.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








9 زانكۆی كوردستان به‌شداری له‌پێشبڕكێی (ئیماجن كه‌پ 2011)دا ده‌كه‌ن
Peyamner PNA- بیلال سه‌عید / هه‌ولێر- وابڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (12 نیسان/ئه‌پڕێل) فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئه‌نجامی پێشبڕكێی “Imagine Cup Kurdistan 2011” رابگه‌یه‌نن.
به‌پێی رِاگه‌یندراوێكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنولۆجیای زانیاری كه‌دانه‌یه‌كی دراوه‌ته ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر هاتووه: له پێشبڕكێیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، بیست و شه‌ش تیم پێشبڕكێ ده‌كه‌ن، كه له (١٠٠) خوێندكار له نۆ (٩) زانكۆی جیاوازی هه‌رێمی كوردستان پێكدێن.
بیست و شه‌ش تیمه‌كه له كاتژمێر (1:30 بۆ 4:30) دوای نیوه‌ڕۆ له پێشبڕكێی چڕوپڕدا ده‌بن و له به‌رده‌م لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی مایكرۆسۆفتدا سۆفتوێره‌كه‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن, له ده‌رئه‌نجامدا (٣) تیمی سه‌ركه‌وتوو بۆ قۆناغی كۆتایی ده‌ستنیشان ده‌كرێن و له كاتژمێر (6:00) ی ئێواره‌دا سێ تیمه سه‌ركه‌وتووه‌كه, سۆفتوێر و پریزێنته‌یشنه‌كانیان پێشكه‌ش به لیژنه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ن.
دواتر تیمی براوه ده‌ستنیشان ده‌كرێت و بانگهێشت ده‌كرێت بۆ به‌شداریكردن له پێشبڕكێی ساڵانه‌ی “Imagine Cup 2011” كه له ویلایه‌تی نیویۆرك له ئه‌مه‌ریكا له مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵدا سازده‌كرێت.
شایه‌نی باسه, پێشبڕكێی “Imagine Cup” بۆنه‌یه‌كی ساڵانه‌ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفته كه هه‌ر ساڵێك له وڵاتێك ئه‌نجامی ده‌دات.
ئه‌مساڵ پێشبڕكێیه‌كه له نیویۆرك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سازده‌كرێت و بۆ یه‌كه‌مین جاره هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی به‌شداریی تێدا ده‌كات.
به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له‌م پێشبڕكێیه‌دا ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی و بوونی په‌یوه‌ندیی ستراتیجی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت. پێشبڕكێیه‌كه ته‌كنه‌لۆجیاكارانی لاو و خوێندكاران له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه كۆده‌كاته‌وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرانترین ئاسته‌نگه‌كانی جیهان، ئه‌مه‌ش له‌رێی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
