❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / میوه‌ی‌ وشككراوه‌ باشتره‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-16 16:57:51

rozh989
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-23
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 364
WindowsSafari

میوه‌ی‌ وشككراوه‌ باشتره‌

به‌پێچه‌وانه‌ی‌ زۆربه‌ی‌ بۆچوونه‌ ته‌ندروستییه‌ باوه‌كان كه‌ ئامۆژگارییان ده‌كردین به‌ خواردنه‌وه‌ی‌ شه‌ربه‌تی‌ میوه‌كان له‌بری‌ میوه‌كان، ده‌ركه‌وت كه‌ خواردنی‌ میوه‌ به‌ وشككراوه‌یی زۆرباشتره‌ له‌ شه‌ربه‌ته‌كه‌ی‌.
به‌پێی‌ ئه‌نجامی‌ دوو لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ نوێی‌ زانكۆكانی‌ به‌ریتانیا كه‌ رۆژنامه‌ی‌ "ده‌یلی‌ ته‌له‌گراف" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ پێویسته‌ خۆمان له‌ شه‌ربه‌ته‌كان بپارێزین و میوه‌ی‌ وشككراوه‌ بخۆین.

لیكۆڵینه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م كه‌ له‌ زانكۆی‌ بانگور له‌ باكووری‌ وێڵز ئه‌نجام دراوه‌، ده‌ریخست كه‌ ته‌نانه‌ت شه‌ربه‌تی‌ میوه‌ی‌ تازه‌ش ره‌نگه‌ هه‌ر كوپێكی‌ زیاتر له‌ 5 كه‌وچك شه‌كر له‌خۆبگرێت چونكه‌ پرۆسه‌ی‌ به‌شه‌ربه‌تكردنه‌كه‌ شرینییه‌كه‌ی‌ خه‌ستده‌كاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش یه‌ك له‌سه‌ر سێی‌ ئه‌و بڕه‌ ده‌كات كه‌ له‌ قوتویه‌ك شه‌ربه‌تدا هه‌یه‌ و ره‌نگه‌ ببێته‌هۆی‌ قه‌ڵه‌وی‌ و تێكدانی‌ رێژه‌ی‌ شه‌كر له‌خوێندا.

توێژه‌ره‌وانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م ئاماژه‌شیان به‌ گرنگی‌ لابردنی‌ شه‌ربه‌ت له‌ لیستی‌ خواردنه‌ ته‌ندروسته‌كان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ میوه‌ و سه‌وزه‌ی‌ تازه‌ بخۆن، چونكه‌ ماده‌ی‌ خۆراكیی‌ زیاتری‌ تێدایه‌.

دكتۆر هانز پیته‌ر كوبیس له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی‌: "ره‌نگه‌ شه‌ربه‌تی‌ میوه‌كان هانی‌ خواردنی‌ شیرینی‌ بدات" ئامۆژگاریشی‌ كرد كه‌ هه‌ر پێوانه‌یه‌كی‌ شه‌ربه‌تی‌ میوه‌ به‌ 4 هێنده‌ی‌ خۆی‌ ئاو روونبكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆ ته‌ندروستی‌ سوودمه‌ندتر بێت".

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ دووه‌میشدا كه‌ له‌ زانكۆی‌ لیدز كراوه‌، توێژه‌ران گه‌شتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ میوه‌ی‌ وشككراوه‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆر ماده‌ی‌ دژه‌ ئۆكسید و بولیفینول و ماده‌ خۆراكییه‌كانی‌ میوه‌ی‌ ئاسایی تێدایه‌.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ میوه‌ی‌ وشككراوه‌ هاوكار ده‌بێت له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشی‌ تر كه‌ هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندی‌ به‌ دڵه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باشه‌ بۆ ریشاڵه‌كان و ڤیتامین و كانزاكان.
توێژه‌ره‌وه‌كان داواشیانكرد خه‌ڵكی‌ هان بدرێن زیاتر میوه‌ی‌ وشككراوه‌ بخۆن و بیخه‌نه‌ ژه‌مه‌كانیانه‌وه‌.

مامۆستا گاری‌ ویلیامسۆن وتی‌: "زۆربه‌ی‌ جار میوه‌ی‌ وشككراوه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه‌ پشتگوێ‌ ده‌خرا، چونكه‌ پێیانوابوو زیاد له‌ پێویست شیرینه‌ و ره‌نگه‌ بۆ ته‌ندروستی‌ باش نه‌بێت".

وتیشی‌: "میوه‌ ته‌نانه‌ت به‌ وشككراوه‌ییش زۆر به‌سووده‌، چونكه‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆر ماده‌ی‌ بولیفینولی‌ تێدایه‌ و خه‌ریكه‌ له‌ كاریگه‌ری‌ ئیجابی‌ بۆسه‌ر ته‌ندروستی‌ تێده‌گه‌ین".

xendan

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن rozh989 (2011-06-16 16:59:28)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ff401445bf.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-21 22:39:12

ahmad88
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-03
دواترین سه‌ردان: 2011-06-21
په‌یامه‌كان: 23
WindowsMSIE7

Re: میوه‌ی‌ وشككراوه‌ باشتره‌

ده‌ستت خۆش هاوڕێ هیوا دارم  به‌رده‌وام بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-06 09:29:33

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: میوه‌ی‌ وشككراوه‌ باشتره‌

دةست خوش كاك روز بو ئةو بابةته جوانانه

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-07-09 10:09:58

rozh989
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-23
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 364
WindowsSafari

Re: میوه‌ی‌ وشككراوه‌ باشتره‌

زۆرسوپاس ده‌ستی ئێوه‌شخۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net