.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و ئه‌رسناڵی ئینگلیزی له كێبڕكێدان بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانی ئیسپانی و هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی (بۆیان كریكیچ) و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له وه‌رزی داهاتوودا گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه ئیمزا بكه‌ن و بیهێننه ڕیزی یانه‌كه‌یانه‌وه .
ڕۆژنامه‌ی " Daily Mail " ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد كه هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و ئه‌رسناڵی ئه‌و وولاَته چاویان بڕیوه‌ته هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بۆیان كریكیچ و له هه‌وڵێكی زۆردان وه‌رزی داهاتوو یاریزانی ناوبراو په‌لكێشی یانه‌كه‌یان بكه‌ن .
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی " Daily Mail " ی ئینگلیزی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه هه‌ردوو یانه‌ی ناوبراو به نیازن له ماوه‌ی داهاتوودا به شێوه‌یه‌كی فه‌ڕمی بۆندێك پێشكه‌ش به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی یاریزانی ناوبراو بۆ ڕیزی یانه‌كه‌یان .
جێ ی بیرهێنانه‌وه‌یه بێجگه له هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و ئه‌رسناڵی ئینگلیزی هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی (ڤالینسیا و ئه‌تڵه‌تیكۆمه‌درید و ڤیاڕیاڵ) ی ئیسپانی و (یۆڤانتۆس) ی ئیتاڵی و ( توتنهام هۆتسبێر) ی ئینگلیزی هه‌وڵی كڕینی ئه‌و یاریزانه ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت هاوینی داهاتوو گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه ئیمزا بكه‌ن .
شایه‌نی باسه بۆیان كریكیچی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له وه‌رزی 2007 ه‌وه له ڕیزی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یاری ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌شدا وه‌رزی 2015 بۆنده‌كه‌ی كۆتایی پێدێت .
ته‌له‌فيزۆنی سپۆڕت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
