.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














یه‌كجار بێ‌ناز وه‌كو هه‌نگێكی لا نه‌وار تێنووی گوڵاوی چاوی تۆم
چۆن ئه‌و ئه‌وینه پاكانه به‌بێ یه‌كتر مه‌لا ده‌كه‌ن ، ئۆخشن ده‌گرن
ماسی بێ ئاو لێوی خامه به‌بێ ڕومه‌تی ده‌فته‌ر و
گۆنایی دره‌خت به بێ هه‌ڵمی ده‌می هه‌تاو
من ڕێبوارم ئه‌تۆش ڕێگای
من تینووم و ئه‌تۆش ده‌ریای
من پێشمه‌رگه‌م و ئه‌تۆش لوله‌ی چه‌كی بڕوای
ده‌رمانێكی یه‌كاو یه‌كم نه‌خۆشه گێژ و هێڕهكان ڕقیان لێمه
بولبولێكم قالۆچهو سیسركه و ته‌پۆ ڕقیان له شه‌و نخونیم و له بۆن و به‌رامه‌ی ڕێمه
بێدارێكی ڕاپه‌ڕیوم له نێو نوێنی شه‌وی ڕه‌شدا ،
تاریكستان به‌رد ئه‌هێنێته ڕێگام قینی له هه‌نگاوی پێمه
چریكه‌ی گه‌رووی خنكێنراوی هیوا و دكتۆر خالس و منه‌وه‌ر
بوومه‌ته كه‌لێكی بناغه‌ی شۆرشی نوێ گرمه‌ی ته‌كبیری زوڵاڵی كپ كراوی
باری و جیهاد و نه‌وزادم ،هه‌ر چه‌نده باوه‌شی عاموود بمگرێت و په‌ڕۆش چاوم ببه‌ستێت و
گوریس له باسكم بئاڵێت ،زراوی مردن ده‌تۆقێنم ،پۆستاڵ ڕه‌ش و سه‌ر به هه‌شی دائیره‌ی
شه‌عبی عه‌نكاوه ، پێنج پێنج به‌ره‌و مێزی باوه‌ڕ دڵیان له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێنم
هیچ جوتیارێكتان بینیوه عاشقی قه‌دی گیا كهڵهو بێ و گوڵه گه‌نم بفهو تێنێ
هیچ ڕێبواری واتان دیوه چنگی تاریكی خۆش بوێ و ڕووناكی ڕۆژ ببوغزێنێ
هیچ شوانی ئه‌ركتان دیوه عاشقی سه‌گی پڕ به مێش بێ و خۆی له مێگه‌ل نه‌گه‌یێنێ
هیچ پێشمه‌رگه‌تان بیستووه چه‌كی ده‌ستی ئیستیعمار بێ و ئاوایی خۆی بڕوخێنێ
من ڕێبوارێكی غه‌ریبه و ده‌ستی دڵم تووند گرتووه له دامێنی شه‌قاوی تۆ
من ڕێبوارێكی ماندوو و ماندوو نه‌بوومه و مه‌لی خۆشه‌ویستی ڕۆحی له قه‌فه‌زی
ده‌رونمدا هه‌ڵنیشتوه و جێی یه‌كجاری خۆش كردووه جار جار به ده‌نووكی وشكی
یه‌خه‌ی دڵم ده‌جووڵێنێ هه‌ركه نووستن له پشته‌وه هه‌ردوو چاوی گرت
ئه‌میش به خه‌به‌ری دێنێ ، ئه‌وینی تۆم ،وه‌ك ئه‌ویندار
وه‌كو نه‌زه‌ری ئاڕ پێ جی و چاوی سه‌نگه‌ر ، وه‌كو سابیر به‌یده‌قی و تیمارستانی كرمهشان
خۆشه‌ویستی وه‌كو برین و هه‌توان و ده‌روونی به‌نده و قورئان و به‌ر بانگ و دڵی
ڕۆژوه‌وان ، خۆشمده‌وێی ، لێت جودا نیم ، من مۆم و ئه‌تۆش ده‌زوله ، تۆ فانۆس منیش په‌پوله
خۆشمده‌وێی خۆشه‌ویستیت گێچهڵێكه له دونیادا یه‌خه‌م ده‌گرێت
خۆشمده‌وێی خۆشه‌ویستیت ،دڵنیامه چهقۆیێكهو ل ڕێگادا سه‌رم ده‌بڕێت
خۆشه‌ویستیت با زۆر تۆڕی دانراویش لاقی بگرێت ، بازۆر ئه‌رقه‌می دووپشكه له‌سه‌ر ڕێگا
په‌نجه‌ی یهكپهرستی ببڕێت ، با زۆر نه‌مرود و سه‌دامی عه‌ره‌ب ته‌مه‌نی بسڕێت
دۆڵێك !! گردێك !! هه‌ر درهختێێك !! وه‌ك هه‌ر چوار كۆتره مل به خوێنه‌كه‌ی گردی ڕهمگان
له باوه‌شی گه‌رمی بگرێت ،گردی سه‌یوانێك گڕ بگرێـ ،وه‌كو هه‌ر چوار خوشكه له‌چك
په‌مه‌ییه‌كان وه‌كو چوار تۆقه‌ی گوڵ به ده‌م ،له چیمه‌نی قژیان بگرێت
،
من له پێش خۆم هۆنراوه‌كانم بۆ ناردیت ، چاك ده‌زانم یه‌ك به یه‌كی وشه‌كانم له‌ت ده‌كرێت
له ته‌وێڵی محهب ده‌درێت
شه‌هید خدر كۆساری
ئاماده‌كردنی :ئوسامه ئه‌نوه‌ر(سوئام)

له‌سه‌ر هێڵ نییه










به‌ڕێز سوئام ده‌ست و چاوت خۆش بێت هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوانه
به‌هیوام بێ به‌شمان نه‌که‌ی له بابه‌ته جوانه‌کانت
هه‌رده‌م له خۆشی و شادی‌دا بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ئه‌م هۆنراوه‌ی به‌ناوی(ڕێبواری نامۆ)یهبهراستی زۆر زۆر سه‌رسامم به‌م كه‌ڵه شاعیره به‌داخه‌وه كه شه‌هیدیان كرد..هۆنراوه‌كانی زۆربه‌جوانی نوسیوه‌و هه‌ڵگری واتایه‌كی قوڵن
ده‌ست خۆش برای ئازیزم هه‌ربژیت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن soran xoshnaw (2011-05-15 19:51:55)

له‌سه‌ر هێڵ نییه





Frishtai Jwani
نووسى
به‌ڕێز سوئام ده‌ست و چاوت خۆش بێت هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوانه
به‌هیوام بێ به‌شمان نه‌که‌ی له بابه‌ته جوانه‌کانت
هه‌رده‌م له خۆشی و شادی‌دا بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zoor supas barezan bo xwendnaway paxshanaka ,
bzhyn
له‌سه‌ر هێڵ نییه