❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌توانین یه‌کتریمان خۆشبوێت!!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-14 12:20:18

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

ده‌توانین یه‌کتریمان خۆشبوێت!!!!

ژن و مێردێکی به‌ساڵاچوو که‌ته‌نها خاوه‌نی یه‌ک کوڕ بون ئه‌ویش سه‌رباز بو ماوه‌یه‌کی زۆر بو  په‌رۆشی بیستنی هه‌واڵی کوڕه‌ تاقانه‌که‌یان بون له‌ مێژ بو چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد که‌سێک له‌ ده‌رگا بدات و ئه‌مانیش به‌هه‌ڵه‌داوان بڕۆن ده‌رگاکه‌ی لێ بکه‌نه‌وه‌ و به‌ توندی له‌ ئامێزی بگرن له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا هه‌موو ساتێک به‌رده‌وام چاویان له‌سه‌ر ئامێری ته‌له‌فونه‌که‌ بو چاوه‌ڕێیان ده‌کرد که‌ هیچنا کوڕه‌که‌یان ته‌له‌فونێکیان بۆ بکات و گوێبیستی هه‌وال و بارودۆخی بن
ئه‌و به‌یانیه‌ به‌زه‌نگی ته‌له‌فونه‌که‌ به‌خه‌به‌ر هاتن پێشبڕکێیان کرد بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی پیره‌ پیاو خۆی گه‌یانده‌ ته‌ لافونه‌که‌ و ئه‌لو...ئه‌لو.....کێ قسه‌ ده‌کات؟وه‌ڵامی دایه‌وه‌ بابه‌ گیان من {کلارک}م حاڵتان چۆنه‌؟
پیره‌ پیاو به‌چاوی پڕله‌ ئه‌سرینه‌وه‌ ده‌بێت له‌دوری تۆ حالمان چۆن بێت؟؟تۆ چۆنی کوڕه‌ شیرینه‌که‌م؟؟که‌ی ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ لامان ؟؟دایکیشی ئۆقره‌ی نه‌گرت تا کوڕه‌که‌ی وه‌ڵام باته‌وه‌ به‌ ده‌نگێکی پڕ له‌ سۆزه‌وه‌ وتی :تاقانه‌که‌م حالی تۆ چۆنه‌؟؟سه‌لامه‌تی؟؟
کلارک:به‌ڵێ دایه‌ گیان من زۆر باشم به‌ پشتیوانی خودا چه‌ند ڕۆژیکی تر به‌ نیازم بگه‌ڕێمه‌وه‌....
به‌بیستنی ئه‌م هه‌واله‌ ئه‌وه‌نده‌ دلخۆش بون که‌ وێنه‌ ناکرێت باوکی وتی :کوڕم به‌ڕاستی ده‌ گه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ لامان من و دایکت زۆر په‌رۆشی بینینی چاوه‌کانی تۆین له‌ دوری تۆ ئاراممان لێبڕاوه‌!
کلارک:له‌ ڕاستیا ئێستا کێشه‌یه‌کم بۆ هاتۆته‌ پێش بۆیه‌ ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لاتان هاوڕێیه‌کی زۆر ئازیزم له‌ شه‌ڕه‌که‌دا هه‌ردوو قاجی ڕاستی له‌ده‌ست یاوه‌ زۆر به‌ ناڕه‌حه‌ت ده‌توانێت بجوڵێت و قسه‌ بکات ئایا ده‌توانم له‌گه‌ڵ خۆمدا بیهێنمه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌؟؟
باوکی وتی:له‌گه‌ل خۆتدا بیهێنیته‌وه‌ ؟؟؟
کلارک:به‌ڵێ چونکه‌ من ناتوانم جێی بهێڵم ئه‌ویش نایه‌ویت به‌و حاڵه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناو که‌سوکاره‌که‌ی به‌و حاڵه‌وه‌ توانای بینینی ئه‌وانی نیه‌ به‌رده‌وام ده‌پرسێت ئاخۆ که‌سوکارم منیان به‌و حاله‌وه‌ قبوله‌ یان نا؟؟
باوک:کوڕی شیرینم تۆ چیت داوه‌ له‌ ده‌رده‌سه‌ریه‌ وازی لێبێنه‌ با نه‌خۆشخانه‌ خۆیان سه‌رپه‌رشتی بکه‌ن چونکه‌ ئه‌گه‌ر تۆ له‌گه‌لخۆشتا بیهێینیته‌وه‌ کێ ده‌توانێت وه‌ها که‌سێک خزمه‌ت بکات؟؟کێ ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ که‌سێکدا ژیان بگوزه‌رێنێت که‌ هه‌ردو ده‌ستی و قاجێکیشی نه‌بێت؟؟کوڕم..گوێت لێمه‌؟؟له‌سه‌ر هێڵ ماویت؟؟بۆ وه‌لام ناده‌یته‌وه‌؟؟؟
کلارک:بابه‌ گیان گوێم لێته‌ ئایا ئه‌وه‌ دوا بڕیارته‌؟؟
باوک:به‌ڵێ کوڕه‌ ئه‌زیزه‌که‌م په‌یوه‌ندی بکه‌ به‌ یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی  خێزانه‌که‌یه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێن به‌ده‌م کوڕه‌که‌یانه‌وه‌و بیده‌ره‌وه‌ ده‌ست که‌سوکاره‌که‌ی
کلارک:له‌و باوه‌ڕه‌دایت هیچ کام  له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی ئه‌م کوڕه‌ به‌و حاله‌وه‌ قبوڵکه‌ن؟؟؟
باوک:له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم هیچ که‌س له‌وان بتوانێت ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ سه‌خته‌ بخاته‌ ئه‌ستۆی خۆی!!
کلارک:زۆر باشه‌ بابه‌ گیان ئێستا کاتی مالئاواییه‌ خۆشحال بوم گوێم له‌ ده‌نگتان بو به‌ هیوای دیدارتان.. خواتان له‌گه‌ل...
دوای تێپه‌ڕبونی دو ڕۆژ به‌سه‌ر ئه‌م گفتوگۆ ته‌له‌فونیه‌دا سه‌ربازه‌کان ته‌رمی کلارک یان له‌ناو ڕوباره‌که‌دا دۆزیه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی توانی بوی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی ڕابکات له‌سه‌ر یه‌کێک له‌پرده‌کانه‌وه‌ خۆی هه‌لدابوه‌ ناو ئاوه‌که‌ و کۆتای به‌ ژیانی خۆی هێنابو.....
بۆ جاری دوه‌م زه‌نگی ته‌له‌فونه‌که‌ دوای دو ڕۆژ لێدرا به‌لام ئه‌م جاره‌یان کلارک نه‌بو به‌لکو بانگێشتی باوکی کلارک کرا تا بچێت ته‌رمی کوڕه‌که‌ی وه‌رگرێته‌وه‌ کاتێک ته‌رمی کوڕه‌که‌ی بینی توشی شۆک بو چونکه‌ کلارک هه‌ردوو ده‌ستی و قاچی ڕاستی نه‌بوو باوکی تێگه‌یشت ئه‌و که‌سه‌ی کلارک باسی ده‌کرد هاوڕێی کلارک نه‌بو به‌لکو کلارک خۆی بو هه‌ردو ده‌ستی و قاچی ڕاستی له‌ده‌ست داوه‌ ویستویه‌تی هه‌ڵوێستی دایک و باوکی بزانێت سه‌باره‌ت به‌ وه‌ها که‌سێک پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناویان......

چیرۆکی ئه‌م باوکه‌ له‌ ژیانی زۆر مرۆڤی ئه‌م زه‌مانه‌ ئه‌چێت چونکه‌ ئێمه‌ مرۆڤه‌کانمان له‌به‌ر خۆیان خۆشناوێت به‌لکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شۆخ و شه‌نگن یان شێوه‌و باڵاو ڕوخساریان جوانه‌ له‌ به‌رئه‌وه‌ هه‌رگیز ناتوانین که‌سه‌ ناته‌واوه‌کانمان خۆشبوێت جا ئه‌و ناته‌واویه‌ له‌ شێوه‌و روخساردا بێت یان له‌ سروشت و نه‌ریت و هه‌ڵسوکه‌وتیاندا بێت
هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانین هه‌رکات باسی که‌سێکی که‌مئه‌ندام یان ناته‌واو له‌ شێوه‌و ڕوخسارو هه‌ڵسوکه‌وتدا کرا هه‌میشه‌ خۆمان بێته‌وه‌ یاد له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌
واته‌ ئه‌گه‌ر تۆ خوانه‌خواسته‌ ئه‌و ڕوداوه‌ یان ئه‌و کاره‌ساته‌ت به‌سه‌ردابێت حه‌زده‌که‌یت که‌سوکارو دۆستانت چۆن مامه‌له‌ت له‌گه‌ڵدا بکه‌ن؟؟؟؟
با هه‌مومان ئه‌م دروشمه‌ بکه‌ینه‌ سه‌ر مه‌شقی ژیانمان
[color=#FF00FF][size=24]{ئه‌وه‌ی بۆ خۆت پێت خۆشه‌ پێویسته‌ بۆ که‌سانی ده‌وروبه‌ریشت پێت خۆشبێت}
[/color][/size]
                    ئاماده‌کردنی یوجین

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net