.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

له یه‌که‌م یاری هه‌فته‌ی 33ی خولی ئیسپانیدا و له‌سه‌ر ئه‌و یاریگایه‌ی که شه‌وی چوارشه‌مه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید جامی شای ئیسپانیای به‌ده‌ست هێنا ، پێکهاته‌ی دووه‌می یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گۆڵبارانی ڤاله‌نسیای خاوه‌ن یاریگایان گرت و جارێکی تر زلهێزی خۆیان دووپاتکرده‌وه و زه‌نگی مه‌ترسیان بۆ به‌رشه لێدا .. خۆزێ مۆرینهۆ وه‌کو خۆئاماده‌کاری بۆ یارییه‌که‌ی شه‌وی چوارشه‌مه به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه له خولی پاڵه‌وانه‌کاندا بڕیاریدا به پێکهاته‌ی یه‌ده‌گی یانه‌که‌ی یاری بکات به‌ڵام هه‌ریه‌که له ڕیکاردۆ کاکا و گۆنزالۆ هیگواین و که‌ریم بنزیمه یه‌کێک له جوانترین یارییه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ڕیاڵیان پێشکه‌ش به هانده‌رانیان کرد .. له سه‌ره‌تا خوله‌که‌کاندا ڤاله‌نسیا باشتر ده‌بینرا به‌ڵام هه‌رزوو ڕیاڵ هاوسه‌نگی خۆی به‌ده‌ست هێنایه‌وه و له خوله‌کی 23 شه‌مه‌نده‌فه‌ری گۆڵه‌کان که‌وته کار کاتێک که‌ریم بنزیمه یه‌که‌م گۆڵی یارییه‌که‌ی تۆمارکرد ، دوای ئه‌و گۆڵه هێنده‌ی نه‌خایاند له پاسێکی کاکا هیگواین دووه‌مینی له 31 تۆمارکرد ، ئه‌مجاره‌یان له پاسێکی هیگواین کاکا سێهه‌م گۆڵی یانه‌که‌ی تۆمارکردله خوله‌کی 39 ، نیوه‌ی یه‌که‌م به‌و ئه‌نجامه به‌کۆتانه‌هات و هیگواین دووه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌که‌ی له 42 تۆمارکرد . له نیوه‌ی دووه‌مدا که‌رنه‌ڤاڵی گۆڵ درێژه‌ی هه‌بوو کاتێک هیگواین له پاسێکی تری کاکا له خوله‌کی 53 هاتریکی تۆمارکرد ئه‌مه‌ش له یه‌که‌م یاری خۆی وه‌کو یاریزانی سه‌ره‌کی دوای ماوه‌یه‌کی زۆر دابڕان له یاریگاکان . دوای ئه‌م گۆڵه هه‌رزوو یارییه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی ڕیاڵ به‌کۆتاهات بۆیه یاریزانانی ڕیاڵ که‌متر خۆیان ماندووکرد تاوه‌کو له خوله‌کی 60 له گۆڵێکی یه‌کجار جوان‌دا سۆلدادۆی یاریزانی پێشووی ڕیاڵ گۆلی ئیکه‌ر کاسیاسی هه‌ژاند به‌ڵام کاکا به گۆڵێکی جوانتر وه‌ڵامی دایه‌وه و تاوه‌کو خوله‌کی 62 حه‌وت گۆڵ له یارییه‌که‌دا بینرا . دواتر ڤاله‌نسیا دوو گۆڵی تری له خوله‌که‌کانی 81 و 85 تۆمارکرد به‌ڵام ئه‌مه هیچی له سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌که‌ی ڕیاڵ نه‌گۆڕی و میره‌نگی ئاماده‌یی خۆۆی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌رشلۆنه له قۆناغی پێش کۆتایی خولی پاڵه‌وانه‌کان ده‌ربڕی.


yarega
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







پیرۆزمان بێت یاخوا ده‌ستی تۆش خۆشبێت کاک شاروخ
سه‌رکه‌وتووبیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
