.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














دەرگایەك ماوە دایخەیت
دادوەرێك دەڵێت:ـ سەربازێك ئافرەتێكى لەڕێگاوباندا ڕفاند بۆ ئەوەى دەست درێژى بكاتە سەرى، هەندێ لەدراوسێكانى هاتنە ڕێی و ویستیان قەدەغەى لێ بكەن، بەڵام سەربازەكەو پیاوەكانى بەرەنگاریان بوونەوە تا بڵاوەیان كردو وازیان هێنا، سەربازەكە ئافرەتەكەى بەزۆر برد بۆ ماڵەكەى خۆى و هەموو دەرگاكانى داخست، پاشان داواى كارى داوێن پیسى لە ئافرەتەكە كرد، بەڵام ئافرەتەكە ڕِِِِازى نەبوو و ووتى: ـ مردن باشترە بۆم لەوەى خواستى تۆ جێ بە جێ بكەم، سەربازەكە وازى نەهێناو سووربوو لەوەى بەزۆر دەست درێژى بكاتە سەرى، ئافرەتەكەش ئەوەندە بەرەنگارى بوویەوە تا هێزو تواناى لێ بڕاو هیچ دەسەڵاتێكى نەما، كەسەربازەكە ویستى لێی بڕواتە پێشەوە بۆ ئەنجامدانى مەبەستى دڵى و ئارەزووە پیسەكەى ئافرەتەكە ووتى: ـ ئەى پیاو! پەلە مەكەو هێمن بە، هێشتا دەرگایەكت بیرچووە دایخەى، پیاوەكە ووتى:ـ كام دەرگا؟ ئافرەتەكە ووتى: ـ ئەو دەرگایەى كەلەنێوان تۆو پەروردگاردایە، خۆ ئێستا خواى گەورە چاوى لێتە، ئەم ووشەیە زۆر كاریگەرى هەبوو لەسەر هەست و بیرى پیاوەكە، بۆیە هەستاو ڕۆشتە دواوەو بەئافرەتەكەى ووت:ـ بڕۆ خوا دەرگاى لێت كردۆتەوە، پاشان ئافرەتەكە ڕۆشت و پیاوەكە وازى لێ هێنا....
س/بەهەشت

لهسهر هێڵ نییه










دەست خۆش ئەستێرە بۆ دانانی ئەم چیرۆکە
بەراستی کاریگەر بوو و پەندێکی باشی تیا بوو
بۆ دوورکەوتنەوە لە کای خراپ و پشت بەستن بە چاکەکان و رێگە باشەکان و بیرهێنانەوەی خوا
دووبارە دەستت خۆش بێت و ماندوو نەبیت بەرێزم


لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس کاکە سیروانى زۆر بەریز دەستت خۆشبیت خۆشحالم بە پەیامەکەت کە بەدلى توى بەریزبووە یاخوا سەرکەوتو سەرفرازبیت هەربزى برا بەرێزەکەم تەمەن درێزبیت
لهسهر هێڵ نییه