❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تێگه‌يشتن له‌ ئيسلام\به‌شی چواره‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-12 10:51:24

WlaT_XoShNaW
خونچەی نوێ
شوێن: ShaQLLaWa
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-09
دواترین سه‌ردان: 2013-07-02
په‌یامه‌كان: 135
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

تێگه‌يشتن له‌ ئيسلام\به‌شی چواره‌م

تێگه‌يشتن له‌ ئيسلام\به‌شی چواره‌م
________________________________________

تێگه‌يشتن له‌ ئيسلام \٤
مانای شايه‌تمانی (محمد رسول الله ) وه‌ مافه‌كانی صلی الله عليه وسلم له‌سه‌ر ئومه‌ته‌كه‌ی

سوپاس و ستايشی زۆر بێ پايه‌ن بۆ خوای په‌روه‌ردگار كه‌ ته‌نها داوای يارمه‌تی له‌ ئه‌و ده‌كه‌ين و داوای لێخۆش بونی لێده‌كه‌ين به‌رامبه‌ر هه‌رگوناهێك و كه‌م و كوريه‌ك كه‌ هه‌مانه‌ وه‌ برژێ ره‌حمه‌ت و سه‌لام به‌سه‌ر خۆشه‌ويستی خوا پێشه‌وامان محمد صلی الله عليه وسلم هه‌م له‌سه‌ر يارو ياوه‌رانی تا رۆژی قيامه‌ت ئامين . ‌خۆشه‌ويستان له‌به‌شی ئه‌مجاره‌مان باس له‌ مانای به‌شی دووه‌ شهاده‌ ده‌كه‌ين واته‌ (اشهد ان محمدا رسول الله) وه‌ مافه‌كانی له‌سه‌ر ئومه‌ته‌كه‌ی : سه‌ره‌تا ده‌بێ بزانين كه‌وا گه‌وره‌ترين واجيباته‌كان پاش ناسينی خوای تعالی وپاش تێگه‌يشتن له‌ مانای (لا اله الا الله) بريتی يه‌ له‌ ناسينی پێغه‌مبه‌ری كۆتايی حه‌زره‌تی محمد صلی الله عليه وسلم و تێگه‌يشتنه‌كی به‌ ته‌واوی له‌ مانای (محمد رسول الله) مانای ئه‌وه‌يه‌ به‌ زمان دان پێدانان وه‌ به‌دليش به‌راست دانانی به‌ بيروبروايه‌كی بێ شك و گومان كه‌وا محمد كوری عبدالله ی هاشمی قوره‌يشی به‌نده‌ی خوايه‌ و له‌هه‌مان كات ناردراوه‌ له‌لايه‌ن خواوه‌ بۆگشت جيهان به‌ ئينس و جنه‌وه‌ وه‌ ئه‌وه‌ی پێويسته‌ له‌سه‌رمان به‌رامبه‌ر به‌ شه‌هاده‌ی (محمد رسول الله) گوێرايه‌لی كردنی له‌وه‌ی فه‌رمانی پێكردوه‌ وباوه‌ر پێكردنی له‌وه‌ی باسی كردوه‌ و به‌راست دانانی و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌و كارو كرده‌وانه‌ی ئه‌و فه‌رمانی كردوه‌ به‌دوور كه‌وتنه‌وه‌ لێی وه‌خوا په‌رستيه‌كه‌مان به‌ پێی شه‌ريعه‌تی ئه‌و بێ كه‌ پێی رازيه‌ ودوور له‌ گشت شه‌ريعه ته‌كانی تر، كه‌واته‌ واجبه‌ بروا هێنان به‌ شه‌ريعه‌ته‌كه‌ی و مل كه‌چی نواندن به‌قسه‌و كرده‌وه‌و بيروبروا له‌ بروا هێنان به‌ خواو مه‌لائكه‌ و كتێبه‌ ئاسمانيه‌كان وپێغه‌مبه‌ران ورۆژی دوايی و قه‌زاو قه‌ده‌ر ، هه‌روه‌ها جێبه‌جێ كردنی بنچينه‌كانی ئيسلام له‌ شه‌هاده‌و نوێژ و رۆژو زه‌كات و حه‌ج ، هه‌روه‌ها ئه‌وی كه‌ خوا به‌شه‌ريعه‌تی داناوه‌ وه‌كو ئيحسان و چاكه‌ كردن به‌ گشت جۆره‌كانيه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی كه‌ واجبی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی سه‌رشانی هه‌مو موسلمانێكه‌ ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانی كه‌ پێغه‌مبه‌رمان محمد كوری عبدالله كوری عبد المطلب قوره‌يشيه‌ له‌ نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئسماعيلی كوری ابراهيمه‌ سه‌لات و سه‌لامی خوايان له‌ سه‌ربێ وه‌ ته‌مه‌نی (٦٣) سال بوو كه‌ له‌ته‌مه‌نی (٤٠) سالی بو به‌ پێغه‌مبه‌ر واته‌ ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌رايه‌تيه‌كه‌ی ته‌نها (٢٣) سال بوو وه‌ له‌شاری مه‌ككه‌ له‌ دايك بوه‌و كۆچی كردوه‌ بۆ شاری مه‌دينه‌ بۆ پيشاندانی رێگای هيدايه‌ت بۆ خه‌لك وبانگه‌شه‌كردنی يه‌كتا په‌رستی وه‌ دينه‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌ هه‌تا دونيا ماوه‌ هيچ پێغه‌مبه‌رێكی تر ناييت شه‌ريعه‌ته‌كه‌ی لابات واته‌ شه‌ريعه‌تێكی تر نايه‌ت پاش شه‌ريعه‌تی ئيسلام وه‌ كۆتايی گشت پێغه‌مبه‌رانه‌ ئه‌وه‌ی گوێرايه‌لی بكات بۆ به‌هه‌شته‌ و ئه‌وه‌ی له‌قسه‌ی ده‌ربچێ به‌ره‌و دۆزه‌خه‌ ، وه‌ بۆ زياتر ناسينی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ پێويسته‌ له‌سه‌ر هه‌موان خوێندنه‌وه‌و شاره‌زابون له‌ ژيان و به‌سه‌ر هاتی ئه‌م زاته‌ گه‌وره‌يه‌ له‌ گشت حاله‌ته‌كانی له‌ خۆشی و ناخۆشی و شه‌رو ئاشتی و سه‌فه‌رو نيشته‌ جێبون ....هتد له‌ خوای تعالی داواكارين جێگيرمان كا له‌سه‌ر بيرو بروامان به‌ پێغه‌مبه‌ره‌ صلی الله عليه وسلم .
مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ر له‌سه‌ر ئومه‌ته‌كه‌ی :
-----------------------------------
١- بروايه‌كی راستگۆ وبه‌راست دانانی ئه‌و ه‌ی كه‌ بۆ ئێمه‌ی جێهێشتوه‌ به‌ بروايه‌كی كاريگه‌رو كاركردن نه‌وه‌ك ته‌نها قسه‌ی سه‌ر زاره‌كی خوا ده‌فه‌رموی {فآمنوا بالله والنور الذى أنزلنا والله بما تعملون خبير }.واته‌ بروا بێنن به‌ به‌ خواو و به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا و ئه‌و قورئانه‌ی كه‌ نورو رۆناكاييه‌ بۆ ئێوه‌ ، وه‌ مه‌به‌ست له‌ ئيمان به‌راست دانانی پێغه‌مبه‌رايه‌تيه‌كه‌يه‌تی وه‌ خوا ئه‌وی ناردووه‌ بۆ ئينس و جن وه‌ بروا كردن به‌ گشت قسه‌كان و ئه‌وه‌ی كه‌ باسی كردوه‌ وه‌ زمان و دلت رێك بن له‌سه‌ر ئيمانه‌كه‌ واته‌ به‌زمان بلێ محمد رسول الله و به‌ دليش به‌راست دانانی قسه‌كه‌ی و ه‌ به‌ ئه‌نداميش كرده‌وه‌ ئه‌نجامدان بێت كه‌ نيشانه‌ی ئيمانه‌كه‌ی به‌ده‌ر بخات
2-واجبه‌ به‌ گوێ كردنی و خۆپاراستن له‌ لادان له‌ قسه‌ی ئه‌و كاتێك واجب بوو بروا پێهێنانی ئه‌وا واجبيش ده‌بێ به‌ قسه‌ كردنی و گوێرايه‌ل بونی خوا ده‌فه‌رموێ{يا أيها الذن آمنوا أطيعوا الله ورسوله ولا تولوا عنه وأنتم تسمعون }.ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ برواتان هێناوه گوێرايه‌لی خواو پێغه‌مبه‌ری خوابن و نه‌كه‌ن پشت له‌ فه‌رمانه‌كانيان بكه‌ن و ئێوه‌ش قسه‌كان و فه‌رمانه‌كانی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌بيسن، هه‌روه‌ها فه‌رمويه‌تی ‌ {وما آتاكم الرسول فخذوه وما نهاكم عنه فانتهوا}. ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانتان پێكردوه‌ بيكه‌ن وئه‌وه‌ی ريگاتانی لێگرتوه‌ نه‌يه‌كه‌ن ئه‌وا مه‌يكه‌ن ئه‌بو هوره‌يره‌ ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێ فه‌رمويه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم فه‌رمويه‌تی ”من أطاعني فقد أطاع الله ومن عصاني فقد عصى الله“ [رواه البخاري].ئه‌وه‌ی گوێرايه‌لی من بكات ئه‌وا گوێرايه‌لی خوای كردوه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ فه‌رمانی من لابدات ئه‌وا له‌ فه‌رمانی خوای لاداوه‌ .هه‌روه‌ها فه‌رمويه‌تی ”كل الناس يدخل الجنة إلا من أبى، قالوا: يا رسول الله! ومن يأبى؟ قال: من أطاعني دخل الجنة ومن عصاني فقد أبى“ [رواه البخاري].هه‌مو كه‌س ده‌چێته‌ به‌هه‌شت ته‌نها ئه‌وه‌ی پێی خۆش نه‌بێ به‌ خۆی نه‌يه‌وێت ، گوتيان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا كێ هه‌يه‌ نه‌يه‌وێت بچێته‌ به‌هه‌شت ؟ فه‌رموی ئه‌وه‌ی گوێرايه‌لی فه‌رمانه‌كانم بێت ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ فه‌رمانه‌كانم لادات ئه‌وه‌ نايه‌وێت بچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ .
3- پێغه‌مبه‌رمان بكه‌ين به‌ پێشه‌واله‌ گشت كارو كرده‌وه‌كانمان هه‌روه‌ك خوا فه‌رمانی داوه‌ {قل ان كنتم تحبون الله فاتبعوني يحببكم الله ويغفر لكم ذنوبكم والله غفور رحيمٌ} ئه‌گه‌ر راسته‌ خواتان خۆش ده‌وێ گوێرايه‌لی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر بن خوا ئێوه‌ی خۆش ده‌وێ و له‌ گوناهه‌كانتان ده‌بورێ و خۆش ده‌بێ ، بۆيه‌ ده‌بێ له‌ سه‌ر په‌يره‌و پرۆگرامی ئه‌و برۆين و ئاگاداربين موخاله‌فه‌ی نه‌كه‌ين چونكه‌ پێغه‌مبه‌رمان صلی الله عليه وسلم فه‌رمويه‌تی ”فمن رغب عن سنتي فليس مني“ [رواه البخاري].ئه‌وه‌ی له‌ سونه‌ت و ره‌وشتی من لابدات له‌ من نيه‌ واته‌ موسلمانی ته‌واو نيه‌.
٤- خۆشه‌ويستی پێغه‌مبه‌ر له‌ پێش هه‌موو خۆشه‌ويستيه‌كانه‌ هه‌تا دايك وباوك ومنال واته‌ نابێ كه‌ست له‌ خوا پێغه‌مبه‌ر خۆشتر بوێ هه‌روه‌ك خوا ده‌فه‌رموێ{قل ان كان اباؤكم وابناؤكم واخوانكم وازواجكم وعشيرتكم واموال اقترفتموها وتجارة تخشون كسادها ومساكن ترضونها احب اليكم من الله ورسوله وجهاد في سبيله فتربصوا حتى ياتي الله بامره والله لا يهدي القوم الفاسقين }.واته‌ ئه‌گه‌ر هاتوو باب و باپيران ومنال وبراو خاو خێزان و هۆزو مال و سامان و بازرگانی و خانوبه‌ره‌ له‌لای ئێوه‌ خۆشه‌ويستتر بێت له‌ خوا و پێغه‌مبه‌رو جيهاد له‌ پێناوه‌ خوا ئه‌وا چاوه‌روانی فه‌رمانی خوا بن به‌ توره‌بون و خوا هيدايه‌تی فاسق و له‌رێ لاده‌ران نادات . جا له‌ نيشانه‌كانى خۆشويستنی پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم شوێن كه‌وتنی سونه‌ته‌كانی ئه‌وه‌ وجيبه‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانيه‌تی و ده‌ست گرتن به‌ خوره‌وشته‌كانی ئه‌وه‌ له‌ هه‌بون و نه‌بون و له‌ خۆشهی و ناخۆشی .
٥- ريز گرتنی و سه‌رخستنی و پشتيوانی كردن له‌ دينه‌كه‌ی و پارێزگاری كردنی فه‌رمانه‌كانی له‌پاش وه‌فاتی ئه‌ويش به‌ بزر نه‌كردنی سونه‌ته‌كانی واته‌ كه‌باس له‌ سونه‌ته‌كانی ده‌كرێت وادابنێ كه‌ پێغه‌مبه‌ر خۆی بۆتی ده‌گێرێته‌وه‌ له‌حالی ژياندا..
٦- زۆر صلوات لێدان له‌سه‌ر روحی پاكی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ صلی الله عليه وسلم.
٧- رازی بون به‌شه‌ريعه‌تی ئه‌و له‌ دادگادا واته‌ بۆ هه‌ركێشه‌يه‌ك رو له‌دادگای شه‌رعی كرا ده‌بێ رازی به‌ شه‌ريعه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ صلی الله عليه وسلم .
٨- له‌ پله‌ و پايه‌ به‌رزه‌كه‌ی خۆی دابنرێ كه‌ شايه‌ن و شايسته‌ی ئه‌وه‌ ، واته‌ به‌نده‌يه‌و هه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ داواكردنی ئه‌وكارانه‌ی په‌يوه‌ندی به‌ خوا هه‌يه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر داوابكرێ به‌ شيرك و هاوبه‌ش دانراوه‌ واته‌ كه‌سێك بلێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر مالم بدێ يان منال يان ......هتد ئه‌مانه‌ دروست نين چونكه‌ خوا ده‌فه‌رموێ{قل لا اقول لكم عندي خزائن الله ولا اعلم الغيب ولا اقول لكم اني ملك ان اتبع الا ما يوحى الي }.پێيان بلێ كه‌ من نه‌ خه‌زێنه‌ی خوام له‌به‌ر ده‌ست دايه‌و ونه‌غه‌يبيات ئه‌زانم وه‌ نه‌فريشته‌م ته‌نها من شوێن كه‌وته‌ی وه‌حی خوام كه‌ بۆمی ناردوه‌ به‌ ئێوه‌ی رابگه‌ينم.
وصلی الله وسلم علی سيدنا محمد وعلی آله وصحبه اجمعين

Kurdzhin
فـه‌رهــاد چـه‌نـد عــاشـقـی شـيـريـن بـوو كـه‌ بـاس ده‌كــه‌ن
ده‌ ئــه‌وه‌نــده‌ عـاشـقــی تــۆم گـه‌ربـاوريـشــم پـێ نـه‌كــه‌ن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net