.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












خێزانێكی پەناخوازی كورد لە هۆڵەندا وەزیری كۆچبەرانی ئەو وڵاتە دەخاتە بەردەم هەڵوێستێكی دژوارەوە. ئەو وەزیرە دوو ساڵ پێش ئێستا داوای دەكرد خێزانەكە مافی پەنابەریان پێبدرێ، بەڵام ئێستا خۆی رێگرە لەبەردەم دانی ئەو مافە پێیان. بەوهۆیەوە ئەو وەزیرە لە نێوەندە میدیایی و جەماوەرییەكانی هۆڵەندادا كەوتووەتە بەر رەخنەی تووند.
چیرۆكی حوسێن یێڵماز، لە چیرۆكی زۆر كوردی دیكە دەچێ كە لە ساڵانی رابردوودا پەنایان بۆ وڵاتانی ئەوروپایی هێنا، بەڵام نەگەیشتنە ئارامی. حوسێن لە ساڵی 2000دا تەمەنی 19 ساڵان بوو كە باكووری كوردستانی بەجێهێشت “كە تەمەنم گەیشتە 18 ساڵان، دەبووایە ببمە سەرباز، بەڵام نەمكرد”. حوسێن بە گۆڤاری بەنێوبانگی (Vrij Nederland)ی راگەیاند كە “لەو ساڵانەدا زۆر سەربازی كورد لەنێو ریزەكانی سووپای توركیادا لە رەوشێكی تەمومژاویدا دەكوژران، بۆیە نەمویست چارەنووسم وەك ئەوانی لێبێ.”
ئێستا تەمەنی حوسێن گەیشتووەتە سییەكان. لە كوڕێكی گەنجەوە بووەتە پیاوێكی پتەو و كامڵ. پیاوێك كە سەرەڕای نیگەرانییە زۆرەكانی وەرنەگرتنی مافی پەنابەری، بەڵام كۆڵی نەداوە. بەپێچەوانەوە هەوڵیداوە باشتر زمانی هۆڵەندی فێرببێ و خۆی بگونجێنێ.
حوسێن نزیكەی 11 ساڵە لە كەمپی پەنابەراندا دەژی. زۆر لەو كەسانەی لە شاری ماسترێخت لە كەمپ هاوسێی بوون، یان مافی پەنابەریان وەرگرتووە یانیش بەزۆر نێردراونەتەوە بۆ وڵاتەكانیان. ئەوەی لە تەواوی ئەو ساڵانەدا ماوەتەوە و هەمیشە وەڵامی نەخێری بۆ هاتووەتەوە تەنیا ئەو گەنجە كوردە بووە كە رەتیكردووەتەوە ببێتە سەربازی دەوڵەتی توركیا.
لەماوەی ئەو ساڵانەدا حوسێن لەگەڵ خانمێكی كورد، كە ئەویش پەناخوازە، هاوسەرگیری كردووە و ئێستا سێ كوڕیان هەیە. حوسێن دەڵێ “دەزانی زۆر كەس سەرزەنشتم دەكەن كە بۆچی بەو رەوشە خراپەی خۆی چووە ژنێكی پەناخوازی هێناوە ، ئەو كەسانە لەوە تێناگەن كە ئێمەش مرۆڤین و دڵمان هەیە.”
بەسەرهاتی ژیانی حوسێن ئەوكاتە بووە جێگەی سەرنجی رای گشتی هۆڵەندا كە خیرت لیرس، وەزیری كۆچبەرانی ئەو وڵاتە رەتیكردەوە مافی پەنابەری بداتە ئەو خێزانە. ئەو بڕیارە بۆیە جێگەی سەرنج بوو چونكە هەر ئەو وەزیرە لە ساڵانی رابردوودا، وەك سەرۆكی شارەوانی ئەوكاتەی شاری ماسترێخت، زۆرتر لە جارێك نامەی بۆ وەزیری پێشووی كۆچبەران ناردبوو و تێیدا داوای لێكردبوو “رەوشی خانەوادەی یێڵماز، وەك رەوشێكی تایبەت مامەڵەی لەگەڵ بكرێ و مافی پەنابەریان پێبدرێ.”
خیرت لیرس بەوەشەوە نەوەستابوو، كاتێك سێیەمین كوڕی حوسێن لەدایك ببوو بە خەتی خۆی نامەیەكی شیعرئامێزی بۆ نووسیبوون و لە دوایین رستەیدا دەڵێت: “هێشتاش لە دنیادا جێگە بۆ روودانی موعجیزە ماوە!”
حوسێن لەبارەی ئەو وەزیرەوە دەڵێت: “ئەو پیاوێكی یەكجار باش بوو لەگەڵ ئێمە. ئێستاش رێزی زۆرم هەیە بۆی.” هەروەها باسی ئەوە دەكات كە كاتێك لیرس لە كۆتایی ساڵی رابردوو بوو بە وەزیری كۆچبەرانی هۆڵەندا “لەخۆشیان دەگریاین، چونكە دەمانگوت ئیدی رۆژانی رەشی ژیانی ئێمەش كۆتاییان پێهات. لەمەودوا دەگەینە مافی خۆمان.”
ئەو خۆشییەی حوسێن زۆر درێژەی نەكێشا و وەزیری تازە بە راشكاوییەوە پێیگوتن: “مافی پەنابەرێتیتان نادرێتێ.” دەربارەی هۆكاری ئەو گۆڕانە دراماتیكییە لە هەڵوێستی كۆنە سەرۆك شارەوانییە “پەنابەردۆستەكە”دا، خۆی دەڵێت: “ئەوكاتەی سەرۆكی شارەوانی بووم، لە روانگەی مرۆڤایەتییەوە پشتیوانیم لە مافی ئەو خێزانە دەكرد، بەڵام ئێستا كە بوومەتە وەزیر ئاگاداری وردەكارییەكانی دۆسێكەیانم و ناتوانم بڕیاری تایبەتیان بۆ دەربكەم.”
خیرت لیرس یەكێكە لە سەركردە دیارەكانی پارتی كریستیان دیموكراتی هۆڵەندا، كە ئێستا لەگەڵ پارتێكی دیكەی راستڕەودا حكومەتێكی كەمینەیان پێكهێناوە و پارتی دەرمارگیری راستڕەوی ئازادی (بە سەركردایەتی خیرت ڤیڵدەرس) پشتیوانیی پەرلەمانیی بۆ دەستەبەر كردوون. ڤیڵدەرس لە سەرتاسەری دنیادا بە هەڵوێستە دژە ئیسلامییەكانی ناسراوە و بەو مەرجە پشتیوانی لە حكومەتی هەنووكەیی هۆڵەندا دەكات كە سیاسەتی كۆچبەریی خۆی بە پێكهاتن لەگەڵ پارتەكەی ئەودا دابڕێژێ و بەڕێوەببات. زۆر لە چاودێران پێیانوایە ئەوەی وەزیری ئێستای كۆچبەران بەرامبەر كۆچبەران دەیكات جیاوازە لەو بیروڕایانەی كە خۆی وەك كەس هەنی، بەڵام لەپێناو هێشتنەوەی حكومەتەكەیدا ناچارە بیانكات. ئەوەی لەو نێوانەشدا دەبێتە قوربانیی هێشتنەوەی حكومەتی ئێستای هۆڵەندا حوسێن یڵماز و هاوسەر و سێ كوڕەكانیەتی كە لە چاوەڕوانییەكی قووڵدا دەژین و نازانن چارەنووسیان چی دەبێت: مانەوە یان ناردنەوە؟
میدیاكان ئاگادار مەكەنەوە
كاردانەوەی خیرت لیرس بۆ ئەو بایەخەی رای گشتیی هۆڵەندا بە دۆزی یڵمازەكانی دەدات، كاردانەوەیەكی تووڕەیە. ئەو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: “باشترە میدیاكان بایەخ بەو جۆرە دۆزانە نەدەن و نەیوروژێنن. چونكە چەندە بابەتەكە بوروژێندرێت، هێندە چارەسەركردنەكەی قورستر دەبێت.” ئەوەش وایكردووە كە پارێزەران و رێكخراوەكانی پاراستنی مافی پەنابەران لە هۆڵەندا كەمتر بوێرن دۆزی هاوشێوەی یڵمازەكان لەڕێگەی میدیاكانەوە بگەیەننە رای گشتی.
پاش بڵاوبوونەوەی چیرۆكی حوسێن و خێزانەكەی، وەزیری كۆچبەرانی هۆڵەندا، نەك وەك جاران نامەی شیعرئامێزی بۆ ئەو خێزانە نەنارد، بەڵكو لە رۆژی 16/3/2011دا بە نامەیەكی فەرمی ئاگاداری كردنەوە كە پێداگرە لەسەر بڕیاری نەدانی مافی پەنابەری پێیان: “هیچ هۆكارێكیش نابینم تا لەو بڕیارە پەشیمان ببمەوە.”
س-کوردکلیک

لهسهر هێڵ نییه








dast xosh

لهسهر هێڵ نییه





سوپاس دةستت خوش

لهسهر هێڵ نییه