.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











6 هه‌نگاو بۆ ڕزگاربوون له‌گرفته ده‌روونییه‌كان
گیروگرفتی ده‌روونی له‌چه‌ندین قۆناغی ته‌مه‌ندا، به‌خته‌وه‌ریمان لێده‌ستێنێته‌وه‌و رووبه‌رووی شكستمان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ده‌روونناسانیش دڵنیامان ده‌كه‌نه‌وه كه كلیلی چاره‌سه‌ر له‌گیرفانی خۆماندایه.
د.سانتۆ گاركۆ پسپۆڕی به‌ناوبانگی ڕووسیا له‌بواری نه‌خۆشی ده‌روونیدا، شه‌ش هه‌نگاومان ده‌خاته به‌رده‌ست تا به‌په‌یڕه‌ویكردنیان، خۆمان له‌نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان بپارێزین، ئه‌وانیش بریتین له:
1. هه‌وڵ بده ئیراده‌ت به‌رز رابگریت.
2. له‌بری گله‌یی‌و گازانده، هه‌نگاوێك له‌مه‌سه‌له‌كان بچۆ پێشه‌وه‌و شرۆڤه‌یان بكه.
3. په‌ند له‌ڕابردووت وه‌ربگره.
4. له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌كاندا، خۆت گه‌وره رابگره.
5. هه‌وڵی به‌رده‌وام له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ماددی‌و مه‌عنه‌ویتدا بده.
6. هه‌موو رۆژێك په‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌ژیانتدا هه‌ڵبده‌ره‌وه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌كی ناخۆشیش دابخه.
چۆن ببینه مرۆڤێكی سه‌رنجڕاكێش؟
یه‌كێك له‌جوانترین خه‌سڵه‌ته‌كانی مرۆڤ، سه‌رنجڕاكێشبوونییه‌تی له‌كۆمه‌ڵگادا كه ئومێدی هه‌موو گه‌نجێكه به‌تایبه‌ت لای ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر.
ئه‌كادیمیای په‌ره‌پێدانی كه‌سایه‌تی له‌ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان، له‌ئامۆژگارییه‌كدا بۆ گه‌نجان ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵێك خاڵ هه‌ن كه ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وییان لێ بكه‌یت، ئه‌وا ده‌بیته مرۆڤێكی سه‌رنجڕاكێش، ته‌نانه‌ت ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ریش زووتر ده‌بنه هاوڕێ‌و عاشقت. له‌م ئامۆژگارییانه‌دا هاتووه كه پێویسته به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه په‌یڕه‌و بكه‌یت كه بریتین له:
1. هه‌وڵی ڕێزگرتنی خۆت‌و به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بده.
2. مرۆڤێكی شیكپۆش به.
3. زۆرتر گوێبگره‌و كه‌متر قسه بكه.
4. به‌نه‌رمی بدوێ.
5. ساده‌و راشكاو به.
به‌رهه‌مه‌كانی شیر... ته‌مه‌ن درێژیت مسۆگه‌ر ده‌كات
كه‌م نین ئه‌و مرۆڤانه‌ی خه‌ون به‌ته‌مه‌نێكی درێژ‌و له‌شساغییه‌وه ده‌بینن، پسپۆڕانیش ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ هه‌موو ژه‌مێكدا به‌رهه‌مه‌كانی شیر بخۆین تا ئه‌و خه‌ونه‌مان بێته‌دی.
توێژینه‌وه پزیشكییه‌كانی زانكۆی شیكاگۆ رایده‌گه‌یه‌نن كه به‌رهه‌مه‌كانی شیر به‌تایبه‌ت ماست ده‌بێته هۆی ئاسانكاری بۆ هه‌رسی خۆراك، جه‌سته‌ش له‌زۆرینه‌ی ژه‌هرو میكرۆبه زیانبه‌خشه‌كان خاوێن ده‌كاته‌وه‌و گره‌نتی له‌شێكی ساغمان ده‌داتێ.
ئه‌و توێژینه‌وانه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه شیر‌و ماست زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌كانزاكانی كالیسیۆم، فسفۆڕو ڤیتامینه‌كانی B2,B5, B12 كه سیستمی پارێزگاری له‌ش له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیدا به‌هێز ده‌كه‌ن. بوونی ڤیتامین Dیش له‌ماست‌و په‌نیری تازه‌دا، ده‌بێته مایه‌ی به‌هێزبوونی ئێسك‌و دژ به‌شێرپه‌نجه‌ی ئێسكه. رۆژانه‌ش لانیكه‌م 90 گرام شیر یاخود ماست بخۆ‌و ته‌مه‌ندرێژیت مسۆگه‌ر بكه.
چاندنی منداڵدان... كێشه‌ی نه‌زۆكی چاره‌سه‌ر ده‌كات
نه‌زۆكی كێشه‌ی خستۆته نێوان ئه‌و ژن‌و مێردانه‌وه كه به‌هۆی گرفتێكه‌وه، له‌منداڵ بێبه‌شن، به‌ڵام چاندنی منداڵدان مژده‌یه‌كێ نوێ ده‌داته ژنان.
له‌وباره‌وه د.سیزار دیاز گاریای پسپۆڕی به‌ناوبانگی ژنان له‌ئیسپانیا رایگه‌یاند: به‌سه‌رپه‌رشتی گروپێك له‌پزیشكانی زانكۆی ڤاڵنسیا، پرۆسه‌ی چاندنی منداڵدان بۆ پتر له 50 ژن ئه‌نجام دراوه‌و سه‌رجه‌میان سه‌ركه‌وتوو بوون له‌منداڵبووندا، ئه‌م ئه‌زموونه‌ش له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراوی پزیشكانی بێسنوره‌وه ده‌گوێزینه‌وه بۆ زۆرینه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕێژه‌ی نه‌زۆكی ژنان له‌ئاستێكی به‌رزدابێ، هه‌ربۆیه ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت: ئه‌و ژنانه‌ی به‌گه‌نجی گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، یاخود به‌ر له‌مردن ئاماده‌ن منداڵدانیان ببه‌خشن به‌رێكخراوه‌كه‌یان، ئه‌وا به‌خششیان ده‌درێتێ، چونكه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ژنێكی تریان له‌كێشه‌ی نه‌زۆكی ڕزگار كردووه.
هه‌ڵه‌ی هاوسه‌ره نوێیه‌كان له‌كاتی به‌خێوكردنی یه‌كه‌م منداڵ دا
كه‌م نین ئه‌و هاوسه‌ره نوێیانه‌ی كه له‌ساتی له‌دایكبوونی یه‌كه‌مین نۆبه‌ره‌ی منداڵدا، دووچاری ده‌سته‌پاچه‌یی ده‌بن‌و ته‌نانه‌ت ژیانی هاوسه‌رێتیشیان لێده‌شێوێت.
ئه‌گه‌ر تازه بوویت به‌خاوه‌نی یه‌كه‌مین منداڵ، پێویسته ئه‌م ئامۆژگاریانه له‌به‌رچاو بگریت كه بریتین له:
1. له‌كاتی نه‌خۆشی منداڵدا، خۆت مه‌شێوێنه‌و سه‌ردانی پزیشك بكه.
2. كاتێك منداڵه‌كه‌ت ده‌گری، به‌دۆخێكی ئاسایی وه‌ریبگره‌و هه‌وڵ بده خۆت له‌گه‌ڵ گریانه‌كه‌یدا رابهێنی.
3. هه‌رگیز منداڵه‌كه‌ت بۆ شیرخواردن هه‌ڵمه‌ستێنه.
4. گه‌رمای ژووری منداڵه‌كه‌ت له‌ئاستێكدا رابگره.
5. له‌به‌ر خاتری منداڵه‌كه‌ت، هه‌رگیز هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌بیر مه‌كه.
6. ئاگاداری ژه‌مه‌كانی شیرخواردنی منداڵه‌كه‌ت به.
چۆن خۆمان له‌سه‌رسپیبوون بپارێزین؟
جێهێشتنی قۆناغی گه‌نجێتی، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌مین تاڵی سپی‌دا ده‌رده‌كه‌وێت‌و دۆخێكی ده‌روونی ئاڵۆزیش له‌مرۆڤه‌كه‌دا دروست ده‌كات، به‌ڵام چاره‌سه‌ریشی هه‌یه.
كۆمپانیای DDC بۆ جوانكاری قژ له‌پاریس رایگه‌یاند كه ساڵانه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌و شامپۆو ده‌رمانانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌فرۆشرێت كه بۆ خۆڕزگاركردن له‌سه‌ر سپێتی به‌كارده‌هێنرێت، گرنگترین هۆكاره‌كانی سه‌رسپیبوونیش بریتین له‌سه‌رقاڵبوونی زۆر، توڕه‌یی، پیسبوونی ژینگه‌و كه‌مبوونی ڤیتامین B2، هۆكاری بۆماوه‌یی به‌ڕێژه‌ی 40% كاریگه‌ری له‌سه‌ر سپیبوونی مووی سه‌ر هه‌یه.
ئه‌و كۆمپانیایه بۆ چاره‌سه‌ریش ده‌ڵێت: به‌پێی توێژینه‌وه‌ی پسپۆڕان، خواردنی هێلكه‌و كه‌له‌رم‌و كاهو له‌ژه‌مه‌كانی خواردن‌و خۆدوورخستنه‌وه له‌توڕه‌یی‌و دڵه‌ڕاوكێ، ده‌بنه مایه‌ی دواخستنی سه‌رسپیبوون.
6 هه‌نگاوی ساده بۆ ڕێكخستنی بودجه‌ی خێزان
یه‌كێك له‌گرنگترین مه‌سه‌له‌كانی خێزان، داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كه بۆ داهات‌و مه‌سره‌ف‌و فێربوونی ڕێگاكانی به‌كارهێنانی بودجه‌ی خێزانه. لێره‌دا مه‌به‌ستمانه هه‌موو خاوه‌ن خێزانێك به‌ئاسانترین ڕێگه به‌رنامه بۆ بودجه‌ی خۆی دابنێت، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش به‌شه‌ش هه‌نگاو دێته‌دی:
* هه‌نگاوی یه‌كه‌م: داهاتی مانگانه‌ت ده‌ستنیشان بكه، گشت ئه‌و بڕه پارانه‌ی وه‌ریده‌گریت (وه‌ك موچه، باربوی كۆمه‌ڵایه‌تی، قازانجی پرۆژه‌كان، موچه‌ی خانه‌نشینی‌و ڕێزلێنان، سه‌رچاوه‌كانی تر)و سه‌رجه‌م ئه‌و داهاتانه‌ی كه له‌ماوه‌ی مانگێكدا ده‌ستت ده‌كه‌وێت، له‌لیستێكدا تۆماریان بكه‌و پاشان كۆیان بكه‌ره‌وه، بزانه ڕێژه‌ی داهاته‌كه‌ت چه‌نده.
*هه‌نگاوی دووه‌م: مه‌سره‌فی مانگانه به(گۆڕاو)و (نه‌گۆڕ)ی خێزانه‌كه‌ت وه‌ك (كرێی خانوو، كرێی ئاو‌و كاره‌با، ته‌له‌فۆن، هه‌ڵگرتن‌و گواستنه‌وه...) له‌لیستێكی تایبه‌تدا تۆمار بكه، هه‌روه‌ها بودجه‌و مه‌سروفاتی وه‌ك پۆشاك، سه‌ردانی پزیشك، چاودێری منداڵان‌و مه‌سروفاته چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كانیش بكه به‌لیستێكی تایبه‌ت.
به‌پێی ئه‌م مه‌سروفاته، هه‌وڵ بده مانگانه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ سه‌رجه‌میان دیاری بكه‌یت، بۆنمونه ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دووچاری شكان بوو، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه تۆ بودجه‌یه‌كی داندراوت بۆ داناوه.
* هه‌نگاوی سێیه‌م: سه‌رجه‌م داهاته چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كانی خۆت له‌لیستێكدا تۆمار بكه‌و پاشان له‌گه‌ڵ لیستی هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا كۆیان بكه‌ره‌وه.
* هه‌نگاوی چواره‌م: سه‌رجه‌م مه‌سروفاته چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كانی خۆت، له‌لیستێكدا تۆمار بكه‌و پاشان له‌گه‌ڵ لیستی هه‌نگاوی دووه‌مدا كۆیان بكه‌ره‌وه تا كۆی مه‌سروفاتی خۆت بزانیت.
*هه‌نگاوی پێنجه‌م: هه‌وڵ بده مه‌سروفاتی هه‌نگاوه‌كانی چواره‌م‌و دووه‌م كۆبكه‌یته‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ داهاته‌كانی هه‌نگاوی یه‌كه‌م‌و سێیه‌م به‌راوردی بكه. ئه‌گه‌ر داهاتت له‌مه‌سروفت زیاتر بوو، ئه‌وا ده‌بێ هه‌نگاوی شه‌شه‌م به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌سروفت له‌داهاتت زیاتر بوو، ئه‌وا ناتوانی بچیته هه‌نگاوی شه‌شه‌مه‌وه‌و پێویسته پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌هه‌نگاوه‌كانی پێشوودا بكه‌یت.
* هه‌نگاوی شه‌شه‌م: له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێ ئامانجه‌كان‌و به‌رنامه كورتمه‌وداو درێژ مه‌وداكانت به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستنیشان بكه‌یت، بۆ به‌رنامه كورتمه‌وداو درێژ مه‌وداكان ده‌توانی سود له‌م نمونانه وه‌ربگریت:
1. به‌رنامه‌ی درێژمه‌ودا (كڕینی ماڵ‌و موڵك، خوێندن، قۆناغی خانه‌نشینی)
2. به‌رنامه كورتمه‌ودا (ماڵ نوێكردنه‌وه، كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ، گه‌شتكردن)
3. سه‌رمایه‌گوزاریی له‌پرۆژه‌كاندا (سه‌رمایه‌گوزاری له‌بانك، كڕینی شتومه‌كی به‌هادار، كڕینی پشكی كۆمپانیا). دوای ئاماده‌كردنی هه‌موو لیسته‌كان، ده‌بێ بڕی پێویستی داهات بۆ هه‌ریه‌ك له‌م ئامانجانه پاشه‌كه‌وت بكه‌یت، ئه‌وه‌ش بزانه كه مانگانه چه‌ندت بۆ ئه‌م پرۆژانه پێویسته تا پاشه‌كه‌وتی بكه‌یت.
rojnamy nmnm
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



ده ست خؤش به ريزم بابه تيكى به سوده
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







dest xosh hawre babeteki beswde her bzhit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده ست خؤشبێت بابه تيكى به سوده هیوام به‌رده‌وامیته


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه