.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













دیمەنەکانی نێوان کاتژمێر(4) و(7) ی بەیانی
له‌کاتژمێر چوار دا تازە بانگی فەرمووەو... کاتی بانگی بەیانی هاتووە دەبینرێت کەسانێک خوا مۆفەقی کردوون لەو کاتەدا دەستنوێژیان هەلگرتووەو بە ئارامی وسەکینەتەوە بەرەو مالی خوا‌و مزگەوت بەرێ ئەکەون بۆ ئەنجاندانی نوێژی بەیانی بە جەماعەت کاتێک بە رێگادائەرۆن بەدەم بە ویردەوە (فی بیوت اذن الله ان ترفع ...ویذکر فیها اسمە) ..
بەلام خەلکانێک لە موسولمانان بەلکو بەشێکی زۆری لەوکاتەدا هەر لەسەر جێگادا لە گەرمەی خەودا ماونەتەوە بەهۆی بەسەربردنی کاتەکانیان تا دواي دوانزەی شەو بەدیار یاری وزنجیرە مرۆڤ کوژەکان بگرە کەسی وا هەیە کاتژمێر دائەنێتەوە بۆ چواری بەیانی تا هەلسێت بۆ ئەوەی بەدیار یاریەکەوە دابیشێت..یاخود بەهەرهۆکارێکەوە بێت. تەنانەت لە هەندێک مالاندا دەبیسرێت کە دایک وباوک نوێژ ئەکەن بەلام دلیان نایەت کورو کچەکانیان بە ئاگا بهێننەوە تا وەکوو نوێژەکەیان ئەنجام بدەن
زۆر باشە ئێستا لە دیمەنەکانی کاتژمێر (4) تەواوبوین ... ئێستا لەگەلم بەو خەیالت بەرە ناو دیمەنەکانی کاتژمێر (7)ی بەرەبەیان ...
هەر لەگەل هاتنی کاتی حەوتی بەیانی کە ئەو کاتەی زیاتر لە کاتژمێرێکە نوێژی بەیانی کۆتایی هاتووە بەلام کاتی دەوامی فەرمانگەو قوتابخانەکان بەرەو نزیک بونەوە ئەچێت دەبینرێت شار بە یەکجار وەک بلێیت خەلک هەمووی لە(ئينزار) دابن وای لێدێت ....
جا لێرەدە ئەمەوێت بلێم هةندي له دایکان وباوکان بە خەم ساردیەوە مندالەکانیان بە ئاگا دێننەوە بۆنوێژ وە ئەگەر نوێژیشیان بچێت هیچ پێێ ناشلەژێن بەلام ئەگەر منالەکەیان بۆ چەند خولەکێک دوا بکەوێت لە قوتابخانە یا خۆیان دوا بکەون لە فەرمانگە ئەشلەژێن وتوشی هەلچون ودلەراوکێ ئەبن .. بەلێ ئەگەر تەنها چەند خولەکێک.. جا لەوکاتەدا زۆر بەشلەژاویەوە و بە هەناسەیەکی گەرمەوە رائەوەستن لە سەر شوێنی نوستنی مندالەکانیان هاوار ئەکەن بۆ ئەوەی بانگی منالەکانیان بکەن بۆ ئەوەی دووا نەکەون نەوەک هەر نەچن..ئەی بۆ دواکەوتنیان لە نوێژ‌و یا خوود نەکردنی نوێژەکە؟؟!
من لێرەدا نالێم هەولنەدەین وکۆشش نەکەین وزوو هەلنەستین بۆ کارەکانمان .. ئەمە هیچ شەرمێکی تێدا نیە هەولدان بۆ دونیا‌و پەیداکردنی لوقمەی حەلال وبەدەست هێنانی پلەی بەرز لە خوێندندا بگرە ئەمە ئەرکێکەو لەسەر هەموو کەسێک پێویستە هەولی بۆ بدات.
بەلام ئەپرسم بۆچی ئەبێت کار‌و پیشەو شەهادە لەدلی مرۆڤ گەورەتر بێت لە نوێژ؟؟!
تێبینی بکە کاتێک باوک یا دایک ئەیەوێت منالەکەی هەلسێنێت بۆ نوێژ بە وشەیەکی سادەو ساردەوە بانگی ئەکات وجارێک دووجار دواتر وازی لێ ئەهێنێت بەلام کاتێک کە کاتی هاتنی قوتابخانە نزیک ئەبێتەوە بە گەرم وگوری وگورج وگۆلیەوە لە هەممی مندالەکەیانن . بۆچی دەبێت وابێت؟؟
ئایا قوتابخانەو دەوام وای لێهاتووە شیرینتربێت لەدلمان لە نوێژ‌و کۆلەگەی دین؟؟!
خوای گەورە دەفەموێت:_
(قُلْ إِنْ كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا أَحَبَّ إِلَيْكُمْ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ فَتَرَبَّصُوا حَتَّىٰ يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ ۗ وَاللَّهُ
لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ ) سوره‌تی التوبة24
واته:(پێیان بڵێ: ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم): ئه‌ر باوك و كوڕ‌و براو، ژن و خێزان و كۆمه‌ڵ و خێڵ و خزمانتان و ماڵ و سامانێك په‌یداتان و بازرگانییه‌ك
ده‌ترسن ڕه‌واجی نه‌مێنێ و مه‌سكه‌ن و خانوو به‌ره‌یه‌ك خۆشتان ده‌وێن هه‌ریه‌ك له‌مانه‌تان له‌خواو له‌په‌یامبه‌ره‌كه‌ی وله جیهادو تێكوشان له ڕێی خوادا لا
خۆشه‌ویست تر بێ چاوه‌ڕوان بن هه‌تا فه‌رمان له خواوه به‌سزاتان بۆ دێ خوایش رێنمایی له شه‌رع ده‌رچوان ناكات بۆ هیچ خێر‌و چاكه‌یه‌ك.)
هەروەها با وردبینەوە لەم ئایەتەش کە خوای گەورە دەفەرموێت:-
((فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوالشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا .
واته:(جا له دوای ئه‌وان كه‌سانی لاساری ناشیاو بوونه جێگریان. به‌ڵی په‌یدابوونی ئه‌و خه‌ڵكه لارولاساره له‌پاش ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نه‌جیم و خانه‌دان و به‌ڕێزانه‌وه جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نی‌یه، چونكه ده‌گونجێت ئاده‌میی هه‌موو جۆره توخمێكی لێبكه‌وێته‌وه: خراپ و چاك، راساڵ ولاسار، گێره شێوێن و چاكساز ئه‌وسا نوێژه‌كانیان زایه كرد‌و به‌لایا نه‌چوون، وه‌یان زۆر خاو‌و سست بون تێیدا، بۆیه ده‌سته‌یه‌ك له‌پێشینان و پاشینان و پێشه‌وا ناوداره‌كانمان وه‌كو پێشه‌وا ئه‌حمه‌د و ئیمامی شافیعیی له وته‌یه‌كیدا تاریكه سه‌ڵا كافر ده‌كه‌ن به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه پێشه‌وا موسلیم هێناویه‌تی وه شوێن ئاره‌زووی نه‌فسی خۆیان كه‌وتن ئه‌وانه تووشی ئازار‌و زیان ده‌بن و ده‌گه‌ن به تۆڵه‌ی سه‌ر لێ شێواییان له دنیا‌و له ئاخیره‌تدا.
وە بۆ دوا جاریش پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم ) لە دوا هەناسەکانی کۆتا ژیانی دا ئامۆژگاری ئومەتەکەی ئەکردو دوبارەی ئەکردەوە
ئاماده كردنى(نه به ز)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ده‌سخۆش بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







هيوادارم ئه م بابه تانه سوديك تان بى بكه يه نى هه روه ها خزمه يكى بجوكى ئه م دينه جوانه بكه م
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه