.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








داوا له هاوڵاتیان ده‌کرێت تا کۆتایی پشکنینه‌کان برنجی به‌شه خۆراکی مانگانه به‌کار نه‌هێنن
نه‌به‌ز بازیانى/سلێمانى- دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی راگرتنی دابه‌ش كردنی به‌شه‌خۆراكی برنج له رێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی رۆژ و مانگی به‌سه‌رچوونی‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپاراستنی ته‌ندروستیی سلێمانی روونكردنه‌وه‌ی زیاتر سه‌باره‌ت به هۆكار و به‌دواداچوونه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان بۆ به‌شه خۆراكی برنج ده‌خاته‌روو.
دكتۆر "رزگار عه‌لی" به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپاراستنی ته‌ندروستیی سلێمانی له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كه په‌یامنێرى ئاژانسى په‌یامنێر ئاماده‌ى بوو، روونكردنه‌وه‌ی زیاتر سه‌باره‌ت به هۆكار و به‌دواداچوونه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان بۆ به‌شه خۆراكی برنج ده‌خاته‌ڕوو و رایگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی ئاگادارده‌بن له‌باره‌ی دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی برنج كه ئاماژه به مێژووی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی نه‌كراوه ده‌ست‌به‌جێ بڕیاری راگرتنی دابه‌شكردنی ئه‌و برنجه دراوه تا ئه‌وكاته‌ی دڵنیاده بن له‌وه‌ی به‌كارهێنانی هیچ زیانێكی بۆ سه‌ر ته‌ندروستیی هاوڵاتیان نابێت."
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که ئێستا لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕیان بۆ پشكنینی ئه‌و برنجه پێكهێناوه و لیژنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی له رێگه‌ی ئامێری پێشكه‌وتوو و باوه‌ڕپێكراوه‌وه پشكنینی بۆ ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپاراستنی ته‌ندروستیی سلێمانی داواشی له هاوڵاتیان كرد، ئه‌و برنجه به‌كارنه‌هێنن تائه‌و كاته‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ئاشكرا ده‌كرێت چونكه دڵنیا نین ئه‌و برنجه گونجاوه بۆ خواردن یان نا و راشیگه‌یاند که له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا لیژنه‌كه ئه‌نجامی پشكنینه‌كه راده‌گه‌یه‌نێت.
peyamner

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
