.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









له رۆژێكى ئارام، رۆشن، شیرین و دڵگیر و خۆراوى فریشته‌یه‌ك به نهێنی له به‌هه‌شتدا هاته خواره‌وه و پێی خسته ئه‌م دنیا كۆنه‌وه. به ده‌شت و دار‌و دارستانه‌كان و شار‌و لادێ یه‌كاندا گه‌ڕا. كاتێك كه خۆر له حاڵه‌تى هاتنه خواره‌وه‌دا بوو و فریشته‌كه باڵه‌كانى كرده‌وه‌و وتى: ئێستا كه بینینى من له زه‌ویدا كۆتاى هات، ده‌بێ بگه‌ڕێمه‌وه بۆ دنیاى رۆشن به‌لام پێش ئه‌وه‌ى بڕۆم ده‌بێ چه‌ند یادگارییه‌ك له گه‌ڵ خۆم به‌رم. فریشته‌كه ته‌ماشاى باخێكى جوانى پڕ گوڵى كرد و وتى: چه‌ند گوڵى جوان و بۆن خۆش له زه‌ویدا بوونى هه‌یه! جوانترین گوڵه‌كانى ناو باخه‌كه‌ى چنى و كردی به چه‌پكێك گوڵ و له گه‌ڵ خۆى و تى: من شتێكى جوانتر و بۆن خۆشترم له‌م گوڵانه له‌سه‌ر زه‌وى نه‌دیتوه، ئه‌م گولانه له‌گه‌ڵ خۆم بۆ به‌هه‌شت ده‌به‌م. به‌لام تۆزێ زیاتر ته‌ماشاى كرد منداڵێكى به چاوێكى رۆشن و روومه‌تى جوان و خرپنه‌وه بینى كه پێ ده‌كه‌نى ته‌ماشاى دایكى ده‌كرد. فریشته‌كه له‌گه‌ڵ خۆى وتى: ئاه! پێكه‌نینى ئه‌م منداڵه له‌م ده‌سته گوڵه جوانتره من ئه‌و له گه‌ڵ خۆم ده‌به‌م. پاشان فریشته‌كه ته‌نیشتى لانكه‌كه‌ى ته‌ماشا كرد كه مهره‌بانییه‌كى دایكى لێ یه كه وه‌ك ئاوى رووبارێك روونه و رووبه منداڵه ده‌دات. فریشته‌كه له گه‌ڵ خۆى وتى: مهره‌بانی دایك جوانترین شته‌كه من تا ئێستا له‌سه‌ر رووى زه‌وى دیتبێتم من ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆم ده‌به‌م بۆ به‌هه‌شت(مه‌به‌ستى مهره‌بانییه‌كه‌ى دایكه ده‌یبا بۆ به‌هشت). له گه‌ڵ سێ شتى به قیمه‌ت و گران، فریشته‌كه دای له شه‌قه‌ى باڵ و رووى كرده ده‌روازه مروارییه‌كانى كه وه‌ك به‌هه‌شت وابوو. له ده‌ره‌وه‌ى به‌هه‌شت له به‌رده‌م ده‌رگاكان دابه‌زى و به خۆى وت: پێش ئه‌وه‌ى بچمه به‌هه‌شت یادگارییه‌كان ببینم. ته‌ماشاییه‌كى گوڵه‌كانى كرد، سیس ببون! ته‌ماشاییه‌كى پێكه‌نینی منداڵه‌كه‌ى كرد، ئه‌ویش نه‌مابوو! ته‌نها یه‌ك دانه مابوو..ته‌ماشاى مهره‌بانى دایكى كرد. مهره‌بانى دایك هێشتا له‌وێ مابوو به هه‌موو جوانیه‌كانییه‌وه. فریشته‌كه گوڵه‌كان و پێكه‌نینى و بزه‌ى منداڵه‌كه كه نه‌مابوو فڕێ دایه سووچێكه‌وه و به‌ره‌و لاى ده‌روازه‌كانى به‌هه‌شت باڵى گرت و فڕی. هه‌موو به‌هشتییه‌كانى كۆ كرده‌وه‌و وتى: من شتێكم له زه‌وى ده‌ستكه‌وتووه كه جوانییه‌كى بێ وێنه‌ى له ته‌واوى رێگاكه‌دا(به درێژاى رێگاكه) تا گه‌یشتن به به‌هشت پاراستى و ئه‌ویش مهره‌بانی دایكێكه
سه‌رچاوه فه‌یسبووک
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن roshna (2011-07-09 20:01:04)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ده سته كانت خوش بيت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








zor swpas kak nabaz
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دةست خؤش رؤشنا كيان
جيروكيكى زؤر جوانه
سةركةوتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاست ئه‌که‌م هولیا گیان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
