.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






(ئاكانیوز)- ئەمڕۆ پێنجشەم ئەنجوومەنی پارێزگەی نەجەف بڕیاری دا بڕی ملیارێك و نیو دیناری عێراقی تەرخان بكرێ بۆ هاوكاریكردنی یانە وەرزشییەكانی پارێزگاكە و لە ناویشیاندا یانەی نەجەف پشكی گەورەی ئەو هاوكارییانەی بەركەوت.
محەمەد خزاعی گۆتیاری ئەنجوومەنی پارێزگەی نەجەف بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، لێژنەی وەرزش و لاوانی ئەنجوومەنی پارێزگەی نەجەف ئەو بڕە پارەیەی بەگوێرەی دەستكەوتی یانەكان دابەش كردووە، كە 500 ملیۆن دیناری بۆ چالاكییە وەرزشییەكانی یانەی نەجەف تەرخان كرد و 500 ملیۆن دیناریشی بۆ نۆژەنكردنەوەی یاریگەی یانەكە دیاری كرد، هەروەها 200 ملیۆنی بۆ یانەی كوفە و 50 ملیۆنیش بۆ یانەكانی تر تەرخان كرد.
زیاتر گوتی، لێژنەی وەرزش و لاوان بڕی 25 ملیۆن دیناری دیاری كرد بۆ نوێنەرایەتییەكانی لێژنەی ئۆڵەمپی عێراق و 25 ملیۆنی تریشی بۆ یەكەتییەكان و 50 ملیۆنیشی بۆ ئەندامەكان بڕیوەتەوە.
خەزاعی گوتی، ئەنجوومەنەكە بڕی 300 ملیۆن دیناری بودجەی پرۆژەی نەجەفی 2012ی بۆ هاوكاری وەرزشی پارێزگاكە تەرخان كردووە، كە 200 ملیۆن دیناری بۆ دروستكردنی یاریگەی وەرزشییەكانی لە شارۆكەكانی دەوروبەری، هەروەها 100 ملیۆن دیناریش بۆ هاوكاریكردنی یانە و دامەزراوە نوێیەكانی پارێزگاكەیە.

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
