.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خه‌ڵكی ڕووی له به‌كارهێنانی ده‌رمانی گیایی كردووه، به‌ڵام له‌ئێستادا چه‌ندین ده‌رمانخانه‌ی گیایی له‌كوردستاندا هه‌یه‌و زۆرێك له هاووڵاتیان‌و به‌تایبه‌تیش پیره‌كان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
به‌كارهێنانی ده‌رمانی گیایی له‌كۆندا تاكه سه‌رچاوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كان بوو، به‌ڵام له‌پاش هاتنه‌كایه‌ی ده‌رمانی كیمیایی، به‌كارهێنانی ده‌رمانی گیایی ڕووی له كه‌می كرد، به‌ڵام له‌ئێستاشدا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك‌و به‌تایبه‌تیش پیره‌كان، ڕوویان له به‌كارهێنانی ده‌رمانی گیایی كردووه.
سه‌عید شێخ ئیسماعیل (55 ساڵ)، كه نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌یه، ده‌ڵێت: "به‌ڕای من، هۆكاری سه‌ره‌كی بۆئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ئێستا له 70ساڵ زیاتر ناژی ئه‌وه‌یه، كه خوویان داوه‌ته به‌كارهێنانی ده‌رمانی كیمیایی، كه زیانێكی زۆری هه‌یه بۆ له‌ش، من بۆخۆم زۆر باوه‌ڕم به ده‌رمانی گیایی هه‌یه‌و به‌رده‌وام بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره‌و زۆر نه‌خۆشی دیكه‌ش به‌كاری ده‌هێنم‌و زۆر سوودیشم لێبینیوه."
د.عه‌بدولحه‌مید ئیبراهیم، كه پزیشكی هه‌ناوبووه‌و ئێستا كاری پزیشكی گیایی ده‌كات له شاری سلێمانی، باس له پیشه‌كه‌ی خۆی ده‌كات‌و ده‌ڵێت: "له خۆڕهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا، زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بڕوایان به ده‌رمانی گیایی نی‌یه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه سه‌بر‌و ته‌حه‌مولیان نییه‌و شتێكیان ده‌وێت كه كتوپڕ نه‌خۆشییه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ربكات، به‌ڵام ده‌رمانی گیایی ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی چاره‌سه‌ره‌كه كه‌مێك دواده‌كه‌وێت، هه‌ربۆیه خه‌ڵكی لێره ده‌رمانه گیاییه‌كان زیاتر بۆ ئه‌و نه‌خۆشیانه به‌كارده‌هێنن كه درێژخایه‌نن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خه‌ستی خوێنی هه‌یه‌و خڕۆكه سووره‌كانی زۆره، ئه‌وانه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ده‌رمانی گیایی به‌كارده‌هێنن."
د.عه‌بدولحه‌مید ئیبراهیم وتیشی: "ده‌رمانی گیایی له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌دا به‌كارناهێنرێت، كه هۆكاری نه‌خۆشییه‌كه‌یان به‌كتریایه، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ناكات، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌مێك چاره‌سه‌ره‌كه‌ی دواده‌كه‌وێت، چونكه ده‌رمانی گیایی هێزی به‌رگری له‌ش به‌هێزده‌كات تا به‌سه‌ر به‌كتریاكه‌دا زاڵ ببێت، به‌ڵام ده‌رمانی كیمیایی هه‌م به‌كتریاكه ده‌كوژێت‌و هه‌م خانه‌كانی ناو له‌ش، كه به خڕۆكه سپییه‌كان ناسراون‌و هۆكاری به‌رگرین له له‌شدا، واته وه‌كو كیمیابارانكردنێك وایه، كه هه‌م دوژمن‌و هه‌م هێزی خۆشت ده‌كوژێت، به‌ڵام ده‌رمانی گیایی خڕۆكه سپییه‌كان به‌هێزده‌كات تا به‌سه‌ر میكرۆبه‌كه‌دا سه‌ربكه‌ون، هه‌ربۆیه ئه‌م كاره‌ش كه‌مێك ده‌رهاویشته‌كانی دواده‌كه‌وێت."
ئه‌م دكتۆره ڕووه‌كییه وتیشی: "كێشه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌رمانی گیایی له‌ئێستادا له‌وه‌دایه، كه تۆ تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌تت نی‌یه، بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ده‌رمانی گیاییه‌وه چاره‌سه‌ری هه‌ندێك نه‌خۆشی ترسناكی وه‌كو سه‌ره‌تان بكه‌یت، چونكه ده‌بێت نه‌خۆش به‌رده‌وام له‌ژێر پشكنینی پزیشكدابێت‌و پشكنینی جۆراوجۆری بۆ بكرێت، به‌ڵام له‌ئێستادا چونكه هیچ تاقیگه‌یه‌ك نی‌یه، ده‌رمانی گیایی ناتوانێت چاره‌سه‌ری بكات."
هه‌روه‌ها وتیشی: "له‌ئێستادا زۆرێك له‌و ده‌رمانانه‌ی كه له‌ناو خه‌ڵكیدا به كیمیایی ناسراون ڕووه‌كین. بۆ نموونه، دیجۆكسین‌و شروبی ئیفی سیره‌پ، كه له ڕووه‌كێك دروستده‌كرێت له‌كوردستاندا هه‌یه‌و ده‌توانن دروستی بكه‌ن‌و چیدیكه ده‌رمانی كۆكه‌و ڕه‌بوو له ده‌ره‌وه نه‌هێننه ناوه‌وه، یاخود ڕیزه‌ر پین كه بۆ زه‌خت به‌كاردێت ته‌نها ڕووه‌كییه، یان ئیرگۆتامین بۆ شه‌قیقه كه هه‌ر ڕووه‌كییه، هه‌ندێكیشیان تێكه‌ڵه له كیمیایی‌و ڕووه‌كی."
به‌ڵام به‌ڕای د.عه‌بدولفه‌تاح هه‌ورامی، پسپۆڕی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ، به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانانه زیانی ته‌ندروستی هه‌یه، ئه‌و وتی: "له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌رچی ئه‌ساسی ده‌رمانی كیمیایی هه‌یه بۆخۆی له ده‌رمانی گیاییه‌وه وه‌رده‌گیرێت، له‌جیهانیشدا چه‌ندین سه‌نته‌ری تایبه‌ت به ده‌رمانی ڕووه‌كی هه‌یه‌و چاره‌سه‌ری زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كانی پێده‌كرێت، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه، كه ئه‌و ده‌رمانخانه گیاییانه‌ی كه له‌كوردستاندا هه‌ن له‌ژێر تاقیگه‌و به پێوه‌ری پێویست دروستنه‌كراون‌و خاوه‌نی ده‌رمانخانه‌كه بۆخۆی دروستیانده‌كات، كه ڕه‌نگه زیاد له‌پێویست جۆری ده‌رمانه‌كان دروستبكات، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زیانی ته‌ندروستی هه‌بێت، هه‌ربۆیه ئه‌و ده‌رمانه گیاییانه‌ی كه له‌كوردستاندا هه‌ن مه‌ترسیدارن."
به وته‌ی ئه‌م دكتۆره، یان ده‌بێت ئه‌و ده‌رمانخانانه دابخرێن، یاخود ده‌بێت چاودێری ورد له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كانیان هه‌بێت، "چونكه ناكرێت به پشتبه‌ستن به زیره‌كی‌و لێهاتوویی شه‌خسی، ژیان‌و سه‌لامه‌تی نه‌خۆشه‌كان بخرێته مه‌ترسییه‌وه."
به‌پێی وته‌ی ئه‌و دكتۆرانه‌ی ئێستا له‌كوردستاندا كارده‌كه‌ن، به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانانه مێژوویین‌و تاقیكراونه‌ته‌وه. بۆ نموونه، له‌كۆندا گوڵه به‌یبوون پاش ئه‌وه‌ی كوڵێندراوه‌و ڕه‌نگاوه‌كه‌ی بۆ ژانه‌سك به‌كارهاتووه، ڕیحانه كێویله، پاش كوڵاندنی دراوه به‌و كه‌سانه‌ی كه خوێنیان هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه، گوڵه زه‌رده، جگه‌له‌وه‌ی كه كراوه به حه‌ڵوا، وه‌ك چاش كوڵێندراوه‌و بۆ ژانه‌سك ده‌رخواردی منداڵی ساوا دراوه، خاشخاش، به وشكی كوڵێندراوه‌و له‌گه‌ڵ شه‌كردا تێكه‌ڵ كراوه‌و دراوه به‌و كه‌سانه‌ی تووشی كه‌م خه‌وی بوون، گوڵی (گاوزمان)، كه وه‌ك وه‌نه‌وشه وایه، له‌گه‌ڵ لیمۆی به‌سره كوڵێندراوه‌و ڕه‌نگاوه‌كه‌ی دراوه به‌و كه‌سانه‌ی كه ڕمڵ له‌گورچیله‌یاندا هه‌بووه، بنی ڕێواس، پاش وشكردنه‌وه‌ی، هاڕدراوه‌و له‌گه‌ڵ شه‌كردا تێكه‌ڵكراوه‌و ده‌رخواردی ئه‌و كه‌سانه دراوه كه تووشی برینی شێرپه‌نجه بوون، گه‌ڵای بی، كوتراوه‌و ئاوه‌كه‌ی دراوه به‌و كه‌سانه‌ی له‌رزو تایان هه‌بووه. هه‌روه‌ها گه‌ڵا گۆیز، له‌پاش وشكردنه‌وه‌ی، كوتراوه‌و به چاوه ده‌رخواردی ئه‌و كه‌سانه دراوه، كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌بووه‌و گه‌ڵای سینه‌مه‌كی، پاش كوڵاندنی بۆ ڕه‌وانه‌وه‌یی بێتاقه‌تی‌و سه‌رئێشه خواردراوه‌ته‌وه‌و تۆوی كه‌تان، پاش كووتانی، ده‌خرێته سه‌ر دوومه‌ڵ بۆ چاكبوونی، چه‌وی بادامی شیرین وه‌ك نوقڵ مژراوه بۆ ته‌نگه‌نه‌فه‌سی به‌كارهێنراوه، گه‌ڵای داربه‌ڕوو، به وشكی هاڕدراوه‌و بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كارهێنراوه كه خوێنی لوتیان به‌ربووه، گوڵه هێرۆ، كراوه به چایی‌و ده‌رخواردی ئه‌وانه دراوه كه شه‌و زۆر ده‌كۆكن، گیا وه‌ردێنه كوتراوه‌و له‌كاتی چاوئێشه‌دا خراوه‌ته سه‌ر چاو، مازووی شین‌و شه‌كر به‌یه‌كه‌وه هاڕدراوه بۆ وه‌ستاندنه‌وه‌ی سكچوون خوراوه‌ته‌وه، گه‌زۆ دراوه به‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی سورێژه‌بوون.
سه رجاوه مه كؤى كوردان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه