❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕیاڵ مه‌درید 1-1 به‌رشلۆنه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-16 22:35:28

BeYaR
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-30
دواترین سه‌ردان: 2013-01-10
په‌یامه‌كان: 1327
WindowsXPOpera

ڕیاڵ مه‌درید 1-1 به‌رشلۆنه

ئه‌مشه‌و وه‌کو چاوه‌ڕوانده‌کرا یاری کلاسیکۆی ئیسپانیا له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌ نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌که‌ی تۆپی پێ ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ به‌ڕێوه‌چوو .. له‌و یارییه‌ی که‌ ملیۆنه‌ها که‌س له‌ سه‌ره‌تاسه‌ری جییهان و زیاتر له‌ 80 هه‌زار هانده‌ر له‌ نێو یاریگا تا دوا خوله‌ک به‌ تاسه‌وه‌ چاودێرییان ده‌کرد  به‌ به‌رامبه‌ربوونێکی نه‌رێنی بۆ ڕیاڵ و ئه‌رێنی بۆ به‌رشه‌ به‌کۆتاهات.

له‌ نیوه‌ی یه‌که‌مدا  به‌رشلۆنه‌ به‌هه‌مان پلان و ته‌کتیکی هه‌میشه‌یی خۆی ده‌ستی به‌ یاریکردن کرد  و مۆرینهۆ و ڕیاڵ مه‌دریدیشش به‌ پلانێکی تازه‌وه‌  بینران که‌  ئامانجی ئه‌و پلانه‌ ڕاگرتنی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پلانه‌که‌ی به‌رشه‌ بوو  که‌ تا ئاستێکی باش ڕیاڵ سه‌رکه‌وتووبوو له‌و پلانه‌ و ده‌کرێت هۆکاری سه‌ره‌کی پیپی به‌رگریکار بوو که‌ له‌ ناوه‌ڕاستی یاریگا ئه‌رکی پوچه‌لکردنه‌وه‌ی هێرشه‌کانی پێسپێردرابوو  . هه‌ردوولا زۆر به‌ ترسه‌وه‌ یارییان ده‌کرد و به‌ وردی ڕێنماییه‌کانی ڕاهێنه‌ر و ئه‌رکه‌کانیان جێبه‌جێ ده‌کرد ئه‌مه‌ش بووبوه‌ هۆی ئه‌وه‌ی بۆ هیچ لایه‌کیان ئاسان نه‌بێت  مه‌ترسی بخه‌نه‌ سه‌ر گۆڵی یه‌کتر . ڕیاڵ مه‌درید له‌ چه‌ند بۆنه‌یه‌کدا نزیک بوو له‌ تۆمارکردنی گۆڵی یه‌که‌م له‌ ڕێگای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و به‌نزیمه‌وه‌ و به‌رشلۆنه‌ش له‌ دوو هێرش له‌ ڕیگای ڤیا و میسی نزیکبوون له‌ گۆڵ به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ڕیاڵ باشتر ده‌بینرا به‌و پێیه‌ی مه‌ترسی زیاتری خستبووه‌ سه‌ر گۆڵی یانه‌ی میوان . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا  هیچ کامێکیان نه‌یانتوانی گۆڵی یه‌که‌م تۆماربکه‌ن .

له‌  نیوه‌ی دووه‌م یارییه‌که‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بوو تاوه‌کو له‌ خوله‌کی 52 هه‌مووشتێک گۆڕا کاتێک  ڕاول ئه‌لبیۆل له‌ ناو ناوچه‌ی سزا داڤید ڤیای خست به‌ زه‌ویدا و به‌هۆیه‌وه‌ له‌لایه‌ن ناوبژیوان به‌ کارتی سوورکرایه‌ ده‌ره‌وه‌ و لیۆنێل مێسی به‌ سه‌رکه‌وتویی لێدانه‌ سزاکه‌ی جێبه‌جێ کرد . دوای ده‌رکردنی ئه‌لبیۆل   پیپی گه‌ڕایه‌وه‌ جێگای ئه‌لبیۆل و شوێنه‌که‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی یاریگا به‌ چۆلی مایه‌وه‌  ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی   یاریزانانی به‌رشلۆنه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی نیوه‌ی یه‌که‌م  توانیان  وه‌ک هه‌میشه‌یی خۆیان ئاسانی کۆنترۆلی یاریگا بگرنه‌ ده‌ست و مه‌ترسی بخه‌نه‌ سه‌ر گۆڵی ڕیاڵ . به‌ڵام دوای چه‌ند گۆڕانکارییه‌کی هه‌ردوولا ،   ڕیاڵ توانی هاوسه‌نگی خۆی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌ و هێرشه‌کانیان چربکه‌نه‌وه‌ تا له‌ یه‌کێک له‌ هێرشه‌کاندا  مارسێلۆ له‌ ناوچه‌ی سزا به‌ردرایه‌وه‌ و ناوبژیوان دووه‌م لێدانی سزای له‌ یارییه‌که‌ هه‌ژمارکرد به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ڕیاڵ . که‌ تێیدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌ خوله‌کی 82 ئه‌نجامه‌که‌ی یه‌کسانکرده‌وه‌ . پاشانیش هه‌ردوولا به‌رده‌وام بوون له‌ هێرشکردن به‌ڵام ئه‌نجامی یارییه‌که‌ هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ مایه‌وه‌ و هه‌ردوولا به‌ خاڵێک ڕازی بوون.

به‌م به‌رامبه‌ربوونه‌ش به‌رشلۆنه‌ به‌ ته‌واوی له‌به‌ده‌ستهێنانی لالیگا نزیک بووه‌وه‌ که‌ ته‌نیا 6 یاری له‌ خوله‌که‌دا ماوه‌ و  له‌ پێنجیان ئه‌رکی ئاسانه‌ ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا 8 خاڵ له‌ پێش ڕیاڵ مه‌درید ڕکابه‌ری سه‌رسه‌ختی دێت.


سه‌رچاوه‌ :ياريگا

http://cache.daylife.com/imageserve/03Nz6zS6px7zU/x610.jpg

http://cache.daylife.com/imageserve/0aUe8sw2qJcpr/610x.jpg
http://cache.daylife.com/imageserve/01Uvg3S4B7cJd/x610.jpg

http://cache.daylife.com/imageserve/03bFaAA0IDaMQ/x610.jpg

http://cache.daylife.com/imageserve/04TqazO9gD4iv/610x.jpg

http://cache.daylife.com/imageserve/0bxx8Mgb9j7IM/610x.jpghttp://cache.daylife.com/imageserve/08rR6Dr6Bl2tr/610x.jpghttp://cache.daylife.com/imageserve/0f3lbFo5ZJ4o5/610x.jpg
http://cache.daylife.com/imageserve/0gIdcPq4QDbat/610x.jpghttp://cache.daylife.com/imageserve/01NJ1jf2OZdMO/610x.jpg

http://cache.daylife.com/imageserve/08iKgjCg784jZ/x610.jpg

http://cache.daylife.com/imageserve/00s7emhbOGfnr/610x.jpg

http://cache.daylife.com/imageserve/0fqk5iXcOufq1/x610.jpg
http://cache.daylife.com/imageserve/01gZey772O8iK/610x.jpghttp://cache.daylife.com/imageserve/07LCcW5ey6fVg/610x.jpg
http://cache.daylife.com/imageserve/03U36Rw7aB5ng/610x.jpg

http://cache.daylife.com/imageserve/04QxcuogBYdAi/610x.jpg

http://cache.daylife.com/imageserve/0bnCcIQ7VX6Ft/x610.jpg

Kurdzhin
https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/383881_289661834404846_192552140782483_684196_1842019408_n.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-17 15:25:49

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPSafari

Re: ڕیاڵ مه‌درید 1-1 به‌رشلۆنه

ده‌سته‌کانت خۆش بێت بێیار گیان
هه‌ر بژیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-18 13:36:03

rawaa
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-17
دواترین سه‌ردان: 2013-07-15
په‌یامه‌كان: 13
WindowsOpera

Re: ڕیاڵ مه‌درید 1-1 به‌رشلۆنه

دةست خوش زورجوانن

Kurdzhin
zardaxanay monalezash nagata bzay srwat
gwlm to alley freshtay la bahashtawa hatwy

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-cd04457291.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net