❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تيگه‌يشتن له‌ ئيسلام - به‌شی سێ يه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-11 09:19:42

WlaT_XoShNaW
خونچەی نوێ
شوێن: ShaQLLaWa
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-09
دواترین سه‌ردان: 2013-07-02
په‌یامه‌كان: 135
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

تيگه‌يشتن له‌ ئيسلام - به‌شی سێ يه‌م

تيگه‌يشتن له‌ ئيسلام/ به‌شی سێهه‌م
________________________________________
تێگه‌يشتن له‌ ئاينی ئيسلام // به‌شی سێهه‌م
سوپاس و ستايشی زۆرو بێ پايه‌ن بۆ خودای تاك و ته‌نيا كه‌ خاوه‌نی ره‌حم و به‌ زه‌ييه‌ سوپاسی ئه‌و خودايه‌ ده‌كه‌ين كه‌ نيعمه‌ته‌كانی به‌ژمار نايێن وه‌ برژێ ره‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌ت به‌سه‌ر خۆشه‌ويستی خوا حه‌زره‌تی محمد صلی الله عليه وسلم هه‌م له‌سه‌ر يارو ياوه‌رانی ، به‌رێزان خوای تعالی نيعمه‌تێكی زۆر گه‌وره‌ی له‌گه‌ل ئێمه‌ كردووه‌ كه‌ ئاينی ئيسلامی بۆ ئێمه‌ داناوه‌ ، پيرۆزترين و جوانترين شت له‌ مرۆڤ بيرو بروايه‌ به‌ تايبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌ شوێنی خۆی بێت عه‌قيده‌يه‌كی بۆ ئێمه‌ داناوه‌ دور له‌ هه‌مو خورافيات و بيرو بۆچونی پوچ و ناره‌وا عه‌قيده‌يه‌ك كه‌ ئه‌وه‌ی عه‌قلی دروست و سه‌ليمه‌ دان ده‌نێ به‌ راستيه‌كه‌ی و پاكيه‌كه‌ی به‌لام له‌ به‌ر تێنه‌گه‌يشتنی هه‌ندێ كه‌س له‌ عه‌قيده‌ی راست و دروست رێگه‌ی خوار و نابه‌جێ ده‌گرێته‌ به‌ر له‌وه‌ش گه‌وره‌تر ئه‌وه‌يه‌ كه‌ له‌سه‌ر بيرورا هه‌له‌كه‌ی خۆی نايه‌ته‌ خوار ئه‌گه‌ر بزانێ هه‌له‌شه‌ لێره‌ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌يه‌ كه‌سی موسلمان خاوه‌ن عه‌قيده‌ی (لا اله الا الله) پشت ده‌به‌ستێ به‌ غه‌يری خوا بۆيه‌ حه‌زم كرد ئه‌مجاره‌ش با كه‌مێك باس له‌ مانای (لا اله الا الله ) بكه‌مه‌وه‌ ، رۆن و ئاشكرايه‌ ئه‌م كه‌ليمه‌ی (لا اله الا الله) پاكترين و پيرۆزترين ووشه‌يه‌ گه‌ر به‌راستی به‌كاربهێنرێ هه‌ر به‌ومانايه‌شه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رمان صلی الله عليه وسلم فه‌رمويه‌تی (من قال لا اله الا الله دخل الجنه‌) به‌لام ته‌نها به‌زارگوتنی (لا اله الا الله) به‌س نيه‌ بۆ ئيمان و چونه‌ ناو ئاينی ئيسلام به‌لكو كرده‌وه‌ی ده‌وێت ، موسلمانی راسته‌قينه‌ ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ هه‌مو كاره‌كانی ته‌سليمی ئه‌مری خوا ده‌كات هيچ كاتێك هاوار نابا بۆ غیيری خوا هه‌رچی پێداويستيه‌ له‌خوا داوا ده‌كات وله‌و ده‌پارێته‌وه‌ چونكه‌ به‌بێ شك ده‌زانی كه‌ غه‌يری خوا هيچ بۆ ئه‌و ناكه‌ن نه‌ك هه‌رنايكه‌ن به‌لكو هه‌ر پێيان ناكرێ ، بروای ئيماندار ئه‌وه‌يه‌ كه‌ خوا ده‌فه‌رموێ(((وإن يمسسك الله بضر فلا كاشف له الا هو وَإِن يمسسك بخير فهو على كل شيء قدير) الأنعام: 17)) ئه‌گه‌ر خوا بيه‌وێ نه‌خۆشی وناخۆشی و موسيبه‌ت بنێرێ كه‌س ئه‌و توانايه‌ی نيه‌ لای به‌رێ وه‌ چاكه‌ش بنێرێ هه‌ر كه‌س نيه‌ بتوانی رێگه‌ی لێ بگرێ ده‌باشه‌ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ غه‌يری خوا ده‌پارێنه‌وه‌ تۆ بلێی ئه‌و ئاسته‌ی تێگه‌يشتنه‌يان نه‌بێ له‌مانای ئاشكرای ئه‌م ئايته‌ تێبگه‌ن ؟ يان ئه‌وه‌تا ته‌نها (علوا في الارض واستكبارا) لوت به‌رزن و ته‌كه‌بوريان هه‌يه‌ نايانه‌وێ راستيه‌كه‌ بزانن و خه‌لك ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ باشه‌ با پرسيار له‌و عه‌قله‌ جوانه‌ بكه‌ين كه‌ نيعمه‌تێكی جوانه‌ زۆر گه‌وره‌يه‌ خوا به‌ ئێمه‌ی به‌خشيوه‌ : ئه‌ی عه‌قل قبول ده‌كه‌ی كه‌سێك مردوه‌ كارو كرده‌وه‌ی بۆخۆی پێناكرێ من رزگار بكات؟ ئايا قبولته‌ دارێك يان به‌ردێك بكه‌م به‌ پيرۆز و به‌ره‌كه‌ت لێی بپارێمه‌وه‌ منالم پێببه‌خشێ؟ ئايا عه‌قل تۆ قبولی ده‌كه‌ی هاوار بۆ قه‌برێك ببه‌م بلێم شيفای نه‌خۆشم بده‌؟ بێگومان عه‌قل وه‌لامه‌كه‌ی ئه‌مه‌يه‌ ئه‌وه‌ شتێكه‌ مه‌حاله‌ من قبولی ناكه‌م ئه‌سله‌ن خوا منی نه‌داوه‌ به‌ ئێوه‌ به‌م شێوه‌يه‌ به‌ كارم بهێنن ، لێم توره‌ مه‌بن چونكه‌ هه‌مومان نالێين پێغه‌مبه‌ر خۆشه‌ويستمانه‌ صلی الله عليه وسلم ؟ راسته‌ هيچ گومانی تێدانيه‌، باشه‌ تاكه‌ی به‌قسه‌ی ناكه‌ی ؟ به‌لام ده‌زانی ئه‌و چی فه‌رمووه‌ ؟ ئه‌گه‌ر بروا به‌ فه‌رموده‌كه‌ی ئه‌و ده‌كه‌يت ئه‌وا ده‌بێ بيسه‌لمێنی ئه‌و كارانه‌ی كراوه‌ هه‌له‌ن ئه‌گه‌ر بروا ناكه‌ی ئه‌وا بروات به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت نيه‌ فه‌رمويه‌تی (( إذا سألت فاسأل الله، وإذا استعنت فاستعن بالله، واعلم أن الأمة لو اجتمعت على أن ينفعوك بشيء لم ينفعوك إلا بشيء قد كتبه الله لك، وإن اجتمعوا على أن يضروك بشيء لم يضروك إلا بشيء قد كتبه الله عليك " رواه الترمذي )) ئه‌گه‌ر پرسيارت كرد هه‌ر له‌ خوا بپارێوه‌ ئه‌گه‌ر پشتت به‌ست هه‌ربه‌خوا ببه‌سته‌ وه‌ بزانه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو ئومه‌ت كۆببنه‌وه‌ تاوه‌كو سودێكت پێبگه‌يه‌نن ناتوانن ته‌نا ئه‌وه‌ ده‌توانن كه‌ خوا بۆتی دانابێ وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو ئومه‌ت كۆ ببنه‌وه‌ تاوه‌كو زيانت پێبگه‌ينن ناتوانن مه‌گه‌ر خوا داينابێ ، كه‌واته‌ مرۆڤێكی ئاسايی چۆن ده‌توانێ رزگارم بكا ساغ و سه‌لامه‌تم بكا بمپارێزێ ؟ با فه‌رموده‌يه‌كی ترت بۆ بهێنمه‌وه‌ ((سلوا الله كل شيء حتى الشسعَ إذا انقطع، فإنه إن لم ييسر لم يتيسر " رواه أبو يعلى)) پرسياری هه‌مو شتێك له‌ خوا بكه‌ن هه‌تا ئه‌گه‌ر قه‌يتانی پێلاوه‌كانتان پسا له‌و داوابكه‌ن يارمه‌تيتان بكات مه‌به‌ست ئه‌وه‌يه‌ له‌هه‌موو ووردو درشت ته‌نها بلێ يا الله ، ئه‌ی باشه‌ ئه‌وه‌ نيه‌ خوا فه‌رمانی به‌ ئێمه‌ كردوه‌ ((قل ان صلاتي ونسكي ومحياي ومماتي لله رب العالمين بذلك امرت وانا اول المسلمين ))الأنعام: 162،نوێژم و ژيانم و مردنم و به‌ندايه‌تيم و هه‌مو كاره‌كانم ته‌نها بۆ خوايه‌ ئه‌ی بۆ له‌ غه‌يری خوا داوا بكه‌م ، باشه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم نه‌يفه‌رموه‌ (الدعاء هو العباده‌) پارانه‌وه‌ عيباده‌ته‌ ؟ راسته‌ ئه‌ی ئه‌وتا نيه‌ خوا ده‌فه‌رموێ ( ادعوني استجب لكم)؟ ئايا خوا فه‌رمويه‌تی برۆنه‌ لای كه‌س با ببێ به‌واسيته‌ له‌ نێوان من و ئێوه‌؟ نه‌خێر كه‌واته‌ داوه‌ به‌نێك يان په رۆيه‌ك له‌ده‌ستی خۆم ببه‌ستم چۆن كوفر نيه‌ كه‌ خۆمی پێده‌پارێزم له‌ چاو زارو ترس و نه‌خۆشی ؟ به‌رێزه‌كه‌م ده‌كه‌س هاتنه‌ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم تاوه‌كو ده‌ست له‌ ناو ده‌ستی بنێن و موسلمان بن ده‌ستی له‌ ناو ده‌ستی نۆ كه‌س نا له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ده‌يه‌مين ته‌وقه‌ی نه‌كرد لێيان پرسی له‌به‌رچی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ؟ فه‌رموی چونكه‌ په‌رۆيه‌كی له‌ده‌ستی خۆی به‌ستوه‌ واده‌زانێ كه‌ ئه‌م په‌رۆيه‌ له‌هه‌موشتێ ده‌يپارێزێ به زاراوه‌ی ئه‌مرۆ (به‌ره‌كه‌ته) ‌ تاوه‌كو لێی نه‌كاته‌وه‌ ده‌ست له‌ناو ده‌ستی نانێم ئينجا ئه‌ويش لێی كرده‌وه‌ ئه‌م كات پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم ده‌ستی له‌ ناو ده‌ستی دانا ، به‌رێزان ئه‌م جۆره‌ كرده‌وانه‌ دژن به‌ لااله الا الله له‌گه‌ل ماناكه‌ تێك ناكه‌نه‌وه‌ باشه‌ تۆبلێی له‌سه‌ر چ بنچينه‌يه‌ك په‌رۆ ده‌بێ به‌ به‌ره‌كه‌ت و پيرۆز كاتێك يه‌كێك ده‌چێ مه‌تره‌ قوماشی سه‌وز ده‌كرێ له‌سه‌ر قه‌برێكی داده‌نێ پاشی ئه‌و يه‌كێكی تر دێ پارچه‌ی لێده‌كاته‌وه‌ به‌ناوی شيفا ئايا ئه‌م پرۆيه‌ چۆن بو به‌شيفا ، ديسان به‌لگه‌مان فه‌رموده‌يه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه‌ وسلم فه‌رمويه‌تی((تداووا فان الله لم يضع داء الا وضع له دواء))خۆتان چاره‌سه‌ر بكه‌ن چونكه‌ خوا هه‌ر ده‌ردێكی دانابێ چاره‌سه‌ريشی بۆ داناوه‌ ، باشه‌ برای به‌رێزم ، خوشكی به‌رێزم به‌هه‌له‌ لێم تێمه‌گه‌ن كاتێك يه‌كێ بۆ منال بون سه‌د مه‌رقه‌د وپياو چاك ده‌كات تا منالی ببێ بۆ خوا وه‌لامم بده‌نه‌وه‌ خوا له‌قورئانێ وه‌لامی نه‌داوه‌ته‌وه‌ نه‌يفه‌رموه‌(( ويجعل من يشاء عقيما)) بروات نيه‌ خوا تۆی نه‌زۆك كردوه‌ چۆن به‌ردێك يان مردوێك ده‌توانێ چاره‌سه‌رت بكا؟ به‌سه‌ عينادی و دوای جه‌هاله‌ت كه‌وتن هه‌تا كه‌ی ئه‌وعه‌قله‌ دابخرێ به‌س به‌قسه‌ی ئه‌ولا ئه‌و لا كاربكات بۆ بير ناكه‌يته‌وه‌ ئه‌ی به‌رپرسيار نيت له‌ قيامه‌ت ؟ خۆشه‌ويسته‌كه‌م ئه‌وه‌ی خوا فه‌رمويه‌تی جێ به‌جێی بكه‌ هيچ زه‌ره‌ر ناكه‌ی خوا هه‌له‌ناكات ، سه‌هو ناكات ، برياری نابه‌جێ نادات ، پێغه‌مكبه‌رانيشی پاراستوه‌ به‌هيچ شێوه‌يه‌ك برياری دورله‌ عه‌قل ناده‌ن ئه‌گه‌ر بروات نه‌بێ ئه‌وا خۆ بروات هه‌يه‌ كه‌ پيغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم فه‌رمويه‌تی له‌ دوای خۆم دوشتم به‌ جێ هێشتوه‌ ده‌ستی پێوه‌ بگرن هيچ گومرانابن (كتاب الله وسنتي) له‌ كۆتاييدا ده‌لێم هه‌ركاتێك دلت ته‌نگ بوو نه‌خۆش بويت قه‌رزداربويت له‌ ته‌نگانه‌ بويت ده‌ستت به‌رزكه‌ره‌وه‌ بلێ يا الله يا الله يا الله ئه‌وكات ده‌زانی كێ رزگارت ده‌كا گه‌ر بلێی وه‌لا من له‌و مردوه‌ ده‌پارێمه‌وه‌ چونكه‌ له‌ من باشتره‌ تۆ له‌ كوێت زانی له‌ تۆباشتره‌؟ كێ ده‌زانی دواساتی ته‌مه‌نی چی وتوه‌ ؟ روداوێكی راسته‌قينه‌ : كاتی ئه‌بوتاليبی مامی پێغه‌مبه‌ر له‌سه‌ره‌مه‌رگ بوو به‌كافری مرد به‌ پێغه‌مبه‌ريان گوت ئه‌و مامه‌ت ئه‌و هه‌مو پشته‌وانيه‌ی تۆی كرد چيت پێ ده‌كرێ بۆ ئه‌و ؟ فه‌رموی هيچم پێناكرێ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ داوا بكه‌م خوا كه‌مێك عه‌زابی له‌سه‌ر سوك بكات جا به‌رێزان پێغه‌مبری خۆشه‌ويستی خوا نه‌يتوانی مامی له‌ كوفر رزگار بكا مردوێك دوتوانی منال ببه‌خشێ يان ئيمانت سه‌لامه‌ت بكا ؟ بير بكه‌وه‌و برياری خۆتی له‌سه‌ر بده‌.


فمن كان يرجوا لقاء ربه فليعمل عملا صالحا ولا يشرك بعبادة ربه احدا
ئاماده‌كرنی::مامۆستا مه‌لا كامه‌ران شه‌قلاوه‌يی

Kurdzhin
فـه‌رهــاد چـه‌نـد عــاشـقـی شـيـريـن بـوو كـه‌ بـاس ده‌كــه‌ن
ده‌ ئــه‌وه‌نــده‌ عـاشـقــی تــۆم گـه‌ربـاوريـشــم پـێ نـه‌كــه‌ن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-11 09:37:46

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

Re: تيگه‌يشتن له‌ ئيسلام - به‌شی سێ يه‌م

dast xosh barez , nusynakan zor layak nzikn , boya agar akre bo jary dahat u kame layakyan dur bkarawa , bo tegayshtn ley ba asany

bzhyt

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-05-11 14:24:27

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

Re: تيگه‌يشتن له‌ ئيسلام - به‌شی سێ يه‌م

سەرکەوتوبیت هەربژى دەستت خۆشبێت

Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-05-11 21:53:33

WlaT_XoShNaW
خونچەی نوێ
شوێن: ShaQLLaWa
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-09
دواترین سه‌ردان: 2013-07-02
په‌یامه‌كان: 135
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: تيگه‌يشتن له‌ ئيسلام - به‌شی سێ يه‌م

زۆر سوپاس بۆ په‌يامه‌كانتان ئينشالله‌ برا جوانه‌كه‌م  به‌ ته‌مای خوای گه‌وره‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net