.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









بسم الله الرحمن الرحیم
با نوێژەکانت پچر پچر نەبن و خۆت لەتوڕەیی خودا بپارێزە
نوێژ گەورەترین فەرمانى خودایە کۆلەکەى ئاینى پاکى ئیسلامە خاوەن بیرو باوەرى پاک بێزارى دەرنابرێت بەرامبەر بەو نوسینانەى کە باسى نوێژیان گرتۆتە ئەستۆ . نوێژ یەکێکە لە خۆراکە ڕۆحیەکان کە مرۆڤ ئاسوودە ئەکات، پەیوەندی وەندی مرۆڤە لەگەڵ زاتی خوا، لەبەر گرنگی نوێژە کە خوای باڵادەست کردوویەتی بە پایەی هەرە گەورەی ئیسلام، بەلام زۆرمان هەڵە ئەکەین وگوێی پێنادەین و ماوەماوە ئەیکەین، و نوێژەکانمان پچڕ پچر ئەبن، زۆر کەس هەیە هەفتەیێ نوێژ ئەکا تا مانگێک دوومانگ یان زیاتر وازی لێ دەهێنێ، یان ماوە ماوە نوێژەکانی ئەکات و بەردەوام نابێت، ئەمەش کێشە لە ئیمانی دایە، لەوانەیە زۆرکەس بڵێ حەز ناکەم وابم بەس خەتای خۆم نیە و ئاوام لێدێت، وا پشت بەخوا چەند شتێک باس ئەکەین تاکو ئەو کەسانەی بەم شێوەن إن شآءالله بتوانن بەسەر خۆیان زاڵبن و بەردەوام بن لە نوێژەکانیان بۆ هەتا هەتا.
سەرەتا تۆ کەپرێک بهێنە بەرچاوی خۆت، بهێنە بەرچاوت کە تۆ کەپرێکی زۆر گەورەت هەیە هەموو ئەوکەپرەیە لەسەر پێنج کۆڵەکە دات مەزراندووە، دیارە بوونی کەپرێکی گەروە پێویستی بە کۆڵەکەی قاییم هەیە، ئەگەر یەکێک لەو کۆڵەکانە ڕووخا ئەوا کەپرەکەت زەرەرێکی زۆری بەر ئەکەوێ، وە هۆی ڕووخانی ئەو کۆڵەکە بێهێزی کۆڵەکەکە بووە، خۆ ئەگەر بەشێوەیەکی باش دات بمەزراندبایە نە کۆڵەکەکە هیچی لێدەهات نە کەپرەکەشت تێک ئەچوو نە خۆشت زەرەر مەند نەئەبووی، بەهەمان شێووەیە کەپرەکە ئیسلامتە و پێنج کۆڵەکەکەش " شآیەتوومان و نوێژ کردن و زەکات دان و ڕۆژوو گرتن و حەجی ماڵی خودا"نە، ئەو کۆڵەکەیەی کە ڕووخا نوێژەکانتە، ئەوەیشی زەرەر مەند ئەبێت هەرخۆتی، ئاگاداربە گەر کەپرەکەت زوو چاک نەکەیەوە مەترسی ڕووخانی ئەبێت لەسەر کۆڵەکانی تریش.
خواى گەورە دەفەرمێ لە قورئانى پیرۆزدا ( ان الصلاة كانت على المؤمنين كتابا موقوتا ) واتە:"نوێژ لەسەر موسوڵمانان فەرزێکە بەستراوە بەکاتى تایبەتیەوە بە جێهێنانى پێویستیەکى تایبەتى موسوڵمانانە".
وە کۆتا گوفتارى پێغەمبەر (ص) لەگەڵ یاوەرەکانیدا ئەوەبوو فەرمانى پێدان بۆ پاراستنى نوێژ فەرموویەتى الصلاة _الصلاة هەر لەبەر رێزى نوێژ پێشەواى ئیسلام فەرمان ئەدات بەدایک وە باوک وە لێپرسراوانى مناڵ بۆ فێرکردنیان بە نوێژ لەتەمەنى ٧ سالیەوە وە ئەگەر نەیان کرد سەرزەنشتیان بکەن لەدواى ١٠ سالیەوە.
ئینجا ئەوەی لێرەدا یەکێکە لە زۆرگرنگەکان کردنی هەندێ شتە و دوورکەوتنەوەی هەندێ شتە تاکو بەردەوامی تاهەتامان هەبێت لەسەر نوێژەکانمان..
یەکەمیان قورئان: چونکە قورئانی پیرۆز پارێزەرە بۆ موسڵمان ئەمەش بەخششێکی خوایە بۆمان، بۆیە هەردەم هەوڵدە قورئان و گوێگرتن و خوێندنەوەی قورئانت لەیاد نەچێت، چونکە خوای گەورە پارێزگاری زیاترت ئەکات لە شەیطانی دورخراو لە میهری خوا.
دووەمیان هاوڕێ: چونکە بوونی هاوڕیی باش و هاوڕێی خراپ زۆر کاریگەرە لەسەر موسڵمان، نموونەمان زۆرە لەسەر ئەوموسڵمانانەی کە بەهۆی هاوڕێی خراپەوە دوورکەوتوونەتەوە لە حەق و لە نوێژەکانیان و چاکەکاری، وە نموونەشمان زۆرە لەسەر ئەوکەسانەی کە بەهۆی هاوڕێی باشەوە خوا ڕێنموویی کردوون و توانیویەتی پارێزگاری لە ئایینی خۆی بکات، تەنها ئەوەندەت لەیاد بی کەست خۆش نەوێ لەبەر خوانەبێ، وە ڕقیشت لەکەس نەبێتەوە لەبەر خوا نەبێ، گەر وابوویت دڵنیابە کەلێنێکی زۆر زۆر گەورەت لە شەیطان داخستووە تا بێت و بەرەنگارت ببێتەوە.
سێیەم یادی خوا؛ چونکە بەیادی خوا دڵەکان هێمن ئەبن و ئارام ئەگرن، هۆیەکەشی ڕۆحی مرۆڤە کە کاتێک مرۆڤ لەخواوە نزیک ئەبێت دڵی ئاسوودە و بەختەوەر ئەبێت، یەکێکی ترە لە بەهێزبوونی باوەڕی مرۆڤ چونکە هۆیەکی ترە بۆ پەیوەندی پتەو لەگەڵ خوای باڵادەست.
چوارەم کردنی نوێژەکان بەکۆمەڵ: "ئەمە زیاتر بۆ ڕەگەزی نێرە" چونکە چێژیکی تایبەتی تری هەیە کاتێک مرۆڤ نوێژ بەکۆمەڵ ئەکات، ئەمە جگە لەوەی کە پاداشتەکەیشی زیاترە.
پێنجەم واتاکان: هەموو ئەوانەی باسمان کردن مەرجێکی گەورەیان واتای ئەو خاڵانەیە کە باسمان کردن، تێگەشتن لەوشتانە وا ئەکات موسڵمان چێژێکی تایبەت وەرگرێ، هەر ئەوەیشە کە ئەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ تامی شیرینی ئیمان بکات.
شەشەم خوێندنەوەی بابەتی ئایینی: چونکە زانیاری بەدەست هێنان لەسەر ئایین و لەسەر بابەتەکانی پەرستشەکان و مردن و ڕۆژی دوایی و بەهەشت و دۆزەخ، بەهێزکردنی باوەڕ و ئیمانی مرۆڤی لەدواوە ئەبێت، وە لەگەڵ دەستپێکردنی هەموو خاڵەکان کە باسمان کردن، بڵێ "توکلت علی الله و أعوذ بالله من الشیطان الرجیم".
بێگومان نوێژ ئارامکەرى دڵ و دەروونە وە خواى گەورە لە قورئاندا لە سورەتى البقرەدا فەرموویەتى ( واستعينوا بالصبر والصلوة وانها لكبيرة الا على الخشعين ) واتە:" پەنا ببەنە بەر ئارامگرتن وە نوێژ بیگومان ئەرکێکى گەورەو گرانە مەگەر لاى لەخواترسان نەبێت".
وە لەیادت بێت نەکردنی نوێژ تاوانێکی زۆر گەورەیە، هەرکەسێک نوێژەکانی تەواو نەبن تاوانبار ئەبێت بەڕێژەیەکی زۆر، سەیرکە خوای گەورە چی ئەفەرمووێ: "فویل للمصلین. اللذین هم عن صلاتهم ساهون". واتە: جا هاوار و واوەیلا بۆ نوێژ گەرانێک... ئەوانەی گوێ نادەن بە نوێژەکانیان و کارکردی نیە لەسەریان و دڵی نادنێ و لێی غافڵن.
لەم دوو ئایەتە پیرۆزەوە کەسانێک واوەیلایان بۆکراوە لەلای خودای باڵادەستەوە یەکێک لەوا ئەوانەن کە غافڵن لە نوێژەکانیان، واتە ئەیکەن بەس پچر پچر.
جا بۆیە ئەوخاڵانەی سەرەوە کە باسکران پشت بەخوا هەوڵی بۆبدە تاکو لەو کەسانەبیت کە خوای گەورە لە سوڕەتی "المؤمنین"دا باسیانی کردووە و بەسەرفراز و سەرکەوتوو ناویانی بردووە.
بەسە بۆ مرۆڤ خوا خۆشی بوێت، لەهەمان کاتدا شوومە بۆی بکەوێتە بەر توڕەیی خودا.
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته...
نووسینی: موسلیم چۆمانی + ئەستێرە
تایبەت بە کوردژین
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن ^Astera^ (2011-08-07 18:55:16)

لهسهر هێڵ نییه








دةستةكانت خوش خودا باداشتت بداتةوة

لهسهر هێڵ نییه








سەرەتا ئەمەوێت زۆر سوپاسى کاکە موسلیم بکەم دەستى خۆشبێت بۆ نووسینى ئەم بابەتە لەگەل مندا رێزو خۆشەویستیم بۆ براکەم کاکە موسلیم وە هیوادارم سودى هەبێت بۆ هەمووان
زۆر سوپاس هاورێى بەرێز دیمە گیان دەستى تۆش خۆشبێت مەمنوونم هەربژیت خۆا پاداشتى تۆش باتەوە انشاءالله
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن ^Astera^ (2011-08-07 19:02:39)
لهسهر هێڵ نییه








dastakant xosh bi sarkautu bi taman drezh bi xwa la gwna7t xosh bi
لهسهر هێڵ نییه

دەستەکانتان خۆشبێت و ماندوونەبن خاڵەکان زۆرجوان ئاماژەی پێدراوە و زۆۆر جوان بابەتەکەتان ئامادەکردوە ماندوو بوونی پێوە دیارە و بەردەوامیتان بەئاوات دەخوازم دوابابەتتان نابێت پەنا بەخوای گەورە خوا پاداشتتان بداتەوە و بیخاتە بەر جەزای قیامەتتان ،، ھەربژین و بمێنن بۆمان

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
لهسهر هێڵ نییه







ده سته كانتان خوش بيت هاوريى خوشه ويسته كانم
ده ستى ئه ستيره خان و كاكه مسلم يش خوش بيت
خودا باداشتى خيرى هه ردوكتان باته وه به رده وام بن
له سه ركاره جوانه كانتان
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن Nabaz Garmiany (2011-08-07 20:15:00)
لهسهر هێڵ نییه





خوا پاداشتی بهخێرتان بداتهوه كاكه موسلیم گیان برای ئهزیزم لهگهڵ ئهستێرهخانی خوشكی بهڕێزم.
ماشاء الله زۆر بهوردی باسی نویژتان كردووه.منیش بابهتێكم لهسهرنویژ ئامادهیه ان شاء الله بهوردی دووباره ئهیخوینمهوهو دای ئهڕیژم.دڵنیام تهواوكهری ئهم بابهته نهخشینهیه.ان شاء الله ئهبێته تویشووی گۆر و دونیای داهاتوو

لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس هاورێى بەرێز nuna_gyan دەستى تۆش خۆشبێت هەربژیت خوا لە گوناهى هەموومان خۆشبێت انشاءالله
زۆر سوپاس هاورێى بەرێز :: سەنگین :: گیان هەربژیت خۆشحالبووم بە پەیامەکەت مەمنوونم خوا پاداشتى بەرێزیشت باتەوە انشاءالله
زۆر سوپاس کاکە Nabaz Garmiany دەستى تۆش خۆشبێت خوا پاداشتى بەرێزیشت باتەوە انشاءالله سەرکەوتوبیت
زۆر سوپاس کاکە HALWEST.ZADA دەستخۆشیم بۆ تۆى بەرێز مەمنوونم انشاۆالله بابەتەکەى بەرێزیشت ئەبینین سەرکەوتوبیت منیش هیوام وایە انشاء الله ئهبێته تویشووی گۆر و دونیای داهاتوو .
لهسهر هێڵ نییه








دةستةكانتان خؤش بيت ئةستيره خان, كاك موسليم بؤ نووسينى ئوم بابةته جوانه
خواى كةوره باداشتى خيرتان باتةوه
سةركةوتوو و تةمةن دريز بن انشاء الله

لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس هاورێى بەرێز hulya گیان هەربژیت خۆشحالبووم بە پەیامەکەت مەمنوونم خوا پاداشتى بەرێزیشت باتەوە انشاءالله هەربژیت گیان
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
