.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













چه‌ند هه‌ڕه‌مێكی تازه له میسر ده‌دۆزرێته‌وه
Peyamner
ئاسه‌واری چه‌ندین هه‌ڕه‌می ونبوو له نێوان هه‌زاران بینای شاراوه به‌م دواییانه له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی "بی بی سی فارسی"، ئاسه‌واری زیاتر له هه‌زار گۆڕ و سێ هه‌زار شارۆچكه‌ی شوێنه‌واری و چه‌ندین هه‌ڕه‌م له رێگه‌ی وێنه‌كانی مانگی ده‌ستكرده‌وه كه‌وته به‌ر چاوی شوێنه‌وارناسان.
یه‌كه‌م هه‌ڵكۆڵینه‌كان ده‌ریانخستووه كه چه‌ند بینا و دوو هه‌ڕه‌م كه له وێنه‌كاندا به‌رچاو كه‌وتبوون، بوونیان هه‌یه.
ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه له لایه‌ن زانكۆی "ئالاباما"ی بیرمێنگامه‌وه ئه‌نجامدراوه.
سارا پاركاك كه رێبه‌ریی ئه‌م توێژینه‌وه‌ی له ئه‌ستۆیه، وتوویه‌تی: تووشی سه‌ر سوڕمان بووم له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ئاسه‌واره شوێنه‌وارییانه.
پاركاك له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: ئێمه زیاتر له ساڵێكه به‌و توێژینه‌وه‌یه سه‌رقاڵین، به‌ڵام ئه‌و كاته به ته‌واو مانا تووشی سه‌ر سوڕمان هاتم كه توانیمان هه‌موو وێنه‌كانی سه‌رتاسه‌ری میسر به‌یه‌كه‌وه ببینین.
پاركاك له درێژه‌دا وتی: دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڕه‌م له میسر خه‌ونی هه‌موو شوێنه‌وارناسه‌كانه .
به بڕوای سارا پاركاك له داهاتوودا ئاسه‌واری مێژویی زۆر زیاتر ده‌دۆزرێنه‌وه.
ده‌سته‌ی توێژینه‌وه به لێكدانه‌وه‌ی وێنه‌كانی مانگێكی ده‌ستكرد كه له به‌رزایی 700 كیلۆمه‌تریی زه‌وی ده‌سوڕێته‌وه، توانیان ئه‌م شوێنه‌واره شاراوانه بدۆزنه‌وه. ئه‌م مانگه ده‌ستكرده كامێرای ئه‌وه‌نده به‌هێزی هه‌یه كه ده‌توانن وێنه‌ی هه‌ر شتێك به تیره‌ی یه‌ك مه‌تر بگرن و له سیسته‌می وێنه‌گرتنی ره‌نگیی سه‌رووی سوور كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.
میسرییه كۆنه‌كان بینای ماڵه‌كانیان له كه‌رپوچی گڵ دروست ده‌كرد، كه ئه‌و كه‌رپوچانه له خاكی ده‌وروبه‌ریان پته‌وتر بوون و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كه هه‌ڕه‌م و بینا شاراوه‌كان له وێنه‌كانی مانگی ده‌ستكرددا ده‌ربكه‌ون.
دوای دۆزرانه‌وه‌ی ئه‌م شوێنه‌وارانه له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه، به‌رپرسانی میسری به نیازن ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه بۆ پاراستنی شوێنه‌واره مێژووییه‌كان به‌كاربێنن.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه