.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















بي ئيشى و ده ست به تالى ئه وان
--------------------------------------------------------------------------------
چ رۆژێک له سه‌ده‌ی بیسته‌م خه‌ڵک تێیدا له هه‌موو رۆژه‌کان وه‌ڕه‌زتر بوون؟
زانایانی به‌ریتانی، به یارمه‌تیی کۆمپیوته‌ر توانیان ئه‌و رۆژه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م بدۆزنه‌وه که خه‌ڵک تێیدا له هه‌موو رۆژه‌کانی ئه‌م سه‌ده‌یه، وه‌ڕه‌زتر بوون. ئه‌م رۆژه‌ش، رۆژێک بوو که هیچ رووداوێکی تایبه‌تی تێدا روونه‌دا، واته بێ‌هه‌واڵترین رۆژی سه‌ده‌ی بیسته‌م.
به پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی "مێهرنیوزی" ئێران، تیمێکی توێژه‌رانی زانکۆی "که‌مبریج" به یارمه‌تیی کۆمپیوته‌ر و پرۆگرامێکی گه‌ڕان، زیاتر له 300ملیۆن زانیاریی مێژوویی سه‌ده‌ی بیسته‌میان کۆڵییه‌وه و بۆیان ده‌رکه‌وت که رۆژی 11ی نیسانی ساڵی1954، بێزارکه‌رترین رۆژی سه‌ده‌ی بیسته‌م بووه.
به پێی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه، ته‌نیا رووداوی گرینگی ئه‌م رۆژه بریتی بووه له: دزینی جامێکی 50پۆندی له له‌نده‌ن، سه‌ردانی شازاده ئه‌لیزابێت بۆ سریلانکا، شکست هێنانی کاسۆلیکه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌لژیک و بڕیاری ئه‌مه‌ریکا بۆ یارمه‌تیی هێزه‌کانی فه‌ره‌نسا له هیندوچین.
"ویلیا‌م تانستال – پیدۆ" دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م به‌رنامه‌یه گوتوویه‌تی: "له‌م رۆژه‌دا هیچ که‌سێکی به‌ناوبانگ نه‌مرد و رووداوێکی گرینگیشی تێدا روونه‌دا. هه‌رچه‌نده له‌م رۆژه‌دا چه‌ند که‌سێکی گرینگ له‌دایک بوون."
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی گه‌ڕان که لێکۆڵه‌رانی که‌مبریج دایانهێناوه، ناوی True Knowledgeـه و ئه‌م پرۆگرامه ده‌توانێت به ملیۆنان زانیاریی تایبه‌ت به که‌سه‌کان، شوێنه‌کان، رووداوه‌کان و کۆمپانیاکان له‌خۆیدا هه‌ڵبگرێت.
كوردكليك


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه