❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دڵی شێتێک

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-18 21:12:24

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

دڵی شێتێک

شەوێکی ترت  شاد ، ئەی فرمێسکە قە تیس بوەکەی ناوجاوانم..

   ئەوەندەم بیر کردی ئەمشەو، بەقەد  بەریینی ئاسمانی فڕین،،

  بەریینی ئەو ئاسمانە.. ڕۆحم پڕ دەکەن، لەنوری خودایی و،،

   گۆرانیە   حەسرەتیەکانی، مەردان و لەشێتی پێک گەیشتن و لەهەواری خاڵی منداڵیم،،

   گیانم بەگڕی دووری دەسوتێت و، کەسێک نی یە هانای بۆ بەم،،

   بڕواناکەم قەت ئەوەندە ئەم دڵە شێتەم گریابێ.....گریانی ووشک و بێ دەنگ،

  سەر ئەکەم  بەماڵی یادگاری و ڕازە دوورەکانی نێو قەڵاو شاری جوانم...

  عاشقی ئاگری ناو ئەو بێ دەنگیەم ، کەهەموو ڕۆژ یادگاریەکانی دوێنێم دەسوتێنێت،،

   ئەو یادگاریە ...... بەنازانەی ساڵانێکە بێ ناز  کەوتوون....

   لەم ساڵانەی دووری تۆدا ... باوەشێکم لە حەسرەت و ، بێهودەیی کۆکردەوە..

   ئاهی حەسرەت ..   حەسرەت،،،،

  من.... لەوکاتانەدا .لەو حەسرەت و دابڕان و .. گوم بوونەدا...

  نازانم بۆ......??!!

   سەرم  لەنێوان هەردوو دەستی ڕێگایەکی بێ ڕێجکەیە،،،،

           کەرکوکەکەم....

ئەی کیژە جوانەکەی گەرمیانی دڵ  .


   


    تایبەتە بە ماڵەجوانەکەی کوردژین،

    نووسینی  Dawin.

   کاتتان شاد

لەگەڵ ڕێزی Dawin

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-698ba5fd48.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-19 06:38:58

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: دڵی شێتێک

یاخوا ئەو دەستانەت خۆش بێت هەربژی کاکە دوین گیان
بەراستی هەستێکی جوانت تیای بەرجەستە کردوە
زۆر خۆشە هەر سەر کەوتو سەر فراز بیت یاخوا
هیوادارمن تەندروست و لەشساغ بیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-19 15:02:40

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: دڵی شێتێک

dastt xosh bet gyan bo am hunrawa jwana sarkwtu  bet   hiwam bardwam bwndea

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-04-20 11:52:33

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

Re: دڵی شێتێک

زۆر سوپاس هاوڕێ بەڕێزەکانم سەر کەوتو بن .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-06-10 21:48:44

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: دڵی شێتێک

کاکە داوین گیان دەستە و پەنجەت هەردەمساغ وسەلامەت بێت بۆ نوسینی ئەم دێرە پر لە هەست و سۆزانەت
بەراستی کاتێک خوێندمەوە زۆر دڵ پر بوو بۆت انشاللە لەگەڵ شاری کەرکودا جارێکی تر ئامێز بۆ یەکتری دەکەنەوە
یادگاریەکانی ژیانی رابوردووت جارێک تر لە دایک دەبنەوە خۆشیەکان بەرەو رێگات هەنگاو دەنێن
ئەخوازم کاکە دواینم هەردەم لە خۆشی ژیاندا بێت هەرگیز خەندە لەسەر لێوەکانی نەتۆرێت،
هیوام وایە خامەی نوسینیت پر بێت لە وشەی رەنگینی وشەی کوردی
بە بابەتە جوانەکانت کوردژینت رازاندۆتەوە کوردژین شانازی دەکات بە بونی کەسانی وەکو ئێوە
هیوام وایە بەردەوام بیت لە کارە جوانەکانت.
هەر چی بنوسم ناگات بە دەر برینە جوانەکانت
هیوام وایە هەر بەردەوام بیت لە کارە جوانەکانتدا
کاتت خۆش بێت گیانەکەم..

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-06-10 19:49:16

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: دڵی شێتێک


هیوادارم لە رۆژێکا بە شارەکەتا ئاشت بیتەوە و بەو پەڕی دلخۆشی بگەیت بە ئاواتت و
لە نێو کوجە کۆلانەکانی کەرکوک و مەیدانی قەلای کەرکوک وردە وردە گوزەر بکەیت و
پڕ بەدەم لەگەل عەلی مەردانا یادی جاران بکەیتەوە 
دەستت خۆش بێت بۆ ئەم هەستە جوانەت ماندوو نەبیت و تەمەن درێژ بیت


ئەمشەوت شاد .. ئەمشەوت هێمن ... هێمنتر لە جوانی
ئەمشەو هاتووم تا لە چاوانتا ببم بە سێبوری
هاتووم لە نێو ئینجانەی دەستەکانت ببم بە شاعیرێکی گۆشەگیر
هاتووم لە دڵتا ببم بە باڵندەیەکی گوڵرەنگی  تا هەموو ئێوارەیەک بەسەر شارەکەتا بفڕم و
قومێ ئاوی سازگاری نێو کۆلانەکانی شارت بۆ بهێنم تا تێنوێتیت بوەستێنم
هاتووم لە نێو رۆحی جوانتا
لە نێو هەناسەی گەرمتا
ببم بە تەلی کەمانێکی سەرشێت
تا تۆش وردە وردە بە دەم هەنسیکی قەتیس ماوت ئاوازێک بە یادی
مەردان و یادم کە بژەنی


Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-06-11 22:11:09

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

Re: دڵی شێتێک



کاکە یادگار & کاکە سیروان :-

ئەی هاوڕێ هەرە دلۆفانەکانی ڕۆحم ،

ئەی ئەو ئافەریدەی لەهەموو عەترەکان پڕ هەڵاڵە وبەبەرامەترن،

ئێوە تاریکیەکانی تەنیایم ، دەکەنە گیانێکی جراخان ، هەناسەکانی گۆشەگیریم لەدەست زریانی نەفراندن قوتار دەکەن،

هاوڕێکانم، من بێجگە لەژوورێک و دارستانێک لەکتێب و قە ڵەم  و   پەڕە کاغەز هیج خەمێکی ئەم گەردونەم بۆ نەماوەتەوە .

سەلماندتان ئەو دەست و پێنوسەتان لەئامێز گرتنی جوانیەکانی هاوڕێیەتیە، دەستی ماندووبونتان ئەگوشم ،

شادو ئاسودەبن .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net