.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






تەفسیرى سوورەتى(الفَاتِحَة)
(بسم الله الرحمن الرحيم)
بـەناوى خواى بـەخشندەی میهرەبان
[الْحَمْدُ] سوپــــاس و ستــایشی بێ پایان [ لِلَّهِ] بـــۆ زاتـی پیــرۆزی ئــــەو خــوایـەى، كــە: [رَبِّ الْعَالَمِينَ ] پەروەردگارى هەموو جهانیانە و بـە تەنهــا هێناویەتیە بوون.
[الرَّحْمَنِ] ئـەم زاتـــە پـــــاك و پیــرۆزە، خــــوایــەكـــى بـــــەخـــشنــــدەیـــە و نازو نیعمەتی خۆی بە هەموو دروست كراوەكانی دەبەخشێت.
[الرَّحِيمِ] خوایەكى بـە ڕەحم و میهرەبانە، لــە بەرامبەر بەندە باوەڕدارەكــانیدا.
[مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ] ئەم زاتە پاك و پیــرۆزە، پادشاى ڕۆژى قیامـەتــە.
[ إِيَّاكَ نَعْبُدُ] ئەى پەروەردگارمان، وەعدو پەیمانت پێ دەدەین بـەوەى، كـە بـە تەنها تـۆ دەپەرستین و هاوبـەش و شەریكت بـۆ بڕیار نادەین.
[ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ] هەروەها وەعدو پەیمانت پێ دەدەین بـەوەى، كە بە تەنها داواى یارمەتى لـە تۆ دەكەین لە هەموو تەنگانه و ناخۆشی و ناڕەحەتییەكدا.
[اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ ] خوایە هیدایەتمان بدە وڕێنموویمان بكـە، بــۆ سەر ڕێگـاى ڕاست، [صِرَاطَ الَّذِينَ] ڕێگــاو ڕێبازی ئەوانەى، كە: [ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ] نازو نیعمەت و فەزڵی خۆتت بـەسەریاندا ڕژاندووە وەك: پێغەمبـەران (سەلامی خوایــان لەســەر بێت) هەروەها ڕاستگــۆیــان و پیاو چــاكـان و شــەهیدان، (ڕەزا و ڕەحمەتی خوایان لێبێت)، بەڵام [غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ] داوات لێ دەكەین، كە نەمانخەیتە سەر ڕێگا و ڕێبازى ئەو كەسانەى، كە غەزەبو خەشمى خۆتت بـەسەریاندا ڕژاندووە وەك: جوولـەكەكان. [وَلا الضَّالِّينَ] هەروەها نەمانخەیتە سەر ڕێگا و ڕێبازى ئەو كەسانەشى، كـە بـەهۆى تاوان و خراپە و سەركەشێكانیانەوە، گومڕا و سەرلێ شێواوت كردوونە، وەك: گاورەكـان.
وَصَلَّى اللَّهُ عَلَى مُحَمَّدٍ خَاتَمِ النَّبِيِّينَ وَعَلَى جَمِيعِ الْأَنْبِيَاءِ وَالْمُرْسَلِينَ
سه رجاوه
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن ره نج س (2011-06-21 10:17:52)
لهسهر هێڵ نییه