.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













مامۆستا حه‌سه‌ن پینجوێنی
پێشه‌كی
له دوایین ساڵه‌كانی هه‌شتادا كاتێ له‌ده‌ست پیاوكوژه‌كانی به‌عس هه‌ڵهاتین و
له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵاتی كه‌مێك خۆمان گرته‌وه، له‌وماوه‌یه‌دا له‌ناو شاری سنه بووم
به‌سه‌رهاتێكی مردنیان بۆ گێرامه‌وه و منیش كردمه چیرۆكێك و به‌ناوی "خه‌وه‌كه‌م
چاره‌نووسمه" به فتوكۆپی بڵاومان كرده‌وه و سوپاس بۆ خوا سهروسهدایهكی له‌نێو
لاوان و توێژه جیاجیاكانی كورده‌واریماندا هه‌بوو.
وا ئێستاش له‌م په‌ڕی دنیاوه براده‌رێك به ئێمێلێكدا ئه‌م چیرۆكه‌ی بۆ ناردبووم خوا
پاداشتی بداته‌وه، كه باسی ئه‌وه ده‌كات چۆن ئینسان له‌ناكاودا مردن به‌رۆكی ده‌گرێ
و هه‌موو پلانه‌كانی پووچه‌ل ده‌كاته‌وه!! نه‌ینووسیبوو هی كێیه و كێ نووسیویه‌تی؟
هیوادارم له ئاینده‌دا بزانین هێ كێیه و كێیه ویستوویه‌تی ئه‌و خێره گه‌وره‌یه
بكات، هیوادارم دۆستانیش هه‌ركه‌س ده‌ناسن بۆی بنێرن تا تای ترازووی كرده‌وه‌ی چاكیان
پێ قورس‌تر ببێت. ده‌خیل سه‌د ده‌خیل ده‌ستم به دامێنتان ده‌سته‌واژه‌ی كرچوكاڵ و دوور
له ئه‌ده‌بی ئیسلامی به‌كار مه‌هێنن. براده‌رێك لای من گله‌یی كرد و گوتی: "به‌ڕاستی
هه‌ندێ ئیمێلم بۆ دێت و له دواین خاڵی ئیمێڵهكهوه نووسینێك ده‌نووسن كه له‌گه‌ڵ
زه‌وقی بانگه‌وازدا ناگونجێ." گوتم:" وه‌ك چی؟" گوتی: وه‌ك ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه: "إذا
كان
نشرها سيرهقك فلا تنشرها فأنك لا تستحق ثوابها."] واته: ئه‌گه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته ماندووت ده‌كات، بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه؛ چونكه تۆ شیاوی ئه‌و پاداشته نیت!!
گوتم: به‌ڕاستی ده‌سته‌واژه‌یه‌كی وشكه و به شێوازێكی كرچوكاڵ داڕێژراوه. به‌ڵام برا
خه‌م مه‌خۆ ئه‌وه ته‌نیا بۆ تۆ نه‌نێرراوه منیش زۆر جار له‌و بابه‌تانه‌دا كه‌بۆم
دێت، ئه‌وه له‌دوایه‌وه نووسراوه، هه‌رچه‌ند شتی وا له گه‌ڵ ره‌وشتی برایانه‌و
شێوازی نه‌رم و سۆزی بانگخوازاندا ناگۆنجێ.. بهلاَم له‌وانه‌یه ئه‌وان له‌دڵسۆزیدا
ئه‌وه‌یان گوتبێ.. تا ته‌مبه‌ڵی به‌سه‌رمانا زاڵ نه‌بێ..
من پێشنیار ده‌كه‌م كه ده‌سته واژه‌ی تر زۆرن ئینسان به‌كاریان بێنێ: وه‌ك ئه‌وه
{"هه‌وڵ بده ئه‌و خێره گه‌وره‌یه له‌كیس خۆت نه‌ده‌یت".} یا {"ده‌زانیین حه‌ز له‌خێر
ده‌كه‌یت وپێت خۆشه پاداشتی زۆرترت ده‌ستگیر ببێ ، هه‌وڵی بلاَوكردنهوهی بده با تای
ترازووی كرده‌وه چاكه‌كانت قورس‌تر بن"}.. به‌ڵێ .. ده‌سته‌واژه‌ی ناسك و هانده‌ر زۆرن
ئه‌گه‌ر ئینسان به‌شوێنیانا بگهرِێ.. هیوادارم له‌مه‌ولا برایان تا بۆیان ده‌كرێت
ده‌سته‌واژه‌ی جوانتر به‌كار بێنن تا كاریگه‌ری زۆرتر و باشتری هه‌بێ..
خوایش یارمه‌تیده‌رو پشتیوانی هه‌موان بێت..
براو دڵسۆزتان حه‌سه‌نی پێنجوێنی.
كه‌ی به‌ئاگا دێیته‌وه؟
ناكاو له‌خه‌و خه‌به‌رم بووه‌و له‌چاوما نوورێكی غه‌ریب و به‌هێز هه‌بوو، زۆرم پێ سه‌یر
بوو ئه‌م نوره له‌كوێوه هات؟ زیاتر سه‌رسام ببووم كهدیتم سه‌عات سێی به‌ره‌به‌یانه،
وچرای ژووره‌كه‌ش كز كراوه!! پرسیاره‌كانم بێ وهلاَم بوون: ئه‌م نووره له‌كوێوه
هات:؟!!
بهلاَم كاتێ ئاورِم دایه‌وه زۆرترسام.. ناحه‌قیشم نه‌بوو دیتم نیوه‌ی ده‌ستم له‌ناو
دیوارهكهدایه، به‌په‌له ده‌رم هێنا، ئه‌ویش هاته ده‌ره‌وه، و
بهسهرسامییهكهوه سه‌یرم كرد!! جارێكی تر كردمه‌وه به‌ناو دیواره‌كه‌دا دیتم
رۆیشته‌وه ناو دیواره‌كه، زیاتر سه‌رسام بووم!! چی رووی داوه؟!!
من له‌م پرسیارانه‌دا بووم، گۆیم له‌ده‌نگی پێكه‌نینێكه‌وه بوو، سه‌یرێكی لای
ده‌نگه‌كه‌م كرد دیتم براكه‌م لهنزیكمهوه خه‌وتووه، و تمه‌ز خه‌و ده‌بینێ..
واده‌زانێ له‌ئاهه‌نگێكی زۆر گه‌وره‌دایه، وئاهه‌نگی ماڵه ده‌وڵه‌مه‌ندێكه، و ئه‌میش
له‌جل و به‌رگێكی جوان و قهشهنگدایه، وده‌یه‌وێت جوانترین كه‌سی ناو ئاهه‌نگه‌كه
بێت، بهوئاههنگه زۆر به‌خته‌وه‌ر بوو، بۆیه له‌خۆشیدا پێده‌كه‌نی، منیش له‌جوانی
دیمه‌نه‌كه‌دا بزه‌یه‌ك گرتمی..
بهلاَم!! به‌ره‌و لای واقیعه‌كه‌ی خۆم راكێشرام، چی رووی داوه؟! له‌سه‌ر
قهروێلهكهم به‌رزبوومه‌وه به‌په‌له رۆیشتم بۆ ژووره‌كه‌ی دایكم.. زۆرجار له‌كاتی
ماندوو بوون و نه‌خۆشیدا به‌خێرایی رووم تێده‌كرد، له‌په‌نای سه‌ریا دانیشتم، و
به‌ئاسپایی با‌نگم كرد: دایه! دایه!!
بهلاَم دایكم وهلاَمی نه‌بوو، به‌ئاسپایی ده‌ستم گووشی وهلاَمی نه‌بوو. وه‌ك ئه‌وه‌ی
هه‌ر ده‌ستم تێوهنهدابێ!!
ترس به‌سه‌رما زاڵ بوو، كه‌مێ ده‌نگم به‌رزكرده‌وه: دایه!! دایه! دایه!! هاوارم
كرد: دایه! دایه!! بهلاَم ده‌نگ نه‌بوو، تۆ بڵێیت مردبێ؟!!
من له‌و تێكچوون وشپرزهییهدابووم كه‌وام ده‌زانی دایكم مردووه، ده‌بینم له‌خه‌و
هه‌ستا.. وه‌ك ئه‌وه‌ی مێرده‌زمه{كابووس} سوار سنگی بووبێ!! زۆر شپرزه و
ههناسهبرِكێی پێ كه‌وتبوو، به‌لای راست وچهپیا ئاورِی ده‌دایه‌وه، فرمێسك
لهچاوهكانما قه‌تیس ببوون، و به‌ده‌نگێكی ئارام گوتم: دایه‌گیان! من لێره‌م! هیچ
وهلاَمی نه‌دامه‌وه.. دایه! ئه‌وه نامبینی؟!
به‌هه‌موو سه‌ر سامییهكهوه ده‌مگوت: دایه! دایه!! دایه! دایه!!
ده‌ستی ده‌خسته سه‌ر سینگی تا كه‌مێ دڵهتهپێكهی ئارام ببێته‌وه، و بیسمیللای
ده‌كرد,, و وه‌ك ئینسانێكی تێكچووی لێ هاتبوو!! پاشان لای كرده‌وه به‌لای باوكمه‌وه و
به‌خه‌به‌ری هێنایه‌وه..
ئه‌ویش بهساردییهكهوه وهلاَمی دایه‌وه و گوتی: به‌ڵێ!
پێی گوت: پیاوه‌كه هه‌سته تا له‌باره‌ی كورِهكهمهوه دڵنیا ببم!!
باوكیشم پێی گوت: كچێ ئافره‌ت! له‌عنه‌ت له‌شه‌یتان بكه و بخه‌وه! هیچ نییه.
دایكیشم پێی گوت: كورِه پیاوه‌كه! من زۆر شپرزه‌م .. هه‌ست بهدڵهكوتێ و ته‌نگه
نه‌فه‌سی ده‌كه‌م.. هه‌ست ده‌كه‌م بهلاَیهكی گه‌وره رووی تێكردبین...
منیش به‌سه‌رسامییه‌وه سه‌یرم ده‌كرد، و باش ده‌مزانی كه‌دایكم به‌نووری خوا
دهرِوانێت ودهركی به‌شتێك كردووه.. هاوارم لێ‌كرد: دایه! دایه گیان!! من لێره‌م
نامبینی؟! دایه! دایه!!
دایكم هه‌ستا و به‌ره‌و ژووره‌كه‌ی من كهوتهرِێ، ده‌مویست كراسه‌كه‌ی رابكێشم و پێی
بڵێم: دایه‌گیان! من له‌ته‌نیشت تۆدام.. بهلاَم هه‌رچیم ده‌كرد نه‌مده‌توانی بیگرم!!
رام كرد بۆ به‌رده‌می و له‌به‌رده‌میا وه‌ستام و باسكم بۆ درێژ كرد.. كه‌چی گوێی
نه‌دامێ و رۆیشت .. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ر نه‌مبینێ..!!
منیش شوێنی كه‌وتم و هاوارم ده‌كرد: دایه! دایه‌گیان !! دا....یه!! بێ سوودبوو.
باوكم له‌پشتمه‌وه بوو، ئاورِم لێ نه‌دایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌زانێ من هه‌ستی پێ
ناكه‌م..
دایكم خۆی كرد به‌ژووری نوستنی من و براكه‌مدا .. و گلۆپه‌كه‌ی داگیرسان.. وام زانی
ته‌واو روون بوه‌ته‌وه..
ته‌زوویه‌كی كاره‌بایی گرتمی كه دیتم خۆم له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ی خۆم دا خه‌وتووم!!
بهقهڵسییهكهوه سه‌یرێكی ده‌ستی خۆمم كرد.. ئه‌وه كێیه؟ و من كێم؟؟ چۆن من
بوومه‌ته دوو جه‌سته : لێره و له‌وێ؟!
ده‌نگی باوكم كه گوتی: هه‌موو باشن.. هیچ نییه .. كچێ ئافره‌ت ! بابرِۆین
بخه‌وینه‌وه.. سه‌رسامییه‌كه‌ی پچرِاندم..
دایكم پێی گوت: من ده‌مه‌وێ له موحه‌ممه‌دی كورِم دڵنیا ببم!!
دیتم دایكم زیاتر لهقهرهوێڵهكهم نزیك بووه‌وه، زۆر به ویسته‌وه سه‌یری ئه‌و
منه‌ی ده‌كرد كه‌له‌سه‌ر قهرهوێڵهكهیه تا بزانێ چی به‌سه‌ر هاتووه.. و ده‌ستی
خسته سه‌رشانی لاشه‌كه‌م وبانگی كرد موحه‌ممه‌د!! كورِم موحه‌ممه‌د!! بهلاَم نووستووی
سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌كه وهلاَمی نه‌بوو.. من لای خۆمه‌وه هاوارم كرد: دایه!! دایه!! من
وام لێره لهپهناتا.. دایه!!
دایكم به‌تووندی دهیماڵی به‌سه‌ر شانی نووستووی سه‌ر قهرهوێڵهكهدا و هاواری
ده‌كرد: موحه‌ممه‌د!! كورِم موحه‌ممه‌د!! بێ سوود بوو، هیچ وهلاَمێكی نه‌بوو.. سه‌ری
لاركردهوهو یه‌ك دوو زلله‌ی لێدا و بانگی كرد: موحه‌ممه‌د!! كورِم موحه‌ممه‌د!!
وهلاَم نه‌بوو..
ئیتر ده‌ستی به‌شین وهاوار كرد.. و هه‌رده‌یگوت: موحه‌ممه‌د!! كورِم موحه‌ممه‌د!!
منیش له‌لای خۆمه‌وه رام كرد و به‌گریانه‌كه‌ی ئه‌و گریانم ده‌هات و پێم ده‌گوت:
دایگیان ! من موحه‌ممه‌دم ، ئاوه‌ته لهپهناتام.. نام بینی؟! گوێت لهدهنگمهوه
نییه؟!
دایه‌گیان!! دڵم شه‌قی برد ده وهلاَمم بده‌وه!!
ئیتر دایكم هاوار هاواری پێكه‌وت كه هاواره‌كه‌ی ئه‌و ئێشی به‌ناخی دڵم ده‌گه‌یاند..
منیش ده‌ستم به‌گریان كرد.. و پێم ده‌گوت: دایه‌گیان!! مه‌گری من لێرم..
ئه‌و هه‌ر ده‌یگوت : موحه‌ممه‌د!! ئای موحه‌ممه‌د!!
باوكیشم رای كرد بۆ لای قهرهوێلهكهم و ده‌ستی نایه سه‌ر سنگی تا بزانێ دڵی
لێده‌دات؟!
گریانه بهئهسپاییهكهی باوكم ئازاری پێگه‌یاندم.. زۆر به‌ئارامی ده‌ستی خسته سه‌ر
ناوچاوی ئه‌و منه‌ی له‌سه‌ر قهرهوێلهكهبووم، و چاوه‌كانی نامه‌وه به‌یه‌كا و و
گوتی: " إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ " دایكم لێی پرسی: واته:
مردووه؟!
برابچووكهكهیشم بهدنگ وهاواری دایكمه‌وه خه‌به‌ری بووه‌و پرسیاری لێ ده‌كردن: چی
روویداوه؟؟
دایكیشم به‌هاوارو گریانه‌وه وهلاَمی دایه‌وه‌و گوتی:ئه‌حمه‌د گیان! موحه‌ممه‌دی برات
مردووه!!
ئه‌حمه‌دیش به‌سه‌رسامییه‌وه هاواری كرد: مردووه؟! چۆن؟ خۆ هیچ نه‌خۆشییه‌كی نه‌بوو!!
باوكیشم گوتی: بۆچ كورِم! مردن به‌نه‌خۆشییه؟! تا نه‌خۆشێك ده‌مرێ چه‌ند ساقێك
ده‌مرێ..
منیش ده‌گریام و ده‌مگوت: دایه‌گیان! من نه‌مردووم..دایه‌گیان !! من لێره‌م.. به‌خوا من
نه‌مردووم، تۆ نامبینی؟! دایه‌گیان !! دایه‌گیان !! من لێره‌م.. سه‌یرم بكه.. گوێت لێم
نییه.. بێ سوود بوو..
ده‌ستم به‌رزكرده‌وه تا له‌خوا بپارێمه‌وه بهلاَم جێگاكه‌م سه‌ربانی نه‌بوو..
كه‌سانێكی ترم ده‌بینی ئه‌وانه ئاده‌مزاد نه‌بوون.. هه‌ستم به‌ئازارێكی سامناك
ده‌كرد.. چاوم ئه‌بڵه‌ق ببو!! سه‌یری ئه‌حمه‌دی برام ده‌كرد به چه‌پۆك دهیماڵی
به‌سه‌ر خۆ‌یا!! و سه‌یری ئه‌و منه‌ی ده‌كرد كه له‌سه‌ر قهرهوێلهكهبوو..
پێم گوت: تۆ بێده‌نگ به.. هاوار مه‌كه .. بائازار نه‌چێژم..
بهلاَم زیاتر ده‌یقیژاند.. دایكم له‌ئامێزی باوكما ده‌گریا و ده لا لاَیهوه ، و
كه‌وتبووه هه‌نسكدان..
منیش بێ دهسهلاَتانه سه‌ره‌م به‌رو ئاسمان به‌رز كردوهوهو وگوتم: ده‌بێ ئه‌مه چی
بێ له‌من روویداوه؟؟ له‌ده‌ورو به‌رما گۆێم لهدنگێكهوه بوو له‌دووره‌وه ده‌هات..
سه‌رچاوه‌ی دهنگهمكهم نه‌ده‌زانی.. گوێم راهێشت هه‌ستم كرد ده‌نگه‌كه به‌رزتر
ده‌بوه‌وه و زیاتر ده‌بوو، وه‌ك ئه‌وه ده‌نگی قورئان بێت.. به‌ڵێ قورئان بوو ..
ته‌كانی دام كه به روونی گوێم له‌م چه‌ند برِگهیهوه بوو :
لَقَدْ كُنتَ فِي غَفْلَةٍ مِّنْ هَذَا، فَكَشَفْنَا عَنكَ غِطَاءكَ، فَبَصَرُكَ
الْيَوْمَ حَدِيدٌ واته: له‌كاتی مردنا فریشته‌ی گیان كێشان به بێ باهوهرِان
ده‌ڵێت: تۆ له‌م باسه بێ ئاگابوویت، و گوێی خۆتت لێ خه‌واندبوو، ئێستا ئێمه
په‌رده‌مان له‌سه‌ر چاوه‌كانت لاداوه، چاوه‌كانیشت تیژن وهه‌مووشتێك وه‌ك خۆی
ده‌بینن.
هه‌ستم كرد له‌ته‌ك منا ده‌دوێ.. له‌ترس ودڵهكوتێی ئه‌و حاڵه‌ته هاتمه‌وه سه‌رخۆم..
دیتم ده‌ستێك گرتوومی بهلاَم له‌ده‌ستی ئاده‌مزاد ناچێ... و پێم ده‌ڵێن: وه‌ره ..
گوتم: ئێوه كێن؟! و چیتان ده‌وێت؟!
توند رایان كێشتام ومنیش هاوارم كرد: وازم لێ بێنن.. له‌دایك وباوكم و براكه‌م دوورم
مه‌خه‌نه‌وه.. ئه‌وان وا ده‌زانن من مردووم..
ئه‌مانه‌ی گرتبوومیان پێیان گوتم: له‌راستیدا تۆ مردوویت..
گوتم: ئه‌ی بۆچ من هه‌موو شتێك ده‌بینم و ده‌بیستم، و هه‌ست به‌هه‌مووشتێك ده‌كه‌م؟!
ئه‌وانیش بزه‌یه‌كیان گرت وگوتیان: كۆمه‌ڵی ئاده‌مزاد ! ئێوه زۆر سه‌یرن!! بۆچ وا
ده‌زانن كه مردن كۆتایی گه‌شتی ژیانتانه؟
مه‌گه‌ر ئێوه نازانن ئێستا له‌سه‌ره‌تای گهشتهكهدان؟! و له‌خه‌وێكی دوور‌و درێژدان
لێی خه‌به‌رتان ده‌بێته‌وه، و به‌ره‌و به‌رزه‌خ دهرِۆن؟؟!
لێم پرسین: من ئێستا له‌كوێم؟! و بۆ كوێم ده‌به‌ن؟؟!
پێیان وتم: ئێمه حه‌ره‌سی تۆین لهگۆرِا..
له‌ترسا له‌رزم لێ هات.. چ گۆرِێك؟! ئێوه ده‌مخه‌نه ناو گۆرِهوه؟!
گوتیان: هه‌رچی ئاده‌مزاد هه‌یه ده‌چێته گۆره‌وه..
گوتم: بهلاَم ..!!
گوتیان: ئه‌مه یاسایه‌كی خواییه بۆ ئاده‌مزاد..
گوتم: ئاخر من له‌ژیانما وشه‌ی گۆرِم خۆش نه‌ویستووه..! هه‌میشه لێی ترساوم، و
به‌ناوبردنی له‌شم موچرِكهی پیا هاتووه.... من هه‌میشه له‌باسی گۆرِا په‌نام بۆخوا
ده‌برد و له‌بییر خۆمم ده‌برده‌وه..
بییرم نه‌ده‌كرده‌وه كه له‌ناكاودا ده‌بێ رۆژێك ببرێمه گۆرِهوه..
له‌وكاته‌دا كهلهترسی ئه‌وحاڵه‌ته له‌رزم لێهاتبوو لێم پرسین: ئایا له‌ناو
گۆرِهكهمدا به‌ته‌نیا جێم دێڵن؟!
گوتیان: نه.. به‌ڵكو كردهوكانت هاونشینت ده‌بن.. و ته‌نیا ئه‌وان دێن له‌ته‌كتا..
كه‌مێ خۆم دڵخۆش كرد و گوتم: ده‌بێ كرده‌وه‌كانم چۆن بن؟! تۆ بڵێیت باش بن؟!
وهلاَم نه‌بوو.......
هاواری یه‌كێكیان بێده‌نگییه‌كه‌ی شكاند ... و منیش لام كرد به‌لایه‌وه، سهرنجێی
یه‌كێكی تریانم دا، ده‌بینم زۆر شادمان ورازی و ده‌م به بزه‌یه..
هه‌ریه‌كه‌یان وه‌ك من دوو نه‌فسی هه‌بوو..
ئه‌وه‌ی ده‌گریا لێم پرسی ئه‌وه بۆ ده‌گری؟
ئه‌ودوانه‌ش له‌ته‌كما بوون وتی: ئه‌وه چاره‌نووسی خۆی ده‌زانێ بۆیه ده‌گری. ئه‌وه
له‌دنیادا سه‌ر لێشێواو بووه..
به‌زه‌ییم پیا هاته‌وه و بههاوهڵه كانم گوت: ئه‌وه ده‌چێته جه‌هه‌ننه‌مه‌وه؟!
ئه‌وه‌ی تریان كه‌ده‌م به‌بزه و كامران ورازییه، ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه؟؟
ئه‌دی خۆم؟! من به‌ره‌و كوێ ده‌برێم؟! ئایا وه‌ك ئه‌وه بۆ ناو نازونیعمهتهكانی
به‌هه‌شت ده‌برێم، یا وه‌ك ئه‌و یه‌كیانه بۆ جه‌هه‌ننه‌م؟! تكایه وهلاَمم
بده‌نه‌وه..
لهوهلاَمدا گوتیان: ئه‌وانه باش ده‌زانن له‌دنیادا چی بوون و چیان كردووه، و ئێستاش
ده‌زان له‌قیامه‌تا به‌ره‌و كوێ ده‌چن!!
تۆ خۆت له دنیادا چۆن ژیایت؟
وتم: وێل!! دوو دڵ!!.. كرده‌وه‌یه‌كی كه‌می چاكه.. و هه‌ندێكیش خراپه..
هه‌ندێ جار تۆبه‌م ده‌كرد و په‌شیمان ده‌بوومه‌وه، وپاشان دهگهرِامهوه بۆ
گوناهه‌كانم.. هیچم نه‌ده‌زانی ئه‌وه نه‌بێ وه‌ك ئاژه‌ڵ دنیا شوانم بوو..
گوتیان: ئه‌ی ئێستا چۆنیت؟ ئایا هه‌ر به‌رده‌وامیت له دوودڵی و وێڵیدا؟!
هاوارم لێ به‌رزبووه‌وه: مه‌به‌ستت چییه؟ ئایا من ده‌چمه دۆزه‌خه‌وه؟!
گوتیان: ئاگر..؟ ره‌حمه‌تی خوا فراوانه.. و گهشتهكهیشت دوور و درێژه..
ئاورِێكی دوای خۆمم دایه‌وه دیتم: باوكم ومامم و براكه‌م له‌پشتمه‌وه ده‌گرین..
دارمهیتێكیان به‌سه‌ر شانه‌وه‌یه، به‌په‌له به‌ره‌و روویان رۆیشتم.. و هاوارم كرد..
و قیژاندم.. بهلاَم كه‌س گوێی لێ نه‌بوو..
دایكیشم له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا ده‌گریا، دڵم شه‌ق بوو، رۆیشتم بۆلای، و گوتم: دایه!!
دایه‌گیان! مه‌گری.. دایه‌گیان! من ئاوهتام لێره‌م.. دایه!! دایه!! دایه‌گیان! دوعام
بۆ بكه.. له‌په‌نای باوكمه‌وه وه‌ستام و چرپاندم به‌گوێیدا: بابه گیان! به‌خوات
ده‌سپیرم و ماڵئاوا.. توخوا ئاگات له‌دایكم بێت و نازی رابگره، و چۆن ئێمه‌ت خۆش
ده‌ویست هه‌روا ئه‌ویشت خۆش بوێ..
هاواری براكه‌مم كرد و گوتم: برا تۆم له‌خۆم خۆشتر ده‌ویست.. ئه‌وه موحه‌ممه‌دی برات
رۆیشت و ماڵئاوایی له‌ژیانی دنیا كرد.. تۆش ئاگات له‌خۆت بیت و خۆت له‌هاوه‌ڵی خراپ
بپارێزه، هه‌وڵی كرده‌وه‌ی چاكه بده، كه ته‌نیا بۆ ره‌زامه‌ندی خوا بێت وبه‌س..
له‌بیرت نه‌چێت دوعام بۆ بكه‌یت و خێرم بۆ بكه‌یت.. من ئیتر ده‌ستم له‌هه‌موو كارێكی
خێر برِاوه، با كاری تۆ نهبرِێت.. و كۆتایی پێ نه‌یه‌ت.. من شتانێكم له‌كیس چوو، باتۆ
له‌كیست نه‌چێت.. تا گیانت تیابێت بیرم بكه‌وه‌و دوعای خێرم بۆ بكه.. ئاگات له‌خۆت بێت
دنیا هه‌ڵت
نه‌خڵه‌تێنێ.. به‌سه‌ر سه‌ری هه‌موویانه‌وه وه‌ستام و پر ده‌م هاوارم كرد:
خۆشه‌ویستان خواتان له‌گه‌ڵ.. ئای چه‌ند خه‌مبارم به جیابوونه‌وه لێتان.!! بهلاَم
ماڵی پاشهرۆژ جێمانه. إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ , ادْخُلُوهَا
بِسَلَامٍ آَمِنِينَ , وَنَزَعْنَا مَا فِي صُدُورِهِمْ مِنْ غِلٍّ إِخْوَانًا عَلَى
سُرُرٍ مُتَقَابِلِينَ 47/ الحِجْر . ئینشائه‌ڵلا ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ی لای راست بین ئه‌وا
له‌به‌هه‌شتا له‌سه‌ر كورسی وقهنهفهكانی ئه‌وێ پێكه‌وه برایانه داده‌نیشین و كۆ
ده‌بینه‌وه..
بهلاَم كه‌س وهلاَمی نه‌دامه‌وه.. هه‌موو ده‌گریان.. به‌ڵكو كه‌س هه‌ر گوێی لێ
نه‌بوو.. ئای چه‌ند به جیابوونه‌وه لێیان دڵگرانم!! وه‌خته دڵم شه‌ق ببات كه‌سێك
نییه وهلاَمی خواحافیزییهكهم بداته‌وه.. ئای چه‌ند ئاواتهخوازبوم پێش ئه‌وه‌ی
ماڵئاواییان لێبكه‌م قسهكانمیان ببیستایه!!
ئه‌وانه‌ی له‌ته‌كما بوون توند گرتمیان و دایان بهزاندمه ناو گۆرِهكهمهوه..
ودیتم: باوكم خۆڵ ده‌كات به‌سه‌رما وپاشان تاشه به‌رده‌كانیان خسته سه‌ر
گۆرِیچهكهم، و خۆڵه‌كه‌یان كرده‌وه به‌سه‌رما و جوان كوتایانهوه، گۆرِهكهمیان
ته‌واو كرد و خوا حافیزییان لێ كردم، فریشته‌كان له‌وێدا گیانیان كرده‌وه به به‌رما و
ئه‌وه‌ی من هه‌ستم پێ ده‌كرد ئه‌وان هه‌ستیان پێ نه‌ده‌كرد..
حه‌سوودیم به دنیایان ده‌برد كه ئێستا ئه‌وان ده‌توانن هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی چاكه‌ی
تیا بكه‌ن و پاداشتی له‌سه‌ر وه‌ربگرن.. بهلاَم ئیتر من ناتوانم هیچ بكه‌م.. چه‌ند
په‌شیمانم بۆ ئه‌و كاتانه‌ی بهزایهم داون .. بهلاَم په‌شیمانی تازه بێ سووده..
من ده‌گریام و ئه‌وانیش ده‌گریان. من بۆ ئه‌وه دهگریانم كاتی خۆی له دنیادا
ده‌متوانی توێشوویه‌كی باش پێكه‌وه بنێم و كه‌مته‌رخه‌میم كرد. ئه‌وانیش بۆ
جیابوونه‌وه‌ی من ده‌گریان.
من بۆ ئه‌وه ده‌گریام دنیا ههڵیانبخڵهتێنێ و ئاواته‌خواز بووم كاتێ هاوار ده‌كه‌م،
ده‌نگم ببیستن. هه‌موو ڕۆیشتن و به‌جێیان هێشتم. گوێم له ترپه‌ی پێیانه‌وه بوو. گوێم
له ده‌نگی دوعا و نزا و پاڕانهوهیانهوه بوو. ئه‌وان ماڵئاواییان كرد و منیشیان له
ژیانی به‌رزه‌خیدا جێ هێشت و له‌به‌ر خۆیانه‌وه ده‌یانگوت: "خوا له‌گوناهت خۆش بێ. خوا
له‌گوناهت خۆش بێ." به‌ڕاستی مردنه‌كه‌ت بوو به ده‌رسێك بۆمان تا به‌ته‌مای ئه‌وه
نه‌بین هه‌تاهه‌تایه بمێنین. به‌ڵكوو مردن له ڕه‌گی پهناگوێمان لێمانه‌وه
نزیكتره. چونكه تا نه‌خۆشێك ده‌مرێت، چه‌نده‌ها ساق و له‌ش ساغ تیا ده‌چێت.
سەرچاوە ؛ دەنگی ئیسلام
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Nabaz Garmiany (2011-07-11 20:47:26)
له‌سه‌ر هێڵ نییه