❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئـه‌وانـه‌ی‌ كـه‌به‌نـه‌خـۆشیـی شـێـرپـه‌نـجـه‌ " سـرطان " ده‌مـرن شـه‌هـیـدن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-18 20:40:00

Nabaz Garmiany
جوانی کوردژین
شوێن: kalar
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-16
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 922
WindowsMSIE7

ئـه‌وانـه‌ی‌ كـه‌به‌نـه‌خـۆشیـی شـێـرپـه‌نـجـه‌ " سـرطان " ده‌مـرن شـه‌هـیـدن

ئـه‌وانـه‌ی‌ كـه‌به‌نـه‌خـۆشیـی شـێـرپـه‌نـجـه‌ " سـرطان " ده‌مـرن شـه‌هـیـدن

شـێخ عـبـدالله مطـلـق - ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ گه‌وره‌ زانایان

شێخ و دكتۆر " عبدالله بن محمد المطلقی‌ ڕاوێژكاری‌ دیوانی‌ پادشایه‌تیی سعودیه‌ و ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ گه‌وره‌ زانایان و ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ به‌رده‌وامی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ و فـه‌تـوا پێی‌ وابوو كه‌مردن به‌نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ شه‌هیدبوونه‌ و ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ وه‌ك نه‌خۆشیی تاعون و نه‌خۆشیه‌كانی‌ تری‌ ناو سـك وه‌هایه‌ .
ڕۆژنامه‌ی‌ – القدس العربی – ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌شێخی‌ المطلق به‌ڵگه‌ی‌ ئه‌و ووتانه‌ی‌ به‌و فه‌رمووده‌یه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ پێشه‌وا " صلی‌ الله علیه‌ وسلم " هێناوه‌ته‌وه‌, كه‌ده‌فه‌رموێت : [ من قتل فی‌ سبیل الله فهو شهید , ومن مات فی‌ سبیل الله فهو شهید , ومن مات فی‌ الگاعون فهو شهید , ومن مات فی‌ البگن فهو شهید ] .
واته‌ : هه‌ر كه‌سێك له‌پێناوی‌ خـوای‌ گه‌وره‌دا بكوژرێت ئه‌وه‌ شه‌هیده‌ , وه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌پێناوی‌ خـوای‌ گه‌وره‌دا بمرێت ئه‌وه‌ شه‌هیده‌ , وه‌ هه‌ركه‌سێك به‌نه‌خۆشیی تاعون بمرێت ئه‌وه‌ شه‌هیده‌ , وه‌هه‌ر كه‌سێك به‌نه‌خۆشییه‌كانی‌ ناو سـك بمرێت ئه‌وه‌ شه‌هیده‌ .
ئه‌مه‌و له‌میانه‌ی‌ میوانداری‌ كردنیدا له‌ وه‌فدێكی‌ نه‌خۆشانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ سعودیی خێرخوازی‌ بۆ نه‌هێشتن و قه‌لاچۆكردنی‌ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌, ئه‌و زانایه‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی‌ گرنگ كرده‌وه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ووره‌ی‌ نه‌خۆشه‌كان, وه‌ك ئارام گرتن له‌و باره‌ی‌ كه‌خــوای‌ گه‌وره‌ خستویه‌تیه‌ سه‌ر شانیان و گه‌وره‌یی پاداشتیان له‌لای‌ خــوای‌ په‌روه‌ردگار و به‌و قه‌زا و قه‌ده‌ره‌ ڕازی ببن كه‌پێی‌ به‌سه‌ر كراونه‌ته‌وه‌, جگه‌ له‌وه‌ش كه‌هۆشیاریی پێدان له‌وه‌ی‌ كه‌كارێك بكه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی له‌و حاڵه‌یان ده‌رببڕن و به‌وه‌ش خــوای‌ گه‌وره‌ له‌خۆیان ناڕازی‌ و توڕه‌ بكه‌ن .
ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ گه‌وره‌ زانایانی‌ سعودیه‌ باسیشی له‌وه‌ كرد كه‌تاقیكردنه‌وه‌ی‌ به‌نده‌كان به‌و جۆره‌ نه‌خۆشیانه‌ نیعمه‌تێكی‌ گه‌وره‌ی‌ خــوای‌ په‌روه‌ردگاره‌ و ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌گه‌یشتنه‌وه‌ی‌ به‌نده‌كان به‌خــوای‌ گه‌وره‌ به‌و ده‌رده‌وه‌ باشتره‌ له‌وه‌ی‌ كه‌به‌نده‌كان به‌بێ ئاگایی و تاوانباری‌ بچنه‌وه‌ به‌رده‌ستی‌ خــوای‌ گه‌وره‌ و له‌گوناهه‌كانیان پاك نه‌بووبنه‌وه‌ .
شێخی‌ المگلق ووتیشی : نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ نیعمه‌تێكی‌ خــواییه‌ بۆ به‌نده‌كانی‌ و پێویسته‌ ئه‌وانیش بیقۆزنه‌وه‌ بۆ ئاوه‌دانتر كردنه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ دواڕۆژیان و كار و كرده‌وه‌ی‌ چاكه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای‌ خــوای‌ گه‌وره‌ و ته‌وبه‌ كردن له‌گوناهه‌كانی‌ پێشوو و به‌نده‌كانییش له‌وپه‌ڕی‌ ئاماده‌ باشیدا ده‌بن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ژیانی‌ دواڕۆژ و هه‌میشه‌یی, بۆیه‌ دووباره‌ی‌ كرده‌وه‌ كه‌ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌به‌نه‌خۆشیی شێر په‌نجه‌ ده‌مرن و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن شــه‌هــیــدن .



ئاماده‌كردنی : به‌شی ڕونكردنه‌وه‌ی شه‌رعی ئیسلام په‌یك .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net