.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبى بعده،نبينا محمد وعلى اله وصحبه الى يوم الدين، اما بعد:
بەڕاستى هاوەڵێتى كۆمەڵە ئادابێكى هەیە كەم كەس هەیە ئاگادارى بێ، بۆیە ئێمە زۆر جار هاوەڵێتى ئەبینین كە هەڵدەگێڕێتەوە بۆ دوژمنایەتى،وەهاوڕێ یەتى هەڵدەگێڕێتەوە بۆ دڵپیسى و دژایەتى، وەئەگەر هەموو چاكەكان دەست بگرن بە ئادابى هاوەڵێتى یەوە ئەوە لێك جیابوونەوە ڕوونادات،وەشەیتان ڕێگەى نەئەدۆزى یەو بۆ نێوانیان.
وەئادابەكانى هاوەڵێتى كە پێویستە ئاگامان لێ ى بێت.:
1_ئەبێ هاوەڵێتى و برایەتى لەبەر خوا بێت.
2_ئەبێ هاوەڵەكە خاوەن دین و ڕەوشت بێت.وەك پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەفەرمێ: "المرء على دين خليله فلينظر أحدكم من يخالل"أخرجه احمد وابوداود وحسنه الالبانى.
3_ئەبێ هاوەڵەكە خاوەن عەقڵێكى چاك بێت.
4_ئەبێ (عدل) بێت و (فاسق) نەبێ خاوەنى تاوانى گەورە نەبێت، ولەسەر بچووكیش بەردەوام نەبێت،شوێنى سوننەت بكەوێت و،بیدعەچى نەبێت.
5_وەئادابەكانى هاوەڵ: ئەوەیە كە عەیبى هاوەڵەكەى بشارێتەوەو بڵاوى نەكاتەوە.
6_ئەبێ ئامۆژگارى بكات بەنەرمى و خۆشەویستى، قسەى هەڵەى پێ نەكات.
7_ئەبێ ئارامى لەسەر بگرێ لەسەر ئامۆژگارى و بێ هیوانەبێ لەچاك بوون.
8_ئەبێ ئارام بگرێ لەسەر ئازارى هاوەڵەكەى.
9_ئەبێ بەوەفا بێت لەگەڵ هاوەڵەكەى جالەهەر كاتێكدا بێت.
10_ئەبێ سەردانى بكات لەبەر خواى گەورە نەك لەبەربەرژەوەندى یەكى دونیایى.
11_ئەبێ پرسیارى بكات كە دیارنەبوو،یارمەتى خێزانى بدات كەسەفەرى كرد.
12_ئەبێ سەردانى بكات كەنەخۆش كەوت، وەسەلامى لێ بكات كە پێی گەیشت، وه وەڵامى بداتەوەكەبانگى كرد، وەئامۆژگارى بكات كەداواى ئامۆژگارى لێ كرد، وەكەپژمى و ووتى:الحمد لله بڵێ:یرحمك الله وەكەمرد دواى جەنازەكەى بكەوێت.
13_ئەبێ چاكیەكانى بڵاو بكاتەووە باسى باشى یەكانى بكات.
14_ئەبێ حەزى لەچاكە بێت بۆى وەك چۆن بۆ خۆى پێی خۆشە.
15_ئەبێ شارەزاى بكات لەو شتەى كەنایزانێ لەكاروبارى دینەكەى، وەڕێنموونى بكات بۆ ئەو شتەى كەچاكەى دین و دونیاى تێدایە.
16_ئەبێ لەسەرى بكاتەوە غەیبەتى بداتە دواوەو كاتێ باسى كرا لەمەجلیسدا.
17_ئەبێ سەرى بخات بەستەمكارى و ستەم لێ كراوى،وەسەرخستنى بەستەم كارى ئەوەیە دەستى بگرێت و نەیەڵێ ستەم بكات.
18_بەخیلى پێ نەبات ئەگەر پێویستى بەیارمەتى ئەو هەبوو،جاهاوڕێ لەكاتى تەنگانەدا هاوڕێ یە.
19_ئەبێ پیویستى یەكانى جێ بەجێ بكات وەهەوڵ بدات بۆ بەرژەوەندى یەكانى، وەلەچاكەى ڕازى بێت ئەگەر كەمیش بێ.
20_ئەبێ لەخۆى زیاتر كارى تێ بكات و بەسەر جگە لەئەودا پێشى نەخات.
21_ئەبێ بەشدارى بكات لەخۆشى یەكانیدا، وەسەرەخۆشى لێ بكات لەدڵتەنگى و ناخۆشى یەكانیدا.
22_ئەبێ زۆر دوعاى بۆ بكات لەپشتەملەدا.
23_ئەبێ لەكاتى ناكۆكى نێوانیاندا ئینسافى هەبێ لەگەڵیدا.
24_ ئەبێ خۆشەویستى لەبیر نەكات جا چاك ئەوەیە كەخۆشەویستى ساتێكیش لەبەرچاو بگرێ.
25_ ئەبێ عوزرى بۆ دابنات و وە پەنا نەبات بۆ وەرگرتنى.
واذا الحبيب أتى بذنب واحد جآءت محاسنه بألف شفيع
26_ئەبێ زۆر گلەیى و لۆمەى نەكات.
27_ئەبێ عوزرەكانى وەرگرێت كەعوزرى هێنایەوە.
28_ئەبێ بەخێر هاتنى بكات لەكاتى سەردانیدا، وەڕووى گەش بێت بەرەو ڕووى،وزۆر ڕێزى لێ بگرێت.
29_ئەبێ دیارى پێشكەش بكات، و چاكەكانى لەبیرنەكات.
30_ئەبێ لادانەكانى لەبیر كات،چاو پۆشى بكات لەزۆر دەرچوونەكانى.
31_ئەبێ چاوەڕوانى پاداشت نەبێ لێ ى لەسەر چاكەكردنى بەرامبەرى.
32_ئەبێ پێی بڵى: كەخۆشم ئەوێیت وەك پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەفەرموێت: ((اذا أحب احدكم أخاه فليعلمه أنه يحبه)) أخرجه أحمد وابوداود وصححه الشيخ الألباني.
33_ئەبێ عەیب دارى نەكات بەتاوانەكانى و بەخراپەیەك كەكردبێتى.
34_ئەبێ خۆى بەكەم بزانێ و فیز زلى نەكات بەرامبەرى. خواى گەورەش ئەفەرمێ: [وأخفض جناحك لمن اتبعك من المؤمنين ] الشعراء217
35_ئەبێ زۆر دەمە دەمەو ڕوو بەڕووى نەبێتەوە،وئەمەش نەكاتە ڕیگایەك بۆ دوور كەوتنەو لێ ى.
36_ئەبێ گومانى خراپى پێ نەبات. پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەفەرمىsad(اياكم والظن فانّ الظن أكذب الحديث))رواه مسلم
37_ئەبێ نهێنى یەكانى ئاشكرا نەكات، بەڵێنى نەشكێنێ، وەگوێ ڕایەڵى دوژمنەكانى نەكات.
38_ئەبێ خێرابێ لە پیرۆز بایى و مژدەى چاكە پێدانى.
39_ئەبێ چاكەكانى بەكەم نەزانێ ئەگەر كەمیش بێ.
40_ئەبێ هەمیشە هانى بدات لەسەر پێشكەوتن و سەركەوتنى.
سةرجاوة /بةختةوةرى

لهسهر هێڵ نییه
dast xosh hawre barez

لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس گیانه
لهسهر هێڵ نییه