.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: هیچ هاوڵاتیه‌ك به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه
Peyamner PNA - هه‌ڵوێست ناوده‌شتی/ به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند, هیچ هاوڵاتیه‌ك به‌هۆی دیارده‌ی خۆڵبارینه‌وه گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه.
به‌رِێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، دكتۆر "خاڵس قادر" له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند، له‌كاتی هاتنی شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌وه تا ته‌واوبونی شه‌پۆله‌كه، له ته‌واوی ناوچه جیاجیاكانی كوردستان (470) هاوڵاتی توشی ته‌نگه نه‌فه‌سی بوون و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
وتیشی، ته‌مه‌نی زۆربه‌یان له سه‌روی چل ساڵی بووه، هاوكات به‌شێك له‌و حاڵه‌تانه منداڵیشی تێدا بووه.
به‌رِێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا, له‌و رێژه‌یه‌دا چاره‌سه‌ر بۆ زۆربه‌یان كراوه‌و هیچ هاوڵاتیه‌ك به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه.
دكتۆر خالس قادر رونیشی كرده‌وه, رێنمایمان داوه‌ته هاوڵاتیان به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر زۆرپێویست نه‌بێت، هاوڵاتی له‌كاتی خۆڵبارین نه‌چێته ده‌ره‌وه, یاله‌كاتی ده‌رچوونی ماسك (ده‌مامك) به‌كار بێنێت, به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به ته‌مه‌نن یان نه‌خۆشی سنگ و دڵیان هه‌یه.
به‌پێی بۆچوونی پسپۆرِانی بواری كشتوكاڵیش خۆڵبارین به‌ده‌ر له كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، كاریگه‌ری بۆ سه‌ر كشتوكاڵیش هه‌یه چونكه ئه‌و ته‌پو تۆزه‌ی ده‌نیشێته سه‌ر گه‌ڵاكان ده‌بێـه هۆی گرتنی كونیله‌كانی سه‌رگه‌ڵاكه به‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌كردن و وه‌رگرتنی هه‌وای پێویست بۆ گه‌شه‌ی روه‌كه‌كه ده‌گرێت بۆیه پێویسته له دوای خۆڵبارین له رێگه‌ی ئامێری ئاو پرِژاندنه‌وه دره‌خت و روه‌كه‌كان بشۆردرێن.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
