.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















دابونەریتی دێرین لە بناری قەندیل
لە گوندەكانی بناری قەندیلدا چەندین دابوونەریت بیر‌و باوەڕی دێرینی كوردەواری بەدیدەكرێت كە تائێستاش لای زۆر بەی دانیشتوانی ئەوناوچەیە پشتیان پئ دەبەسترێت بۆنمونە (( گوند نیشینانیقەندیل پێیان وایە كە كەشتنی 
حاجی لەق لەق وەك ئەوە وایە حاجییەك بكوژیت لەو بارەیەوە پیاوان و ژنانی بەساڵا چوو واباس دەكەن گوایە كاتی خۆی حاجی لەق لەقیش مرۆڤ بووە سەردانی ماڵی خودای كردووە بەڵام بەهۆی ئەوەی لەكاتی كرین و فرۆشتندا دانەوێڵە فێلی لە مشتەرییەكانی كردووە خوا ڵی توورە بووە و لەسەر شێوەی مرۆڤ لایبردووە
ئەوان بۆ بەیەك گەیشتنی دووكەس دابوونەریتی خۆیان هه یە بۆ بە ئاوات گەیشتن ی دوو دڵدار كچان و كورشنی گوند نشین لەبناری قەندیل چەندین ڕێگەی جیاواز دەگرنە بەر بۆ نمونە
دەگەڕن بەدوای پەیداكردنی پارچەیەك لە ئێسكی ئەژنۆ ی گورگ بۆ ئەوەی بیخەرنە گیرفانیانەوە دەڵن ئەمە چارەسەری دڵرەقە پیاوان دەكات دەبێتە هۆی ڕازی بوونیان بەو شوكردن و ژن هێنانە كە كوروو كچەكانیان بە خواستی خۆیان هه ڵیدەبژێرن
[color=white]ئەگەر ئەوەشیان دەست نەكەوت هه وڵدەدەن ئێسكی پەپوسلێمان پەیدابكەن چونكە پێیان وایە حەزرەتی سلسمان و بەڵقیس لەڕێگەی ئەو باڵندەیەوە بەیەك گەیشتوون
لەبارەی مارەوە چەندین لێكدانەوەی لەناو گوندنیشینانی سنوری بناری قەندیل هه یە لەوانە
نابَت ئەو مارانە بگوژرێت كە لەسەر مەزاری پیاو چاكان بەدیدەكرێت چونكە پێیان وایە ئەو مارانە پارێزگاری لە گۆرەكە دەكات لە هه ر جۆرە دەست درێژییەك بۆ هه ڵكەندو شێواندینیان
هه ر وەها دەڵن نابَت لە دوو ماری عاشقەو ماشقە تەنیا یەكیكیان بكوژیت دەبێت هه ر دووكیان پێكەوە لەناو ببرێت چونكە ئەكەر ئەگەر یەكێكیان بە زیندووی بمێنێتەوە ئەوا لەتۆڵەی كوشتنی خۆشەویستەكەی مێرگ بە مێرگ و شاخ بە شاخ و حەوت مەملەكەت بەدوای مرۆڤە بكوژەكە دەگەرێت تاكوو دەیبینیتەوەو تۆڵەی خۆی دەكاتەوە یەك لەو گرفتانەی كە ژنان دڵتەنگ دەكات منداَڵ نەبوونە ـ هه زاران ژن بەهۆی ئەوەی كە منداڵیان نەبووە هاوسەرەكانیان ژنی دیكەیان خواستوە یاخود تەڵاق دراون نەك هه ر ئەمە بەڵكو زۆر جار ژنەكە لەبەرئەوەی تەڵاقدراوە كەمنداڵی كچی دەبێت و كوڕی نابێت هه ر كاتێك نانی لادێكانی قەندیل گرفتێكی لەو جۆرەیان بێتە پێش [/color]
هانا بۆ چەندین رێگەدەبەن پێیان وایە گرتنە بەری لەو جۆرە رێگایانە هۆكارە بۆ ڕزگار بوون لە نەزۆكی بەرلە هه موشتێك دەچنە زیارەتی ئەو گۆرو مەزارانەی شێخ و پیاو چاكان لەنێو كۆمەڵدا بەشیفا بەخشی ئەو دەردە ناسراون لەسەر گۆرەكان دەگرین و دەپارێنەوە لە یەزدان رەحمیان پێبكات زۆر جاریش هه ر بۆ ئەو مەبەستە خێر‌و خێرات و قوربانی لەسەر گۆڕەكە دەكرێت
گوند نیشینانی قەندیل بە چاوی ڕێزەوە دەڕواننە ماندوو بوونی گوێدرێژ لەوباوڕەدان هه ر كەسَك گو‌ێدرێژێك بكوێت لە ماوەیەكی نیزیكدا تووشی كارەساتێكی گەورە دەبێت
لەكاتی ژن گواستنەوە یەكێك لە كەس و كاری بووك پارچە پێستێكی ئاژەڵ لەبەر پێی بوكە خان ڕادەخات گوایە بە ئەنجامدانی ئەمكارە پێ و قەدەمی بەخێر دەبێت
گەر كەسَك نیازی سەفەری هه بێت كەسێكی تر لەلایەوە جارێك بپژمێت ئەوا سەفەرەكە هه ڵدەوەشێنێتەوە چونكە پێیان وایە ئەمە ئاگاداركردنەوەیكی خوداییە لەوەی سەفەرەكە دەرئەنجامێكی خراپی دەبێت
لە هه ندێك لە گوندی بناری قەندیل مندڵێك كە تاوە هاتوەتە دنیاوە نابێت تاسئ مانگ بشۆردرێت ئەگینا تەمەنی كورت دەبێت
هه ندیك لەژنانی دێهاتین لەژەمی نیوەرۆی یەك شەمەوە سێشەمەی هه ر هه فتەیەك چێشت لێنانێن چونكە پێیان وایە لەوڕۆەدا بەدبەختی و ماڵوێرانی بەدوادا دێت
ئامادەكردنی ناسكە
تایبەت بە كوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستت خۆش بێت ناسکه خان بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته
ته‌مه‌ن درێژ بی تو ئاسوده و به‌رده‌وام بیت
به‌راستی ئه‌م داب و نه‌ریتانه زۆر سه‌یرن ره‌نگه له زۆر جێگه باس له هه‌ندێک داب و نه‌ریت بکرێت که هیچ بایه‌خێکی ئه‌وتۆیان نیه به‌لام خه‌لکه‌که به هۆی ئه‌وه‌ی که وه‌ک داب و نه‌ریت بۆیان به‌جێماوه په‌یره‌وی ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش وایکردووه که به‌رده‌وام له دۆخێکی وا بن که هیچ کات نه‌توانن بێ ئه‌م داب و نه‌ریته بێ بنه‌مایانه هه‌نگاو بنێن له ژیان
دووباره ده‌ستت خۆش بێت ئه‌زیزم ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









دەستی تۆش خۆشبێت كاك سیروانی زۆر بەریز
زۆر سوپاس بۆ پەیامە جوانەكەت مەمنونم
خوای گەورە پشتیوانت بیت شاد‌و كامەران بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بەریزم دەستی تۆش خۆشبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خوش ناسكه خان
بابةتيكى زور جوان و سةرنج راكيشه
دابونةريت بةشى خوى له هةموو شوينيكدا هةيه وه بةشيكه له زيانى هةموومان
بةلام زور و كةم كةوتووه وه هةنديك دابونةريت هةتا هةتايه دةمينيتةوه
دووباره دةست خوش
زور سوباس

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ پەیامە جوانەكەت هاورئ بەریزەكەم
دەستی تۆش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆشبێت ناسکه خان بابه‌تێکی جوانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه