.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

ئەمەش یەكێكە لەو كار و كردارە بڵاوانەى سەردەمى ئێمە كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم زۆر بە توندى ووریای كردوینەتەوە لێی و بۆ ئەوەی توخنی نەكەوین.
وەكو دەفەرمووێ:
« أَيُّمَا امْرَأَةٍ اسْتَعْطَرَتْ ثُمَّ مَرَّتْ عَلَى الْقَوْمِ لِيَجِدُوا ڕيحَهَا فَهِيَ زَانِيَةٌ».رواه الإمام أحمد 4/418 انظر صحيح الجامع 105
واتە: «هەر ئافرەتێك خۆی بۆن خۆش بكات، پاشان تێپەڕبێ بەلاى كۆمەڵێك دا بۆ ئەوەی هەست بە بۆنەكەى بكەن، ئەوا ئەو ئافرەتە زیناكارو داوێن پیسە»
بێ ئاگایی و خۆگێل كردن واى لە هەندێ ئافرەتان كردووە كە گوێ بەم كارەنەدەن و بەسادەو ئاسان تەماشاى بكەن، لە ناو پاسدا بێ یان لە بازاڕ‌و شوێنى قەرەباڵغی دابێ، یان لە قوتابخانە و فێرگەكاندا بێ.
نەك هەرئەوەندە بەڵكو شەریعەتى ئیسلام ترسناكی خۆ بۆنخۆش كردنى ئافرەتى زۆر بە توندی گرتووە، بۆیە ئافرەتێ ئەگەر لەماڵدا بۆنی خۆشی لە خۆی دا بوو ویستى لە ماڵ دەرچێ پێویستە خۆی بشوات، تاوەكو ئەو بۆنەی پێوە نەمێنێ، وەك چۆن بۆ لەش گرانى خۆی دەشوات، تەنانەت گەر دەرچونەكەیشى بۆ مزگەوت بێ.
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ:
« أَيُّمَا امْرَأَةٍ تَطَيَّبَتْ ثُمَّ خَرَجَتْ إِلَى الْمَسْجِدِ لِيُوجَدَ ڕيحُهَا لَمْ يُقْبَلْ مِنْهَا صَلَاةٌ حَتَّى تَغْتَسِلَ اغْتِسَالَهَا مِنْ الْجَنَابَةِ».رواه الإمام أحمد 2/444 وانظر صحيح الجامع 2703
واتە: « هەركات ئافرەت خۆی بۆن خۆش بكات و دەربچێ بۆ مزگەوت بۆ ئەوەى بۆن كرێ، نوێژەكەى لێ وەرناگیرێ، هەتاوەكو خۆی نەشوات، وەكو خۆشۆردنی بۆ لەش گرانی»
سكاڵاى خۆمان دەبەینەوە بۆلای خودا لە دەست ئەو هەموو بۆنەی كە لە كاتى ئاهەنگ گێڕان و بوك گواستەوە دا بەكاردەهێنرێ، وە لە دەست بەكارهێنانی ئە و هەموو بۆنە تیژوكاریگەرانەی كە هەستى پێ دەكرێ لە ئافرەتانەوە، لە بازاڕ و ناو ئوتۆمبێل و شوێنەگشتیەكان و تەنانەت لە مزگەوتداو لە شەوانى ڕەمەزاندا.
لە خودا داوادەكەین كە سزامان نەدات، وە پیاوان و ئافرەتانى چاك دووچارى تۆڵەى خۆى نەكات بەهۆی كار‌و ڕەفتارى پیاو ئافرەتانی بەدڕەوشت و ئەتوار خراپ. وە هەموومان ڕێنمونى بكات بۆ ڕێگاى ڕاست و ڕێگای حەڵاڵمان نیشان بدات.
سه رجاوه...مالبه رى به هه شت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌سخۆش هاورێ گیان زانیارییه‌كی به‌سووده بۆ خوشكانی یانه
سه‌ركه‌وتووبیت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ئاكۆ 1994 (2011-06-21 10:26:32)

له‌سه‌ر هێڵ نییه




دەست خۆش شتیکی بەسودوجوانت دابەزاندوە..سەرکەوتوبیت گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastt xosh bet
babate grnga


له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةست خوش


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆسبێت به‌لام به‌و جۆره نیه هه‌مو ستیک له مه‌به‌سته‌وه‌یه
یه‌عنی ئافره‌تێک بۆنێک له خۆی بات وه‌ک ئه‌وه‌یه زینای کردبێت ئه‌مه عهسلهن دروستی تیا نیه
هه‌نێک که‌س دینی ئیسلام زۆۆۆر له خه‌ڵک و موسوڵمان ناشرین ئه‌که‌ن
یه‌عنی بۆن له خۆیان و زینا بکرێته یه‌ک قاڵبه‌وه ئه‌مه مانایه‌کی نیه
به هیوای ئه‌وه‌ی هه‌ر کات موسوڵمانێک بابه‌ته‌ێک له‌سه‌ر دین بلاو ئه‌کاته‌وه ههولبات دین لای خه‌ڵک قورس وناشرین نه‌کات به زانیاری هه‌ڵه
به هیوای سه‌رکه‌وتن

له‌سه‌ر هێڵ نییه
به ريزم خؤمن نه منوسيوه ته مه شاى سه رجاوه كه بكه
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ره نج س (2011-06-21 17:24:00)
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ئه‌زانم منیس له‌گه‌ڵ نوسهرهکهیمه نه‌ک تۆ بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





خوشکی بەڕێزم تینا خان
لێرەدا مەبەست ئەوزینایە نیە کە حەدی لەسەرە و بەڵکو ئەو سیاقە گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی ئافەرەتی مسوڵمان لەم تاوانە دووربکەوێتەوە
وابائێمە حوکم بەسەر کەسانێک دانەدەین بەوەی کەدەیەوێ ئیسلام گرانبکات یان یان...............
چونکە نووسەر تەنها فەرموودەیەکی رسول اللە -صلى الله عليه وسلم- نەقڵ کردووە مەگەر رسول اللە -صلى الله عليه وسلم- دەیەوێ ئیسلام گران بکات
هیوادارم سودت بینیبێت خوشکی بەڕێز
کاک ڕەنج دەست خۆش بۆجەنابت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس به‌ریزم
به‌لام گه‌ر له مانا عه‌ره‌بیه‌که‌ی بکؤلیتهوه ته‌نها نوسراوه زَانِيَةٌ واته زینه‌ت نه‌ک زینا که زینه‌تی ئافرهتیس به‌س بۆ پیاوی خۆی دروسته‌وه بۆ که‌سانی تر گوناهباریه
به‌لام ئه‌و به‌ڕیزه هاتوه ههڵیوهساندوهو کردویه‌تی به زینا و داوێنپیسی ئاخر کۆمه‌ڵێک ستی وایه که جه‌نه‌ها موسوڵمانمان بانگه‌وازی ئیسلام ئه‌کات و
خه‌ڵک بۆلای دین رائهکێشیت به‌ڵام که‌سێکی ئاوا هێت و به دو که‌لیمه‌ی ناڕاست دین له‌به‌ر جا‌و خه‌ڵک ناشرین ئه‌کات
بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





خووشکی بەڕێز ئەبێ ئیمە خۆمان هەولبدەین و بگەرینەوە سەر کتێبی گەوەرەزانایان بۆئەوەی بەتەواوی تێبگەین لەئاینی پیرۆزی ئیسلام
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ئی که ئێمه خۆمان گه‌ڕاین پیویستمان به چه‌ند که‌سێکی بی زانیاری نیه بێت و فتوای هه‌ڵه بخاته پێش جاومان
له‌سه‌ر هێڵ نییه





عن أبي موسى الأشعري عن النبي صلى الله عليه و سلم قال : ( أيما امرأة استعطرت فمرت على قوم ليجدوا ريحها فهي زانية وكل عين زانية ) خۆی فەرموودەکە بەم شێوەیەیە
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
