.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












1) ئیمامی قورتوبی – ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ- له‌ته‌فسیری ئایه‌تی (انما یخشی الله من عباده العلما‌ء)دا ده‌ڵێ: مه‌به‌ست به (زانایان) ئه‌وانه‌یانن وا له‌خوا ده‌ترسن، چونكه كه‌سێ بزانێ خوا (قه‌دیر)و به دهسهلاَت و به‌توانایه، یهقیندار ده‌بێ بهتۆڵهیشی به‌رامبه‌ر به‌گوناه و سه‌رپێچی لێ كردنی، هه‌روه‌ك (عه‌لی كوڕی ته‌لحه) له (ئیبنو عه‌باس)ه‌وه ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، (ره‌بیعی كوڕی ئه‌نه‌س)ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی له‌خوا نه‌ترسێ به (زانا) دانانرێ، (موجاهید) ده‌ڵێ: زانا هه‌ر به‌و كه‌سه ده‌وترێت كه له‌خوا بترسێ، (عبدالله كوڕی مه‌سود) ده‌ڵێ: ترس له‌خوا به‌سه بۆ هۆشیارییو ئاگاداریی، له(سه‌عدی كوڕی ئیبراهیم) ده‌پرسن: زاناترینی خه‌ڵكی مه‌دینه كێیه؟ وتی: له‌خوا ترس تریانه، دیسانه‌وه (موجاهید) ده‌ڵی:( انما الفقیه من یخاف الله عزوجل)، مه‌لاو فه‌قێی ڕاسته‌قینه ئه‌و كه‌سه‌یه: له‌خوا خۆ بپارێزێ‌و هه‌رگیز سنوری ئه‌و نه‌شكێنێ، (عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب) ده‌ڵێ:
زانا‌و فه‌قێی ڕاسته‌قینه كه‌سێكه خه‌ڵكی بێ هیواو نا‌ئومێد نه‌كا له‌ڕه‌حمه‌تی خوا، جڵهویشیان بۆ شل نه‌كا له‌كردنی كاره ناڕهواكانا، سه‌نگه‌ریش له‌قورئانه‌وه نه‌گوێزێته‌وه بۆ كتێب و به‌رنامه‌یه‌كی دیكه، ( ئیبنی عه‌بباس) ده‌ڵی: ( العالم بالرحمن من لم یشرك به شیئا، واحل حلاله، وحرم حرامه، وحفظ وصیته، وایقن انه ملاقیه ومحاسب بعمله) زانا‌و دانا بهگهورهییو هه‌یبه‌تی خوای به‌خشه‌ر، به‌وكه‌سه ده‌ڵێن: كه هیچ شتێ نه‌كا به‌هاوبه‌ش بۆخوا، حهلاَڵی لا حهلاَڵ بێ‌و، حه‌رامیشی لا حه‌رام بێ‌و، په‌یمان و سپارده‌كه‌ی بپارێزێ و، یه‌قینی به‌دیدار گه‌یشتنی ببێ و، خۆ ئاماده‌كار بێ بۆ حیساب له‌گه‌ڵ كێشانی.
2) ئیمامی ئیبنی كه‌سیر – ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ- ده‌ڵێ: واتای: ( انما یخشی الله من عباده العلما‌ء) ئه‌وه‌یه كه: زانا‌و عاریف و خواناسی به‌هه‌ق، ته‌نها (زانا)یه، (سه‌عدی كوڕی جوبه‌یر) ده‌ڵێ: ترس له‌خوا ئه‌وه‌یه كه: تۆ له‌گوناه و تاوان داببڕێی، (شێخ حه‌سه‌نی به‌سری) ده‌ڵێ: بڕوادار كه‌سێكه به نادیار‌و په‌نهانی له‌خوا بترسێت، خوا به‌چی حه‌ز ده‌كا ئه‌وه بكا، زوهدی بێ له‌وه‌دا ئه‌و توڕه‌و قه‌ڵس بكا، پاشان (انما یخشی الله من عباده العلما‌ء...)ی خوێنده‌وه، (ئیبنی مه‌سعود) ده‌ڵێ: ( لیس العلم عن كثرة الحدیث، ولكن العلم عن كثرة الخشیة) زانیاریی‌و زانست زۆر زانین و قسه‌ی زۆر نییه، به‌ڵكو زۆر ترسانه له‌خوا، (ئه‌حمه‌دی كوڕی صاڵحی میسری) ده‌ڵێ: زانیارییه‌ك كه‌خوا وه‌ری بگرێ ته‌نها له وه‌دایه كه په‌یڕه‌وی (قورئان) و (فه‌رمووده)ی تیا بكرێ‌و، ئه‌وه‌ی هاوهلاَن و پاشینان – خوا لێیان ڕازی بێ- له‌سه‌ری بن.
پهكوو زانا چه‌نده ڕێزداره...؟!
1) قه‌سته‌لانی – خاوه‌نی إرشاد الساری – به‌سه‌ر ئایه‌تی: ( یرفع الله الذین آمنوا منكم والذین أوتوا العلم درجات…) ده‌ڵێ: ( أی یرفع العلما‌ء منكم خاصة درجات بما جمعوا من العلم والعمل)، خوای گه‌وره به‌چه‌ندان پله‌و پایه مه‌قامی زاناكانتان هه‌ڵده‌بڕێ بۆ سه‌ره‌وه، چونكه زانست و كار پێكردن پێكه‌وه گرێ دراون، هه‌ر ئه‌وه‌یشه كهئیبنیعهبباس والێ بكا‌و بڵێ: ( درجات العلما‌ء فوق المؤمنین بتسعمأة درجة ما بین الدرجتین خمسمأة عام) پایه‌و پله‌ی زانایان به حه‌وسه‌د پله له بان پایه‌و ڕێزی بڕوادارانهوهیه، شیاوی باسه نێوان ئه‌م پله تا ئه‌و پله پێنج سه‌د ساڵه!!
2) ئیمامی قورتوبی كاتێ ته‌فسیری: ( شهد الله انه لا اله الاهو والملائكة وأولوا العلم قائما بالقسط) ده‌كا، ده‌ڵێ: ( لوكان احد اشرف من العلما‌ء لقرنهم الله باسمه واسم ملائكته كما قرن اسم العلما‌ء ) ئه‌گه‌ر ڕێزدارترو به‌حورمه‌تتر جگه له‌زانایان ده‌بوو، خوا ده‌یخسته پاڵ نێوی خۆیی‌و فریشتهكانيیهوه، هه‌ر وه‌كو نێوی زانایانی خسته پاڵ نێوی خۆیه‌وه، وه هه‌روه‌ها به‌سه‌ر ئایه‌تی:
(وقل رب زدنی علما ) ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر شتێكی تر جگه له زانیاری ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی ببوایه خوا فه‌رمانی به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كرد داوای بكا، هه‌ر وه‌كو چۆن فه‌رمانی پێكرد كه داوای زیاد بوونی زانیاری بكا، وه چ فهزیلهتێ له‌وه گه‌وره‌تر بێ كه پێغه‌مبه‌ر زانایان بكا بهمیراتبهری خۆی، وه‌ك ده‌فه‌رمووێت:( ان العلما‌ء ورثة الأنبیاء)، ( رواه ابو داود والترمذی وابن ماجة ) به‌ڕاستی زانایان میراتبه‌ری پێغه‌مبه‌رانن، وه‌یا بفه‌رموێ :( وان العالم لیستغفر له من فی السماوات ومن فی الارض والحیتان فی جوف الما‌ء، وان فضل العالم علی العابد كفضل القمر لیلة البدر علی سائر الكواكب، وان العلما‌ء ورثة الأنبیاء ) رواه ابو داود؛ هه‌رچی كه‌سێ له‌ئاسمانه‌كان و لهزهويدا بێ، ته‌نانه‌ت ماسییه‌كانی نێو ئاویش داوای لێبوردن بۆ زانایان ده‌كه‌ن، وه فه‌زڵ و نوری زانا به‌رامبه‌ر به (عابید)و خواپه‌رستی نه‌زان، هه‌ر وه‌كو فه‌زڵی مانگی شه‌وی چوارده‌یه به‌سه‌ر ئه‌ستێره‌كانی تردا...
زانای چاك و خراپ لێك جیا بكه‌نه‌وه..!
له‌سه‌ره‌تاوه سیفه‌تی زانای باش و چاكه‌كار –كورته- باسێكی لێوه كرا، لێره‌شدا عه‌لامه‌ت و نیشانه‌كانی هه‌ردووكیان به‌كورته‌یه‌ك ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین، بهلاَم بۆ ڕێ خۆشكردنێك ده‌ڵێین: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ :( یأیها الذین آمنوا إن كثیرا من الأحبار والرهبان لیأكلون اموال الناس بالباطل ویصدون عن سبیل الله )التوبة/34. (سه‌دی) ده‌ڵێ: مه‌به‌ست به‌بێژه‌ی (أحبار)، زاناكانی جوله‌كه‌یه، وه‌ك ده‌فه‌رموێ:( لولا ینهاهم الربانیون والاحبار عن قولهم الاثم واكلهم السحت) هه‌ر وه‌كو مه‌به‌ست به(رهبان) خواپه‌رستانی گاوره‌كانه، (قسیس) وه‌ك ده‌فه‌رموی:(ذلك بأن منهم قسیسین ورهبانا) مه‌به‌ست زاناكانیانه، جا كه‌وایه له‌هه‌ردووكیاندا – زانا‌و گۆشه‌گیر- پیاو خراپ و به‌دكارو بهدفهرِ هه‌یه، وه‌ك( سفیان ) ده‌ڵێ:( من فسد من علماننا كان فیه شبه من الیهود، ومن فسد من عبادنا كان فیه شبه من النصاری ) واته: هه‌ر زانایهكمان ڕێی لێ تێكچوو، ئه‌وه لێكچوون و سیفه‌تی جوله‌كه‌ی تێدایه، وه هه‌ر عابیدو خوا په‌رستێ سه‌رگه‌ردان بوو، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ گۆشهگیرانی گاوره‌كان لێك ده‌چن، له فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیح دا هاتووه: ( لتركبن سنن من كان قبلكم خذو القذة بالقذة، قالوا:الیهود والنصاری؟ قال فمن؟ وفی روایة الفارس والروم؟ قال فمن الناس الا هؤلاء ؟) پوخته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه: كه ده‌بێ خۆپارێز بین له‌ڕێگاو وته‌و كاروكرداری ئه‌وانه، چونكه ئه‌وان سه‌روه‌ت و سامانی مهردوومیان به‌ناهه‌ق ده‌خواردو، گه‌لێ جار له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خودی خۆیان ئایه‌ته‌كانی ته‌ورات و ئینجیلیان ده‌گۆڕیی و (حكام)و كار به‌ده‌ستانی سه‌رده‌م چۆنیان ویستبا، ڕوویان له‌وێ دهكردو له‌وێ (شه‌نیان به‌با)ده‌كرد، مێژووی درێژ‌و دێرینیان هه‌موو كونجورێكی ژیانی گرتبوَوه، وه بوونه نموونه‌ی بهدكارییو هه‌ڵهاتن و ڕاكردنی خه‌ڵكی له ئایینه ئاسمانییه‌كان، ته‌نانه‌ت وشه‌ی: (ا‌لدین أفیون الشعوب) به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌و له‌دیدگای خراپه‌كاری ئه‌وانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت، هه‌ق و ناهه‌ق، ڕه‌واو ناڕه‌وا تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كرا، تا ئێستاش گه‌ل ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕه‌وتی ئاسایی خۆی، ده‌توانین بڵێین: هۆی سه‌ره‌كی بۆ ڕوخانی قیه‌م و ڕه‌وشت هه‌ر ئه‌وانه بوون، ئه‌م و ئه‌و له بهرچاویانا كاری ناحهزو نه‌شیاویان دهكردو ئه‌مانیش ورته‌یان له خۆیان ده‌بڕی، یارۆی تاوانباریش شه‌رعیه‌تی به تاوانه‌كه‌ی خۆیی و ئه‌و ده‌دا، چونكه جه‌نابی ( ئه‌حبار ) و (قیسسیس) له‌وێ بوون ، وه ده‌نگ نه‌ده‌هاتن،! ئیمامی (غه‌زالی)یش هه‌ر له ساڵه‌كانی (500)ی كۆچی‌دا له ( أحیاء )كه‌یدا له ژێر سه‌ردێڕی ( علما‌ء السو‌ء وعلماء الاخرة ) دا باسێكی نوسیوه، كه به‌ڕاستی شیاوی ئه‌وه‌یه هه‌ركه‌س بڕوا له‌وه قوڵتر‌و چڕ‌و پڕتر دیراسه‌ی بكا‌و هه‌ڵوێسته‌یه‌كی بۆ بكا‌و بڵێ: جا ئه‌گه‌ر زانایانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ( ئه‌مه‌ویی )و ( عه‌باسی ) هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاتووچۆی ئومهراو كار به‌ده‌ستانیان كرد، گومانیش له‌وه‌دا نیه كه ( ئومه‌را) ی ئه‌و سه‌رده‌مه زانا‌و بڕوادارو موسڵمان بوون، بهلاَم هه‌ندێ هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌یان له‌سه‌ر ڕوخسار نیشتبوو به‌هۆی له‌زه‌ت و خۆش گوزه‌رانیه‌وه، له‌وه به‌ولاوه ئاینێك و به‌رنامه‌یه‌كیان دانه‌هێناوه كه له پاڵ به‌رنامه‌ی ئیسلامدا قوت كرابێته‌وه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره هاتووچۆو سلاَو له ده‌رگای ( سلاطین)ه مۆركی ( علما‌ء السو‌ء)ی به نێوچاواندا بێ، ده‌بێ بۆ ئێستا (غه‌زال)ی چی بڵێ و چ نازناوێ بۆ زانایان دابنێ..؟ پێغه‌مبه‌ری دڵسۆزیشمان چه‌نده جوان ده‌فه‌رموێ : (( من دعا الی هدی كان له من الاجر مثل أجور من تبعه لا ینقص ذلك من اجورهم شیئا، ومن دعا الی ضلاله كان علیه من الاثم مثل آثام من تبعه لا ینقص ذلك من آثامهم شیئا )) رواه مسلم. هه‌ركه‌سێ بانگه‌شه‌ی خه‌ڵك بۆ ڕێی ڕاست و ڕێنوێنی بكا ، ئه‌وه به ئه‌ندازه‌ی پاداشتی ئه‌وانه‌ی وا په‌یڕه‌وی ئه‌و ده‌كه‌ن بۆ ئه‌میش ده‌بێ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ له پاداشتی ئه‌وان كه‌م بكا، وه هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێكیش مه‌ردووم بۆ لاڕێ و گومڕایی و به‌رنامه‌یه‌كی دیكه بانگ بكا، ئه‌وه به ئه‌ندازه‌ی گوناه و تاوانی ئه‌وانه‌ی په‌یڕه‌ویان لێ كردووه كۆڵی تاوان و گوناهی خۆی بۆ هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێ له تاوانی ئه‌وان كه‌م بكا. چه‌نده ئه‌فسوسه زانا‌و مه‌لاكان هه‌ق و ناهه‌ق له جه‌ماوه‌ر ئاوێته بكه‌ن، ئه‌وه‌نده‌یش عه‌یب و عاره بۆ جه‌ماوه‌ری موسڵمان كه زانای هه‌ق بێژ‌و به‌تاڵ بێژ وه‌ك یه‌ك سه‌یر بكا !!، گه‌ل و قه‌ومی ئاوا ده‌بێ خوا حافیزی لێ بكرێ، چونكه تازه به كه‌ڵكی هاوژینی نه‌ماوه تا له گه‌ڵی بژین، چه‌ند خه‌ته‌رێكی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر كیانی جیهانی ئیسلامیی شه‌رعیه‌ت دان به ناشه‌رعیه‌كان، ئه‌رێ و به‌ڵێ كردن بۆیان و پاشان ئه‌و جیله‌و جیلی تر‌و جیلی داهاتووتر به‌وته‌ی پیرۆزی جه‌نابیانه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵدێر بڕوا‌و، له شه‌وه زه‌نگی بێ ئایینی‌دا بسوڕێته‌وه‌و، خۆیشی به‌دیندار بزانێ: ( إن العبد لیتكلم بالكلمة ما یتبین فیها، یزل بها الی النار ابعد مما بین الشرق والمغرب ) .متفق علیه، واته: به‌ڕاستی به‌نده‌یه‌ك ته‌نها وشه‌یه‌ك له‌سه‌ر زاری دێ و مه‌به‌ست و نیازی تیایدا ڕوون نابێته‌وه، ئه‌وه به قوڵتر و دوور تر له رادده‌ی نێوان خۆر ههلاَت و خۆر ئاوا توڕ هه‌ڵده‌درێ بۆلای ئاگری دۆزه‌خ.
ئومهراو كار به‌ده‌ستی به‌دكارو سته‌مكار به‌كێ ده‌ڵێن ..؟
زانا هه‌ق دۆسته‌كانمان به‌م ده‌سته‌واژانه پێناسه‌ی ئه‌و كاربه‌ده‌ست و فه‌رمانداره زاڵم و سته‌مكارانه ده‌كه‌ن كه ( من وتۆ) نابێت له ده‌رگایان بده‌ین: ( هم الذین یظلمون انفسهم بعمل المنكرات، أو یظلمون بنشر المنكرات أو بالسكوت عنها، أو یظلمون العالم كله بتعطیل شریعة الله فیه أو الذین یعتدون علی حقوق الناس، أو الذین لا یقومون بما أوجب الله علیهم، فهؤلاء وأمثالهم لابد من منابذتهم واعتزالهم ) كتێبی ( فصول فی الإمرة والأمیر )ى "سعید حوی"؛ ئه‌وانه‌ی كه به‌هۆی كاری مونكه‌رو ناپه‌سه‌نده‌وه سته‌م له خۆیان ده‌كه‌ن، وه‌یا به‌هۆی بلاَوكردنهوهی ( مونكهرات) یا به هۆی بێده‌نگ بوون له ئاست مونكهراتهوه سته‌م له ئومه‌ت ده‌كه‌ن، وه یا به‌هۆی له‌كار خستنی شه‌ریعه‌تی خوا سته‌م له هه‌موو خه‌ڵكان ده‌كه‌ن، وه‌یا مافی مه‌ردووم پێشێل ده‌كه‌ن، وه یا به‌ئه‌رك و مافه‌كانی خوا هه‌ڵناسن… جا ئه‌وانه‌و وێنه‌یان ده‌بێ ( من و تۆ ) خۆمان كه‌نار وه‌دوور لێیان بگرین. وه له فه‌رمووده‌یه‌كدا – كه پێغه‌مبه‌ر – په‌سنی كاربه‌ده‌ستی سته‌مكار دهكاو ده‌فه‌رموێ:
( فمن نابذهم نجا، ومن اعتزلهم سلم، أو كاد أن یسلم، ومن وقع معهم فی دنیاهم فهو منهم ) واته: هه‌ركه‌سێ ئه‌و جۆره كار به‌ده‌ستانه له خۆ وه‌دوور بكا ڕزگاری ده‌بێ، هه‌ركه‌سێ كه‌نار گیریان لێ بكا سه‌لامه‌ت ده‌بێ، وه یان نزیكه سه‌لامه‌ت بێ، وه ئه‌وی ده‌كه‌وێته نێو دونیایانهوه ئه‌وه له‌وانه. (ئیبن ئه‌زره‌ق) ده‌ڵێ: ( ولو بمجرد الدخول علیه إذا جار) واته: كاتێك سته‌م ده‌كات زاڵمه، ئه‌گه‌ر چی ته‌نها ڕۆشتنیشی بێ بۆلای، تۆ هه‌ر نابێ له ده‌رگای بدهيی و داوای لێ بكه‌ی؛ (سفیان ) ده‌ڵێ: ( ایاك والأهواء، ایاك والسلطان ) ده‌خیلتم له هه‌واو هه‌وه‌سی خۆت وه‌دوور به، ده‌خیلتم له كار به‌ده‌ست و سوڵتانه‌وه دوور به؛ ( ئه‌بوو زه‌ڕ ) ده‌ڵی: ( یا سلمة ؟ لا تفش ابواب السلاطین ، فإنك لا تصیب من دنیاهم شیئا، إلا أصابوا من دینك افضل منه ) واته: ئه‌ی سه‌له‌مه بۆ به‌رده‌رگای سوڵتانه‌كان مه‌یه‌و بڕۆ، چونكه ئه‌گه‌ر تۆ سودێكی دونیایان لێ وه‌رگریت، ئه‌وا گه‌وره‌ترو باشترت له‌وه لێ وه‌رده‌گرن و، ئایینیشیان لێ كڕیویت؛ ( حه‌سه‌ن ) ده‌ڵێ: ( لا تجیبن امیرا و إن دعاك لتقرأ عنده سورة من القرأن ، فإنك لا تخرج من عنده إلا شرا مما دخلت ) واته: هه‌رگیز وهلاَمی بانگی كار به‌ده‌ست و ئه‌میر نه‌ده‌یته‌وه، ئه‌گه‌رچی داوات لێ بكا كه سوره‌تێ له قورئانی بۆ بخوێنی، چونكه كاتێ دێیته ده‌رێ لای ئه‌و، به ناشیاوترو ناحه‌زتر دێیته ده‌رێ، له فه‌رمووده‌یه‌كدا: ( من دعا لظالم بالبقاء، فقد أحب أن یعصی الله من ارضه ) هاتووه كه هه‌ركه‌سێ: دۆعای مانه‌وه‌ی سته‌م كارێك بكات ( حفظه الله / خوا بیپارێزێت ) ئه‌وه به حه‌قیقه‌ت ڕه‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ موڵه‌ت دانی گوناه و تاوان و یاخی بوون له زه‌وی خوادا، له فه‌رموده‌یه‌كی دیكه‌دا هاتووه: ( إن الله لیغضب إذا مدح الفاسق ) واته : كاتێ سه‌ناو سوپاسی ( فاسیق) بكرێ خوا زۆر توڕه‌و قه‌ڵس ده‌بێ، جا ئه‌وانه‌ی وتویانه‌و و ده‌ڵێن: ( حفظه الله ) با به‌خۆیاندا بڕۆنه‌وه‌و له خوا بترسن .
له كۆتایيدا ده‌ڵێم:
با ئاوێنه‌یه‌ك دابنێین سه‌یری كار وكرداری ڕۆژانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی سه‌رده‌می پێ بكه‌ین، بزانین چی ده‌بینین ؟!! له كار به‌ده‌ستی ( زاڵم) ئابه‌و شێوه‌یه ڕێت لێگیراوه سلاَوو له ده‌رگا دانی، ئه‌ی ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس و مولحید بێ و كاریشی بۆ بكه‌ی چۆن بێ ؟!!!.
کۆمه‌ڵ نيوز


له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده سته كانت خؤشبيت کاک رۆژ خواباداشت باته وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه