.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











بسم اللە الرحمن الرحیم
السلام علیکم
بە پشتیوانی خوا لەم بابەتە هەوڵ دەدم وەڵامی چەند پرسیاریک نەقڵ بکەم { لە ماڵپەڕە ئازیزەکەی بەهەشت} دەربارەی ژیانی ژن و مێردایەتی:
ئايا ئافرەت قژى رەنگ بکات گوناهبار دە بێت بەمادەیەک کە رێگر نەبێت لە تەربونی قژەکە وەتەنها بۆ ڕازانەوە بێت بۆ هاوسەری خۆی جگە لە ڕەنگی ڕەش خوای گەورە پاداشتان بداتەوە.
وەڵام:بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
ڕەنگ كردنى قژ بۆ ئافرەت ئەگەر بۆ هاوسەرەكەى خۆى بێت و جوانى خۆى بۆ خەڵكانى تر دەرنەخات وە ئەو مادەیەى قژى پێ ڕەنگ دەكات ڕێگر نەبێت لە ئاوى دەستنوێژ و غوسل ئەنجا ڕەش و سپى نەبێت ئەوە دروستە و هیچى تیادا نیە إن شاء الله.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە
لهسهر هێڵ نییه





پرسیاری ژمارە ١٩٠:ئەگەر ژن لەماوەى بێ نوێژى دا بوو دروستە گەمەوگاڵتەو دەستبازى لەگەڵ بكەى ؟
وەڵام:بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
پرسیار كرا لە خێزانەكانى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)) ئەویش لە وەڵامدا فەرمووى: اصنعوا كل شيء إلا النكاح (حديث صحيح)، واتە: هەموو شتێك ئەنجام بدەن جگە لەجووت بوون نەبێت، وە لەفەرموودەیەكى تردا چوونە لاى ئافرەت لە پاشەوە (كۆمەوە) چۆن لە پێشەوە جووت دەبن لەگەڵیدا حەرام كراوە وەك هاتووە: من أتى امرأة في دبرها فقد كفر بما انزل على محمد حديث صحيح. واتە: هەركەسێك لە دواوە بڕواتە لاى ژنەكەى وەك وەك چۆن لە پێشەوە دەڕواتە لاى ئەوا كوفرى كردوە بە قورئان كە بۆ محمد صلى الله علیه وسلم نێردراوە، بەڵام یارى كردن بە لەشى وەك پاشەوەى بێ دخول پێ كردنى هەندێك لە زانایان بە مەكروهیان زانییوە، نەوەكو بكەونە تاوانەوە، وەهەندێكى تر لەزانایان بە حەڵاڵیان داناوە بە بەڵگەى ئەو فەرموودەیەى سەرەوە كە دەفەرموێت: اصنعوا كل شيء إلا النكاح. خواش زاناترە.
ئەم پرسیارانە لە لایەن (مامۆستا عدنان بارام)ە وە وەڵام دراوەتەوە
پرسیاری ژمارە ١٨٧:سەلامى خواتان لێبێت......ڕاستیەكەى من ئەوە تێبینى ئەكەم ئێوە هەمیشە جوابى پرسیارەكان بە نەفى دەدەنەوە، واتە ئیسلام هەموو شتێكى حەرام كردووە و ئیسلام وشك كراوەتەوە لەم سایتە بەڕاى من. بۆ نمونە ئێستا من بابەتێكم لەسەر لێسانەوەى ئەندامى یەكتر لە نێوان ژن و مێردا خوێندەوە باشە بۆ حەرامە؟ حەدیسێكى صحيح بێنن یان ئایەتێك كە دەست نیشانى بكا وبڵێ حەرامە.باشە چاوەكەم صه حابە ئەمەیان نەكردووە و حەزیان لێ نەبووە بەڵام بەشكوم ژن و مێردى ئێستا حەزیان لێبێت.ئەو سەردەمە جیابووە و ئیستا جیایە،تەبیعەتەكان ئەگۆڕێت ئینجا هەر شتێ صحابە كردى فەرز نیە ئێمە بیكەین.ئەوانیش ئینسان بوون وەك ئێمە. بۆ چى پێغەمبەر(صلى علیه وسلم) دەفەرموێ سەردەمێك دێت كە یەك عیبادەت ئەكاتە پەنجا ئەوەندەى ئێوە خێرى زیاترە ئەوەنە ئیسلام قورس دەبێت.باشە ئەمە ئەو سەردەمە نیە؟ڕاستە ئەو ئایەتە هەیە گە باستان كردووە بەس بۆ ئەمەى نەفى نەكردووە؟مەبەستى ئەو نەفى كرنە لەو ئایەتە واتە لە دواوە مەچنە لاى خێزانەكانتان،بەڵام پێشەوە بەڵگەى وا بەقەوەت نیە كە بیسەلمێنێ زەرەرى هەیە بۆ تەندروستى ؟؟؟؟ باشە خۆ نیوەى جگەرە زەرەرى نیە،نیوەى عالەمى ئیسلامى جگەرە دەخوات. باشە بەڕۆژوو بوون بۆ هەموو ئینسانێكى لەش ساغ زەرەرى هەیەو فەرزیشە،بۆ نمونە من یەك سەعیم بۆ نەكراوە ئەم مانگە بێ تاقەت دەبیت،زەعیف و ناشیرین دەبیت و هیلاك دەبیت بر دروست بوو؟؟؟؟؟ بۆ نەخۆشى ماعیدە لە كەسانى ساخدا زەرەرى هەیە. من پێم وایە لێگدانەوەكانى ئێوە زۆریان بیروباوەڕێكى تەسكى لە پشتەوەیە.كاكە ئیسلام جوانە بەرنامەكانى پیرۆزە ئەبێ ئەگەر گومانێكى بچووكى تیابێت مەنعى بكەن لە خەڵك، زۆر عادى یە ئەگەر ژنێك سەما بۆ مێردەكەى بكات ئەمە بۆ حەرامە؟ عالەمى ئیسلامى زۆر كەمتەرخەمن بۆ ئیسلام.ئیسلام دینى سەقافەت و ژیانى ئارام و خۆشی یە.مایەى ئارامیە بۆ خەڵكى.....شتى بچووك گەورە مەكەن. ئازیزەكانم ئەركى هەموومانە جوانى بكەین...........لەگەڵ رێزى براتان ڕۆژ.
وەڵام:بەناوى خواى گەورەو میهرەبان
وەڵامدانەوەى ئێمە لەسەر پرسیارەكان بە پێى بەڵگەى شەرعى و تێگەشتنى سەلەفى ئەم ئومەتەیە پاشان ڕاى زانایانى ئیسلام ئەگەر بەڵگەیان هەبێت جا ئەگەر ئەرێ بێت یان نەرێ (نفي) ئەوەى گرنگە وەڵامەكان بەڵگەیان لەسەر بێت ئەنجا ئیسلام هەموو شتێ:ى حەرام نەكردووە بەڵام زۆربەى ئەوەى موسڵمانان تێكەوتوون لەشتە حەرام كراوەكانە واقعى خەڵكیش باشترین شاهیدە لەسەر ئەو ڕاستى یە، بەڵگەش لەسەر حەرام بوونى شت تەنها بەو شێوە نیە دەقاو دەق بۆ ئەو شتە دابەزیبێ بۆ نموونە مادە بیهۆشكەرەكان جگەرەو چەندین شتى وەك ئەوانە هیچ ئایەتێك یان حەدیسێك بە (نص) نەهاتووە لەسەر حەرام بوونى بەڵام زانایان بەبەڵگەى ئایەتى: { كُلُواْ وَاشْرَبُواْ وَلاَ تُسْرِفُواْ } يان { وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا} یان حەدیسى (لا ضرر ولا ضرار) چەندین بەڵگەى گشتى حەرامیان كردووە ئەنجا ئەوەش بزانە ئیسلام بۆ پێنج مەبەست هاتووە (پاراستنى دین، پاراستنى لەش و خوێن، پاراستنى ماڵ، پاراستنى عەقڵ، پاراستنى ناموس) هەرچى تەشریعاتى ئیسلام هەیە بۆ خزمەتكردنى ئەم پێنج ئەێڵەیە هەر شتێك زیان بەمانە بگەیەنێت حەرام دەكرێت وە هەر شتێك خزمەتى ئەمانە بكات فەرمانى پێ دەكرێت ئەنجا ئەوەى هاوەڵان بیكەن لەمەسەلەكانى دین و بەڵگەى پێچەوانەیان نەبێت ئەوا بەڵگەیە لەسەر ئەوەى دین ئەوەى حەڵاڵ كردووە چونكە ئەوان دینیان لەسەردەمى خۆیاندا جێ بە جێ كردووە وە خواى گەورەش داوامان لێ دەكات شوێنى تێگەشتنەكانى ئەوان بكەوین لە دیندا و دەفەرموێ: {وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءتْ مَصِيرًا} (115) سورة النساء
واتە: ئەوەش دوژمنایەتى پێغەمبەر صلى علیه و سلم بكات وە لێى جیا بێتەوە لە دواى ئەوەى ڕێگەى ڕاست و دروستى بۆ ڕوون بوەتەوە وە ڕێبازێك بگرێتە بەر كە جیا بێت لە ڕێگەى ڕێبازى ئیمانداراندا (لەو كاتەشدا ئیماندار هاوەڵان بوونە) ئەوە ڕووى وەردەچەرخێنین بۆ ئەو ڕووگە و بەرنامەیەى هەڵیبژاردووە ڕٍووى تێكردووە لە قیامەتیشدا دەیخەینە ناو دۆزەخەوە و دەسوتێنن كە ئەویش سەرئەنجامێكى زۆر ناخۆش و سامناكە ئەنجا كەس لە ئێمە ناڵێ هەر چیەك صحابه بیكات فەرزە لەسەر ئێمە ئەنجامى دەین گومانیش لەوەدا نیە بە جەستە ئەوان ئینسان بوونە و ئێمەش ئینسانین بەڵام پێغەمبەرى خوا صلى علیه و سلم دەربارەیان دەفەرموێ: (خير الناس قرني ثم الذين يلونهم ثم الذين يلونهم) رواه مسلم
ئایا ئەم چاكێتى یە (خیریە) لە ڕٍەنگیاندایە یان لە لەشیاندایە یان لە سامانیاندایە ئەوەى ژیر بێ و لە قورئان و سوننەت تێ بگات گومانى نیە كە مەبەست پێى ئەوانە نیە چونكە پێوەرى چاكێتى لە ئیسلامدا تێگەشتنى دروست و تەقوا و كردەوەى چاكە: { إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ } (13) سورة الحجرات
ئەنجا حەرامێك بۆ حەرامێكى دى دەگۆڕێت مەرج نیە زیانى هەموو حەرامەكان بە قەد یەك بن بۆ نموونە خاڵ كوتان حەرامە و دەقیشى لەسەر هاتووە وەكو جگەرەكێشانیش نیە ئەنجا نیوەى عالەمى ئیسلامى جگەرە دەخوات ئەمە ڕاست نیە ئەگەر ڕێژەیەكى زۆریش بیخوات ئەڵێم ئەوانە دەیخۆن كە ئیمانیان لاوازە و شارەزاییان كەمە ئەگەر هەندێ بە ناو مەلایش بیخۆن ئەنجا ئەوانەش دەیخۆن خۆیان بە تاوانبار دەزانن نەك ئەو شتە زەرەرمەندە قێزەونە حەڵاڵ بكرێت و موسڵمانان بە شتێكى حەڵاڵ بیزانن ئەوەش بزانن ئەوە میراتى بۆگەنى شارستانیەتى داڕوخاوى ڕۆژ ئاوایە كە بە مولیۆنەها كەسیان توشى نەخۆشى كوشندە هاتوون وەك ئایدز و نەخۆشیەكانى تر.
ڕۆژوو گرتن بۆ هەموو ئینسانێكى لەش ساغ زەرەرى نیە ئەوەش ئەڵێم ئەگەر زەرەرى بوایە خواى گەورە فەرزى نەدەكرد ئەو قسەیەش زۆر گەورەیە و دەترسم كوفر بێت ئەنجا بە پێچەوانەوە مرۆڤ ڕوح سوكتر دەبێت بەڕۆژووگرتن لەوانەیە كەسى وا هەبێت لەبەر تەمبەڵى بەلایەوە قورس بێت، زەعیف بوونەوە شتێكى خوازراوە و مرۆڤى ژیر مەبەستێتى بەڵكو چەندین بەرنامە و خشتە هەوڵ دەدرێت بۆ دابەزاندنى لەش و (ڕجێم) كردن. ئەنجا ناشرین بوون ڕاست نیە و بەڵكوموسڵمانان جوانتر و ڕوناكتر دەبن و پشوو بەئەندامەكانى لە شیان دەدەن هیلاك بونیش شتێكى ئاساییە لە خواردن هەموو كاركردنێكدا مرۆڤ هیلاك دەبێت بۆ هەر كەسێكیش زیانى هەبێت لەبەر نەخۆشى ئەوە خواى بەڕەحم فەرموویەتى: { وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ } (185) سورة البقرة
واتە: ئەوەش نەخۆش بێت یان لە سەفەردا بێت با لە ڕۆژانى تردا بەو ئەندازە بیگرێتەوە ئەمەش دكتۆرێكى موسڵمانى شارەزا دیارى دەكات.
ئەمانەى ئێمە كە لەم سایتە باسى دەكەین هەموو بەڵگەمان لەسەرى هەیە و پشت ڕاستن بە قسەى زانایانى هەڵكەوتووى ئیسلام وە هیچ بیروباوەڕێكى تەسكى لە پشتەوە نى یە بەڵام ئەوەش ئیسلام نیە كە تۆ لێى تێ گەشتووى جێ بە جێ كردنى ئیسلامیش بەو شێوەیە دەبێت كە خواى گەورە فەرمانى پێ كردووە وەك دەفەرموێ: { وَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءهُمْ...ُ}
جا ئەگەر وامان كرد ئەوە ئیسلاممان بە جوانى ئەنجامداوە نەك بە میزاجى خۆمان
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە
لهسهر هێڵ نییه





پرسیاری ژمارە ١٨٨:بەڕێزان من پرسیارێكم هەیە لەو كاتەى كە لەگەڵ خێزانت جووت بویى ئەگەر خێزانەكەت خوێنى مانگانەى لێ هات ئایا پیاوەكە گوناهـبار دەبێ یان نا؟
وەڵام:بەناوى خواى بەخشەندەو میهرەبان
ئەگەر لەكاتى جووت بووندا خوێنى مانگا بینرا ئەوا پێویستە لە سەر پیاوەكە و ئافرەتەكەش ـ بە بینینى خوێنەكە ـ واز لە جووت بوونەكەیان بهێنن، وە هیچ تاوانێك لە سەر هەردوو لا نى یە، بەڵام ئەگەر دواى بینینى خوێنەكە هەر بەردەوام بن، ئەوا هەردووكیان تاوانبارن، وە ئەگەر ئافرەت لە عادەى شەرعى دا بوو ئەوا دەبێ پیاوەكەى جیماعى لەگەڵ نەكات چونكە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)فەرموویەتى: (من أتى حائضا أو امرأة في دبرها، فقد كفر بما أنزل على محمد صلى الله عليه وسلم)، واتە: ئەو كەسەى كە جووت بێت لەگەڵ خێزانەكەى لە كاتى بێنوێژیدا (عادەى مانگانە)، یان لە كۆمەوە بڕواتە لاى خێزانەكەى ئەوا كوفرى كردووە بەوەى كە دابەزێنراوە بۆ محمد ـ صلى الله عليه وسلم ـ كە قورئانى پیرۆزە.
خواش زاناترە
لەلایەن مامۆستا (عدنان بارام) ەوە وەڵام دراوەتەوە
لهسهر هێڵ نییه







ده ست خوش برام سه ركه وتو بى ياخوا
لهسهر هێڵ نییه