❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پرۆتینی رێگر له‌ گه‌شه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك دۆزراویه‌وه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-10 21:44:45

هاوده‌نگ
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 946
WindowsSafari

پرۆتینی رێگر له‌ گه‌شه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك دۆزراویه‌وه

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13050637521.jpg

توێژه‌رانی كه‌نه‌دایی، توانییان ئه‌و جۆره‌ پرۆتینه‌ی رێگره‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه‌ی "مه‌مك" بدۆزنه‌وه‌.



ئه‌نجوومه‌نی ئه‌مه‌ریكایی پێشڕه‌و له‌ بواری زانستی له‌ ماڵپه‌ری ئه‌نته‌رنێتی تایبه‌ت به‌خۆیان بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان توانیویانه‌ سه‌ركه‌وتن له‌ دۆزینه‌وه‌ی جۆرێك پرۆتیین به‌ده‌ست بێنن كه‌ رێگه‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌گرێت.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی "شینهوای" چینی، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ له‌ سه‌ر زاری توێژه‌رانی زانكۆی "كوئییزلاند" له‌ كه‌نه‌دا بڵاویكردۆته‌وه‌، ئه‌و پرۆتیینه‌ كاری له‌ ناوبردنی ئه‌و ئه‌نزیم یان پرۆتیینه‌ هێرشبه‌رانه‌یه‌ كه‌ سه‌ر ئاستی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان  كۆده‌بنه‌وه‌  و رێگه‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندن و به‌رفراونبوونی ئه‌و خانه‌ شێرپه‌نجانه‌ ده‌گرن.

به‌وته‌ی توێژه‌ران، ئه‌و ئه‌نزیمه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ده‌ست لێ نه‌ده‌راوی بمێنێته‌وه‌، خانه‌كانی ده‌وروبه‌ر ئاماده‌ ده‌كات بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و به‌رفراون بوونیان.

مامۆستای زانكۆ "بیوشیمی" و دامه‌زراوه‌ی شێرپه‌نجه‌ له‌ زانكۆی "كوئییزلاند"، "ئه‌ندرۆ كریك" له‌و باره‌یه‌وه‌ وتوویه‌تی: توێژه‌ران ده‌یانه‌وێت شێوازێكی كاریگه‌ری نوێ بدۆزنه‌وه‌ بۆ ده‌رمانی چاره‌سه‌ر و رێگه‌گرتنی گه‌شه‌سه‌ندن و فراوانبوونی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ بۆ به‌شه‌كانی تری له‌ش بگرن.

به‌وته‌ی توێژه‌ران، ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانه‌ فۆلكلۆرییانه‌ی به‌ مه‌به‌ستی له‌ ناوبردنی ئه‌و جۆره‌ ئه‌نزیم یا پرۆتینه‌ تایبه‌ته‌  زۆر كاریگه‌ر بوون و ده‌بنه‌ هۆی له‌ ناوبردنی ئه‌نزیمه‌كانی تر كه‌ بۆ كارایی فیزیۆلۆژی سروشتی له‌ش زۆر گرنگه‌.


هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره‌ پرۆتینه‌ وا ده‌كات كه‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ چانسێكی زۆرتریان بۆ زیندوومانه‌وه‌ هه‌بێت.


s.hewaran

Kurdzhin
ماڵ ئاوا هاوڕێکانم بۆ هه‌میشه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net