.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






لە بازار و لە دەرمانگە لاكۆڵانەكاندا، گەلێ جۆری جیاوازی دەرمان دەفرۆشرێت كە گوایە "100% سروشتین و لە گژ و گیای میللی دروستكراون" و بە شێوەی حەب و چا و هاڕاوە بێ ئاگاداری پزیشك دەدرێنە ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێ بێ خۆماندوكردن و دوركەوتنەوە لە زۆرخۆری لاواز ببن.
بەڵام نابێ هێندە خۆشباوەڕ بیت و هەرچی لەسەر قوتوی ئەو دەرمانانە نوسرابو بڕوای پێبكەی. یەكێك لەو دەرمانە چینییانە بریتییە لە Que She كە لەسەری نوسراوە "تەواو سروشتییە و تەنها لە گیا كلاسیكییە میلییەكانی چین بەرهەم هێنراوە و لەڕێگەی كەمكردنەوەی ئارەزوی خواردن و هاندانی سوتاندنی وزەوە لاوازتان دەكات " . بەڵام كاتێك دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمریكی ئەم دەرمانەی لە تاقیگەدا تاقیكردەوە بۆی دەركەوت ئەوەی لەسەری نوسراوە هەڵخەڵەتێنەرە و ئەگەرچی لە شێوەشدا وادیارە، ئەم دەرمانە گەلێ ماددەی زیانمەندی تێدایە، وەك: fenfluramine كە ماددەیەكی وروژێنەرە و دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە زمانەكانی دڵ و 13 ساڵە لە ئەمریكادا قەدەغە كراوە. هەروەها propranolol كە كار لە دڵ دەكات و بۆ توشبوانی ڕەبوش زیانمەندە. هەروەها ماددەی sibutramine ی تێدابو، كە بەڵێ كێش دادەبەزێنێ بەڵام ئەگەری ڕودانی جەڵتەی دڵ و دەماخ زیاد دەكات بە تایبەتی لەوانەی ناتەواویی دڵیان هەیە. لەو دەرمانە بەناو سروشتییەدا هەروەها ماددەی وروژێنەری ephedrine هەبو. ئەم ماددانە جگە لەو زیانانەی ئاماژەمان پێكردن، كارلێك لەگەڵ هەر دەرمانێكی پزیشكی تر دەكەن كە ئەو كەسە بەكاری دەهێنێت.
بۆیە دەزگا ئەمریكییەكە داوای لە هاوڵاتییان كرد بێ ئاگاداریی دكتۆر و بێئەوەی لە تاقیكردنەوەی موختەبەریدا پێكهاتەكانی یەكلا ببێتەوە، لەخۆوە ئەو دەرمانانە نەكڕن كە لێیان نوسراوە سروشتین و تەنها گژوگیان.
ڕێگەی ڕاستەقینە و زانستیی دابەزاندنی كێش بریتییە لە وەرزشی ڕۆژانە و كەمكردنەوەی كالۆری لە خواردندا و زیادكردنی ڕەگەزە خۆراكییە پێویستەكان.
سه رچاوه' سایت: تندروستی هاوچه رخ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن slemane (2011-07-01 14:34:42)
لهسهر هێڵ نییه








دةست خوش
لةراستييا ئيستا خةلك زور خويان داوةته كزوكياى سروشتى
بةلام ئةوةش زيانى زوره كه بةبى ئاكادارى بزيشك بةكاربهينريت

لهسهر هێڵ نییه