.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














شاکیرا پێوقه‌ده‌مت به‌خێر نه‌بوو بۆ مێستایا !!
نووسینی : سه‌فین ته‌ها /
یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانی و یاری ئێل کلاسیکۆی نێوان ریاڵ مه‌درید و بارسێلۆنا کۆتایی پێ هات و یانه‌ی لۆس بلانکۆس به شایسته‌یی ئه‌م نازناوه‌ی ده‌سته به‌ر کرد که بۆ ماوه‌ی هه‌ژده ساڵه لێی دووره له‌و کاته‌ی له‌وه‌رزی 1992-1993 به‌ده‌ستی هینابوو ، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر یاریگای میستایه‌ی تایبه‌ت به‌یانه‌ی ڤالینسیا و به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له 52 هه‌زار له هانده‌رانی ئه‌م دوویانه هه‌ردوولا به‌یه‌ک گه‌یشتن و یاریه‌که‌ش به‌گۆڵێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌به‌رژه‌وه‌ندی مێره‌نگی به‌کۆتاهات و ڕیاڵ مه‌درید بۆ جاری هه‌ژده‌هه‌مین له مێژوویدا جامه‌که‌ی به‌رز کرده‌وه ،،ئه‌م یاریه دووه‌م کلاسیکۆیه له ساڵی 2011 کاتێک ئێواره‌ی شه‌ممه ڕابردوو هه‌ردوولا به‌گۆڵیک یه‌کسان بوون له گه‌ڕی 32ـی لالیگا ، ئیمه نامانه‌وێت باس له ڕاپۆرتی یاریه‌که بکه‌ین به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی گرینگه لیره‌دا بوروژینرێت ئه‌وه‌یه که ئه‌م یاریه به بینه‌ری ملیۆنان خه‌ڵک و به‌ئامده‌بوونی چه‌ندین که‌سایه‌تی به‌ناوبانگی ئیسپانی و جیهانی له ناو یاریگاکه به‌ڕێه‌وه چوو که گرنگترینیان خانمه گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی به‌توانا “شاکیرا” بوو که به‌م دواییه په‌یوه‌ندیه‌کی سۆزداری له‌گه‌ڵ جیرارد پیکێی به‌رگریکاری یانه‌ی بارسا ئاشکرا بوو وه هه‌ردوولا ڕاستی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌یان دووپات کرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌مه یه‌که‌مین کلاسیکۆیه که شاکیرا له ناو یاریگا ئاماده‌ببێت و هانی کووڕه هاوڕێکه‌ی بدات که پیکێیه ، که‌چی له‌به‌ختی خاتوو شاکیرا یانه‌ی بارسێلۆنا نه‌یتووانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و جامه‌که‌ی له‌ده‌ست دا .
شاکیرا که به دیارده‌ی مۆندیاله‌کان له بواری گۆرانی ووتن و سه‌مادا به‌ناوبانگه به‌و پێیه‌ی که له‌و کاته‌ی وه‌ک ئه‌ستیره‌یه‌ک له بواره‌که‌یدا ناسرا هه‌ستا به گۆرانی ووتن بۆجامی جیهانی 2006 – 2010 که ئه‌مه‌ی دواییان هانده‌رێکی زۆری هه‌بوو که گۆرانیه‌که به‌ناوی (وه‌کا وه‌کا) بوو ،،
شاکیرا و پیکێ له میانه‌ی جامی جیهانی باشوری ئه‌فریقا له ڕیستۆرانتێک یه‌کتریان بینیبوو ئیدی له‌و کاته‌وه به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیان هه‌یه هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا وینه‌گرێک تووانی وینه‌یه‌کی به‌نرخ بگرێک کاتێک هه‌ردوو ئه‌ستێره پیکی و شاکیرا له‌گه‌ڵ یه‌کدا بوون و پیکی شاکیرای ماچ کرد و ئه‌م وێنه‌یه نرخه‌که‌ی به100 یۆرۆ مه‌زه‌نده کرا .
لێره‌دا ئه‌وه ماوه بیڵیین به خاتوو شاکیرا که پێوقه‌ده‌مت به‌خێر نه‌بوو بۆ یاریگای مێستایا و ئه‌مه‌ی خواره‌وه چه‌ند وێنه‌یه‌کی ده‌نکه‌که‌ی پیکێیه له یاریه‌که‌ی شه‌وی ڕابردوو ،



yariga[center]
[/center]


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه