.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










هەموو دەزانین خوای گەورە پەیمانی پاراستنی قورئانە پیرۆزەکەی پێ داوین.. بۆیە ئەو ڕستەیە دەکەمە مانشێتی بابەتەکەم هەتا ناحەزانی ئەم قورئانە ئەوە بزانن ئەگەر بێت و تەنها یەک قورئانیش لە جیهاندا نەمێنێت کە هەرگیز ئەمە نابێت ، بە دڵنیایی بە ملیۆنان موسڵمان هەن کە لە دڵە پاکەکەیاندا ووتە پیرۆزەکانی قورئانیان هەڵگرتووە و دەیپارێزن ، کەواتە ئەم کردارانە چ سوودێکی هەیە ، ڕۆژێ سوتاندن رۆژێ دڕاندن یان فڕێدانی بۆ ناو سیفۆنی سەرئاوەکان ...وە ... وە
بە ڕاستی بکەری ئەم کارانە دڵەکانیان نەخۆشە ، شیفای ئەو دڵانەش تەنها ئەم قورئانە پیرۆزەیە ، چەندین زانا و پسپۆری ڕۆژئاوا کە باوەڕیان بە قورئان نیە باس لەوە دەکەن قورئان چارەسەری زۆربەی نەخۆشیەکانە بەتایبەتی نەخۆشیە دەروونیەکان ، ئەوە نیە دەروونی هێندە ماندووە نازانێ چۆن ڕەفتار بکات چونکە دەستووری خوایی کە بۆ هەموو گرۆی ئادەمیە ئەو فڕێی دەدات....
کاتێک کەسێکی بیانی دەبینین بە تەنها یەک جار بیستنی ئایەتێکی قورئان هەست دەکات کە پابەندبوون پێوەی بەختەوەری هەتا هەتایی بۆ دەهێنێت ، لەوەش سەیرتر ئەوەیە کە موسڵمانان بەو شێوەیە دەبینێت نازانن چۆن ڕێزی پەیامەکەیان دەگرن ، لەبەرنامەیەکی دکتۆر محمدالعوضی بە ناوی ( بینی و بینکم) چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری ئیتالی(الفرێدۆ المایۆلیز) کرد کە موسڵمان ببوو ووتی : پێش ئەوەی بانگەواز بۆ غەیرە موسڵمانەکان بکەین پێویستە سەرەتا بۆ موسڵمانەکانی بکەین چونکە کەم و کورتیان زۆره فەرمانەکانی خوایان پشت گوێ خستوە... بەداخەوە ئەوە وتەی کەسێکە موسڵمان بوە...
لەهەمان بەرنامەدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ کچێکی ئەمریکی کرد بەناوی(میریام) بە هۆی ناردنی سوورەتی (مریم) لەلایەن موسڵمانێکەوە لە ڕێگەی ماسنجەرەوە بۆی تەنها بەیەکەم جار بیستن هەستی بە گەورەیی قورئان کردبوو ،وتی دڵنیابووم لەوەی ئەمە وتەی مرۆڤ نیە ،دوای ئەوە لەگەڵ دایکی مووسڵمان دەبێت ، مریام لە ڕۆژی سێهەمی مانگی ڕەمەزانی ساڵی پار بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەستدا...
پرۆفیسۆری ئەمریکی (ولیام براون) کە سەرپەرشتی تیمێکی گەورەی لێکۆڵینەوەی زانستی دەکات بە هۆی تەنها ئایەتێکی قورئان موسڵمان دەبێت....
نموونەکان زۆر زۆرن و ڕۆژ بە ڕۆژ بە هۆی قورئانەوە زیاتریش دەبن ، هەر هەمان قورئان نیە ؟ دە کەواتە تاکەی داخی دڵەکانمان بە قورئان بڕێژین ؟؟
ئەوەی ماوەتەوە بۆ وتن ئەوەیە کە پڕ بە دڵ بەزەییم بەو کەسانە دێتەوە خۆشیان نازانن چی ئەکەن دڵنیام لەبەر دڵتەنگیان لەم دونیایە ئەگەر لە کۆشکێکیشدا بن هەست دەکەن لە کەلاوەدان چونکە دڵەکانیان بوە بە کەلاوە پێویست بە پاککردنەوە دەکات ... بۆ خۆت پێت دەڵێم ئەگەر بەختەوەریت دەوێ بە پەنا بردنە قورئان دەستت دەکەوێت نەک فڕێدانی...
لە کۆتایدا لە خوای گەورە داوا دەکام دڵەکانمان پاک بکاتەوە بە وتە پیرۆز و شیرینەکانی خۆی ، لە گوناهەکانمان خۆشبێت هیدایەتی هەموان بدات بۆ پەیامە پیرۆزەکەی....
و اخر دعوانا ان الحمد للە رب العالمین
سایە فارس
لهسهر هێڵ نییه