.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه كۆمپانیای "كۆم سكور"ی تایبه‌ت به بازاڕه‌كانی گه‌ڕان له‌ناو ئینته‌رنێتدا بڵاویكردۆته‌وه، ته‌نیا له مانگی دیسه‌مبه‌ری رابردوو، به‌كاربه‌ران له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان 131ملیار جار له ناو ئینته‌رنێت دا گه‌ڕاون. به‌مه‌ش ئاستی گه‌ڕان به‌ڕێژه‌ی 46% به‌رزبۆته‌وه به به‌راورد به ساڵی2009 سایتی "بی سی ورلد"ی تایبه‌ت به بواری ته‌كنه‌لۆژیا له زمانی "جاك فلاناجان"ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه بڵاویكردۆته‌وه "بازاڕه‌كانی گه‌ڕانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌هۆی گه‌شه‌كردنی خێرایی ئینته‌رنێت له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، له‌وپه‌ڕی گه‌شه‌كردندایه، گه‌ڕان له‌نێو به‌كاربه‌رانی ئینته‌رنێت بۆته ره‌فتارێكی گشتی، كه ته‌نیا له‌ناو داینامۆكانی گه‌ڕان ناگه‌ڕێن،
به‌ڵكو له‌ناو سایت و تۆڕه‌كانیش ده‌سوڕێنه‌وه، سایته‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه رێژه‌ی گه‌ڕان له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌موو وڵاتێكی دیكه زیاتره‌و ده‌گاته 22.7ملیار، له مانگی دیسه‌مبه‌ردا، واتا له 17%ی رێژه‌كه، چینیش به پله‌ی دووه‌م دێت و 13.3ملیاری كرداره‌كان پێكده‌هێنێ، وڵاتی ژاپۆنیش پله‌ی سێیه‌می گرتووه‌ته به 9.2ملیار. له‌لایه‌كی تردا كۆمپانیای گوگلیش رێژه‌ی گه‌ڕان به‌ناو داینامۆكانی بڵاوكرده‌وه، كه له‌مانگی رابردوو 87.8ملیار كرداری گه‌ڕان له‌ناو داینامۆی گوگل كراوه و ده‌بێته 3/1 ی كرداره‌كانی گه‌ڕان، به به‌راورد به‌ساڵی 2009یش به‌رێژه‌ی 85% به‌رزبۆته‌وه. داینامۆی یاهوش به‌پله‌ی دووه‌م دێت كه 9.4ملیار گه‌ڕانی تێداكراوه، ئه‌مه‌شیان به به‌راورد به ساڵی 2009 به‌رێژه‌ی 13% تێكڕای گه‌ڕان له‌ناوی به‌رزبۆته‌وه. داینامۆی بایدۆی چینیش پله‌ی سێیه‌می گرت له كۆی كرداره‌كانی گه‌ڕان كه له‌ناویدا گه‌یشته 8.53ملیار، كه‌واته به‌ڕێژه‌ی 7% به‌رزبۆته‌وه، له‌كۆتاییدا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندیه‌كه‌ی وه‌رگرت، دوای ئه‌وی 4.1ملیار جار به‌كاربه‌ران به‌ناویدا گه‌ڕان، رێژه‌ی كرداره‌كانی گه‌ڕانی ناو ئه‌مه‌شیان 70% به‌رزبۆته‌وه به به‌راورد به ساڵی رابردوو.
به‌هیوای سوود وه‌رگرتن
سه‌رچاوه:
به‌رێزم دانانی لینکی کورد رێگه پیدراو نیه ..به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ئاكۆ 1994 (2011-06-16 09:57:01)

له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستت خۆش به‌ریزم بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته
سه‌ر که‌وتوو بیت ،
یه‌ک تبینی // به‌ریزم تکایه کاتێک سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت ده‌نوسیت لینکه کوردیه‌کان مه‌نوسه
ته‌نا ئاماژه به ناوی سایته‌که بده هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه .... چه‌ندین جاریش ئاگادار کراویتهتهوه له‌گه‌ل رێزمدا..

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه