.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









مـــــارهكــــه
له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر موسادا ( علیه السلام )
( 1 ) له‌كێوی گور دا :
مو‌سا ( سلاَوی خوای لێبێت ) ده‌ساڵی به‌سه‌ربرد له‌شوانی كردن بۆ مه‌ڕی پیاوێكی پیری صالح له ( مدین) …
پاشان خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد و ڕۆیشتن به‌شه‌و به‌نیازی گه‌یشتن بهمیصر ، شه‌وێكی زستانی ساردبوو ، مو‌سا ڕێگه‌ی لێتێك چوو ، پاشان ئاگرێكی بینی به‌خێزانه‌كه‌ی ووت :
ــــ لێره بمێننه‌وه ، من ده‌ڕۆم بۆلای ئه‌و ئاگره به‌ڵكو پارچه‌یه‌ك ئاگر به‌سه‌ری دارێكه‌وه بهێنم خۆمانی پێگه‌رم بكه‌ینه‌وه له‌م سه‌رمایه‌دا … وه به‌ڵكو لای ئه‌و ئاگره یه‌كێكم ده‌ست بكه‌وێت ڕێگاكه‌مان پێ‌نیشان بدات .
ئه‌و ئاگره‌ی كه مو‌سا بینی نزیك بوو لهشاخێكهوه ناوی ( گور ) بوو ، ئالهوێ مو‌سا ده‌نگێكی بیست بانگی ده‌كرد :
ـــ [ یاموسی ] ئه‌ی مو‌سا …
مو‌سا سه‌یری ده‌ور و به‌ری خۆی كرد هیچ شتێكی نه‌بینی ترسێكی شاراوه كه‌وته دڵیه‌وه ، هه‌ستی به‌ترس ده‌كرد ئه‌م ده‌نگه كه‌بیستی ده‌نگی به‌شه‌ر نه‌بوو ده‌نگێكی به‌رزبوو دڵی لێی ترسا .
مو‌سا ده‌نگی دووه‌می بیست [ انی انا ربك ]
واته : (( بێگومان من په‌روه‌ردگاری تۆم )) .
( فاخلع نعلیك ) كه‌واته پیلاَوهكانت دابكه‌نه چونكه تۆ وای لهشیوێكی پاك و پیرۆزدا كه ( گوی ) یه و خوا قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات
خوا لهموسای پرسی [ وما تلك بیمینك یاموسی ] ( ئه‌ی مو‌سا ئه‌وه چییه به‌ده‌ستی ڕاستته‌وه ؟ ) .[ قال هی عصای اتوكأ علیها واهش بها علی غنمی ولی فیها مارب اخری ]
مو‌سا عصا یه‌كی پێ‌بوو ، مو‌سا وتی : ئه‌وه داردهستهكهمه ( عصا ) خۆمی ده‌ده‌م به‌سه‌ردا ، وهبهوداردهسته ئه‌ده‌م له گهلاَی دره‌خت و ئه‌كه‌وێته خواره‌وه و مه‌ڕه‌كانم ده‌یخۆن ، وه‌چه‌ند نیاز و مه‌به‌ستێكی تریشم پێی هه‌یه .
خوا فه‌رموی : [ القها یاموسی ] ئه‌ی مو‌سا دارده‌سته‌كه‌ت فڕێده سه‌ر زه‌وی .
[ فالقاها فاژا هی حیه تسعی ] مو‌سا دار ده‌سته‌كه‌ی فڕێ‌دا به‌سه‌ر زه‌ویدا له‌گه‌ڵ فڕێی‌دا ده‌ست به‌جێ بوبهمارێك و به‌خێرایی به‌به‌رده‌میدا ده‌رۆیشت ! مو‌سا ترسا و پشتی هه‌ڵكرد و ڕای كرد ، خوا بانگی كرد : ئه‌ی مو‌سا ڕوبكهرهوه روناكی یه‌كه و مه‌ترسه ( [ خژها ولا تخف ] ههڵگیگرهوهوه و مه‌ترسه ) ، مو‌سا گه‌ڕایه‌وه و خواش دارده‌سته‌كه‌ی بۆ گه‌ڕانده‌وه هه‌واڵی پێ فه‌رموو كه ئه‌م دارده‌سته یه‌كێكه لهموعجیزهكان له‌گه‌ڵ خۆتدا هه‌ڵی گره بۆلای فیرعه‌ون : كهحاكمێكه خۆی كردووه به‌خوا و خۆی به‌گه‌وره ده‌زانێ له‌زه‌ویدا و ئیشی خراپ ده‌كات له‌زه‌ویدا وهبهخهڵكی ده‌ڵێ [ انا ربكم الاعلی ] واته : ( من په‌روه‌ردگاری هه‌ره گه‌وره‌ی ئێوه‌م )
ئه‌م نیشانانه به‌ڵگه‌یه‌كی ڕونن و موعجیزه‌ن له‌سه‌ر ڕاستێتی پێغه‌مبه‌رێتی مو‌سا كه ئه‌و نێرراوه له‌لایه‌ن خواوه ، پاشان خوا فه‌رمانی به‌موسا كرد كه ده‌ستی بخاته باخه‌ڵیه‌وه و پاشان ده‌ری بهێنێ ، مو‌سا ده‌ستی كرده باخه‌ڵیه‌وه و ده‌ری هێنا له‌گه‌ڵ ده‌ری هێنا سپی بوو ده‌دره‌وشایه‌وه‌و پرشنگی ده‌دا بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی هیچ نه‌خۆشیه‌كی پێوه‌بێت .
پاك و بێگه‌ردی بۆ خوا ئه‌مه نیشانه‌یه‌كی تره و موعجیزهیهكیتره .
ئه‌ی مو‌سا بڕۆ بۆلای فیرعه‌ون و ئه‌م دوو نیشانه‌یه‌ی پێ نیشان بده وه‌پێی بڵێ كه تۆ له‌لایه‌ن خواوه نێراوی بۆلای ، فه‌رمانی پێبكه به‌به‌ندایه‌تی كردن بۆ خوا و دادپه‌روه‌ری كردن له‌نێوان خه‌ڵكیدا ، سته‌م له‌كه‌س نه‌كات و كه‌س نه‌كوژێت فه‌رمان به‌خه‌ڵك نه‌كات كه بیپه‌رستن له‌به‌رئه‌وه‌ی خوای ڕاستی و دروستكه‌ری گه‌ردوون ئه‌و خوایه‌یه كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له‌به‌ینی ئه‌و دوانهداههیه دروستی كردوه .
( 2 ) له‌كۆشكی فیرعه‌وندا :
له‌كۆشكی ( فیرعه‌ون ) دا مو‌سا په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕوونی پیشاندا [ وقال موسی یافرعون انی رسول من رب العالمین حقیق علی ان لا ا‌قول علی الله الا الحق ] الاعراف : 104 ـــ 105 . واته : مو‌سا فه‌رمووی : ئه‌ی فیرعه‌ون من له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه ڕه‌وانه كراوم بۆلای ئێوه و زۆر سورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ده‌رباره‌ی خوا و ئه‌وه‌ی خوا پێی ڕه‌وانه كردوم ڕاست نه‌بێ هیچ نه‌ڵێم ))
فیرعه‌ون پرسیاری كرد و وتی : ئایا نیشانه‌یه‌كت له‌گه‌ڵه ( به‌ڵگه و موعجیزه‌یه‌كت پێیه ) له‌سه‌ر ڕاستێتی په‌یامه‌كه‌ت ، مو‌سا فه‌رمووی : به‌ڵێ .
فیرعه‌ون ووتی : چییه ؟
مو‌سا دارده‌سته‌كه‌ی فڕێ‌دا بهسهرزهوی دا كتوپڕ بوبه مارێك زۆر به‌خێرایی دهجولاَیهوه . ئینجا ده‌ستی له‌باخه‌ڵی ده‌رهێنا كتوپڕ ده‌ركه‌وت سپی بوو تیشكی ده‌دا وه‌كو گڵۆپ .
فیرعه‌ون ووتی : ئه‌مه سیحره ( جادووه ) له‌لای ئێمه ساحری زۆر هه‌ن ، مهوعدێك دابنێ له‌به‌ینی ئێمه و خۆتدا تابهیهك بگه‌یت له‌گه‌ڵ ساحرهكانی ئێمه‌دا ئه‌وسا ده‌بینین كامتان سه‌ر ده‌كه‌ون .
( 3 ) له‌ڕۆژی ئارایشت كردن و خۆڕازاندنه‌وه دا [ فی یوم الزینه ] :
كاته‌كه‌یان دیاری كرد ڕۆژی ئارایشت كردن و خۆڕازاندنه‌وه بوو ڕۆژی جه‌ژنێكی به‌ناوبانگیان بوو كه‌له هه‌موولایه‌كه‌وه خه‌ڵكی بۆ ده‌هات له‌شوێنێكی دیاری كرا‌و دا كۆ ده‌بوونه‌وه ، فیرعه‌ون له‌وڕۆژه‌دا هه‌موو ساحیره‌كانی ده‌وری شاره‌كه‌ی كۆكرده‌وه خه‌ڵكیان بانگ كرد بۆبینینی ئه‌م به‌یه‌ك گه‌یشتنه گه‌یشتنی مو‌سا به ساحرهكان .
فیرعه‌ون بهساحیرهكانی ووت : ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌ربكه‌ون به‌سه‌ر موسادا ماڵ و سامانێكی زۆرتان ده‌ده‌مێ وهئهتانكهم بهنزیكهكانی خۆم ( واته ده‌تانكه‌م به‌وه‌زیر و كاربه‌ده‌ست )
[ قالوا یاموسی اما ان تلقی واما ان نكون اول من القی ]
ساحرهكان ووتیان : ئایا تۆ دارده‌سته‌كه‌ت فڕێ ده‌ده‌ی له‌پێشا یا ئێمه ؟
مو‌سا وهلاَمی دایه‌وه ووتی : به‌ڵكو ئێوه فڕێی بده‌ن له‌پێشدا ، ساحیره‌كان حهبلهكان و دار ده‌سته‌كانیان فڕێ دایه سه‌رزه‌وی سحریان كرد له چاوی خه‌ڵكی وادهردهكهوتن كه ماربوون ده‌ڕۆیشتن به‌سه‌ر زه‌ویدا به‌خێرایی .
مو‌سا ترسا و هه‌ستی به‌ترس كردلهدڵی خۆیدا كه ساحیره‌كان زاڵ بن به‌سه‌ریدا ، بهلاَم ئه‌و ترسه‌ی ده‌رنه‌بڕی خوا وه‌حی بۆ مو‌سا كرد‌و فه‌رمووی : [ لا تخف انك انت الاعلی ]
مه‌ترسه ئه‌ی مو‌سا به‌ڕاستی ته‌نها تۆ به‌رز و سه‌ركه‌وتویت ) .
ئه‌ی مو‌سا تۆ به‌رزتر و سه‌ركه‌وتوتر و به‌هێزتری چونكه خوات له‌گه‌ڵه هه‌ركه‌س خوای له‌گه‌ڵ بێت كێ ده‌توانێت سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ریدا ؟
مو‌سا دار ده‌سته‌كه‌ی فڕێ‌دا كتوپڕ بوو به مارێكی گه‌وره و هه‌مو حه‌بل و دارده‌سته‌كانی ساحرهكان كه كردبویان بهسحر له‌به‌رچاوی خه‌ڵكیدا قوتیدا له‌به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌دا واده‌ركه‌وت كه ئه‌وه‌ی مو‌سا سحر نه‌بوو به‌ڵكو موعجیزه‌یه بوو له‌لایه‌ن خواوه پێی دراوه و ، ئه‌و له‌لایه‌ن خواوه نێرراوه ، له‌ویادا ساحرهكان سوجده‌یان برد بۆ خوا وتیان : [ امنا برب العالمین رب موسی وهارون ] ( ئه‌وا باوه‌ڕمان هێنا به په‌روه‌دگاری جیهانیان ، كهپهروهردگاری مو‌سا و هارونیشه ) كه‌وایان ووت خه‌ڵكه‌كه گوێیان لێ‌بوو .
بۆچی ساحرهكان بڕوایان به‌خوا هێنا ؟
له‌كاتێكدا ساحرهكان دارده‌ست و حهبلهكانی خۆیان فڕێ‌دا نه‌بوون بهمارێكی ڕاستیی ، به‌ڵكو له‌به‌رچاوی خه‌ڵكدا وابون كهمارن واته سحریان له‌چاوی خه‌ڵك ده‌كرد له‌ڕێگای نادیار و فێڵه‌وه .
خه‌ڵكه‌كه حه‌بل و دارده‌سته‌كانی ساحرهكانیان ده‌بینی بوبون به‌مار و به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕۆیشتن ، بهلاَم ساحرهكان خۆیان حه‌بل و دارده‌سته‌كانی خۆیان ده‌بینی نه‌بوبون به‌مار چونكه سحرهكانی خۆیان كاریگه‌رییان تێناكات
بهلاَم دارده‌سته‌كه‌ی مو‌سا بوبهمارێكی ڕاستی خوا روحی تێكرد و ژیانی پێدا ، ساحرهكان دارده‌سته‌كه‌ی موسایان دی بوبو بهمارێك و له‌به‌رده‌میاندا ده‌ڕۆیشت بێئه‌وه‌ی بهسحر بوبێ به‌مار ، ئه‌مه موعجیزهیهكه و له‌سه‌رووی توانای ئاده‌میزاده‌وه‌یه ، شایانی كه‌س نییه ته‌نها پێغه‌مبه‌ران نه‌بێت ( نادرێ به‌كه‌س ته‌نها به‌پێغه‌مبه‌ران نه‌بێ ) .
ساحرهكان باوه‌ڕیان به‌خوا هێنا فیرعه‌ون توڕه‌بوو وه به‌ڵێنی دابه ساحرهكان به‌سزایه‌كی قورس یان كوشتن بهلاَم ئه‌وان له وهلاَمدا وتیان : [ لن نۆپرك علی ما جاونا من البینات ] ( بزانه به‌هیچ جۆرێك هه‌تا هه‌تایه ئێمه تۆ ئیختیار ناكه‌ین و به‌رزت ناكه‌ینه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و موعجیزه ڕوونانه‌دا كه‌له‌لایه‌ن خواوه هاتوون و پێمان گه‌یشتوون ).
سەرچاوە / قورئانى پیرۆز وەرگێرانى /براکەم نوسینەوەى / ئەستێرە٩٣
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ئەستێرە٩٣ (2011-07-14 06:16:05)

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده سته كانت خوش بيت هه ر سه ركه وتوبى
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بەرێز دەستى تۆش خۆشیبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
