❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌كارهێنانی پله‌یه‌ر، مرۆڤ كه‌ڕده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-08 14:28:42

rozh989
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-23
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 364
WindowsSafari

به‌كارهێنانی پله‌یه‌ر، مرۆڤ كه‌ڕده‌كات

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ كه‌ له‌به‌لجیكا ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ریخستووه‌ گوێگرتن له‌ میوزیك بۆ ماوه‌ی‌ سه‌عاتێك به‌ ئامێری ئیشپێكردنی میوزیكی نوێی وه‌ك په‌له‌یه‌ره‌كانی"ئای پاد" و "ئێم پی سری" ره‌نگه‌ زیان به‌ هه‌ستی بیستن له‌لای‌ مرۆڤ بگه‌یه‌نێت و تووشی گوێگرانی و كه‌ڕبوونی بكات.
ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری‌ زانكۆی‌ "گنت"ی‌ به‌لجیكا له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كیاندا له‌سه‌ر كاریگه‌ری هیتفۆن بۆ سه‌ر هه‌ستی‌ بیستن له‌لای مرۆڤ ده‌ریانخستووه‌ گوێگرتن له‌ میوزیك به‌هیتفۆن و له‌رێگه‌ی‌ پله‌یه‌ره‌كانی "ئای پاد" و "ئێم پی سری" زیانێكی به‌رچاو به‌خانه‌ توێژاڵیه‌كانی‌ گوێچكه‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
توێژه‌ران كه‌ توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌ گۆڤاری "ئه‌رشیفی پزیشكی، نه‌شته‌رگه‌ری سه‌رو مل"دا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، داوایان له‌ژماره‌یه‌ك به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه‌ كردووه‌ له‌ چه‌ند دانیشتنیكدا بۆ ماوه‌ی‌ سه‌عاتێكی‌ ته‌واو به‌ به‌كارهێنانی هیتفۆنی‌ جۆراجۆر و به‌ ئاستی‌ ده‌نگی جۆراجۆر گوێ له‌ میوزیكی‌ پۆپ و رۆك بگرن.
دوای‌ هه‌ر یه‌كێك له‌دانیشتنه‌كانیش كاریگه‌ری‌ گوێگرتنی‌ میوزیكه‌كه‌یان له‌لای‌ به‌شداربووان پێواوه‌، له‌رێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی ده‌نگی زۆر نزم له‌سه‌ره‌تا و ئینجا دوو ده‌نگی تر به‌دوو پله‌ی جیاواز، به‌مه‌به‌ستی‌ زانینی ئاستی‌ روونی میوزیكه‌كان له‌لای به‌شداربووان.
توێژه‌ره‌كان ئه‌وه‌شیان روونكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ قه‌ره‌باڵغی ده‌نگ و ژاوه‌ژاو كاریگه‌ری‌ "ئه‌یزی – میكانیكی" له‌سه‌ر كوێچكه‌ی مرۆڤ به‌جێده‌هێڵێت، به‌زۆریش زیان به‌ خانه‌ توێژاڵییه‌كانی‌ گوێچكه‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌وێت.
د.هانا كیمبله‌ری‌ سه‌رۆكی توێژه‌رانی زانكۆكه‌ وتی: " ژاوه‌ژاو مرۆڤ تووشی گوێگرانی ده‌كات، به‌ربڵاوی به‌كارهێنانی هیتفۆنیش لای‌ گه‌نجان نیگه‌رانی له‌لای‌ زانایان دروستكردووه‌ چونكه‌ كاریگه‌ری مه‌ترسیداری بۆسه‌ر بیستن هه‌یه‌".

خه‌ندان ـ

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ff401445bf.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net