.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













تابلۆی چل ملیۆن دۆلاری ئه‌ندی وارهۆل ده‌خرێته مه‌زاده‌وه
Peyamner PNA – چاوه‌روان ده‌كرێت تابلۆی شێوه‌كاری "ئه‌ندی وارهۆل" شێوه‌كاری ناوداری ئه‌مه‌ریكی، تا ماوه‌یه‌كی دیكه له مه‌زادخانه‌ی كریستی بخرێته مه‌زاده‌وه و به برِی (40) ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "رۆیته‌رز"، "ئه‌ندی وارهۆل" كه ئه‌و تابلۆ شێوهكارییهی له سه‌ر بنه‌مای روخساری خۆی به‌رهه‌م هێناوه، دوو مانگ به‌رله مه‌رگی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی له پێشانگایه‌ك نمایش كرد و پێشوازییه‌كی به‌رچاوی لێكرا. ئه‌و تابلۆیه به ره‌نگی سور و ره‌ش له ساڵی (1986) به‌رهه‌م هێنراوه.
"ئیمی كاپلاتزۆ" یه‌كێك له بهرِێوهبهرانی مه‌زادخانه‌ی كریستی له‌وباره‌وه گوتی: "زۆر به كه‌می ده‌بینین به‌رهه‌مێكی تا ئه‌و راده‌یه گرنگ بخرێته مه‌زاده‌وه، له راستیدا به هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند نمونه‌یه‌كی دیكه له‌و تابلۆیه له مۆزه‌خانه‌كان پارێزگاریان لێ ده‌كرێت و ته‌نیا ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی وارهۆل ده‌خرێته مه‌زاده‌وه، چاوه‌روان ده‌كرێت پێشوازییه‌كی به‌رچاو له‌و مه‌زاده بكرێت".
ئه‌و به‌رهه‌مه برِیار وایه رۆژی (11)ی ئایار بخرێته مه‌زاده‌وه. ساڵی رابردوو تابلۆیه‌كی دیكه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له روخساری خۆی له مه‌زادخانه‌ی سوتبی به برِی (32) ملیۆن و (600) هه‌زار دۆلار فرۆشرابوو.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر مه‌زادخانه‌ی كریستی راشیگه‌یاند، به‌رهه‌مێكی دیكه له "وارهۆل" له روخساری خۆی كه تێكه‌ڵاوێك له چوار وێنه، ده‌خاته مه‌زاده‌وه. ئه‌و تابلۆیه له ساڵی (1963) به‌رهه‌م هێنراوه. پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش به برِی (30) ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.
له نێوان ئه‌و تابلۆیانه كه "وارهۆل" له ساڵی (1986) له روخساری خۆی كێشاوه، (6)یان له مۆزه‌خانه‌كان نمایش كراون، له‌و مۆزهخانانهش ده‌توانین ئاماژه به مۆزه‌خانه‌ی گۆگێنهایم له نیۆیۆرك و مۆزه‌خانه‌ی "ئه‌ندی وارهۆل" له پیتزبێرگ بده‌ین.

له‌سه‌ر هێڵ نییه