئه‌ییووبی هان دا هه‌تا خۆی چاره‌سه‌ر بكات؛ خوای گه‌وره فه‌رمانی به ئه‌ییووب كرد قاچی به زه‌ویدا بدات. ئه‌ویش قاچی به زه‌ویدا كێشا و دوو كانیی ئاوی له‌ژێر پێدا بۆ هه‌ڵقوڵاند. پاشان فه‌رمانی پێ كرد هه‌تا له یه‌كێكیاندا خۆی بشوات؛ به‌وه‌ش هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بوو. له كانییه‌كه‌ی تریشیان ئاو بخواته‌وه به‌وه‌ش هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانی ناوه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بوو. به‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره شیفای بۆ نارد. هه‌روه‌ها هه‌موو به‌ڵاكانی تریشی له‌سه‌ر هه‌ڵگرت و هه‌موو به‌خششه‌كانی جارانی پێ دایه‌وه و دوو ئه‌وه‌نده‌ی جارانیش مناڵی پێ به‌خشییه‌وه؛ هه‌تا ئاده‌میزاد بزانێت ئه‌وه ئه‌نجامی ئارامگرتنه بۆ خوای گه‌وره.
***********************************
نه‌رمونیانی له‌گه‌ڵ خێزاندا
ئه‌ییووب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- له كاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی و لهشساغیدا به چاكترین شێوه له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد. هه‌روه‌ها خێزانیشی له كاتی نه‌خۆشیی ئهییووبدا نموونه‌ی ئافره‌تێكی به‌وه‌فا و به‌ئارام بوو. به‌ڵام خێزانی ئه‌ییووب هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی كرد و ئه‌ییووبیش -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- سوێندی خوارد كه ئه‌گه‌ر چاك ببێته‌وه (١٠٠) قه‌مچی لێ بدات. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێزانی ئه‌ییووب له به‌نده چاكه‌كانی په‌روه‌ردگار بوو، خوای گه‌وره نه‌یهێشت ئه‌ییووب له خێزانی بدات. هه‌تا سوێنده‌كه‌ی ئه‌ییووبیش نه‌كه‌وێت، خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كرد كه چه‌پكێ گیا هه‌ڵبگرێت و نزیكه‌ی (١٠٠ ) دانه بێت و به‌هێواشی یه‌كجار به خێزانی‌دا بكێشێت. به‌و شێوه‌یه‌ش خوای گه‌وره له‌و سوێنده و ئه‌و گیروگرفته ڕزگاری كرد.
قورئانی پیرۆز باسی ئه‌م سوێنده‌ی ئهییووبمان بۆ ده‌كات هه‌تا به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی نه‌ڕوانینه چوارده‌ورمان. ئه‌وه‌تا هه‌رچه‌ند ئه‌ییووب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- به‌ئارام بوو، به‌ڵام كاتێك خێزانی هه‌ڵه‌یه‌كی كرد، ئارامی نه‌ما و ئه‌و سوێنده‌ی خوارد. هه‌تا بشزانین كه هه‌ر خوای گه‌وره خاوه‌نی كه‌مال و هه‌موو سیفه‌ت و ناوه جوانهكانه.
***********************************
چیرۆكی شوعه‌یب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت-
نه‌فامی خه‌ڵكی مه‌دیه‌ن
خوای گه‌وره شوعه‌یبی نارد بۆ خه‌ڵكی مه‌دیه‌ن، گوندی مه‌دیه‌ن ده‌كه‌وێته نێوان شام و حیجازه‌وه،
خه‌ڵكه‌كه‌شی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و پیان ده‌وترا(أصحاب الأیكة) واته: خاوه‌نانی باخه‌كان، هه‌روه‌ها له بازرگانیدا شاره‌زا بوون، چونكه گونده‌كه‌یان ده‌كه‌وته سه‌ر شاڕێگای بازرگانی گه‌وره‌ی نێوان شام و یه‌مه‌ن له‌لایه‌ك و له‌نێوان میسر‌و عێراقیش له‌لایه‌كی تره‌وه.
قه‌ومی مه‌دیه‌ن باوه‌ڕیان به خوای گه‌وره نه‌بوو، هاوه‌ڵیان بۆ په‌یدا ده‌كرد، خراپترین خه‌ڵك بوون له مامهڵهداو له كاری پێوانه‌و كێشانهیاندا دزییان ده‌كرد، كێشانه‌یان سووك ده‌كێشا، ڕێگایان به كاروانه‌كان ده‌گرت و تاڵانیان ده‌كردن، خراپه‌یان له زه‌ویدا بڵاوده‌كرده‌وه‌و رقیان له خواپه‌رستی بوو، گوێیان نه‌ئه‌دا به حسابی ڕۆژی قیامه‌ت و له سزای خوای گه‌وره نه‌ده‌ترسان، خوای گه‌وره‌ش شوعه‌یبی له ناو خۆیاندا كرد به پێغه‌مبه‌ر تا ئاگاداریان بكاته‌وه.
***********************************
بانگه‌وازی شوعه‌یب
شوعه‌یب به خه‌ڵكه‌كه‌ی وت: ئه‌ى قه‌ومه‌كه‌م ته‌نها خوا بپه‌رستن چونكه جگه له‌و خوایه‌كی تر نییه،
كێشانه‌ش كه‌م مه‌كه‌نه‌وه من ده‌تانبینم حاڵتان باشه‌و له خۆشیدان، چونكه ئه‌ترسم رۆژێك ئازار ڕووتان تێبكات و ده‌ورتان بدات.
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌م با كێشانه‌تان ته‌واو بێت، شتی خه‌ڵكیش به‌بێ نرخ سه‌یر مه‌كه‌ن، خراپه‌كاری له زه‌ویدا بڵاومهكهنهوه.
شوعه‌یب وتی: خه‌ڵكینه ئه‌و قازانجه‌ی له بازرگانیدا به حه‌ڵاڵ ده‌ستان ده‌كه‌وێ باشتره له‌وه‌ی به حه‌رام و سته‌مكاری و زه‌وت كردن ده‌ستان ئه‌كه‌وێ، چونكه ئه‌وانه‌ی به تاوان و ده‌ست بڕین سامان كۆده‌كه‌نه‌وه پاشه‌ڕۆژیان هه‌ر تێداچوون ده‌بێ، من دڵسۆزی ئێوه‌م ئه‌گه‌ر به قسه‌م ده‌كه‌ن، خوای گه‌وره خۆیشی چاودێره و ئاگای لێتانه چی ده‌كه‌ن.
***********************************
فێڵبازی خه‌ڵكی مه‌دیه‌ن
به‌ڵام گه‌له‌كه‌ی به گاڵته پێكردنه‌وه وه‌ڵامیان دایه‌وه، وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب ئایا نوێژه‌كانت فرمانت پێده‌كات وازبێنین له‌و بتانه‌ی باووباپیرانمان ده‌یانپه‌رست، یان واز له كه‌می كێشانه‌مان بێنین... پاشان به گاڵته‌وه وتیان: دیاره تۆ زۆر ژیر‌و ئاقڵی.
شوعه‌یب زۆر به نه‌رمونیانی ئامۆژگاری گه‌له‌كه‌ی ده‌كرد و زۆر به ئارام بوو له‌گه‌ڵیاندا به‌ڵام قه‌ومه‌كه‌ی ئه‌و شێوازه جوانه‌ى شوعه‌یب كاری تێنه‌كردن تا ده‌هات زیاتر له شوعه‌یب توڕه‌ده‌بوون.
***********************************
ترساندنی شوعه‌یب
قه‌ومه‌كه‌ی وتیان: تۆ پیاوێكی لاوازی هیچ ده‌سه‌ڵاتت نییه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له ناوت به‌رین كه‌س ناتوانێ به‌رگریت لێبكات!
هه‌روه‌ها وتیان: ئه‌گه‌ر له به‌ر خزموكهسهكارت نه‌بووایه كه له ئێمه‌ن به‌رد بارانمان دهكردىو دهمانكوشتی.
شوعه‌یب وتی: ئایا ئێوه له خوای باڵاده‌ست ناترسن و له كه‌سوكاری من ده‌ترسن و شه‌رم ده‌كه‌ن.
شوعه‌یب وتی: خه‌ڵكینه بزانن خوای گه‌وره ئاگای له هه‌موو شتێكه‌و چاوی لێتانه چی ده‌كه‌ن، داواتان لێئه‌كه‌م دڵگرانی و دووبه‌ره‌كیتان له‌گه‌ڵ من واتان لێنه‌كات له سه‌ر دڵره‌قی به‌رده‌وام بن و توڕه‌یی خوای گه‌وره مه‌هێننه سه‌ر خۆتان، ئه‌ی نه‌تان بینی خوای گه‌وره چۆن سزای نارد بۆ قه‌ومی نوح و هودو صالح خۆ قه‌ومی لوطیش له ئێوه‌وه دوور نییه نه‌تان بینی چی‌یان لێ به‌سه‌ر هات! له‌كۆتاییشدا ده‌سه‌ڵاتداران و خۆبه‌زل زانه‌كان هیچیان به دهستهوهنهماو سوور بوون له‌سه‌ر خراپه‌كاری و هه‌ڕه‌شه‌یان له شوعه‌یب كرد‌و وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب خۆت و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێهێناوی یان ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر بیروباوه‌ڕی ئێمه، یان له‌م شاره‌دا ده‌رتان ده‌كه‌ین، چونكه وادیاره تۆ تووشی ئه‌فسانه‌و سیحر هاتوویت، تۆ كه‌سێكی وه‌ك ئێمه وایت و پێغه‌مبه‌ر نیت، ئێمه تۆ به درۆزن ده‌زانین، ئه‌گه‌ر واش نییه‌و ڕاست ده‌كه‌یت ئه‌وه بڕۆ چیت له ده‌ست دێت درێغی مه‌كه.
***********************************
له‌ناوچوونی خه‌ڵكی مه‌دیه‌ن
خوای گه‌وره ماوه‌یه‌كى زۆری دانێ تا بیربكه‌نه‌وه، شوعه‌یبیش وه‌ك باوكێك و مامۆستایه‌ك به ئارامی و به نه‌رمونیانی زۆر هه‌وڵی له‌گه‌ڵدان، به‌ڵام خه‌ڵكی مه‌دیه‌ن باوه‌ڕیان نه‌هێناو له سه‌ر خراپه‌كاری به‌رده‌وام بوون، ئیتر خوای گه‌وره وه‌ك چۆن گه‌لانی خراپه‌كاری پێشووی له‌ناوبرد ـ هه‌ر گه‌له‌ی به جۆرێك ـ، سزای بۆ مه‌دیه‌نیش نارد، گرمه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ى بۆ ناردن و دنیای لێ هێنانه‌وه یه‌ك و هه‌موویان تێداچوون، ته‌نها شوعه‌یب و بڕوادارانی هاوه‌ڵی نه‌بێ خوای گه‌وره پاراستنىو رزگاری كردن.
*******************************
چیرۆكی هوود -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت-
كۆشكه‌كان و بته‌كانی گه‌لی عاد
گه‌لی عاد به درووستكرنی كۆشكی به‌رز به‌ناوبانگ بوون... شانازییان به كردنه‌وه‌ی كۆشك و ته‌لاری زۆر به‌رزو جوان به‌سه‌ر یه‌كدا ده‌كرد... قورئان ده‌فه‌رموێ ئه‌و كۆشكهكانه له( ئه‌حقاف) بوون، مێژوونووسانیش ده‌ڵێن ئه‌حقاف كه‌وتۆته نێوان( یه‌مه‌ن) و (عوممان)وه... گه‌لی عاد زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندانه ژیانیانیان به‌سه‌ر بردووه... خاكێكی سه‌وزو جوانیان هه‌بووه... مناڵی زۆریان هه‌بووه... ئه‌سپ و وشترو مه‌ڕوماڵاتیان ده‌شت و ده‌ریان پڕكردووه...
به‌ڵام گه‌لی عاد خوای په‌روه‌ردگار یان نه‌ده‌ناسی و سوپاسی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو رزق و رۆزییه نه‌ده‌كرد، خۆیان له به‌رد بتیان دروست دهكردو ده‌یانپه‌رست، سێ بتیان هه‌بوو به‌ناوی(صداء) و (صمود)و ( هباء) لێیان ده‌پاڕانه‌وه‌و داوای رزق و رۆزییان لێده‌كردن.
********************************
بانگه‌واز بۆ لای خوای گه‌وره
خوای گه‌وره له نێو بنه‌ماڵه ناوداره‌كانی عاددا پیاوێكی به‌ناوی هود هه‌ڵبژاردو كردی به پێغه‌مبه‌ر، خوای گه‌وره ویستی وابوو له‌ناو خۆیاندا پیاوێكی راستگۆ‌و به‌ڕه‌وشت بكاته نێرراو تا هه‌موویان بیناسن و لێی تێبگه‌ن و باوه‌ڕی پێبكه‌ن.
هود ده‌ستی كرد به بانگه‌وازو پێی وتن: ئه‌ى گه‌له‌كه‌م خوای گه‌وره بپه‌رستن له‌و زیاتر خوایه‌كی ترتان نییه.
هه‌روه‌ها وتی: خه‌ڵكینه ئێوه چۆن به‌رد ده‌په‌رستن و ئه‌و كه‌سه ناپه‌رستن كه درووستی كردوون؟
گه‌لی عاد به قسه‌كانی هود زۆر دڵیان ناخۆش ده‌بوو پێیان وت: ئێمه نازانین تۆ چیت ده‌وێ؟ تۆ یان شێتی ئێمه لێو تێناگه‌ین..! یان گه‌وجیت و درۆده‌كه‌یت..!
به‌ڵام هود به‌و په‌ڕی ئه‌ده‌به‌وه وتی: خه‌ڵكینه من شێت نیم، به‌ڵكوو من پێغه‌مبه‌ری خوام بۆ ئێوه، من په‌یامی خوای گه‌وره‌م بۆ ئێوه هێناوه.
خه‌ڵكه‌كه نه‌یان ده‌زانی چی بڵێن، پێیان وت: خواكه‌ی ئێمه له تۆ توڕه بووه، تۆی شێت كردووه‌و مێشكی تێكداوی و نه‌گبه‌تی رووی تێ‌كردووی!
هود وتی: ئه‌م بتانه‌ی ئێوه كه‌ڵك و زیانیان بۆ كه‌س نییه، ئه‌م بتانه بهردن... نهئهبیستن... نه قسه‌ده‌كه‌ن... خۆشتان و بته‌كانتان نه خێرتان به‌ده‌سته‌و نه شه‌ڕ... من له خواكانی ئێوه ناترسم... من دوورم له هاوه‌ڵ بۆ خوا په‌یداكردن... له ئێوه‌ش ناترسم چیتان له ده‌ست دێت بیكه‌ن... من ته‌نها پشت به خوای گه‌وره ده‌به‌ستم... هه‌رچی له جیهاندا هه‌یه به‌ده‌ست خوای كردگاره... ته‌نانه‌ت گه‌ڵایه‌ك به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌و له دار ناكه‌وێته خواره‌وه.
*************************************
وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره
هود هه‌میشه نازو نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ى بیر خه‌ڵكه‌كه ده‌خسته‌وه، هود پێی وتن: ئه‌و خوایه بپه‌رستن كه رزق وسامانی زۆر كردوون و كۆشك و ته‌لاری جوانی داونه‌تێ... ئه‌و خوایه بپه‌رستن كه نه‌وه‌ی زۆر كردوون و خۆشتانی به‌هێز درووست كردووه... ئه‌و خوایه بپه‌رستن كه ئێوه‌ی به میراتگری قه‌ومی نوح كردووه.
هود وتی: ده‌بوو له پاداشتی ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌دا ته‌نها خوای گه‌وره‌تان بپه‌رستایه.
به‌ڵام گه‌لی عاد به قسه‌ی هودیان نهكردو سوپاسی خوای گه‌وره‌یان نه‌ده‌كرد بۆ ئه‌م رزق و رۆزییهی كه خوا دابووی پێیان.
گه‌لی عاد له‌بیریان چووبوه‌وه كه خوای گه‌وره له‌سه‌ر بتپه‌رستی لافاوی به‌سه‌ر قه‌ومی نوح‌دا هێناو هه‌موویانی له‌ناوبرد؛ ته‌نها باوه‌ڕداران نه‌بێ خوای گه‌وره رزگاری كردن.
*************************************
گوفتوگۆ له‌گه‌ڵ گه‌لی عاد
گه‌لی عاد ئامۆژگارییه‌كانی هودییان نه‌ئه‌بیست و باوه‌ڕیان نه‌ده‌هێنا، وتیان: ئه‌ی هود تۆ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كت نییه‌و به قسه‌ی تۆ واز له خواكانی خۆمان ناهێنین و باوه‌ڕت پێناهێنین.
هه‌روه‌ها وتیان: ئێمه‌ش بڕوامان به خواى تۆ نییه‌و لێی ناترسین، تۆ زۆر جار باسی سزای خواكهت ده‌كه‌ی، ئه‌ى كوانێ ئه‌م سزایه كه‌ی دێت؟
هود وتی: خوای گه‌وره توڕه‌یه لێتان و سزاتان بۆ ده‌نێرێ، به‌ڵام كه‌ى؟ ئه‌وه خوای گه‌وره خۆی ده‌زانێ، من ته‌نها ئاگاداركردنی ئێوه‌م له‌سه‌ره.
گه‌لی عاد وتیان: ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌و سزایه ده‌كه‌ین، پێمان خۆشه با ئه‌و سزایه بێت!
هود وتی: كه‌واته چاوه‌ڕوانی سزابن، منیش له‌گه‌ڵتانا چاوه‌ڕێ ده‌بم!
*************************************
رزگاربوونی باوه‌ڕداران و تیاچوونی كافران
خوای گه‌وره چه‌ند ساڵێك بارانی له گه‌لی عاد گرته‌وه‌و بارانی بۆ نه‌باراندن، زۆر پێویستییان به باران بوو، هه‌موو رۆژێك سه‌یری ئاسمانیان دهكردو چاوه‌ڕێی باران بوون.
هود وتی: ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌م بۆ لاى خوای گه‌وره بگه‌ڕێنه‌وه‌و داوای لێخۆشبوونی لێبكه‌ن، به‌هێزترتان دهكاو بارانتان بۆ ده‌بارێنێ، واز له تاوانباری بهێنن و پشت له خوای گه‌وره هه‌ڵ مه‌كه‌ن.
به‌ڵام گه‌لی عاد كه‌لله ره‌ق بوون و ژیرییان به‌كارنه‌ده‌هێنا... به‌رده‌وام سه‌ركه‌شییان دهكردو سته‌میان له بێهێز ده‌كرد... وه‌ك دڕنده هه‌ژارو لاوازه‌كانیان ده‌ترساند... له سزای رۆژی قیامه‌ت نه‌ده‌ترسان.
رۆژێكیان هه‌ورێك هات و به‌ری ئاسمانی گرت، خه‌ڵكه‌كه له خۆشی‌دا سه‌مایان دهكردو هاواریان ده‌كرد: هه‌وری بارانه... باران ده‌بارێ... به‌ڵام هود وتی: ئه‌وه هه‌وری باران و خۆشی نییه، به‌ڵكوو ئه‌وه هه‌وری تۆفانهو سزایه‌كی سه‌ختی پێوه‌یه.
هه‌ورێكی ره‌ش به‌ری دنیای گرت و تاریكی باڵی به‌سه‌ر گه‌لی عاددا كێشا ... تۆفان هه‌ڵی كرد... به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه هه‌رگیز شتی وایان نه‌دیبوو، ترسیان لێنیشتوو هه‌موو رایان كرد خۆیان له كۆشكه‌كانیاندا ئه‌شارده‌وه، به‌ڵام تۆفانه‌كه 7 شه‌وو 8 رۆژی خایاند... كشتوكاڵ و دره‌خته‌كانی له بن ده‌رهێنان... كۆشك و ته‌لاری هه‌موو رووخاندن... وشترو ئه‌سپ و مه‌ڕو ماڵاتیانی هه‌ڵ ئه‌گرت و دوور فڕێی ئه‌دان... هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی كوشت و لاشه‌ی له‌و ناوه‌دا فڕێدان...
به‌ڵام خوای گه‌وره هودو باوه‌ڕدارانی په‌ناداو پاراستنی، له رۆژێكدا كه په‌نا ته‌نها په‌نای خوای گه‌وره‌یه... گه‌لی عادیش به‌هۆی كافری وكه‌لله رهقییانهوه هه‌موویان تیاچوون
ئا:ماركو


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه مارکۆ گیان خوای گه‌وره پاداشتی خێرت بداته‌وه
هه‌ر بژیت و به‌رده‌وام بیت له بابه‌ته جوانه‌کانت
به ڕاستی سێ چیرۆک ی کورت و پوختت خسته ڕوو
هیوادارم هه‌میشه سه‌ربه‌رز بیت

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه








کاتێک باسی پێغه‌مبه‌ر ئه‌ییوب ده‌کرێ علیه السلام ئه‌وا
ئارامیمان بیردێنێته‌وه له‌سه‌ر سه‌ختی
کاتێک سه‌ختی و نه‌هامه‌تی زۆر بۆمان دێت ئه‌وا پێویسته پێغه‌مبه‌ر ئه‌ییوبمان بیربێته‌وه علیه السلام
یاخوا ئه‌وده‌ستانه‌ت خۆش بێت کاکه مارکۆ گیان بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م سێ چیرۆکه
خوا پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه براگیان
له‌به‌سه‌رهاتی ئه‌مانه‌دا په‌ند و ئامپژگاری هه‌یه تاکو ئامۆژگاری وه‌رگرین
هیوام وایه سه‌رکه‌وتوو و شاد و ئاسووده بیت له ژیان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه





زورسوباس كاكه موسليم كيان خوشحالم به دلى به ريزتان بوو هيوادارم سودى هه بى بوهه موو خوينه ريك هاورم
هيوادارم به ريزتانيش سه ركوت و بن بابه تى به سودمان بيش كه ش بكه ن
به ريز خه مه كيان ده س خوش بو بيامه كه ت سه ركه وتوبيت هاوريم
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن marko zangana (2011-04-01 12:00:27)
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده سته كانت خوش خودا جه زاى خيرت بداته وه هيوادارم به رده وام بيت له سه ر كاره باشه كانت دووباره ده سته كانت خوش
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
