.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئةمةش بة كوردي
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ
وه‌كو تۆ یارییه‌كه‌ی نه‌زانی ته‌نها هه‌ر تۆ
به‌رگه‌ی گه‌مژه‌یی منی گرت
ماوه‌ی ده ساڵ
له‌سه‌ر شێتیم ئارامی گرت هه‌روه‌كو تۆ
...نینۆكه‌كانی بۆیه كردم و
ده‌فته‌ره‌كانی رێكخستم
بردمیه باخچه‌ی مناڵان
ته‌نها هه‌ر تۆ
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ
منی نه‌چواند به‌تابڵۆیه‌كی زه‌یتی
له‌بیرو هه‌ڵس و كه‌وتا ته‌نها هه‌ر تۆ
له ژیر‌و شێتی‌دا ته‌نها هه‌ر تۆ
له بێزار بوونی خێرا و
هۆگر بوونی خێرا
ته‌نها هه‌ر تۆ
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ
بایه‌خی منی نه‌بردوه‌و
نیوئه‌وه‌نه‌ی تۆ
داگیری نه‌كردووم وه‌كو تۆ و
رزگاری نه‌كردووم وه‌كو تۆ
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ
وه‌كو مناڵێكی دوو مانگان ره‌فتاری له‌گه‌ڵ نه‌كردووم
ته‌نها هه‌ر تۆ
شیری چۆله‌كه و
گوڵ و دیاری پێنه‌داوم
ته‌نها هه‌ر تۆ
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ
وه‌كو ده‌ریا به‌خشنده نه‌بووه له‌گه‌لم
یا وه‌كو تۆ شیعر باڵا
وه‌كو تۆ نازی نه‌كێشاوم و
وه‌كو تۆ به‌د خووی نه‌كردووم
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ
وای له مناڵم نه‌كردووه
بگاته په‌نجا ته‌نها هه‌ر تۆ
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ
ده‌توانێ بڵێ كه ژنه... ته‌نها هه‌ر تۆ
له‌ناوكیدا
چه‌قی ئه‌م گه‌ردوونه هه‌یه
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ
دره‌خت له‌كاتی ڕۆشتندا دوا ناكه‌وێت
ته‌نها هه‌ر تۆ
كۆتر له ئاوی له‌شی به‌فرینی ناخواته‌وه
ته‌نها هه‌ر تۆ
مه‌ڕ له گیایی هاوینی بنباڵی ناخوا
ته‌نها هه‌ر تۆ
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ
چیرۆكی قینایه‌تی له دوو ووشه‌دا كورت نه‌كردۆته‌وه و
پیاوه‌تیمی له خۆم هان نه‌داوه
ته‌نها هه‌ر تۆ
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ
زمان له‌لای راستی مه‌مكی نه‌وه‌ستاوه
ته‌نها هه‌ر تۆ
شۆرش له بناره‌كانی مه‌مكی چه‌پی هه‌لنه‌ساوه
ته‌نها هه‌ر تۆ
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ
یاساكانی دنیای نه‌گۆریوه
ته‌نها هه‌ر تۆ
نه‌گۆریوه نه‌خشه‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رام
ته‌نها هه‌ر تۆ
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ
له‌ساته‌كانی عشق ڕامناماڵێ وه‌ك بومه‌له‌رزه و
نامسوتێنێ .......نوقمم ناكا
دامناگیرسێنێ و ......نامكوژێنێته‌وه
وه‌ك هیلال دوو له‌تم ناكا
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ
ده‌رونم بۆ درێژترین ماوه داگیر ناكا و
جوانترین داگیركردن
تیای ناچێنێ
گوڵی دیمه‌شقی و
نه‌عناو پرته‌قاڵ
ته‌نها هه‌ر تۆ
ئه‌ی ئه‌و ژنه‌ی
پرسیاره‌كانم له ژێر قژیدا جێده‌هێلم و
هه‌رگیز وه‌لامی پرسیارێكمی نه‌داوه‌ته‌وه
ئه‌ی ئه‌و ژنه‌ی كه هه‌موو زه‌مه‌نه‌كانه
به‌ڵام به مێشك ده‌ستی لێده‌درێ و ناوترێ
ئه‌ی چاوی ده‌ریایی و
ده‌ست مۆمی
وا ئاماده قه‌شه‌نگ
ئه‌ی سپی وه‌ك زیو
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ
له‌سه‌ر چێوه‌ی كه‌مه‌ری سه‌رده‌مه‌كان كۆنابنه‌وه
هه‌زار هه‌زار ئه‌ستێره ناسورێنه‌وه
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ جگه له تۆ خۆشه‌ویستم
له‌سه‌ر ده‌ستی گه‌وره نه‌بووه یه‌كه‌مین كوڕ
و دواین كوڕی
ئه‌ی ناسك و ڕوون
و دادپه‌روه‌رو جوان
ئه‌ی خۆشی و شۆخ
و هه‌میشه منال
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ
وه‌ك تۆ له‌حوكمی خه‌ڵكی ئه‌شكه‌وت رزگاری نه‌بوو ....ته‌نها هه‌ر تۆ
بته‌كانی نه‌شكاندن و
وه‌همه‌كانی په‌رت نه‌كردن
ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكی ئه‌شكه‌وتی نه‌رووخاند ...ته‌نها هه‌ر تۆ
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ
به‌سنگی پێشوازی خه‌نجه‌ره‌كانی خێڵ نه‌كرد
خۆشه‌ویستی منی
به‌پوخته‌ی چاكه نه‌زانی
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ
رێك نه‌هاتووه وه‌ك ئه‌وه‌ی چاوه‌رێم كردوه‌و
درێژی قژی درێژتر نه‌بووه له‌وه‌ی من ویستومه و خه‌وم پێوه دیوه
شێوه‌ی مه‌مكی
رێك ئه‌وه نه‌بووه كه‌من بۆم كێشاوه
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ
له‌چڕه دووكه‌ڵدا نایه‌ته ده‌ره‌وه بۆم كاتێ كه جگه‌ره‌م ده‌كێشا
وه‌كو كۆترێكی سپی له‌بیرما نافڕێ..كاتێ كه بیرم ده‌كرده‌وه
ئه‌ی ئه‌و ژنه‌ی كه چه‌ندین كتێب له‌باره‌وه نوسراوه
به‌ڵام ئه‌و سه‌ره‌رای هه‌موو شیعرم
جوانترین ماوه‌ته‌وه له گشت ئه‌وه‌ی نوسراوه
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ
خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ نه‌كردووم به‌وپه‌ری شارستانیه‌وه
له‌ناو تۆزی جیهانی سێهه‌مدا ده‌رینه‌هێناوم
ته‌نها هه‌ر تۆ
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ
به‌ر له تۆ گرێكانمی نه‌كردۆته‌وه و
له‌شمی رانه‌هێناوه
و وه‌كو گیتار نه‌یدواندووه
شایاتی ئه‌ده‌م كه هیچ ژنێ
نه‌یتوانیوه ئه‌وین بگه‌یه‌نێته ئاستی نوێژ
ته‌نها هه‌ر تۆ
نزار قبانی
وةركيراني/ژيليا ساهر
ئامادةكردني/تيمؤ
هيوادارم بة دلتان بيت
بةس تكاية تكاية كؤبي مةكةن سوباستان ئةكةم
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن temo (2011-07-05 12:55:33)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دةست خوش
واتاكةى زووووووووووور جوانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








supas xwshka jwanakam
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ستت خۆش بێت کاك تیمۆ وه‌له‌و من به‌حساب له‌عه‌ره‌بی تێ ناگه‌م به‌لام ئه‌م گۆرانیه باسی گومان ئه‌کات ئه‌و وه‌رگێرانه گه‌ر هه‌له نه‌بم ئه‌وه هی گۆرانی آشهد آن مرآة آدخلنی لعبة إلا آنت ده‌ستت خۆش بێت و به‌هیوای بابه‌تی زیاتر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








zor zor supas hawre gian bo agadar krdnawakat bbwra mn hala bwm goraniakam ba hala dana bww
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش گۆرانیه‌کی خۆشه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








zor supas
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ئاساییه هه‌موو هه‌له ئه‌که‌ین ده‌ستت خۆش بێت ئه‌مه‌ی خۆشتریشه
.سوپاس بۆ تۆش سه‌رکه‌وتوبیت.....
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه